|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
سه‌روتار
هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری و پێویستی یه‌كگرتوویی ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهه‌ڵات سالار پاشایی
له‌سه‌روبه‌ندی نزیك بوونه‌وه له ده‌یه‌مین خولی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری له ئێران، زیاتر له حه‌وتووه‌كانی رابردوو چالاكی پڕوپاگه‌نده‌ی چوار پاڵێوراوه بژارده‌كه‌ی شۆرای نیگابان، له نێو شاره‌كانی ئێران و كوردستان په‌ره‌ی سه‌ندووه. لایه‌نی زاڵی ده‌وڵه‌ت هه‌موو كه‌ره‌سه و ئیمكاناتێكی مادی‌و پڕوپاگه‌نده‌یی خۆی بۆ راكێشانی ده‌نگ له نێو گروپه جیاوازه سیاسییه‌كان خستۆته كار و سه‌دان میلیۆن دۆلاریان له‌م پێناوه‌دا ته‌رخان كردووه. وادیاره ئه‌حمه‌دی نژاد پاڵێوراوه دڵخوازه‌كه‌ی جه‌نابی خامنه‌ییه كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به ئاشكرا له كوردستان ده‌ستی دایه پڕوپاگه‌نده كردن بۆی. له به‌رانبه‌ردا لایه‌نی ریفۆرمخوازی ده‌وڵه‌تی به نوێنه‌رایه‌تی میرحسین موسه‌وی و كه‌ڕوبی هه‌تا دێت، زیاتر له ركابه‌ری یه‌كتر سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌و به‌ڵێن دان به خه‌ڵكین‌و به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام راگه‌یاندن ده‌رده‌كه‌ن. پرسیارێكی جه‌وهه‌ری له‌م هه‌لومه‌رجه ئه‌وه‌یه كه به‌راستی ئه‌م فه‌زا سیاسییه چه‌نده توانیویه‌تی بچێته قوولایی كۆمهڵگاو چین و توێژه‌كانیه‌وه و مێنتالیته‌یان ببزوێنێ‌و هیوایه‌كی تازه‌یان پێ ببه‌خشێ؟ واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه كه هه‌تا ئێستاش ئه‌م فه‌زا و جم وجۆڵه سیاسییه‌ی پاڵێوراوانی سه‌ركۆماری نه‌یتوانیوه په‌ل بهاوێـته قووڵایی كۆمهڵگاو نه‌یتوانیوه سه‌ره‌نجی جه‌ماوه‌ری به‌رین به‌لای خۆدا رابكێشێ. جگه له گروپ و رێكخراوه پچووكه سیاسی و خوێندكارییه‌كان ئه‌ویش له چه‌ند شارێكی گه‌وره‌ی ئێران، هیچ ترازاندنێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه پچووك و به‌رته‌سكه كه له واقیعدا زۆرتر ره‌نگدانه‌وه‌ی ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی كێشه و ململانێی لایه‌نه‌كانی نێو حاكمییه‌ته، بۆ نێو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای به‌رینی ئێران و ره‌نگدانه‌وه‌ی واقعی دروست بوونی گوشارێك له‌م ئاراسته‌یه‌دا نابیندرێ. به واتایه‌كی دی هیچ پێناسه كردنی ریفۆرمێكی راسته‌قینه له خواره‌وه‌و له قوولایی كۆمه‌ڵگا به‌دی ناكرێ ئه‌وه‌نده‌ی گوشار له سه‌ره‌وه‌ی به‌رپرسان‌و كۆنه‌به‌رپرسانی ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیه ده‌یهه‌وێ خۆ بسه‌پێنێ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا. توخمێكی سه‌ره‌كی له‌م فه‌زایه‌دا كه ده‌یهه‌وێ به‌رده‌وام خۆی زاڵكات به‌سه‌ر زه‌ین و بیری میلیۆنها خه‌ڵك كه به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می ئه‌حمه‌دی نژاددا زۆرتر په‌ره‌ی سه‌ند، پۆپۆلیزمێكی ئیسلامی له‌نێو هه‌وڵ و به‌ڵێنه جیاوازه‌كانی پاڵێوراوانه. ئه‌ویش مه‌یلی به مێگه‌ل كردنی كۆمه‌ڵگا به فۆرمی جیاواز به‌لام له‌خزمه‌ت یه‌ك ناوه‌رۆكدا: واته راگرتنی گشتیه‌تی ویلایه‌تی فقیه‌و بنه‌ماكانی نیزام، یه‌كێك له