|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
پرسی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زیی له ئه‌ده‌بی مناڵاندا ماریۆن دان بۆر و: چنور چه‌ند ساڵ له‌مه‌و پێش، خاتوونێ به كاغه‌زێكی ده‌ست نووسه‌وه، كه چێرۆكێكی تێدا نووسرابوو هاته ده‌فته‌ری كاره‌كه‌م. ئه‌م چیرۆكه یه‌كه‌م به‌رهه‌می ئه‌و خاتوونه بوو، چیرۆكه‌كه له باره‌ی كچێكی سێزه ساڵه‌وه بوو. نووسراوه‌كه‌ی زۆر جوان بوو، بابه‌تی چیرۆكه‌كه زۆر جوان خرابوه روو. هه‌ڵسووكه‌وتی كه‌سایه‌تی چیرۆكه‌كه ته‌واو به جێ بوو ، زۆر كه‌م شڵه ژاوی تێدا ده‌بیندرێ. ئه‌و كچه سێزه ساڵه هه‌ندێ بۆچوونی هه‌بوو سه‌باره‌ت به كوڕه‌كان، زۆربه‌ی جار له گه‌ڵ خوشك و هاوڕێكانیدا له‌م باره‌وه چپه چپیان ده‌كرد و له خۆڕا پێده‌كه‌نان. كچه‌كه له‌وه‌ی له لایه‌ن باوك و دایكیه‌وه به‌رده‌وام چاودێری ده‌كراو كاره‌كانی كۆنتڕۆڵ ده‌كرا زۆر نیگه‌ران بوو و ئه‌م كاره‌ی پێ ناخۆش بوو...و.... ده‌ربڕینی به‌هێز و نووسینی جوانی نووسه‌ر، كۆمه‌ڵێك راستی ده‌رباره‌ی كچانی تازه لاو بۆ خستمه روو. بۆ وێنه بۆچی بابه‌تی كچانی تازه‌لاو، به پێی گرینگ‌یان، له چیرۆكه‌كانی ئێمه‌دا كه‌متر باسیان لێوه كراوه؟ بۆچی كێشه‌و گرفت و ئه‌زموون و بابه‌ته‌كانی پێوه‌ندی دار به پیاوان پڕبایه‌خن به‌ڵام كێشه و پرس و ئه‌زموون و بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به ژنان بێ به‌هان؟ لێكۆڵه‌ر و نووسه‌رێكی هاوچه‌رخ به ورد بوونه‌وه له‌و كتێبانه‌ی خه‌ڵاتی نیۆبرییان پێ به‌خشراوه ده‌ڵێ : "له‌م كتێبانه‌دا ژماره‌ی كه‌سایه‌تییه سه‌ره‌كییه نێره‌كان لانیكه‌م دوو به‌رابه‌ری كه‌سایه‌تییه سه‌ره‌كییه مێیه‌كانه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قاره‌مانی چیرۆكه‌كان ئاژه‌ڵن، ژماره‌ی كه‌سایه‌تییه نێره‌كان چوار ئه‌وه‌نده‌ی كه‌سایه‌تییه مێیه‌كانه." ئاخۆ نێر بوون و ژیانیان بۆ مناڵان گرینگتر و پڕ بایه‌ختره؟ بۆ خۆمان چێ؟ ژنان و كچان له ماوه‌ی پێنج ده‌یه‌ی رابردوودا رێگایه‌كی دوور و درێییان له ئه‌ده‌بدا بڕیوه. به‌ڵام ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌و ئامارانه ئاماژه‌ن به‌وه‌ی ئێمه هێشتا له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ده‌ژین كه له‌ودا گرینگییه‌كی تایبه‌ت ده‌درێ به ره‌گه‌زی و جێنده‌ر. به‌م دواییانه له كتێبی مناڵاندا جه‌ختی زۆر كراوه‌ته‌وه بۆ خولقاندنی كه‌سایه‌تی به هێزی مێ، ئه‌و كتێبانه‌ی تێده‌كۆشن "سه‌رچه‌شن" وئولگوویه‌كی باش بۆ كچان و ژنانی گه‌نج بده‌ن به ده‌سته‌وه. به‌ڵام ده‌بێ ئێمه ئه‌وه‌مان له به‌رچاو بێت ئێمه چ چه‌شنه كه‌سایه‌تییه‌ك به "به‌هێز" ده‌زانین و به شوێن چ جۆره ئولگوو و تیپ و سه‌رچه‌شنێكه‌وه‌ین. بۆ وه‌ستانه‌وه دژ به پرسی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی ده‌بێ به شوێنێ بگه‌ین كه لامان وابێ وا نییه كه هه‌ر ده‌م دایك خه‌ریكی چێشت لێنان و جل شۆردن بن، یان كچان له ژیانیاندا كه‌سانێكی بێ توانا‌و بێ ئیراده‌ن و ئه‌وه‌ی كه ته‌نها ببن به گراو و خۆشه‌ویستی كوڕێ ئامانجی ژیانی ژنانی گه‌نجه. ئه‌م شته زۆر گرینگه كه ئێمه وه‌ك بارهێنه‌رانی دۆكتۆره‌كان، سه‌رباز و به‌ڕێوه‌به‌رانی داهاتوو چاو له دایكان بكه‌ین، كچان وه‌ك كه‌سانێكی به توانا‌و به‌رپرس بناسین، كه ده‌ورێكی زیاتریان هه‌یه له‌وه‌ی ئێمه بیری لێ ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌ورێك سه‌رتر له زه‌ماوه‌ند كردن و پێك هێنانی ژیانی هاوسه‌رێتی. هێشتا رێگایه‌كی دوورمان له به‌ره بۆ نه‌هێشتنی كێشه‌ی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی كه درزی كردۆته ناو تان وپۆی ژیان وئه‌ده‌بی ئێمه‌وه. به‌ڵام ئێمه ده‌توانین له رێگای هه‌ڵبژاردنی ئه‌و چیرۆكانه‌وه كه له‌ودا كچان "به‌ڕاده‌ی" و راست "وه‌ك" كوڕان به كه‌ڵكن و به هه‌ڵبژاردنی ئه‌و چیرۆكانه‌ی كه له‌ودا ئه‌زموون و وێناكانی ژنان زۆر گرینگ و بێ وینه خراونه‌ته روو، ده‌توانین دژ به پرسی هه‌ڵاواردن بوه‌ستینه‌وه.
|
|||||||