|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
وتووێژی "گاردیه‌ن" له گه‌ڵ ماریۆ بارگاس یۆسا ئه‌ده‌ب كار و كاسبی منه! و: سدیق كشاوه‌رز "مارێو بارگاس یۆسا" له حاڵێكدا ژاكتێكی وه‌رزشی و كراسێكی سووری له به‌ردایه ده‌ڵێت: "ئه‌ده‌بیات كار و كاسبی منه! هیچ كات ئاماده نیم ده‌ست له‌م جیهانه پڕ له فانتزییه هه‌ڵگرم و خانه نشین بم. منیش پێم خۆشه بڕۆمه سه‌ر شه‌قام. "بارگاس یۆسا یه‌كێكه له نووسه‌ره دیاره‌كانی ئه‌ده‌بی ئه‌مریكای باشوور. ژیانی پیشه‌یی خۆی له ته‌مه‌نی 15 ساڵیه‌وه ده‌ست پێ كردوه، واته ئه‌و كاته‌ی له شاری لیما، هه‌واڵنێری به‌شی تاوانه‌كانی رۆژنامه‌ی "لاكرۆنیكا" بوو. یۆسا ئه‌م رۆژانه‌ش هه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌و ستوونێكی له رۆژنامه‌ی سپانیایی "ئال پائیس" هه‌یه كه ئه‌م ستوونه ئه‌وی سه‌رقاڵ كردوه‌و ده‌رباره‌ی بابه‌تی جیاواز له‌وانه شه‌ڕی عێراق و پرسی هێرشی رووسیه بۆ خاكی جۆرجیا ده‌نووسێت. هه‌ر چه‌ن یۆسا هه‌رده‌م جیاوازی داده‌نێ له نێوان رۆژنامه‌نووسی و ئه‌ده‌بدا، به‌ڵام جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌ی (كاره سیاسییه‌كانی) كاریگه‌ری زۆری بووه له سه‌ر جیهانی نووسینی ئه‌و. یۆسا ده‌ڵێت: "كه ده‌نووسم به ئازادی ته‌واوه‌وه ده‌نووسم، به‌ڵام پێویستم به پاڵپشتێكی پته‌وه." یۆسا له‌م رۆژانه‌دا خۆی ئاماده ده‌كات به‌وه‌ی سه‌فه‌ر بكات بۆ وڵاتی كۆنگۆ بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكات بۆ نووسینی رۆمانی دواتری. خۆی له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌م سه‌فه‌ره دیمه‌نێكم پێ نیشان ده‌دات. ده‌بێ بڕۆم بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه بۆنی ئه‌وێ بكه‌م و هه‌ستی پێ بكه‌م. ئه‌م سه‌فه‌ره به‌ستێنێكه كه ئیزنم پێ ده‌دا له باره‌یه‌وه بنووسم. له‌م سه‌فه‌ره‌دا رووداوه راسته مێژووییه‌كان به‌لامه‌وه گرینگ نییه، به‌ڵام ده‌بێ دڵنیا بم و ئه‌م سه‌فه‌ره ئه‌م دڵنیاییه‌م پێ ده‌به‌خشێ." یۆسا بۆ نووسینی رۆمانه‌كانی سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌م رێگاوه له هه‌ر چه‌شنه ده‌مارگرژی و یه‌ك لایه‌نه دیتنێك دوور بێته‌وه. له‌م باره‌وه ده‌ڵێت :" ده‌زانم له رۆمانه‌كه‌دا چی به سه‌ر كۆنگۆ دێت، من تا ئه‌مڕۆكه‌ش زۆرم له باره‌ی ئه‌م ناوه‌چه‌وه خوێندۆته‌وه، به‌ڵام كه له گه‌ڵ راستییدا روو به‌ڕوو ده‌بمه‌وه شتێكی جیاواز ده‌ستم ده‌كه‌وێ." یۆسا له‌م رۆمانه‌دا به دوای شوێن پێی "راجر كیسمێنت"ه‌وه‌یه. "كیسمێنت" قونسولی به‌ریتانیا بوو له كۆنگۆ، ئه‌و كه‌سه‌ی كه دواتر بوو به ناسیۆنالیست و نه‌ته‌وه په‌ره‌ستێكی ئایرله‌ندی و سه‌ره‌نجام ساڵی 1916 به تاوانی خه‌یانه‌ت كوژرا و ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیاش له به‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا نووسیبووی ناو ناتۆری منداڵبازی خسته پاڵی. یۆسا زۆر له دڵه‌ڕاوكه‌ی ئه‌م سه‌فه‌ره‌دایه و ده‌ڵێ: "كیمنێست قاره‌مانی رۆمانێكه كه له ئایرله‌ندا، كۆنگۆ، به‌ڕلین و ئامازۆن و چه‌ن شوێنی تر له‌وانه ئاولستێر كه من هیچكات نه‌ڕۆشتووم، ده‌ژی." بارگاس یۆسا ده‌ڵێت: "كیمنێست له بنه‌ماڵه‌یه‌كی پرۆتستان و لایه‌نگری به‌ریتانیا له ئاولستێر، له دایك بوو. ئه‌و ده‌م هێشتا مێرمنداڵ بوو هۆگری گه‌ڕان بوو به سه‌رزه‌مینه‌كانی به‌ریتانیای گه‌وره‌داو ستایشی ئێمپراتۆری ده‌كرد. 19 ساڵی ته‌مه‌ن بوو رۆشته ئه‌فریقا و كه رۆشته كۆنگۆ بوو به كه‌سێكی تر و ئه‌م سه‌رده‌م بوو كه روانگه‌ی ده‌رباره‌ی ئێمپراتۆری گۆڕا و بوو به دژه ئێمپراتۆر و بوو به نه‌ته‌وه په‌ره‌ستێكی ته‌واو، هه‌ر ئه‌م سه‌رده‌م بوو به قۆنسۆلی به‌ریتانیا له كۆنگۆ و خزمه‌تی به ئێمپراتۆری ده‌كرد." هه‌ندێ كه‌س كیمنێست به قاره‌مانێك ده‌زانن، به‌ڵام زۆرن ئه‌وانه‌ش كه به كه‌سێكی خراپی ده‌زانن. له ئایرله‌نداش زۆر كه‌س له به‌ر خواسته جنسییه‌كانی كێشه‌یان هه‌یه له گه‌ڵی. به‌شێك له ژیانی له تاریكییدایه و زۆر شوێنیشی نادیاره، هیچ كاتیش ده‌رناكه‌وێ و ئه‌مه به‌و هۆیه‌وه بووه كه كه‌سێكی پڕ نهێنی بووه، به تایبه‌ت له سه‌رده‌می ژیانی تایبه‌تییدا. بۆ وێنه زۆر باس هه‌یه ده‌رباره‌ی هێمۆسێكسواڵ بون و مناڵ باز بوونی، كه‌سیش حه‌قیقه‌ت نازانێ و ره‌نگه هیچكاتیش راستی ده‌رنه‌كه‌وێ. كه‌سایه‌تییه‌كی پاڕادۆكسی بووه. كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر باش بۆ نووسینی رۆمانێك." بارگاس یۆسا پێی وا نییه ئه‌وه راسته كه ئه‌و قامكی خستۆته سه‌ر بابه‌تێكی هه‌ستیار، چ ئه‌وه‌ی سپی پێستێك له ئه‌فریقا ده‌یهه‌وێ رۆمان بنووسێ‌و چ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی خه‌ڵكی پێرۆ بۆچوونی خۆی ده‌رباره‌ی مێژووی به‌ریتانیا و ئایرله‌ندا ده‌رده‌بڕێ. یۆسا له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌په‌رژێته سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه ئه‌و كات وه‌ك ره‌گه‌ز په‌ره‌ستێك ده‌خرێته لاوه. ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر وه‌ها سه‌رنج و بۆچوونێكم نه‌بێت، ئه‌و كات ده‌بێ دانیشم و ته‌نها ده‌رباره‌ی ماڵی خۆمان رۆمان بنووسم." كه ماریۆ بارگاس یۆسا باس له سه‌فه‌ره‌كه‌ی ده‌كا بۆ كۆنگۆ، ئاگاداره له ئه‌ركه‌كانی چ وه‌ك رۆماننووس و نووسه‌رێك و چ وه‌ك رۆژنامه نووسێك. ئه‌وه راسته یۆسا ده‌یهه‌وێ رۆمانێكی مێژوویی بنووسێت، به‌ڵام به راده‌ی پێویستیش بڕیاره ده‌رباره‌ی ئێستا قسه بكات. ده‌ڵێت :" زۆر شت هه‌یه كه له كۆنگۆ وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و