|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
داهاتووی نادیاری كۆماری ئیسلامی پاش هه‌ڵبژاردن ئه‌نوه‌ر ئه‌سه‌دزاده رووداوه‌كانی پاش هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆماری‌و به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران دژی ئه‌نجامی ساخته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان هاتنه مه‌یدان‌و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان سه‌ردا، كۆمه‌ڵێك هاوكێشه‌ی تازه‌ی له‌نێوان خه‌ڵك‌و ده‌سه‌ڵات‌و باڵه‌كانی ناوخۆی رژیم هێنایه ئاراوه كه به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی خوله‌كانی پێشووی سه‌رۆك كۆماری بووه له ئێران. لایه‌نێكی گرنگی ئه‌م رووداوانه ئه‌وه بوو كه چ رێوڕه‌سمی ته‌نفیزی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و چ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی له‌به‌رده‌م نوێنه‌رانی مه‌جلیسدا، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین‌و ئیعترازی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌تایبه‌تی له‌شاره گه‌وره‌كان. ئێمه له‌مێژووی سی ساڵه‌ی كۆماری ئیسلامی زۆر به‌كه‌می شاهیدی ناڕه‌زایه‌تی‌و خۆپیشاندانێكی به‌م چه‌شنه جه‌ماوه‌رییه بوین كه بتوانێت پیرۆزییه‌ت له‌خامنه‌یی وه‌ربگرێته‌وه‌و له‌هه‌مانكاتدا له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یشیدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌م جۆره هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌بێت. ئاشكرایه كه ئێستاكه‌و پاش بوون به‌سه‌رۆك كۆماری زۆره ملی‌و پڕ له‌ساخته‌كاری ئه‌حمه‌دی نژاد، ده‌بێت خۆی بۆ داهاتووییه‌كی نادیار ئاماده بكات‌و هه‌ر له‌ئێستاوه سه‌رباری به‌ده‌سته‌وه بوونی زۆربه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی سه‌ركوت‌و پشتیوانی هێزه‌ئه‌منییه‌كان، به‌ڵام رووداوه‌كانی ناوخۆی ئێران‌و سه‌رجه‌م گریمانه‌كان وا ده‌كه‌ونه به‌رچاو كه خۆی‌و كابینه پێشنیاركراوه‌كه‌شی له‌به‌رده‌م سه‌ختی‌و دژوارییه‌كی زیاددا ده‌بینێته‌وه. ئه‌گه‌رخولی پێشووی سه‌رۆك كۆماری ناوبراو ته‌نیا له‌لایه‌ن رێفۆرمخوازانی حكوومه‌تییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه ده‌درایه به‌ر ره‌خنه، به‌ڵام دواتر بینیمان كه لایه‌نگرانی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و به‌گشتی به‌شێكی به‌رچاو له باڵی بناژۆخواز له‌مه‌جلیس‌و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین‌و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌دژی به‌رنامه‌و مۆدێلی كاركردنی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و كابینه‌كه‌ی. ده‌ركردن‌و له‌هه‌مانكاتدا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌شێكی به‌رچاو له‌وه‌زیره‌كانی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و هاتنه‌ئارای دۆسیه‌ی عه‌لی كوردان سه‌باره‌ت به‌بڕوانامه ساخته‌كه‌ی‌و پاشان ئیستیزاح كردن‌و هه‌روه‌ها لابردنی به‌شێكی زۆری له وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كێشه‌ی نێوان ده‌وڵه‌ت‌و مه‌جلیس تا هاتووه قوڵتر بۆته‌وه‌و ئێستاكه‌ش ئه‌وه‌ی له كه‌شی مه‌جلیسدا سه‌باره‌ت به وه‌زیره پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌حمه‌دی نژاد بینرا، نیشانه‌یه‌كی واقیعی بوو له به‌رین بوونه‌وه‌ی كێشمه‌كێشی نێوان ده‌وڵه‌ت‌و مه‌جلیس. گشت ئه‌م ئاماژانه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه ئه‌حمه‌دی نژاد له‌م ده‌وره‌یه‌دا نه‌ك ناتوانێ كونتڕۆڵی بارۆدۆخه‌كه بكات، بگره گه‌ر وه‌ك ده‌وره‌ی پێشوش هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت توشی ره‌خنه‌و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی زیاد ده‌بێته‌وه‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێرانیش تووشی كێشه‌و گرفتی زیاتر له‌بواره جیاجیاكان ده‌كاته‌وه. سه‌رجه‌م رووداوه‌كانی دوو مانگی پێشوو به‌روونی راده‌ی ره‌وایی‌و هه‌روه‌ها بێ هێزبوونی كۆماری ئیسلامی بۆهه‌مووان ده‌رخست‌و هه‌موو ئاماژه‌كانیش باس له‌قووڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌ئێران ده‌كه‌ن. لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاوڕێك بده‌ینه‌وه له‌بارودۆخی هه‌نووكه‌یی ناوخۆی كۆماری ئیسلامی.
