|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر زیندانیان ئه‌رده‌ڵان فه‌ره‌جی
1- ده‌ستپێك و ده‌نگدانه‌وه ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی یه‌ك دوو هه‌فته‌ی رابردوو له میدیا و راگه‌یه‌نه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌وه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی هه‌بوو، پرسی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ده‌ستگیركراوه‌كانی بزووتنه‌وه ئیعترازییه‌كه‌ی ئه‌م دواییانه پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆماری بوو. سه‌ره‌تای ئه‌م پرسه له ئاشكرا بوونی نامه نهێنییه‌كه‌ی مهدی كه‌ڕووبی یه‌كێك له پاڵێوراوانی ناڕازی به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دیاریكردنی به‌ژه‌وه‌ندییه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستی پێكرد كه له‌و نامه‌یه‌دا وێڕای باس كردن له پرسی ئه‌شكه‌نجه و ئه‌زیه‌ت و ئازاری زیندانیان، بۆ سه‌ر كوڕان و كچانی ده‌ستگیر كرا‌و ده‌ستدرێژی سێكسیش ئه‌نجام ده‌گرێت و داوای كردبوو كه ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه لێژنه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون پێك بێنێت. به‌ڵام دوو پرسیار لێردا دێنه گۆڕێ كه ئایا ئه‌م پرسه دیارده‌یه‌كی نوێ و تازه‌یه له مێژووی كۆماری ئیسلامی هۆ و هۆكاره‌كانی ئه‌م ده‌نگدانه‌وه به‌رفراوانه چین؟ بێ‌گومان ئه‌م پرسه دیارده‌یه‌كی نوێ و تازه نییه و له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر كاری ئه‌م رژیمه‌وه بوونی بووه و لێدوانه‌كانی كه‌سانی وه‌ك الف.ئالی كه‌نعان له زیندانیانی سیاسی ده‌یه‌ی 60 و د.رۆئیا تلوعی له زیندانیانی ئه‌م دواییانه‌ی زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها وته‌كانی ئه‌حمه‌دی باتبی له خوێندكارانی زیندانی له كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌ی 70ی ئێران له نموونه‌كانی ئه‌م ئیدیعایه‌ن. به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه هۆ و هۆكاره‌كانی ئه‌م ده‌نگدانه‌وه به‌فراوانه چیه ده‌كرێت ئاماژه به 4 خاڵ بدرێت: ئه‌لف- رێژه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه هۆكاری به‌رفراوانی ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته بووبێت، رێژه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان بوو كه به هه‌زاران كه‌س له ماوه‌ی چه‌ند رۆژدا ده‌ستگیر كران. ئه‌گه‌رچی به درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی گرتن و زیندانی كردن هه‌میشه بووه و ده‌بێت، به‌ڵام ژماره و رێژه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان له‌م جاره‌دا زۆر له پێشووتر زۆرتر بوو. به پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان له رۆژانی سه‌ره‌تایی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه له ئێران هاتنه ئاراوه، به هه‌زاران كه‌س له تاران و باقی شاره گه‌وره‌كان و باقی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێران ده‌ستگیر كران. ئه‌م بارستاییه له ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان وای كرد كه نه‌ك هه‌ر زیندانه ره‌سمییه‌كان، به‌ڵكوو زۆرێك له زیندانه نهێنییه‌كانیش پڕ بن له ناڕازایانی ده‌ستگیر كرا‌و. بێ‌گومان یه‌كێك له ئامانجه‌كانی هێزه‌كانی رژیم نیشاندانی هێز و هه‌وڵ بۆ رووخاندنی رۆح و كه‌سایه‌تی ناڕازیان بوو كه بۆ چاوترسێن كردنی باقی هاوزیندانیان كه تێده‌كۆشرێ له به‌ندی دواتردا ئاماژه‌یه‌كی پێبدرێ. ئه‌مه وای كرد كه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه به هۆی بێ‌جێ و رێی رژیم بۆ راگرتنیان به وه‌رگرتنی ته‌عه‌هود و كه‌فاله‌ت و ... له زیندانه‌كان ئازاد كران، به خێراییه‌كی به‌رچاو له میدیا و راگه‌یه‌نه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كاندا ده‌نگی دایه‌وه. ب- خواستی ده‌وڵه‌تی كودتا بۆ نیشاندانی هێز به دوای وتاربێژییه‌كه‌ی عه‌لی خامنه‌یی له كاتی به‌رنوێژی هه‌ینی 30ی جۆزه‌ردان و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له خه‌ڵكی كرد كه له ئه‌گه‌ری هاتن بۆ سه‌ر شه‌قام به‌ره‌وڕووی ده‌بنه‌وه و پاش ئه‌و نافه‌رمانییه گه‌وره‌یه‌ی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به قسه‌كانی خامنه‌یی بۆ نه‌هاتن بۆ سه‌ر شه‌قام و مانه‌وه له ماڵه‌كانیان، ده‌بوایه به جۆرێك ئه‌و هه‌ڕه‌شانه جێ‌به‌جێ بكرابایه‌ن و به‌رگی پراكتیكیان به‌به‌ر كرابایه. جگه له‌وه‌ی كه ئه‌مه (ئه‌شكه‌نجه و ئازار و ده‌ستدرێژی سێكسی) جێ‌به‌جێ كردنی فه‌توایه‌كی "ره‌هبه‌ر" بوو، ده‌بوایه به‌جۆرێك ده‌سه‌ڵات و هێزی ده‌وڵه‌ت و ئۆرگانهای داپلۆسێنه‌ر به خه‌ڵك نیشان بدرابایه. ئێمه شاهیدی ئه‌وه بووین كه كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئه‌شكه‌نجه درابوون و ته‌نانه‌ت ده‌ستدرێژی سێكسیان كرابووه سه‌ر، به بێ ئه‌وه‌ی كه جێی برین و شوێنه‌كانی خۆش بێته‌وه، ئازاد كران. دیاره مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له ئازاد كردنی ئه‌و كه‌سانه به‌و شێوه‌یه ئه‌گه‌رچی ئه‌و سنووره‌ی به‌زاند كه بیانوو نه‌ده‌نه ده‌ست رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ڵام نیشاندانی هێز و ده‌سه‌ڵات بوو كه ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س پێداگری له سه‌ر داخوازییه به‌رحه‌ق و مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه‌كانی بكات، چاره‌نووسی ئاوا ده‌بێت و زۆرتر چاوترسێن كردنی خه‌ڵك و به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه بوو كه هه‌ر ده‌م له به‌رده‌م گرتن و راپێچدانیان بۆ زیندان بوو. بۆیه بێ‌گومان یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ده‌نگدانه‌وه به‌رفراوانه‌كه‌ی ئه‌م پرسه له میدیاكان و له ئاستی كۆمه‌ڵگای ئێران و جیهان ،خواستی ده‌وڵه‌تی كودتاچی له سه‌ر نیشاندانی هێز بوو. ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ئه‌مه بۆته خاڵێكی ره‌ش له ناوچاوانی ده‌وڵه‌تی كودتا، به‌ڵام ئه‌وان (به‌ڕێوه‌به‌رانی فتوای ره‌هبه‌ری و ده‌وڵه‌تی كودتا) پێیان وابوو به له‌به‌رچاوگرتنی كولتوری كۆمه‌ڵگای ئێران و "عه‌یبه" و "شه‌رم" بوونی باس كردن له‌م پرسه و به سووك سه‌یركردنی ئه‌شكه‌نجه دراوان له روانگه‌ی كۆمه‌ڵگاوه، نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌شكه‌نجه دراوان باسی بكه‌ن و هه‌ر له ده‌روون و ناخی ئه‌واندا ده‌مێنێته‌وه و ئه‌وان (به‌ڕێوه‌به‌رانی فتوای ره‌هبه‌ری و ده‌وڵه‌تی كودتا) به نهێنی و به بێ‌ده‌نگ به‌رده‌وام ده‌بن له‌و جۆره ئه‌شكه‌نجه‌یه. به‌ڵام ده‌بینین ئه‌شكه‌نجه دراوان نه‌ك له رووی بوێری و جه‌ساره‌تیانه‌وه، به‌ڵكوو به هۆی برین و ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه تووشی بوون و له سه‌ردانیان بۆ لای پزیشكان ئه‌م پرسه ته‌قییه‌وه وه‌ها ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی بوو كه تا هه‌نووكه‌ش به‌رده‌وامه. پ- ئاوڕدانه‌وه‌ی میدیای بیانی و درووست بوونی به‌رده‌نگ بۆ خه‌ڵكی ئێران ئه‌وه‌ی كه جێی خۆیه‌تی لێره‌دا ئاماژه‌ی بۆ بكرێت، ئه‌وه‌یه كه به درێژایی مێژووی سی ساڵی رابردووی ئێران و ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامی، میدیا و رای گشتی جیهانی له‌و بڕوایه دا بوون كه خه‌ڵكی ئێران هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه رازین به ژێر ده‌سته بوونی ئاخونده‌كان و به‌و جۆره‌ی كه له راگه‌یه‌نه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه نیشانده‌درا، ئاماده‌بوونی میلیۆنی خه‌ڵكی ئێران له نوێژه‌كانی هه‌ینی، رۆژانی ناسراو به كۆماری ئیسلامی و بۆنه ئاینییه‌كان و...