نه‌گۆڕاوه، كۆنگۆ یه‌كێكه له تراژیكترین وڵاتانی جیهان و ئه‌زموونێكی ترسێنه‌ری بووه وه‌ك وڵاتێك كه له لایه‌ن لئۆپالدی دووهه‌م پادشای بلژیكه‌وه كۆلۆنیالیزه كراوه. له‌و كاته‌وه تا ئێستا تا دێ دۆخه‌كه‌ی خراپ و خراپتر ده‌بێت." له درێژه‌دا ده‌ڵێت: "به پێی ئامار له ده ساڵی رابردوودا، 4 تا 5 میلیۆن كه‌س له كۆنگۆ كوژراوه، به‌ڵام هه‌واڵه‌كانیان له رۆژنامه‌كاندا بڵاو نه‌بۆته‌وه. ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی كۆنگۆ هێشتا تووشی ئه‌و كێشانه‌ن كه كۆنراد و كیمنێست له گه‌ڵیدا رووبه‌ڕوو بوون و كێشه‌كانیان نه‌گۆڕاوه." بارگاس یۆسا له‌و كاته‌وه‌ی ده‌ستی كردووه به كاری رۆژنامه نووسی چاوه‌كانی كراوه بوون. سه‌رده‌مانێك وازی له پشتیوانی له "فیدل كاسترۆ" هێنا و بوو به لایه‌نگری بازاڕی ئازادی كاپیتالیسم شكه‌ست له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 1990ی پێرۆی ئه‌زموون كرد و چرای مارگارت تاچر، رووگه‌ی سیاسیه‌كه‌ی، بوو به رێنوێنی. یۆسا ئه‌م رۆژانه له ناو جه‌رگه‌ی قه‌یرانی ئابووری بانكداری جیهانی دایه‌و هێشتاكه هه‌ر لایه‌نگری بازاڕی ئازاده‌و ده‌ڵێت: "هیچ ئابووری زانێكی لیبراڵ ناتوانێ كاریگه‌ری و هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌مریكا له به‌رچاو نه‌گرێ." له درێژه‌دا ده‌ڵێت :" نئۆلیبرالیسم ئایدۆلۆژیا نییه، دكترینێكه. خۆی به سه‌ر واقع دا دانه‌سه‌پێنێ، به‌ڵكوو له گه‌ڵ حه‌قیقه‌ت و راستییدا ده‌سازێ, له هه‌ندێ له دۆخه تایبه‌ته‌كاندا، تا راده‌یه‌كی كه‌م كاریگه‌ری و هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌مریكا جگه له‌وه‌ی یاساییه به‌ڵكوو شتێكی ره‌وایه و ناكرێ دووری لێ بكرێ." بارگاس یۆسا ئاگاداری به‌شێك له گه‌نده‌ڵییه‌كانی جیهانی كاپیتالیزمه، ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی بازاڕی شێواندووه‌و بووه به هۆی تێك شكانی بانكه‌كان. یۆسا له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه ئورووپاییه‌كان له دۆخێكی باشدان و ده‌توانن له‌م قه‌یرانه رزگاریان بێت به‌ڵام ده‌ڵێت: "شتێكی ناعادڵانه‌یه ئه‌وانه‌ی كه باج ده‌ده‌ن، واته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م قه‌یرانه‌یان ساز نه‌كردووه، باجێكی زۆریان لێ وه‌ربگیردرێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌م قه‌یرانه نه‌جاتیان بێت. یه‌كیه‌تی ئورووپا، لایه‌نگری ئورووپایه‌كان بوو. ئه‌گه‌ر یۆرۆ نه‌بایه، به دڵنییاییه‌وه، ئه‌مڕۆكه ئورووپاش ده‌كه‌وته داوی ئه‌م قه‌یرانه‌وه." ماریۆ باگاس یۆسا، باكی نییه له گۆڕینی بۆچوونی و ئه‌و باسانه‌ی دوای گۆڕانی بۆچوونی ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌و دژ به هێرش كردن بوو بۆ سه‌ر عێراق، به‌ڵام دواتر و ساڵی 2003 