لایه‌نه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌م په‌رچه‌كردارانه‌یه كه هه‌رجاره‌و به‌ڵێنی دانی پاره‌ی نه‌وت بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، دابین كردنی موچه‌ی مانگانه‌و گه‌لێك دروشمی درۆیینی دیكه ده‌رخواردی توده‌ی بێ فۆڕمی كۆمه‌ڵگا ده‌دات. بێ ناوه‌رۆكی گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئێران ته‌نیا ئه‌وه نیه كه جه‌ماوه‌ر به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ روانگه‌ی ساكار كه ناچێته قوولایی واقعییه‌ته سیاسییه‌كانه‌وه، ده‌توانێ ئه‌مجاره ده‌رفه‌تێك بقۆزێته‌وه بۆ ته‌نیا هێنانه ئارای خواسته جیاوازه‌كانی، چ بگا به‌وه‌ی مێكانیزمی جێ به جێ كردن و سه‌لماندنی پێناسه بكات‌و له كه‌لێن و درزه‌كانی نێو پێكهاته‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵات كه‌ڵك وه‌رگرێت. به‌شێك له لاوازی ئه‌م روانگه له‌و بێ بنه‌ماییه تیۆریكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه‌به‌راستی بێ توانایه له پێناسه كردنی سوژه‌گی سیاسی خه‌ڵك وه‌ك كارگێرانی راسته‌قینه‌ی گۆڕان كه چلۆن و له‌چ كاتێكدا ده‌توانن له سه‌ر ئه‌ساسی لێكدانه‌وه‌یه‌كی تیۆریك كه‌لێنه‌كانی نێو ده‌سه‌ڵات پێناسه بكه‌ن و ده‌رفه‌ته‌كان بناسن، جا ئه‌وجار بانگه‌وازی به‌شداری له‌م گه‌مه ساخته‌و درۆیینه‌دا هه‌ڵده‌ن. به‌شێكی تر له كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م روانگه‌یه به ئاشكرا خۆی گێل ده‌كات له‌و عه‌قڵه ئه‌بزارییه‌ی ده‌سه‌ڵات كه به‌درێژایی سالانی رابردوو له سیسته‌می سیاسی‌و ئایینی ئێران به نیسبه‌ت ده‌نگی جه‌ماوه‌ر یان توده‌ی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه‌تی: واته چ زه‌مه‌نێك عه‌قڵی خاوترین ده‌سه‌لاتدارانی دیكتاتۆری ئێران به‌شداری خه‌ڵكی وه‌ك پڕه‌نسیپێكی دێمۆكراتێك له پێناو هه‌ر ئاستێك له گۆڕاندا قه‌بووڵ كردووه؟ ئایا به‌راستی عه‌قلانیه‌تێك كه به‌شداری زۆرینه‌ی خه‌ڵك له پڕۆسه‌ی به‌ناو هه‌ڵبژاردن ته‌نیا بۆی جگه له گه‌مه‌یه‌كی مونۆپۆلكراو چی دیكه نه‌بێ، ده‌كرێ ده‌رفه‌تی كازب و درۆیینی ئه‌م پێكهاته به پێچه‌وانه‌كه‌ی پێناسه بكه‌یت؟ له لایه‌كی دیكه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و شوناسی سیاسی و بێ مافی له‌م بواره‌دا كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بوو، نه‌خوێندنه‌وه‌ی ده‌قیقی هاوكێشه‌كان‌و پێگه‌ی راسته‌قینه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك له‌پڕۆسه‌ی سیاسی ولاتێكی وه‌ك ئێران، ئایا ناتوانێ زه‌بر له ریزه‌كانی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی گه‌لانی ئێران و له‌وانه گه‌لی كورد بدات؟ له سه‌رده‌مێكدا كه هه‌لپه‌ره‌ستی جێگه‌ی توانایی و لێهاتوویی داگیر كردووه، بێ بنه‌مایی و ئیبتزال جێگه‌ی پڕه‌نسیپ‌و سیاسه‌تی رۆشنی گرتووه‌و دیكتاتۆری هه‌وڵی به ده‌زگایی كردنی داڕمانی ئه‌خلاقی و تێك شكاندنی كه‌سایه‌تی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌دات، به دڵنیاییه‌وه لێكدانه‌وه‌ی ده‌قیقی تاكتیكی شێوازه‌كانی خه‌بات و یه‌ك له‌وانه هه‌ڵبژاردن له ولاتانی داخراوی وه‌ك ئێران، ده‌توانێ به‌و ئاكامه بگات كه یه‌كه‌م: پێكهاته‌ی سیاسی ده‌سه‌لات، دووهه‌م: یاسای بنه‌ڕه‌تی، سێهه‌م: پێگه‌ی واقیعی ده‌نگی خه‌ڵك، چواره‌م: رواڵه‌ت و كارنامه‌ی كه‌سایه‌تی و پاڵێوڕاوان، ده‌توانێ فاكتۆره‌كانی سه‌ره‌كی لێكدانه‌وه‌كان بێـت له پێناو پێناسه‌كردنی هه‌رئاستێك له گۆڕان یان به‌ره‌وپێشچوونی خه‌بات یان ناوه‌رۆكی واقیعی ریفۆرم‌و كرده‌ی سیاسی له هه‌لومه‌رجه مێژویی و سیاسییه جیاوازه‌كاندا. به‌م پێ‌یه له روانگه‌ی به‌شێك له ئۆپۆزیسیۆنی كورده‌وه ره‌نگه گۆڕینی سه‌رۆك كۆمارێك له نێو پاڵێوراوه بژارده‌كانی شۆرای نیگابان بتوانێ له ئاستی سه‌راسه‌ری، هێور بوونه‌وه‌یه‌ك له هه‌ڵسوكه‌وتی حاكمیه‌ت بۆ كورت ماوه له‌گه‌ڵ خۆی بێنێت، به‌لام واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه كه بۆ گه‌لی كورد ئه‌مه شتێكی زۆر كه‌م و ناڕوونه كه به‌مانای گه‌یشتن به هیچ ئاستێك له مافه واقعییه‌كه‌ی بزاڤه سیاسییه‌كه‌ی نایه‌ته ئه‌ژمار. هه‌ر بۆیه خه‌ڵكی كوردستان به‌ناوه‌رۆك هه‌ڵگری خواستی مێژوویی و رزگاریخوازانه‌ی خۆیانن له بواره جیاوازه‌كانداو نابێ ببنه ده‌ستكایه‌ی گه‌مه‌یه‌كی درۆیین‌و خواسته‌كانیان له ناوه‌رۆكی سیاسی راسته‌قینه‌ی خۆی خاڵی بكرێته‌وه‌و دابه‌زێـته سه‌ر چه‌ند خاڵی فه‌رهه‌نگی. له‌م نێوه‌دا یه‌كگرتوویی ئۆپۆزیسیۆنی كوردستانی رۆژهه‌لات له سه‌روبه‌ندی خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری، ده‌توانێ پاڵپشتێكی به‌هێز بێـت له‌و ره‌وته به‌هێز و واقعییه‌ی كه سالانێكی زۆره گه‌لی كورد له پێناویدا خه‌بات ده‌كات‌و خوێندنه‌وه‌ی سه‌رده‌میانه‌ی خۆی هاوته‌ریبی گۆڕانكارییه جیهانییه‌كان بۆی هه‌یه. یه‌كگرتوویی و هاوهه‌ڵویستی كۆمه‌ڵه‌و حیزبی دێمۆكرات، ده‌توانێ هه‌وێنی ئێستا‌و داهاتوی هاوهه‌ڵوێستی و یه‌كگرتوویی سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌لات بێت له گۆڕانكارییه‌كانی داهاتوودا.
كۆمه‌ڵایه‌تی
كۆماری ئیسلامی‌و دیاری‌كردنی لانی كه‌می حه‌قده‌ست؟ هووشیار مه‌حموودی
لانی كه‌می حه‌قده‌ستی ئه‌مساڵیش واته ساڵی 1388 له‌لایه‌ن رژیمی ئیسلامیه‌وه دیاری كرا‌و به شێوه‌یه‌كی منه‌تبارانه به كرێكاران‌و مووچه‌بگیران راگه‌یاندرا. رێكخراوه كرێكارییه‌كانیش به‌رامبه‌ر به‌م رێژه‌یه هه‌ڵوێستیان گرت‌و مه‌حكوومیان كرد. له‌وانه كرێكارانی سه‌ندیكای واحیدی ئوتوبووسڕانی تاران‌و كرێكارانی سه‌ندیكای كرێكاری رستن‌و چنینی كرماشان‌و... هه‌ر كامه‌و به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر به‌دژی ئه‌م بێ‌مافیه هه‌ستان. به‌گوێره‌ی راگه‌یانراوی خۆیان هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی چواركه‌سی پێویسته یه‌ك ملیۆن تمه‌نی ببێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت لانی كه‌می پێداویستیه‌كانی خۆی دابین بكات‌و درێژه بدات به كاری پڕچه‌وسانه‌وه‌ی خۆی، واته بۆ ئه‌وه‌ی زیندوو بمێنێته‌وه‌و بتوانێ دووباره بچێته‌وه سه‌ركار، پێویستی به‌و رێژه پاره هه‌یه. به‌ڵام شوورای باڵای كار‌و بانكی ناوه‌ندی‌و "نوێنه‌ری كرێكاران"و نوێنه‌ری خاوه‌نكاریش، پێكه‌وه رێژه‌ی ئه‌مساڵیان به 274 هه‌زار تمه‌ن دیاری كردووه. واته به پێی به‌راورده‌كانی خۆشیان له‌گه‌ڵ كرێكاراندا نه‌جووڵاونه‌ته‌وه‌و كه‌متر له‌وه‌ش حیسابیان بۆ زۆرترین حه‌شیمه‌تی ئێران -كه كرێكاران‌و زه‌حمه‌تكێشانن -كردووه. ئه‌وان به‌م هاوكێشه‌یه لانی كه‌می حه‌قده‌ست