كه‌لێنی نێوان رێفۆرمخوازان‌و بناژۆخوازان جیاوازیی‌و لێكدووركه‌وتنه‌وه‌ی بیروبۆچوون‌و هه‌ندێك له‌سیاسه‌ته‌كانی باڵی رێفۆرمخواز وبناژۆخوازی ده‌مارگیر شتێكی تازه نییه‌و هه‌ر له 2ی جۆزه‌ردانی ساڵی 77ه‌وه ئه‌م جیاوازییه به‌جۆرێك خۆی نواند. ئه‌م جیاوازییه‌ش نه‌یتوانی خۆی وابسه‌لمێنێ كه بتوانێ ئاڵوگۆڕێكی ئاساییش له‌یاسا دواكه‌وتوه‌كانی رژیمدا بكات، به‌ڵام به‌گشتی ره‌فتارو سیاسه‌ته‌كانیان له‌هه‌ندێك بواردا جیاوازی تێدا ده‌بینرێ. ناكۆكیی نێوان باڵی رێفۆرمخوازی حكوومه‌تی له‌گه‌ڵ باڵی توندڕه‌ویی بناژۆخواز پاش هاتنه سه‌ركاری ئه‌حمه‌دی نژاد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی نۆهه‌می سه‌رۆك كۆماری زیاتر له‌هه‌میشه په‌ره‌ی سه‌ند. ئه‌حمه‌دی نژاد ئه‌گه‌ر تا ئه‌و كاته‌ش وه‌ك وفاداران به‌نیزامی كۆماری ئیسلامی ته‌حه‌مولی رێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی ده‌كرد‌و جاروبار وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنێكی رواڵه‌تی‌و وه‌فادار به‌رژیم مه‌جالی هه‌ندێك قسه‌یان پێده‌درا، له‌وه به‌ولاوه ئه‌و ته‌گه‌ره‌یان خسته سه‌ر ئه‌و مه‌جاله‌و ئه‌حمه‌دی نژاد‌و به‌گشتی باڵی بناژۆخواز چیان بۆكرا له‌دژی رێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی كردیان‌و هه‌مووهه‌وڵی خۆیان خسته گه‌ڕ بۆ وه‌ده‌رنانیان به‌ته‌واوه‌یه‌تی له‌بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و پۆسته سه‌ره‌كییه‌كان. ئه‌م روانگه‌یه‌ش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو رێفۆرمخوازان ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی رۆژنامه‌یه‌ك‌و هه‌روه‌ها پێكهێنانی ماڵپه‌ڕێكی ئینته‌رنێتی مافی چالاكیان بۆ به‌ره‌سمی ناسێنراوه. گشت ئه‌مانه به‌م شێوه‌یه هات تا نزیك بوونه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆماری، كه جارێكی دیكه رێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی توانیان خۆیان رێكبخه‌نه‌وه‌و به‌هاتنی موسه‌ویی‌و كه‌ڕوبی خۆیان بێننه‌وه ناو گۆڕه‌پانی ململانێیكان له‌دژی باڵی بناژۆخواز. ئه‌م ململانێیه پاش راگه‌یاندنی ساخته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان چووه قۆناغێكی دیكه‌وه به‌جۆرێك كه لایه‌نگرانی ئه‌م باڵه ئه‌نجامی راگه‌یاندنه‌كانیان لا په‌سه‌ند نه‌بوو. ئه‌مه‌ش بووه هۆی خاڵێكی وه‌رسوڕان بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و له‌ئاكامدا ناڕه‌زاییه‌تییه‌كی به‌رینی لێكه‌وته‌وه كه بووه هۆی گرتن‌و زیندانی