پشتیوانی كرد له جه‌نگی عێراق. یۆسا كه‌مته‌ر خه‌م نییه به‌رامبه‌ر به به‌دبه‌ختی و نه‌هامه‌تییه‌كانی عێراقییه‌كان و جه‌نگی عێراق به جه‌نگێكی تراژیك ده‌زانێت، به‌ڵام هاوسه‌نگییه‌كه به ته‌واوی به نگه‌تیڤ نابینێ. له‌م باره‌وه ده‌ڵێت:" بۆ یه‌كه‌م جار عێراق ده‌وڵه‌تێكی هه‌یه كه به ده‌نگی خه‌ڵك هه‌ڵبژێردراوه. من له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه‌سێكی وه‌ك سه‌دام تازه له‌م وڵاته سه‌ر هه‌ڵناداته‌وه و من لام وایه عێراق به‌ره‌و دیمۆكراسییه‌كی گشت گیر و فره لایه‌ن ده‌ڕوات." بارگاس یۆسا هیواداره به گۆڕانی دێمۆكراتیك له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا. لای وایه ئه‌م گۆڕانانه له بۆچوونه‌كانی باراك ئۆبامادا ره‌نگ ده‌داته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێت: "لام وایه زۆر كارێكی باشه ئه‌مریكاییه‌كان ره‌ش پێستێكیان برده كۆشكی سپی." یۆسا تۆنی بلێر به موریدی راسته‌قینه‌ی تاچر ده‌زانی و به‌م بۆنه‌وه ئافه‌رینی پێ ده‌گوت به‌ڵام لای وا نییه كۆتایی سه‌رده‌می حیزبی كرێكار كۆتاییه‌كی تراژیك بێت. یۆسا ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر باوه‌ڕت به دێمۆكراسی هه‌بێت باوه‌ڕیش به ئایدیای ئاڵترناتیڤ هه‌یه. له به‌ریتانیا به ته‌واوی ئه‌ڵترناتیڤ جێ كه‌وتووه، هه‌ر بۆیه له به‌شێكی زۆر له وڵاتانی جیهان كه من لێی ژیاوم دێمۆكرات‌تره. دیمۆكراسی ته‌نها عورفێك نییه، به‌ڵكوو جه‌وهه‌ره‌یه." ماریۆ بارگاس له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه رۆحی ئه‌مریكای لاتین له مه‌ترسیدایه. ئه‌م مه‌ترسیه له "هۆگۆ چاوێز" له ونزۆئلاوه بگره تا "ئاوا مۆرالێز" له بۆلیوی به‌ربڵاوه. ده‌ڵێت: "ئه‌م رێبه‌رانه وه‌ك كاسێتێكی خراپ وان كه به‌رده‌وام یك شت ده‌ڵێنه‌وه، ترسێك و سیاسه‌تێك دووپات ده‌كه‌نه‌وه." یۆسا لایه‌نگری "چه‌پی دێمۆكرات"ه، ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه ئه‌مڕۆكه سه‌رۆك كۆمار "لۆلا" له به‌ڕازیل و "میشیل باشله" له شیلی دای مه‌زراندوه. یۆسا لای وایه وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له ئێستادا زۆر سه‌رنج ده‌دا به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق و چین، هه‌ر بۆیه هیواداره به‌م شێوه‌یه ئه‌مریكای لاتین خۆی چاره‌نووسی خۆی دیاری بكات و له خۆیدا چاكسازی بكات. یۆسا ده‌ڵێت:" (سه‌ره‌ی من ته‌واو بوو) و دڵنیام چاوێز و مۆڕالێز ده‌بن به تێمی رۆمان و ئه‌ده‌بی به‌ره‌یه‌كی نوێ له نووسه‌ران و ده‌بێ چاوه‌ڕوانی دادوه‌ری ئه‌ده‌ب بین." یۆسا ده‌ڵێت: "زۆر زوو كتێبێك ده‌رباره‌ی چاوێز ده‌نووسرێ، ماوه‌یه‌ك بوه‌ستن تا ونزۆئلاییه‌كان نموونه‌یه‌كی له چه‌شنی ئه‌و په‌یدا بكه‌ن."
http://sibegazzade.com/main/?cat=13
|
|||||||