دیاریده‌كه‌ن. بنه‌ماڵه‌یه‌كی 4 كه‌سی ده‌گرنه نه‌زه‌ر و لانی‌كه‌می پێداویستیه‌كان بۆ زیندوومان له‌لایه‌ك‌و رێژه‌ی هه‌ڵاوسانیش له‌لایه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌راورد ده‌كه‌ن: واته ئه‌گه‌ر هه‌ڵاوسان زیاتر بچێته سه‌ره‌وه، ئه‌وا ئیتر ئه‌و حه‌قده‌سته ڕاسته‌قینه نیه‌و به‌هۆی دابه‌زینی نرخی پاره له ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵاوساندا شتی كه‌می پێ‌ده‌كڕدرێت. "حه‌قده‌ست راسته‌قینه نیه" مانای ئه‌وه‌یه به‌ناو حه‌قده‌سته. واته ئه‌گه‌رچی خاوه‌ن كار ئه‌و رێژه دیاریكراوه له‌پاره به كرێكار ده‌دات، به‌ڵام شت گران بووه، به‌های كار وه‌كوو شمه‌كێك(كاڵا) كه‌متر ده‌مێنته‌وه له‌ئاست شمه‌ك‌وكاڵاكانیتر. ئه‌و رێژه له‌وه پێشتر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه دیاركراوه، به‌ڵام رێژه‌ی شمه‌كه‌كانتیر دیارینه‌كراوه. بۆیه هاسان ده‌توانن هه‌ڵكشن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نرخی كاڵایه‌ك به‌ناوی (كار) بچێته‌سه‌ره‌وه ده‌بێ كرێكار هه‌م به‌دژی سه‌رمایه‌و هه‌م ده‌سه‌ڵاتی رژیمه پشتیوانه‌كه‌ی سه‌رمایه خه‌بات بكات. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كاڵاكانیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك ببێته له‌مپه‌ر له‌به‌رابه‌ریاندا، به‌رده‌وام بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی بێ‌به‌هایی پاره هه‌ڵده‌كشێن‌و ئه‌مه به‌ئازادی بازار ناوی لێده‌برێت. واته ئه‌گه‌ر شمه‌كه‌كانیتر نرخی بچێته‌سه‌ره‌وه به‌ناوی ئازادی بازار، كه‌س به‌ره‌نگاری نابێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌م هه‌لومه‌رجه خنكێنه‌ره‌دا بێتوو كرێكار باسی ئه‌وه بكات كه ئه‌و پووڵه‌ی كه پێی ده‌درێت ژیانی دابین ناكات، خاوه‌نكار پشتبه‌ستوو به‌یاسای كار دژایه‌تی ده‌كات‌و یاسای دیاریكراوی حه‌قده‌ستیش له‌پشتیه‌تی. ئه‌وه ئیتر كه‌مترین رێژه‌یه كه ناكرێ پێی بڵێن ژیان، به‌ڵكوو زیندوومانی پێ‌ده‌وترێت. پاره‌كه له‌سنه كه‌سێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی ژیانی خانه‌واده‌كه‌ی به‌ڕێوه به‌رێت خۆی كوشت، له‌كرماشان ساڵی رابردوو كابرایه‌ك مناڵه‌كه‌ی سه‌ربڕی چوونكوو داوای برنجی كردبوو... زۆر جاریش زیندوومان مسۆگه‌ر نابێت. به‌م جۆره بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وه‌ی كه بۆ شمه‌ك‌وكاڵایه‌ك ره‌وایه بۆ شمه‌كێكیتر ناڕه‌وایه‌و لێره‌شه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ بازاری ئازاد بۆ هه‌ژاران نائازاده. گۆیا ئه‌م نیزامه ئابووریه له‌سه‌ر به‌رابه‌ری به‌های شمه‌كه‌كان ده‌ڕوات به‌ڕێوه! ئیتر نابه‌رابه‌ری ئینسانه‌كان پێشكه‌ش، چوونكوو به‌به‌زه‌قی بۆ هه‌موان ده‌ركه‌وتوه كه به‌رابه‌ری له‌م سیسته‌مه‌دا له ئارادا نیه. ئه‌وه‌یه كه ماركس باسی كه‌مووكۆڕیه‌كانی لیبرالیزمی وكوو پێكهاته‌یه‌كی سازێنه‌ر وه‌كوو توخم‌و ره‌گه‌زه پێكهینه‌ره‌كانی به‌درووست داوه‌ته‌به‌ر ره‌خنه. واته ئازادی له كرۆك‌و دڵی خۆیدا تووشی هاودژی نائازادكردنی رێژه‌یه‌كی فراوانه له تۆخمه‌كانی خۆی‌و له‌پێناوی ئازادكردنی كه‌مینه‌یه‌ك، تۆخمی ناڕه‌سه‌نی ململانێكاردا. ئه‌وه‌ی بۆ كرێكار وه‌كوو خاوه‌نی كاڵای كار ناڕه‌وایه، بۆ خاوه‌نی شمه‌ك‌وكاڵاكانیتر