|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
له‌ش فرۆشی، خه‌سارێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كاوه فه‌تاحی جیهانی ئه‌مڕۆ به بوونی ته‌كنۆلۆژیا و گه‌شه به گوندێكی بچووك پێناسه ده‌كرێت. هه‌ر رووداوێك له‌م جیهانه‌دا له رێگه‌ی مێدیاكانه‌وه زۆر به ئاسانی بڵاو ده‌بێته‌وه و توانایی گشتگیر بوونی ده‌بێت. زۆر رووداو كه جاران به لۆكاڵ ناوزه‌د كرابوون، ئه‌مڕۆ به په‌له ده‌بن به گلۆباڵ، ئه‌مه یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سه‌رده‌می نوێیه. له پاڵ ئه‌م دیارده‌یه‌ی به جهانی بوونه‌دا زۆر دیارده‌و كرده‌ی دزێو گشتگیر بوون. یه‌كێك له‌و دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییانه بازرگانی كردن و كڕین و فرۆشتنی جه‌سته‌یه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م دیارده‌یه تایبه‌ت به‌م سه‌رده‌مه نییه، به‌ڵكوو له‌و كاته‌وه بناغه‌ی كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی دامه‌زراوه، ئه‌م دیارده‌یه بوونی هه‌بووه و له گه‌ڵ قۆناغه جیا جیاكانی ژیانی مرۆڤایه‌تی ژیاوه، به‌ڵام به پێی دۆخه‌كانی ژینگه‌ی مرۆڤاكان راده‌ی په‌ره‌سه‌ندن و تێڕوانینه‌كان بۆی جیا بووه. هاوكات له‌گه‌ڵ دابه‌شكرانی چینایه‌تی كۆمه‌ڵگا، زه‌بر و زه‌نگ و لێدان وه‌ك گورزێكی ده‌ستی پیاو بۆ رام كردن و كۆنتڕۆڵ كردنی روح و جه‌سته‌ی ژن به پاڵپشتی داب و نه‌ریت، ئایین و پاشان یاسا هه‌مه‌گیر بوو. هه‌رده‌م كه باس له دیارده‌ی له‌شفرۆشی ده‌كرێت ئه‌و ژنانه وێنا ده‌كه‌ین كه جه‌سته‌ی خۆیان له پێناو ده‌سكه‌وتێكی ماددیدا به‌ده‌ر له هه‌ست و خواستی ده‌روونی خۆیان ده‌فرۆشن، به‌ڵام له راستیدا هیچ فرۆشێك به‌بێ كڕیار نابێت، كاری كڕین و فرۆشتن دوو چه‌مكن له دنیای ئابوری‌دا كه هه‌میشه له باسه‌كاندا پێكه‌وه دێن و له‌تای ته‌رازوویه‌كی هاوسه‌نگدان، كه‌سیان له‌كه‌سیان پارسه‌نگیان زیاتر نییه، كرده‌ی فرۆشی جه‌سته له‌لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌وه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كڕیاره پیاوه‌كاندا ئه‌نجامده‌درێت، كڕیار یه‌كسانه به فرۆشیار له هه‌موو ڕووه‌كانیه‌وه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌شفرۆشی و له پاڵیدا له‌شكڕین دیارده‌یه‌كی جیهانییه و به‌رده‌وام نیزامی سه‌رمایه‌داری به‌رهه‌می دێنێ، دیارده‌ی له‌شفرۆشی له زۆربه‌ی وڵاته‌كاندا بازرگانی پێوه‌ده‌كرێ وه‌ك هه‌ر كاڵایه‌كی تر له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی‌تر ده‌گوازرێته‌وه, بۆ نموونه و به پێی ئاماره‌كان هه‌ر ساڵێك نیزیك به 150 هه‌زار ژن و كچی لاو به كڕیارانی ژن له وڵاتانی رۆژئاوا ده‌فرۆشرێن. هه‌میشه ئه‌و ژنانه‌ش قۆرخ ده‌كرێن كه له ووڵاته نه‌دارو دواكه‌وتوه‌كاندا ده‌ژین یان ژنی هه‌ندێك له ناوچه‌كانی جنوبی ئوروپا‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیان. به‌ڵام له‌شفرۆشی تایبه‌ت نییه به كۆمه‌ڵگایه‌كی تایبه‌ت، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر و ته‌نانه‌ت له ناوچه‌و شارێكه‌وه بۆ شارێكی تری