|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
ئه‌و به‌ری هێڵی سوور كوێیه؟ جه‌لیل عه‌لی پوور له دوای نامه‌كه‌ی كه‌ڕوبی كه سه‌باره‌ت به ئازار‌و ئه‌زیه‌ت‌و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر زیندانیانی خۆپیشاندانه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌وره‌ی ده‌هه‌می سه‌رۆك كۆماری بۆ هاشم ره‌فسه‌نجانی نووسی، له میدیا جیهانی و ناوخۆییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه‌و ئه‌م جاره‌ش دڵی هه‌موو مرۆڤێكی ئازادی خواز‌و شه‌ریفی له‌رزان‌و رێكخراوه كانی مافی مرۆڤ، سیاسی، مه‌دنی وه‌دنگ هێنا‌و ده‌سه‌ڵات دارانی حكومه‌تیشی تووڕه كرد‌و كاردانه‌وه‌ی توندیان نیشان دا‌و له چه‌ندین لاوه كه‌وتنه هه‌ڕه‌شه‌و سیناریو دروست كردن. ده‌سه‌ڵاتدارنی پاوانخوازی كۆماری ئیسلامی ده‌زانن ئێران رۆشتوه‌ته قۆناغێكی تره‌وه‌و تازه ئێرانی پێش هه‌ڵبژاردن به بێ سه‌ركوتێكی هه‌مه‌لایه‌نه مه‌حاڵه، هه‌ر بۆیه له هیچ جه‌نایه‌تێك خۆ ناپارێزن و ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان بێ بۆ راگرتنی نیزام به ئاشكرا‌و بێ شه‌رمانه ده‌یكه‌ن‌و خه‌ڵكی ئازادی خوازی به خه‌یاڵی خۆیان پێ چاوترسێن ده‌كه‌ن. به‌راستی مهدی كه‌ڕووبی له باری ره‌وانیه‌وه وه‌ك ده‌ڵێن تێك چووه باسی ده‌ستدرێژی سێكسی له زیندانه‌كاندا ده‌كات یان نیزام چوه‌ته ئه‌وبه‌ری هێڵی سووره‌وه؟. پێش له كه‌ڕووبیش زۆر كه‌س و لایه‌نی سیاسی له ماوه‌ی سی ساڵی رابردوودا، باسی ئه‌شكه‌نجه‌و ده‌ستدرێژی سێكسیان له زیندانه‌كان دا كردووه، به‌ڵام نه نیزام وا مه‌شروعییه‌تی چووبوه ژێر پرسیاره‌وه تا به خه‌ته‌ری گه‌وره‌ی بزانێ، نه خه‌ڵكی ئاسایی نوێنه‌رانی خودایان وا ده‌ناسی، هه‌ر بۆیه‌شه له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه حه‌ساسیه‌ته‌كان له راده‌به‌ده‌ر زۆر بوه‌ته‌وه. بۆ سه‌قامگیر كردنه‌وه‌ی نیزام، كاربه‌ده‌ستان حكوومه‌تی به چنگ‌و ددان هه‌وڵده‌ده‌ن و له به‌رابه‌ر هه‌ر روودا‌و راگه‌یه‌ندراوێك دا كه رووبدا، زۆر زوو كاردانه‌وه له خۆیان نیشان ده‌ده‌ن‌و هه‌وڵده‌ده‌ن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ رووی مه‌سئه‌له‌كه بگۆڕن‌و تا ئه‌و جێگایه بۆیان بكرێ به قازانجی خۆیان ته‌واوی بكه‌ن. ئه‌شكه‌نجه‌و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر زیندانیانی سیاسی وه‌ك ئامرازێك بۆ تێك شكاندنی حورمه‌ت و كه‌رامه‌تی نه‌یارانی خۆیان كه‌ڵكی لێوه‌ر گیراوه‌و ده‌گیرێ، هه‌تا ئێسته‌ش له‌و كه‌سانه ماون‌و هه‌ندێكیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیاندا نووسیویانه‌ته‌وه، هه‌ندێ كه‌سیش راسته‌وخۆ به شه‌هامه‌ته‌وه له پێش چاوی كامێرا‌كان په‌رده‌یان له سه‌ر ئه‌م جه‌نایه‌ت‌و ده‌ستدرێژیانه هه‌ڵداوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م جۆره ئه‌شكه‌نجه بۆ ده‌كرێ‌و كاریگه‌ری له سه‌ر زیندانی چی ده‌بێ‌و كۆمه‌ڵگا تا چ ئاستێك تووشی خه‌سار ده‌كات یان بۆ پێشێلكردنی مافی مرۆڤه باسێكی تره‌و مه‌به‌ستی ئه‌م بابه‌ته‌نیه. بۆ نموونه، خانمی " كه‌تایون ئازه‌ری" كه له سه‌ر ماڵپه‌ڕه ئه‌نته‌رنێتیه‌كان دا فیلمه‌كه‌ی دانراوه ده‌ڵێ: من له شۆڕشی ئیران‌دا 12 - 13 ساڵان بووم، كه له سه‌رده‌می كۆماری ئیسلامی دا گیرام و ره‌وانه‌ی زیندانی ئه‌وین كرام تازه لاوێكی 17 ساڵان بووم. ئه‌و ده‌ڵێ: بازجوه‌كه‌م ده‌ست دریژی كرده‌سه‌رم، قاچێكی نیشانی دووربین ده‌دات‌و ده‌ڵێ ئه‌و برینه یادگاری تاڵی ئه‌وكاته‌یه كه به‌رگیریم له خۆم كرد‌و بریندار بووم. كاتێك