ره‌وایه‌و وه‌كوو شتێكی سرووشتی جێكه‌وته‌وه. به‌ڵام سه‌بارت به دیاری‌كردنی لانی كه‌می حه‌قده‌ست له ناو رژیمی ئیسلامی ئێران‌دا، ئه‌وه‌ی له‌یه‌كه‌مین چاوپێداخشاندندا به‌رچاو ده‌كه‌وێت، ئه‌و به‌ڕواڵه‌ت مشت‌ومڕه‌یه كه گۆیا له نێوان بانكی مه‌ركه‌زی‌و شۆرای باڵای كاردا رووی داوه. واته سه‌ره‌تا بانكی مه‌ركه‌زی رایگه‌یاندوه كه ئه‌مساڵ هه‌ڵاوسان ده‌گاته 24% و دواتر كه رێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كه دیاریكراوه‌و كرێكاران ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌و چالاكیان به‌دژی نواندووه، ئه‌وجار بانكی مه‌ركه‌زی كه یه‌كێكه له گۆپاڵه‌كانی ده‌ستی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ركوتی خه‌ڵك رایگه‌یاندووه كه ئه‌و بڕه له هه‌ڵاوسان هه‌ڵه‌بووه‌و رێژه‌ی هه‌ڵاوسان ره‌نگه 16% بێت. ئه‌م كاره به‌ئاشكرا‌و به بێ لێكدانه‌وه‌یه‌كی قووڵ، دیاره بۆ فریوی كرێكارانی ناڕازی بووه. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تێڕوانیه بخاته مێشكیانه‌وه كه ده‌وڵه‌ت به‌هه‌ڵه‌دا چووه له دیاری‌كردنی حه‌قده‌ستدا‌و ئه‌گه‌ر بێتوو دووباره حه‌قده‌ست دیاری بكه‌نه‌وه ئه‌وا ئه‌مجاره ئێتر به‌گوێره‌ی هه‌ڵاواسانێكی كه‌متر دیاری ده‌كه‌ن‌و به‌و پێ‌یه‌ش حه‌قده‌سته‌كه كه‌متر دیاری ده‌كه‌ن. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ساڵی پاریش رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌وه‌ی كه رایانگه‌یاندبوو زیاتر به‌رز بووه‌وه. پرسیارێك كه لێره‌دا دێته ئاراوه ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵاوسان بۆ رووده‌دات؟ بێ‌گۆمان بێ هیچ قووڵ‌بوونه‌وه‌یه‌ك بۆ جه‌وهه‌ر‌و سرووشتی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، هۆكاره‌كه بوونی مووچه‌بگێرێكی فراوانه، واته ده‌سه‌ڵات‌و ده‌وڵه‌ت له نیزامی سه‌رمایه‌داریدا با ئه‌كات‌و ورگ زلده‌كات. هه‌ر كه‌س له نزیكه‌وه رژیمی ئیسلامی ئیرانیش بناسێت ده‌زانێـت، "ئه‌رته‌شی بیست میلیۆنی" _ كه ساڵه‌ها به‌شانازیه‌وه باسده‌كرا_ هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م هه‌ڵاوسانه‌یه. واته رێژه‌یه‌كی فراوان پاسدار1و به‌سیجی‌و ئیتلاعاتی‌و هیزه‌ئینتزامیه‌كان‌و... داهاتی نه‌ته‌ویی خه‌ڵكی ئێران بۆ خۆیان قۆرخ ده‌كه‌ن‌و ده‌وڵه‌ت وه‌كوو ئینسان حیساب بۆ خۆیان‌و خانه‌واده‌كه‌یان ده‌كات. به‌ڵام به‌نیسبه‌ت كرێكارانه‌وه هه‌زار هاوكێشه‌ی‌و فورمولی ئابووری دێنێته كایه‌وه‌و واخۆده‌رئه‌خات كه گۆیا زانستیانه له‌گه‌ڵ چه‌مكی حه‌قده‌ست ده‌جووڵێته‌وه. كه‌چی به چاوخشاندنێك به‌سه‌ر راپۆرته‌كانی شورای به‌ناو عالی كار‌و ته‌نانه‌ت ئیداره‌كانیتری خۆیان له‌م باره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م ئۆرگانانه‌ش بڕیارده‌ر نین. به‌ڵكو له‌م باره‌وه له لیژنه‌ی دیاری‌كردنی حه‌قده‌ستدا كه وه‌زیری كار یان جێگره‌كه‌ی تێیدا به‌شداره ئه‌وه‌ی دوایین بڕیارده‌دات لایه‌نی ده‌وڵه‌ته، نه‌ك هاوكێشه ئابووریه‌كان و نه‌ك كرێكاران. به‌م پێ‌یه هه‌ڵاوسانێك كه هۆكاره‌كه رژاندنی پاره‌ی زۆره بۆ به‌سیجیه‌كان، له سه‌ر حیسابی بێ‌پاره كردنی چینی كرێكار‌و مووچه‌بگیرانی مه‌ده‌نی قه‌ره‌بوو ده‌بێته‌وه. 1- جه‌ماوه‌ری كوردی رۆژهه‌ڵات ئه‌م وشه بۆ چه‌كدارانی كوردی سه‌ربه‌ڕژیم به‌كارده‌هێنن كه هه‌ڵگری واتا‌و مانایه‌كی سووكه. زۆرجاریش به وشه‌ی "جاش" ده‌شۆبهێندرێت. له‌كاتێكدا خۆی وشه‌كه له "پاسدار"ی فارسیه‌وه وه‌رگیراوه‌و له ڵای ئه‌وان وشه‌كه له‌باری زمانه‌وانیه‌وه مانایه‌كی خراپی نیه، به‌ڵام چوونكوو له‌باری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیه‌وه خزمه‌تكردنی به سیسته‌مێكی خوێنڕێژ‌و خۆێنمژ ده‌وترێت، مانای زمانه‌وانیه‌كه‌ی فه‌رامۆشكراوه.
پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌كوردستان خێراییه‌كی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینیوه ئاسۆی رۆژهه‌ڵات
له‌گه‌ڵ هاتن‌و رۆشتنه‌وه‌ی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی بۆ كوردستان ئاستی گوشار‌و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌كوردستان خێراییه‌كی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینیوه. هه‌واڵه‌كان باس له‌كوشتن‌و زیندانیكردن‌و سه‌پاندنی حوكمی زیندان‌و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی مافی زیندانیان له‌كوردستان ده‌كه‌ن .تازه‌ترین هه‌واڵ له‌و بواره‌دا باس له بێ چاره‌نووسی چالاكێكی كرێكاری ده‌كات به‌ناوی ئیرج محه‌مه‌دی. ناوبراو زیاتر له دووحه‌وتوو له‌ده‌ستبه‌سه‌ر بوونی تێده‌په‌ڕێ، به‌ڵام تا ئێستاكه‌وسه‌رباری هه‌وڵی زۆری بنه‌ماڵه‌ی هیچ ئاگاداریه‌ك له چارنووسی ناوبراو له‌ئارادا نییه. هه‌ر له‌و پێوه‌ند به پرسی كرێكاری‌و پێشێلكاری مافی كر ێكاران‌و به پێی راپۆرتی سه‌رچاوه هه‌واڵنێریه‌كان، خاوه‌نكارانی كارخانه‌ی چینی كوردی كرماشان، 110 كه‌سی دیكه‌ی له كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یان له‌سه‌ر كار ده‌ركردوه. ئه‌م كرێكارانه به هۆی قبوڵ نه‌كردنی كه‌می حه‌قده‌ستی دیاری كرا‌و كه له‌لایه‌ن شورای بالای كاره‌وه دیاری كراوه له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له چه‌ند مانگی رابردوودا 600 كرێكاری كارخانه‌ی چینی كورد، له سه‌ر كار ده‌ركراون‌و به‌شێكی ئه‌م كارخانه‌یه به ته‌واوه‌تی داخراوه. له‌پێوه‌ند به‌سه‌پاندنی حوكمی زیندانیش دانیشتوانی ناوچه كوردنشینه‌كان له دووحه‌وتووی رابردوودا بێ به‌ش نه‌بوون. سۆهراب كه‌ریمی چالاكی خوێندكاری كورد، رۆژی چووارشه‌ممه 30ی گولان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كه‌ی، سزار كشاوه‌رز، سه‌ردانی لقی 30ی دادگای ئینقلابیان كرد‌و حوكمه‌كه‌ی پێ راگه‌یه‌نرا. به پێی وته‌كانی قازی، لقی 30 دادگای ئینقلاب، سۆهراب كه‌ریمی به حكومی 2 تا 5 ساڵ زیندانی ته‌عزیری و 74 زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكوم كراوه. هه‌ر له‌وپێوه‌نده‌دا دوو شارۆمه‌ندی كورد له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری سنه‌وه به 5 ساڵ زیندان مه‌حكووم كران. "ئیبراهیم ره‌حمانی‌و محه‌مه‌د ئیبراهیمی" كه له‌سه‌ره‌تای خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی رابردووه له‌شاری كامیاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستگیر كرابوون، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه‌وه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كان، به 5 ساڵ زیندان مه‌حكووم