كردن‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌شێكی زۆری به‌رپرسانی سه‌ره‌كی ریفۆرمخوازان. ئه‌وه‌ی ئێستاكه ده‌بینرێ زیندانی به‌شێكی به‌رچاو له‌به‌رپرسانی پێشووی رژیمه كه كاتی خۆی هه‌ر كامه‌یان خاوه‌ن پله‌و پایه‌ی به‌رز بوون له‌ده‌وڵه‌تی خاته‌می‌و رێفۆرمخوازاندا. ره‌فتاری توندوتیژیانه‌ی به‌رپرسانی رژیم له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وته بۆته هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری نێوان ئه‌م دوو باڵه‌و ئاماژه‌كان وامان پێده‌ڵێن كه باڵی ده‌مارگرژی حكوومه‌تی له‌ئێستادا جێگه‌ی ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه وه‌فاداره‌ی نیزامیشان بۆ به‌ره‌سمی ناناسێت. هاوكات به‌رینبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، كێشه‌و جیایی‌و دووركه‌تنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری خستۆته‌نێو باڵه‌كانی ناوده‌سه‌ڵاته‌وه. تا شوێنێك كه ئاماژه‌كان ئه‌و ده‌رده‌خه‌ن كه رێگه‌یه‌كی ئه‌وتۆ به ئاساییی بوونه‌وه‌ی گرژییه‌كان نه‌ماوه. هه‌ڵوێسته تونده‌كانی حكوومه‌ت ئاماژه‌ن به‌و راستیه‌یه كه ئیتر رێفۆرمخوازی وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنێكی وه‌فادار به‌نیزام سه‌یر ناكرێت‌و له‌روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌چێته بازنه‌ی دوژمنانی رژیمی كۆماری ئیسلامی. له‌چواره‌مین دادگای گیراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان‌و به‌شێوه‌ی ئاشكرا باس له‌وه كرا كه هه‌ر سێ ره‌وتی رێفۆرمخوازی حكوومه‌تی وه‌كوو به‌ره‌ی موشاره‌كه‌ت‌و رێكخراوی موجاهیدنی ئیقلابی ئیسلامی‌و حیزبی كارگوزاران ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه‌و ئه‌وه‌ش راسته‌وخۆ سه‌ڵمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه له‌مه‌ودوا ململانێییه‌كان ده‌چێته خانه‌یه‌كی دژوارتره‌وه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانویست له‌ژێر ناوی رێفۆرم‌و چاكسازی له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له‌هه‌وڵی گۆڕانكاریدا بن، جیا له‌وه‌ی كه ئێستاكه كونجی زیندان بووه به‌جێگه‌یان شتێكی ئه‌وتۆیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. لێره‌وه‌یه ده‌توانین ئاماژه به‌وه بده‌ین كه ناكۆكییه‌كه زیاتر له‌هه‌میشه قووڵبۆته‌وه كه باڵی بناژۆخوازی رژیم مه‌به‌ستییه‌تی خۆی یه‌كلایه‌نه بكاته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی ریفۆرمخوازی‌و له‌مه‌ودوا هیچ مه‌جالێكی چالاكی به‌هیچ یه‌ك له‌شێوه‌كان بۆ به‌ڕه‌سمی نه‌ناسێت.
