|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماریی له ئێران‌و راڤه‌یه‌ك ئارام. مه‌ریوان سی ساڵ له‌مه‌وپێش له‌كاتێكدا كه ئێمه‌ی كورد له‌ژێر چه‌كمه‌ی ئیستیبداد‌و سه‌ره‌ڕۆیی ده‌سه‌ڵاتی پاوانخوازی كۆماری ئیسلامی ده‌مان ناڵاند‌و ده‌نگی كپ كراومان به‌هیچ كوێ نه‌ده‌گه‌یشت و هه‌موو رۆژێك باوك، برا، خوشك و دایكانمان له سیاچاڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی یا له‌شه‌ڕی داسه‌پاوی كۆماری ئیسلامی كه له 28ی گه‌لاوێژی ساڵی 58ه‌وه ده‌ستی پێكرد له‌مه‌یدانی به‌رگریدا، گیانی ئازیزانمان به‌ختكرد، هیچ رێكخراوه‌یه‌كی مرۆڤ دۆست به هانای ئێمه نه‌هات و ده‌یان‌و سه‌دان‌و هه‌زاران كه‌س له‌باشترین و به‌رێزترین مرۆڤه‌كانی ئه‌م نیشتمانه ببون به قوربانی سیاسه‌تی چه‌وت و نامرۆڤانه‌ی پاوانخوازانه‌ی شۆوێنیستی پان ئێرانیست. ئه‌م جاره‌یان به‌ناوی ئایین و به‌رگری له فه‌وتانی ئیسلامی ویلایه‌تی فه‌قیه پاش سی ساڵ له‌ده‌ستپێكردنی سه‌ركوتی گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران‌و خه‌ڵكی كوردستان له گۆڕه‌پانی سیاسی ئێران‌دا، چه‌ندین بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌رجاره‌یان له‌ژێر چه‌ندین چه‌تری جیاواز وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، بزووتنه‌وه‌ی ژنان، بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، بزووتنه‌وه‌ی مامۆستایان له ئێران‌دا سه‌ری هه‌ڵدا و تاهه‌نووكه‌ش درێژه‌ی هه‌یه. به سه‌دان و هه‌زاران كه‌س له ژنان، خوێندكاران، مامۆستایان و هه‌ڵسوڕاوانی كرێكاری له گرتووخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌ندكراون‌و ماوه‌ی زیندانی درێژخایه‌نیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه. هه‌ر ده‌نگێكی ئازادیخواز و نوێخوازیان له گه‌روودا تاساندووه‌و هه‌ر چه‌شنه هه‌نگاوێكی مرۆڤ دۆستانه‌یان به ناوی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا‌و ئیمامی زه‌مان پێناسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام به خۆشیه‌وه، ئه‌و وشیارییه سیاسیه‌ی كه‌له 30 ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستان لێی به‌هره‌مه‌ندبووین، ئه‌وه ئێستا له‌نێو قو‌وڵایی شه‌قامی سیاسیی ئێران و شاره گه‌وره‌كانی ئێرانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه. به‌ره‌ی ئازادیخوازی ئێران وه‌ك مێژوویش باس ده‌كات وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن ئه‌زموون هه‌ر له شۆڕشی مه‌شرو‌وته‌وه تاده‌گاته 22ی رێبه‌ندان‌و ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی كه سه‌ره‌نجی هه‌موو ناوه‌نده سیاسی و رۆشنبیرییه‌كانی جیهانی بۆ لای خۆی راكێشا و ئه‌م ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه‌ی كه به‌ده‌یان میلیۆن مرۆڤی كێشایه سه‌ر شه‌قام ، بۆ جارێكی دیكه هه‌واڵی ئه‌م بزووتنه‌وه بوو به مانشێتی یه‌كه‌می هه‌موو میدیا و گۆڤار و رۆژنامه گرینگه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت له جیهاندا. پاش هه‌ڵبژاردنی 22ی جۆزه‌ردان و هه‌ست پێكردنی ده‌نگده‌ران به دزینی ده‌نگه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌دی نژاد و باڵی ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیه‌و سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌كه‌و سه‌ركوتی جه‌ماوه‌ری به‌زاڵهاتووی شاره گه‌وره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه نیزامی، ئینتزامی، به‌سیجی، لیباس شه‌خسیه‌كانه‌وه به خوێن كێشانی لاوانی كوڕ و كچ، ژنان و پیاوان و ته‌نانه‌ت لاوانی كه‌م ته‌مه‌ن و دواتر زیندانی كردنی به‌فراوانی رووناكبیران، هونه‌رمه‌ندان و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مه‌كان و هه‌ڵسوڕاوانی سیاسیی و مه‌ده‌نی و ئه‌شكه‌نجه‌یان به شێوازێكی نامرۆڤانه‌و دوور له‌ئه‌خلاقی سیاسی و شانۆی دادگای سه‌دكه‌سی كه وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی دادگاكانی هیتلێر و ستالینه، دڵی هه‌ر مرۆڤێكی ئازادیخواز ده‌هه‌ژێنن. ده‌سه‌ڵاتێك ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی به عه‌داڵه‌ت و مرۆڤایه‌تی بێت چۆن ده‌یان‌و سه‌دان كه‌س ده‌كوژێت‌و ته‌نانه‌ت ته‌رمه‌كانیشیان راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان ناكه‌ن‌و له شوێنێكی نادیاردا ده‌ینێژن‌و بڕیاری قیره‌تاوكردنی مه‌زاری ئه‌و مرۆڤه ئازادیخوازانه ده‌ده‌ن؟ هه‌روا كه هه‌موومان ده‌زانین ئه‌م ئه‌شكه‌نجه‌و جینایه‌تانه‌ی كه له‌زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ نموونه: ئێڤین، كه‌هریزه‌ك و قه‌زه‌ڵ حه‌سار، ده‌خوڵقێن و به‌سه‌ر كوڕان و كچانی ئه‌م نیشتمانه‌دا ده‌هێنن، له جه‌سته و ناخ و ده‌روونی ئه‌وان تێپه‌ڕی كردووه‌و ئێستا بۆ شكانی كه‌سایه‌تی ئازادیخوازان هه‌روا كه مێژووی خه‌ڵكی كوردستانیش له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌م وته‌ی موسه‌وی و كه‌ڕوبی كه ده‌ڵێن: ده‌ست درێژه‌ی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر كوڕان و كچان پشت راست ده‌كاته‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران جینایه‌تی نوێی ئه‌م جاره‌یان به په‌رده‌ی ره‌شی مێژووی 30 ساڵه‌ی خۆیان زیاد كرد‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بزووتنه‌وه شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی له نێو سیسته‌می كۆماری ئیسلامی زیاتر روون كرده‌وه كه ململانێی ده‌سه‌ڵاتی له‌م 2 مانگه‌ی رابردوودا زیاتر له هه‌ر كات له خۆی نیشان دا. هه‌ر كام له باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیاز له باڵی ویلایه‌تی فه‌قیه كه‌وتنه‌ته خۆ و له‌م پێناوه‌دا له هیچ كۆششێك دریغیان نه‌كرد، له‌وانه بنه‌ماڵه‌ی هاشمی ره‌فسه‌نجانی كه ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ی هاشمی ره‌فسه‌نجانی خۆیان تێكه‌ڵ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بكه‌ن، ئه‌وه بزووتنه‌وه‌كه له‌به‌ر چه‌ند هۆ له‌بار ده‌چێت: یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌ی ره‌فسه‌نجانی وه‌ك خێزانێكی سه‌ركوتگه‌ر و تاڵانچی ئاسه‌واره‌مێژووییه‌كانی ئێران هه‌ر له باكور و باشووره‌وه بگره تا ده‌گاته رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوای ئێران. له هه‌موو ته‌مه‌نی ئه‌كبه‌ری هاشمی ره‌فسه‌نجانیش هه‌ر له سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری هه‌شت ساڵه‌ی خۆیداو ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت، وه‌ك سه‌رۆكی مه‌جلیسی خوبره‌گان و ناوه‌ندی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستی هه‌بووه له په‌سه‌ندكردنی