بۆیه هه‌یبه‌تی ئێرانی بۆ ئاستێكی زۆر نزم دابه‌زیبوو. خۆپیشاندانه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و كه‌ڵك وه‌رگرتن له مێتۆدی ئه‌وڕۆیی و شارستانیانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، كه‌ڵك وه‌رگرتنی گه‌نج و لاوه‌كانی ئێرانی له تێكنۆلۆژی سه‌رده‌م بۆ گه‌یاندنی ده‌نگ و ره‌نگی خۆیان به جیهان و ته‌نانه‌ت شێوه‌ی پۆشینی جل‌وبه‌رگیان، سه‌رنجی میدیا و رای گشتی به‌ره‌و لای خۆی راكێشا و ئه‌و هێمایه شكا كه گۆیا خه‌ڵكی ئێران ئه‌ونده ئاستیان نزمه كه ده‌سه‌ڵاتداری ئاخونده‌كان به سه‌ریاندا شایسته‌یانه. له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌ك هه‌ر گه‌وره‌ترین میدیا و كاناڵه‌كانی راگه‌یاندن هه‌ر له رۆژنامه، ته‌له‌فزیۆن، ماڵپه‌ڕه‌كانه‌وه، بگره له رۆژنامه مه‌حه‌لیی و خۆجێییه‌كانی ئۆرووپاش بابه‌تی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران بوو به سه‌ردێر و مانشێتی یه‌كه‌م. خه‌ڵكی ئێران كه ده‌نگ و ره‌نگی خۆی ئاوا به‌و ئاسته به به‌رفراوانی له جیهاندا بینی، به چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی متمانه به‌خۆیی و دروست بوونی به‌رده‌نگ و گوێبیست بۆ داواكانی، نه‌ترسا له‌وه‌ی كه ئه‌و جینایه‌تانه له‌قاو بدات و ده‌بینین كه بابه‌تی له قاودانی جینایه‌ت و هه‌ڵسووكه‌وته دژه مرۆییه‌كان بازنه‌ی خه‌ڵكانی خه‌باتكار و شۆڕشگێڕی به‌زاند و هه‌ر تاكێكی ئێران بوو به میدیا و راگه‌یاندنێك بۆ بڵاوكردنه‌وه و له قاودانی ئه‌و جینایه‌تانه. ت- ئه‌نجامی ئه‌م ئه‌شكه‌نجانه له لایه‌ن سپا و ده‌ست‌وپێوه‌نده‌كانییه‌وه خاڵێك كه به راستی له‌ماوه‌ی رابردوودا كه‌متر باسی لێوه‌كراوه و به بڕوای من كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی بووه له ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م باسانه (ده‌ستدرێژی سێكسی و جینسی بۆ سه‌ر ناڕازیان له زیندان) ئه‌نجامی ئه‌م كاره له لایه‌ن سپا و ده‌ست و پێوه‌ونده‌كانییه‌وه بووه. له زیندانه‌كانه‌وه راپۆرت بڵاوبۆته‌وه كه به چه‌ندین به‌سیجی ده‌ستدرێژیان كردۆته سه‌ر كچێك. یان بۆ ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ناڕازیان و ده‌ستگیر كراوان كه‌ڵك له‌و كه‌سانه وه‌رگیراوه كه پێشووتره‌كان له پلانی "گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌منییه‌تی كۆمه‌ڵگا" له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستگیر كرابوون. به پێی ئه‌و هه‌واڵانه ئه‌رازل و ئه‌وباشێك كه پێشووتر له‌و پلانه‌دا له زینداندا ده‌ست به سه‌ر كرابوو، به‌ڵێنی هاوكاری و ته‌نانه‌ت دانی پاره‌شیان پێدراوه بۆ ئه‌نجامی ئه‌و كارانه و ده‌بینین كه ئه‌و كه‌سانه به چ شێوه‌گه‌لێكی نامرۆڤانه و دژه ئینسانی ده‌ستدرێژیان كردۆته سه‌ر ده‌ستگیركراوان. جێی ئاماژه‌یه هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدرا كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م شێوه‌یه نه‌ك له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌شكه‌نجه جه‌سته‌ییه‌كان كۆڵیان پێنادات و نایانڕووخێنێت، پێشووتره‌كانیش ئه‌م شێوه‌یه له ئه‌شكه‌نجه له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌بووه، به‌ڵام به‌م جیاوازییه‌وه كه ئه‌مجاره له