خه‌ڵك‌وده‌سه‌ڵات به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی كه‌لێنی نێوان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و حاكمییه‌تی ویلایه‌تی فه‌قیه ئاشكرابووه. ئه‌گه‌رچی راده‌ی ئه‌م ئاشكرا بوونه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رین ده‌رنه‌كه‌وتووه‌و ئه‌وه‌ش هه‌میشه مه‌جالێكی بۆ رژیم ده‌خولقاند تا وا بنوێنێ كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێرانه‌وه جێگه‌ی متمانه‌و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێزی كۆمه‌ڵایه‌تییه. به‌ڵام رووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه بووه بیانوویه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی رواڵه‌تی راسته‌قینه‌ی ئه‌م ناكۆكییه به روونی ئاشكرا بێت. ئه‌م قه‌یرانه هه‌نووكییه به‌ته‌واوی كۆماری ئیسلامی توشی گرفت‌و لاوازی كردووه‌و تائێستاكه توانیویه‌تی به‌ملیۆن كه‌س له‌دژی كۆماری ئیسلامی به‌شێوه‌ی ئاشكرا رێك بخات. ئه‌گه‌ر پێشووتر به‌هه‌ندێك هۆی ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵانی ناڕازی ناوخۆی ئێران كه‌مته‌ر مه‌جالی هاتنه سه‌رشه‌قامیان بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌و به پێزانینی دروست به‌و ده‌رفه‌ته‌ی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان هاته ئاراوه، توانیان كه‌ڵكی پێویست له‌و مه‌جاله وه‌رگرن‌و شه‌قامه‌كان بكه‌نه گۆڕه‌پانی ململانێی دژی كۆماری ئیسلامی. ئه‌و راستییه بۆ هه‌مووان سه‌لماوه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌سه‌ره‌تادا به‌هه‌ندێك دروشمی ده‌نگی من له‌كوێییه‌و به‌رێوبردنی دووباره‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام به‌ره‌به‌ره به دركی واقعیی دۆخه‌كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌وه دروشمه‌كان رادیكاڵانه‌تر و ئه‌مجاره‌یان مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر‌و مه‌رگ بۆ ده‌وڵه‌تی دژه خه‌ڵكی ئاراسته‌كه‌ی گۆڕی. ئێستاكه‌ش ئه‌وه‌ی شاهیدین ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ناڕازی به‌ته‌واوی خۆیان له‌به‌رابه‌ر كۆماری ئیسلامی‌و ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیهدا بینیوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌بیندرێ گوزارشت له‌م واقعییه‌ته ده‌كات كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران رێبه‌ران‌و كاربه‌ده‌ستانی رژیم‌و ته‌نانه‌ت خودی رژیمیش له‌خۆیان نازانن‌و ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش تا دێت زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێ‌و ده‌توانین ئه‌م ده‌رئه‌نجامه‌ی لێوه‌ربگرین كه ره‌وایی رژیم به‌ته‌واوی له‌ژێر پرسیاردایه‌و كه‌لێنی نێوان خه‌ڵك‌وده‌سه‌ڵات به‌جۆرێك پان‌و به‌رین بۆته‌وه كه به‌سانایی سارێژ نابێته‌وه.
كه‌لێنی نێوان باڵی بناژۆخواز: ناكۆكی‌و ململانێی نێوان كه‌سایه‌تی‌و هه‌روه‌ها باڵ‌و گرووپه جیاوازه‌كان شتێكی تازه نییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستاكه به‌رچاوه ره‌خنه‌ی توند‌و هه‌روه‌ها هه‌ندێك هه‌ڵوێسته‌ی شه‌فافه له‌لایه‌ن رۆحانییه‌تی ویلایه‌تی فه‌قیهی كۆماری ئیسلامی له‌دژی یه‌كتر. بۆنموونه ده‌توانین ئاماژه به‌وه بده‌ین كه به‌شێك له‌رۆحانییه‌ت‌و مه‌راجعی ته‌قلید پشتیوانی خۆیان له‌ئه‌حمه‌دی نژاد رانه‌گه‌یاند‌و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا زۆر ره‌خنه‌ی جیدیان له‌ناوبراو ره‌فتار وسیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی هه‌یه. له‌كاتێكدا ئه‌مانه گرنگی په‌یدا ده‌كات كه شه‌خسی خامنه‌یی له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆكوردستان‌و هه‌روه‌ها له‌شاری مه‌شهه‌دیش