سه‌باره‌ت به ئه‌شكه‌نجه لێی ده‌پرسن ده‌ڵێ: به‌ڵێ ئێسته‌ش جێگای سیگار كوژانه‌وه له سه‌ر سینگم دیار‌و موشكله‌م نیه‌ده‌توانم نیشانی بده‌م، كاتێك پێیده‌لێن ئێمه‌ش موشكلمان نیه، له پێش چاوی كامێراكه سینگی هه‌ڵده‌داته‌وه سێ جێگا سیگار له سه‌ر سینگی وه‌ده‌ر ده‌كه‌وێ. ئه‌مه‌و ده‌یان نمونه‌ی دیكه له‌م چه‌شنه به نووسراوه و فیلم هه‌یه، هه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌وه‌و پێش "مارینا نعمت" له VOAوه ده‌نگی ئا‌مریكا له به‌رنامه‌ی "شباهه‌نگ" زۆر به راشكاوانه باسی له ته‌جاوزی جینسی بازجویان به خۆی‌و هاوزیندانیانی كرد، روون‌و ئاشكرایه كه ئه‌وكاتیش ئه‌م جه‌نایه‌ته كراوه‌و به كچان‌و كوڕانی ژێر 18 ساڵیش ره‌حم نه‌كراوه‌و سنوورێك بۆ پێشێلكاری نه‌بووه. لێره‌دایه بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كه به‌راستی خه‌ڵكی ئێران هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یان ناوه‌و تازه گه‌ڕانه‌وه مه‌حاڵه‌و كاربه‌ده‌ستانی پاوانخوازی كۆماری ئیسلامیش له په‌له‌قاژه‌دان. كومیته‌ی په‌یگیری له ئاستی مه‌جلیسدا بۆ ئیدعاكه‌ی كه‌ڕووبی دروست ده‌كه‌ن‌و سه‌رۆكی مه‌جلیس وه‌درۆی ده‌خاته‌وه‌و هه‌ر زۆر زوو ده‌یانه‌وێ پینه‌و په‌ڕۆی كه‌ن، لاریجانی و بروجردی پاكانه بۆ میلله‌ت ده‌كه‌ن‌و چه‌نده‌ها كه‌سی دیكه بۆ فریودانی خه‌ڵك به هۆكاری جۆراوجۆر قسه ده‌كه‌ن‌و باس له دادگایی كردنی كه‌ڕوبی‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌ی ده‌كه‌ن‌و ئه‌حمه‌د خاته‌می له نوێژی هه‌ینی تاران‌دا ده‌ڵێ كه‌ڕووبی به ئه‌م نامه‌یه ئابڕوی نیزامی بردوه. هه‌ر دوای نامه‌كه‌ی كه‌ڕوبی بۆ ره‌فسه‌نجانی له سه‌ر ماڵپه‌ڕی ره‌جانیوز كه سه‌ر به فاتمه ره‌جه‌بیه له سه‌ر زاری پزشكێكه‌وه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، نووسی: مهدی كه‌ڕوبی كێشه‌ی ره‌وانی هه‌یه و ته‌واو نیه، له هه‌مان كاتدا له لایه‌ن هه‌موو ئه‌ندامانی ره‌وانپزیشكی "دانشگاه علوم"ی ئێران ئه‌م هه‌واڵه به نووسراوه وه‌درۆ خرایه‌وه‌و ئه‌و شێوه ته‌بلیغاته‌یان بۆ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا به ناسالم زانی. له وڵامی ئه‌وه‌ی كه ته‌رانه موسه‌وی له زیندانا ده‌ستدرێژی ده‌كرێت سه‌ر‌و بێسه‌رو شوێن ده‌كرێ، كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت سیناریویه‌ك به‌په‌له بۆ ته‌له‌فزیونی ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كه‌ن‌و وا ده‌نوێنن كه له 70 ملیون ئێرانی ته‌نیا سێ كه‌س ناویان ته‌رانه‌یه، نه‌ك ده‌ستدرێژی نه‌كراوه‌ته سه‌ر و نه‌كوژراوه به‌ڵكو كه‌سێك به‌م ناو‌و نیشانه‌ش بوونی نیه تا وای لێدێت رۆژی دووشه‌ممه نوێنه‌رانی مه‌جلیس له‌گه‌ڵ كه‌ڕووبی داده‌نیشن‌و له‌و باره‌وه وت‌ووێژ ده‌كه‌ن، له‌وێدا كه‌ڕووبی راده‌گه‌یه‌نێ چوار كه‌س له‌و كه‌سانه ئاماده‌ن شاهیدی بده‌ن به مه‌رجێك ئه‌منییه‌تیان بپارێزرێ، كه‌ڕووبی شه‌هاده‌تی یه‌كێك له قوربانیانی بڵاو كردوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ: من تا حه‌دی مه‌رگ ئه‌شكه‌نجه كراوم‌و ته‌جاوزم پێكراوه، ئه‌م كه‌سه ده‌ڵێ: كاتێك ویستم شكایه‌ت بكه‌م كاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای قه‌زاییه لێم تووڕ بوون‌و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردم‌و به‌وه تاوانباریان كردم كه پاره‌م له كه‌ڕووبی وه‌رگرتوه. لێره‌دایه ده‌بێ بزانین نه كه‌ڕووبی تێك چووه‌و نه نیزامیش تا ئیسته شتێكی به‌ناوی هێڵی سوور ناسیوه‌و سڵی لێ كردووه.
|
|||||||