جیاوه‌زن. له‌شفرۆشی وه‌ك هه‌موو دیارده‌یه‌ك مێژوی ده‌ركه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی هه‌یه. له ئێران یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین هۆكاری تووشبوان به‌م نه‌خۆشییه كۆمه‌ڵایه‌تییه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ژاری به‌ربڵاوی خه‌ڵك، واته له‌شفرۆشی بۆ زۆربه‌ی توشبووانی، رێگه‌یه‌كه بۆ بژێوی ژیان. به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان 20 له سه‌د و به پێی ئاماری ناوه‌نده سه‌ربه‌خۆكان 50 له سه‌دی خه‌ڵكی ئێران له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین. هه‌ژاری رۆژ به رۆژ زیاتر دیمه‌نی ژنانه به خۆیه‌وه ده‌گرێ، بازاڕی له‌شفرۆشی و بازرگانی سێكسی په‌ره ده‌ستێنێت، رێژه‌ی كچانی راكردوو ده‌چێته سه‌رێ، و له یه‌ك وته‌دا ژنان زیاتر له سه‌رجه‌م توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا ده‌بنه قوربانیی خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران به ته‌واوی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی پشت گوێ خستووه و توانایی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌م دیاردانه نییه. له ئێران به هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ناوه‌ندێكی سه‌رپه‌رستی كردنی ئه‌م نه‌خۆشه كۆمه‌ڵایه‌تییانه نییه، بووه به رێگرێك له به‌رده‌م وه‌ده‌ست هێنانی ئامارێكی راسته‌قینه له رێژه‌ی تووشبوان و چاودێری كردنی پزیشكی و دۆخی ته‌ندروستی ئه‌م كه‌سانه. گه‌وره‌ترین كێشه به‌رامبه‌ر به‌م دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه ئه‌وه‌یه كه كێشه‌كه واقعییه‌و ده‌زانیین هه‌یه، به‌ڵام ته‌نیا له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵ ده‌كه‌ین و هیچ میكانیزمێكان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كه نییه. دیاره هه‌روه‌ك باسمان كرد روانین بۆ ئه‌م دیارده‌یه له هه‌موو شوێنێك وه‌ك یه‌ك نییه و له هه‌ندێ وڵات روانینی كۆمه‌ڵگا به‌رامبه‌ر به له‌شفرۆشی نێگه‌تیڤ نییه‌و وه‌ك جۆرێك له كاركردن سه‌یری ده‌كرێ، ئه‌مه له حالێكدایه له وڵاتێكی وه‌ك ئێران راونینی كۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به ته‌واوی جیاوازه و كه‌سی له شفرۆش به ته‌واوی له كۆمه‌ڵگا ته‌رد ده‌كرێ و خه‌ساری گه‌وره‌ی بۆی ده‌بێت. هه‌ر كام له‌و ژنانه له‌باری ته‌ندروستی‌و ده‌رونیه‌وه پیویستیان به چاودێری هه‌یه، ده‌بێ ئه‌و ژنانه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدابن وهه‌وڵی جیدییان له‌گه‌ڵدا بدرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كۆمه‌ڵگا، ده‌بێ وایان لێ بێ هه‌ست به شه‌خسیه‌ت و وجودی خۆیان بكه‌ن، هه‌ست بكه‌ن به‌وه‌ی له گه‌ڵ كه‌سێكی تری كومه‌ڵگادا جیاوازیه‌كیان نییه. تاكی ته‌ندروست، كۆمه‌ڵگای ته‌ندروستی لێ دروست ده‌بێ و كۆمه‌ڵگای ته‌ندروست بناغه‌ی هه‌ر جۆره پێشكه‌وتن و ده‌سكه‌وتی وڵاتێكه و ده‌بێ خوێندنه‌وه‌مان بۆ دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زانستیانه و راسته‌قینه بێت.
|
|||||||