راشكاوانه لایه‌نگری خۆی له‌ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌ربڕیبوو. ئه‌وه‌ش ده‌كرێ به‌مانای وتنی "نا"یه‌كه‌ی گه‌وره سه‌یر بكرێت روو به‌رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی كه جێگه‌ی لێوردبوونه‌وه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستاكه له‌ناوبه‌ره‌ی بناژۆخوازاندا ده‌بیندرێ په‌ره‌م په‌ره‌م بوون‌و هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنی ناكۆكییه‌كانه له‌دژی ئه‌حمه‌دی نژاد. بۆ نموونه بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌ی 202 نوێنه‌ری مه‌جلیس روو له‌ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ناوبراو هیچ راوێژیكی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌كان پێنه‌كردوون‌و هه‌روه‌ها ده‌ربڕینی هه‌ندێك نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی توند له‌دژی ناڕازیان‌و چه‌ند كێشه‌ی دیكه‌ی پێشوتریش، بۆته هۆی قوڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان باڵه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن‌و گرووپ‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی لایه‌نگری پێشووی ئه‌حمه‌دی نژاد پشتیوانی خۆیان له‌ناوبراو ده‌رنه‌بڕی. ئاستی ناكۆكییه‌كان كاتێك به‌ئاشكرا ده‌ركه‌وت كه ئه‌حمه‌دی نژاد ره‌حیمی مه‌شاییی وه‌ك جێگیری یه‌كه‌می خۆی هه‌ڵبژاردو ئه‌مه‌ش ده‌ستبه‌جێ نیگه‌رانی‌و ناڕه‌زایه‌تی لایه‌نگرانی خودی ئه‌حمه‌دی نژادیی لێكه‌وته‌وه. دژواری كێشه‌كه له‌وه‌دابوو كه‌سه‌رباری نوسینی نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه بۆ لابردنی مه‌شایی، ئه‌حمه‌دی نژاد پاش هه‌شت رۆژ به‌لابردنی مه‌شایی هه‌ستایه‌وه‌و ئه‌مه‌ش له‌روانگه‌ی هه‌ندێك له‌لایه‌نگرانی پێشوویی ئه‌حمه‌دی نژاد وه‌ك دابه‌زینی راده‌ی بڕوادار بوون به‌ویلایه‌تی فه‌قیه لێكدرایه‌وه. ئێستاكه‌ش پاش پێشنیاركردنی وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌دی نژاده‌وه لایه‌نگرانی ناوبراو له‌مه‌جلیس جارێكی دیكه رووی ره‌خنه‌كانیان كردۆته‌وه ئه‌حمه‌دی نژاد‌و ئه‌م روانگه‌یه تا دێت زیاتر له‌نێوان لایه‌نگرانی سه‌ر به‌باڵی بناژۆخواز په‌ره‌ده‌ستێنێت. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وانه‌ی باسی هات‌و هه‌روه‌ها به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وناڕه‌زایه‌تییانه‌ی وا هه‌نووكه ناو به‌ناو له‌ئاستی ئێران‌وبه‌تایبه‌تی تاران‌و شاره گه‌وره‌كان له‌دژی كۆماری ئیسلامی دێته ئاراوه‌و هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌كه‌ی كه‌ڕوبی له‌پێوه‌ند به‌ئه‌شكه‌نجه‌كردن‌و ده‌ستدرێژی جینسی بۆ سه‌ر زیندانیان‌و زۆر شتی دیكه‌ی له‌و چه‌شنه، ده‌بێت شاهیدی ده‌وره‌یه‌كی پڕ له‌دژواری‌و ململانێ بین بۆ كۆماری ئیسلامی. ئه‌م رووداوانه به‌ئاشكراو نیشانی دا كه كۆماری ئیسلامی سه‌رباری ئه‌وه‌ی ته‌یاره به هه‌موو ئامرازه‌كانی سه‌ركوت‌و داپڵۆسین، به‌ڵام ئیراده‌ی خرۆشاویی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك هیچ شتێك ناتوانێ ببێته رێگر له‌به‌رده‌میداو ئه‌م رووداوانه‌ی ئه‌م دواییانه، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن. له‌كۆتاییدا پێویسته ئه‌وه بوترێ كه له‌م ده‌رفه‌ته كه هاتۆته ئاراوه پێویسته هێزه دێمۆكرات‌و پێشكه‌وتنخوازه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی دژی كۆماری ئیسلامی بتوانن رۆڵێكی كاراتر بگێڕن‌و ئه‌مه‌ش به‌هه‌وڵدان بۆ نزیكبوونه‌وه‌و خۆڕێكخستنی واقیعیی ئه‌م هێزانه مسۆگه‌ر ده‌بێت تاكوو به‌م چه‌شنه بتوانن شوێنه‌واری كاریگه‌ر له‌سه‌ر ره‌وتی سیاسی ئێران له‌پێناو پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد‌و دێمۆكرات دا دابنێن.
|
|||||||