لایه‌ن سپا و ده‌ست‌وپه‌یوه‌نده‌كانییه‌وه ئاوا دڕندانه له كاتێكدا كه پێشووتره‌كان له لایه‌ن ئیتلاعاتییه‌كان و به شێوه‌یه‌كی پلان بۆ دارێژراو ئه‌نجام ده‌درا. 2- باره یاساییه‌كه‌ی به‌پێی جاڕانامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ "ده‌ستدرێژی جێنسی و سێكسی بۆ سه‌ر زیندانی، نموونه‌ی زه‌قی توندوتیژی وئه‌شكه‌نجه‌یه و به كرده‌یه‌كی دژه‌ی مرۆیی ئه‌ژمار ده‌كرێت و فه‌رمانده‌ران و بكه‌رانی ئه‌و شێوه‌یه له ئه‌شكه‌نجه له لایه‌ن دادگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه داوا ده‌كرێن". به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت قسه كردن له ره‌هه‌ندی یاسایی له‌م باسه به حه‌قیقه‌ت ناتوانێ جێگایه‌كی هه‌بێت. چونكا كۆماری ئیسلامی هه‌موو سنووره‌كانی له پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ به‌زاندووه. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێشێلكاری مافی مرۆڤه. ئه‌و كه‌سانه به‌رامبه‌ر به داخوازی و داواكارییه‌كی به‌رحه‌ق و ره‌وای خۆیان به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و شارستانیانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌ربڕیوه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه، ده‌ستگیرییه‌كانیان نایاسایی و ناڕه‌وایه. خودی ئه‌و هێزانه‌ی كه خه‌ڵكی ناڕازی قوڵبه‌ست و راپێچی زیندان و سیاچاڵه‌كان ده‌كه‌ن نایاسایین، ناڕه‌وان. كه‌واته له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه تاك مافی ده‌ربڕینی سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانی خۆی نه‌بێت، به‌ند و بڕگه‌ی یاسا مرۆڤ پارێزه‌كان له دۆخ و هه‌ل‌ومه‌رجی تایبه‌تدا هێنانه‌وه باسێكی بێ‌ڤیتامین ده‌نوێنێت. 3- كوردستان ئه‌گه‌رچی له ئێستادا به‌باجێكی قورس و گرانه‌وه، سه‌ره‌نجام رێژه‌یه‌كی به‌رچاو و ده‌توانم بڵێم زوربه‌ی زۆری خه‌ڵكی ئێران له ناوه‌رۆكی ئه‌م رژیمه تێگه‌یشتوون، به‌ڵام كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری ئه‌م رژیمه‌وه، (به‌له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندی و وشیاری سیاسی كۆمه‌ڵگای كوردستان) به‌بێ هیچ وه‌هم و ڕاڕاییه‌ك ناوه‌ڕۆكی ئه‌م رژیمه‌ی ناسی و له قاوی‌دا. ئه‌گه‌رچی بازنه‌ی ئه‌و خه‌باتكارانه‌ی كۆڵیان نه‌داوه له له‌قاودانی ناوه‌رۆكی ئه‌م رژیمه بۆ ئاستی زوربه‌ی زۆری تاكه‌كانی ئێران به‌رفراوان بۆته‌وه، به‌ڵام ده‌یان ساڵه تێكۆشه‌رانی كوردستان هاواری پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ئه‌م رژیمه‌وه و به تایبه‌تی له سیاچاڵه‌كان و به دوور له چاوی خه‌ڵك، ده‌كه‌ن. زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سیاچاڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ره‌ڕووی دڕندانه و نامرۆڤانه‌ترین ئه‌شكه‌نجه‌كان بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به درێژایی ئه‌م سێ ده‌یه‌ی رابردوو، گوێی بیستن بۆیان كه‌م بوو. ئه‌گه‌رچی ده‌ستدرێژی سێكسی كردنه سه‌ر ناڕازیان له زیندان، رۆح و عاتیفه‌ی هه‌مووان بریندار ده‌كات، به‌ڵام بێ‌گومان وه‌ك چۆن رووداوه‌كانی زیندانی "ئه‌بووغرێب" بوو به‌رووداوێكی نێونه‌ته‌وه‌یی، ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته‌ش ببێته رووداوێكی نێونه‌ته‌وه‌یی و مایه‌ی گوشارێكی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ كۆماری ئیسلامی و دروست بوونی پشتیوانییه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ رزگار بوونی خه‌ڵكی ئێران له چنگ ئه‌م ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆر و تۆتالیتره ره‌هایه.
|
|||||||