یاسا دژه‌مرۆڤاییه‌كان به‌سه‌رخه‌ڵكی ئێران‌دا. ئێستاش یه‌ك مانگ و نیو له‌و رۆژه‌وه هه‌موان له میدیاكان ئاگادار و هه‌واڵیان پێ ده‌گه‌یشت كه هاشمی ره‌فسه‌نجانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه (داوا له هه‌موو گروپ و حیزب و رێكخراوه سیاسی و ئایینییه‌كان ده‌كه‌م كه گوێ ڕاگرن بۆ فه‌رمایشاتی ره‌هبه‌ری، واته وته‌كانی عه‌لی خامه‌نه‌یی). باشه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ره‌فسه‌نجانی له‌نوێژی هه‌ینی چه‌ند حه‌وتووی رابردوودا باسی له‌وه ده‌كرد كه وڵات له مه‌ترسیدایه و ده‌بێت رێگا چاره‌سه‌رێكی سیاسی و عاقڵانه‌ی بۆ بدۆزینه‌وه‌و فائیزه‌ی كچی و كوڕه‌كانی نارده سه‌ر شه‌قام و هاوپشتی موسه‌وی و كه‌ڕوبیان ده‌كرد، ئێستا هۆی چییه 360 ده‌ره‌جه وه‌رچه‌رخاوه‌و پشتیوانی له ویلایه‌تی فه‌قیه ده‌كات؟ ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی هاشمی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خێزانی خۆی ئاماده بووه له‌گه‌ڵ خامه‌نه‌یی ده‌ست بداته هه‌ر چه‌شنه سات و سه‌ودایه‌ك و كردیشی و ئێستا بۆ هه‌موان ئاشكرابووه كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتداران له ریفۆرمخوازانه‌وه بگره تا ده‌گاته پاوانخوازانی نێو ده‌سه‌ڵات، كاتێك كه مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، هه‌ر هه‌موویان ده‌بن به قه‌ڵغان و له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی نیزام هه‌ر هه‌موویان كۆك و هاوده‌نگ ده‌بن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پاش ئه‌و ریسواییه‌ی كه دوابه‌دوای ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئیعدام‌و ده‌ست درێژیه سێكسیانه‌ی كه به كچان‌و كوڕان‌و ژنان‌و پیاوان له‌نێو به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا كرا، بۆ كه‌م ره‌نگكردنه‌وه‌ی ئه‌م ریسواییانه له‌روانگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه، مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد هات و 3ژنی بۆ پۆستی به‌رپرسی وه‌زاره‌ته‌كان به‌مه‌جلیس پێشنیاركرد كه گۆیا من رچه‌شكێنم و زیاتر له ده‌وڵه‌تی خاته‌می بایه‌خ ده‌ده‌م به‌ژنان، به‌ڵام زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری رۆشنبیری كۆمه‌ڵگای ئێران باش ده‌زانن كه ئه‌و ژنانه نه‌ك هه‌ر باوه‌ڕیان به ژن بوونی خۆیان نییه، نه‌ك هه‌ر خوازیاری دونیاییه‌كی نوێ نین بۆ ژنان، به‌ڵكو ئه‌و 3 ژنه خۆیان له سه‌ركوتی ژنانی ئێران ده‌ستیان هه‌بووه چ وه‌ك به‌رپرسی به‌سیجی ژنانی كه‌ره‌ج، چ وه‌ك به‌رپرسی ناوه‌نده‌كانی ئه‌مری به‌چاكه و نه‌هی له خراپه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌ستیان هه‌بووه له سه‌ركووتی ژنان له ئێران. ئێستا بۆ هه‌مووان روونه كه رێگای رزگاری گه‌لانی ئێران نه‌ك هه‌ر له‌ژێر عه‌باكه‌ی مێهدی كه‌ڕوبی و شاڵه سه‌وزه‌كه‌ی موسه‌وی‌و هاتوو هاواری فائیزه‌ی ره‌فسه‌نجانی نایه‌ته دی، به‌ڵكو تاكه رێگای رزگاری و به‌ده‌ست هێنانی دێمۆكراسی بۆ ئێران هاودڵی و یه‌كگرتوویی گروپ و رێكخراوه سیاسییه نوێخواز و دێمۆكراته‌كانی شه‌قامی سیاسی ئێرانه، نه پشت به‌ستن به ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تا دۆینێ خۆیان ئازادی كوژ و خوڵقێنه‌ری 28ی گه‌لاوێژه‌كان و خاوه‌رانه‌كان بوون.
|
|||||||