كران. به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری موكریان، یه‌كێك له‌هاوكارانی گۆڤاری داخراوی گه‌لاوێژ له روانسه‌ر به ناوی "حه‌سه‌ن شه‌ریفی، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌ستگیر كراوه. به پێی ئه‌و راپۆرته، ناوبراو كه وێنه‌گر و یه‌كێك له هاوكارانی گۆڤاری داخراویی گه‌لاوێژ بوو، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئینتیزامییه‌كانی رژیمه‌وه له‌ره‌وانسه‌ر ده‌ستگیر‌و تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستگیركردن‌و شوێنی راگرتنی ئاشكرا نه‌كراوه. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، گۆڤاری گه‌لاوێژ، هه‌فته‌نامه‌یه‌كی ناوچه‌یی بوو كه 2 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن فه‌رمانداری ره‌وانسه‌ره‌وه داخرا. له‌درێژه‌ی به‌ردوامی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ‌و سه‌رباری ده‌ركردنی چه‌ندین راگه‌یاندنی رێكخراوه‌كانی پارێزه‌ری زیندانیان‌و به‌ره‌سمی ناسینی مافی زیندانیان، هه‌واڵه‌كان باس جێبه‌جێ نه‌كردنی سه‌ره‌تایی ترین مافی زیندانیان له‌كوردستان ده‌كه‌ن. له‌تازه‌ترین هه‌واڵه‌كاندا له‌دژی بێڕێزی به‌زیندانیانی كورد هاتووه كه "رووناك سه‌فارزاده" كه به تۆمه‌تی هه‌وڵدان له‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه، له لایه‌ن چه‌ند كه‌س له مه‌ئمورانی رژیمه‌وه كه‌وتوه‌ته به‌ر ئه‌شكه‌نجه‌و ئه‌زییه‌ت‌و ئازار. به وته‌ی دوو كه‌س له به‌ندكراوانی هاوبه‌ندی سه‌فارزاده، خوێندكاری ده‌ستگیركراوی 22 ساڵ ته‌مه‌ن به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌و ئه‌زییه‌ت‌و ئازاری دڕندانه‌ی هێزه‌كانی رژیمه‌وه قامكه‌كانی پای شكاوه‌و ئێستاش له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی مه‌ئمورانی زیندان دایه. به‌پێی هه‌واڵی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران، زیندانیانی ناوه‌ندی شاری سنه به‌بیانووی دروست كردن‌و پێكهێنانی ئاڵوگۆڕ له ژووری تایبه‌ت به چاوپێكه‌وتنی راسته‌وخۆی زیندانیان، له مافی یاسایی خۆیان بێ به‌هره بوون‌و ماوه‌یه‌كه ته‌نیا ده‌رفه‌تی چاوپێكه‌وتنی كابینی" واته پشتی شیشه"یان پێ ده‌درێت كه ئه‌ویش ماوه‌كه‌ی زۆر كورته. هه‌ر له‌وپێوه‌نده‌دا هاتووه دو شارۆمه‌ندی ده‌ستگیركراوی كورد به‌ناوه‌كانی "حه‌سه‌ن سه‌رداری" دانیشتووی كرماشان‌و "سه‌فی ئه‌لدین بابا" دانیشتووی شاری ورمێ كه به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستگیر كراون، بارودۆخی ته‌ندروستیان زۆر ناله‌باره‌و به‌ده‌ست نه‌خۆشی دڵه‌وه ده‌ناڵێنن. به گوێره‌ی هه‌واڵی چاودێری مافی مرۆڤی كوردستان حه‌سه‌ن سه‌رداری له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمه‌وه كه‌وتوه‌ته به‌ر كوتان‌و لێدان‌و هه‌ر دوو ده‌سته‌كه‌ی زیانی جیدیان پێ گه‌یشتووه. هه‌روه‌ها سه‌فی ئه‌لدین بابا دانیشتووی شاری ورمێ كه 5 مانگ له‌مه‌وپێش به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامی چالاكی سیاسی ده‌ستگیركراوه، له زیندان تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و دوو كه‌سه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی زیاتر له 5 مانگ له‌ده‌ست به‌سه‌ركردنیان، تائێستا دادگایی نه‌كراون‌و چاره‌نووسیان هه‌روا نادیاره.
سیاسه‌ت
سه‌فه‌ری خامنه‌یی بۆ كوردستان و تێڕامانێك ئارام ه.
هاتنی عه‌لی خامنه‌یی بۆ كوردستان له‌م هه‌لومه‌رجه تایبه‌ته‌دا كه ئێران و رۆژهه‌لاتی ناوین و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی كه كوردستانی رۆژهه‌لات به درێژایی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی له كوردستان بویه‌تی جێگه‌ی تێڕامانه‌و بیر هێنه‌ره‌وه‌ی چه‌ند خاڵی گرنگه كه خامنه‌ئی پاش سی ساڵ ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی وه‌بیری هاته‌وه كه سه‌ردانی به‌شێك له كوردستان بكات و بۆ ئه‌م كاته‌ی هه‌ڵبژارد كه كه‌متر له یه‌ك مانگی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له ئێران؟ هه‌ر وا كه هه‌موو شاره‌زایانی رامیاری و هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران لێی ئاگادارن، به درێژایی ته‌مه‌نی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری له ئێران خه‌ڵكی كوردستانی رۆژهه‌ڵات به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م به‌شداریان له شانۆی به ناو هه‌ڵبژاردن كردووه و ئه‌مه پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بووه له هاتنی خامنه‌یی بۆ كوردستان له‌م كات‌و سه‌رده‌مه‌دا. ناوبراو به دانی به‌ڵێن و واده‌ی درۆ ده‌یه‌وێ خه‌ڵكی كوردستان به‌رێته پێی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و چه‌شنێك مه‌شروعیه‌ت بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر كردن. هۆكارێكی دیكه له‌و پاڵنه‌رانه‌ی كه خامنه‌یی كێشایه كوردستان، ئه‌وه‌یه كه زیاتر له هه‌ر كاتێك مه‌ترسی ده‌كات كه دام و ده‌زگا و ناوه‌نده ناوه‌كییه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی وه‌به‌ر شاڵاوی موشه‌كی و هه‌وایی ئیسرائیل بكه‌ویت و ترس له هه‌ستان و خرۆشانی جه‌ماوه‌ری كوردستان دژی دام و ده‌زگا سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له نێوشاره‌كانی كوردستان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێز و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی زۆری هێناوه‌ته كوردستان. هه‌ربۆیه زیاتر له هه‌ركات ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی كه هێزی سپا و ئه‌رته‌ش و ئینتزامی تێدایه، پارێزگاری ده‌كرێن و ناوچه‌كه و هه‌موو شاره‌كانی كوردستان ئارایشی نیزامی به خۆوه گرتووه. كاربه‌ده‌ستان و به‌ڕێوبه‌رانی ده‌سه‌ڵات له ئێران باش له بیریانه كه له ساڵی 91ی زایینی له سه‌روبه‌ند و چه‌ند رۆژ پاش هێرشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌سه‌ركردایه‌تی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له عێراق، خه‌ڵكی كوردستانی باشور ئه‌و راپه‌ڕینه به‌شكۆ و مه‌زنه‌یان رێخست و هه‌موو ده‌زگاو ناوه‌نده‌كانی به‌عسیان تێك‌شكاند، ئێستاش كۆماری ئیسلامی مێژووی كوردستانی باشووری ئه‌زمون كردووه‌و له‌وه ده‌ترسێ له ئه‌گه‌ری هه‌رچه‌شنه هێرشێكی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ئێران ئه‌و راپه‌ڕینه له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵات دوپات بێته‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌ر ده‌گاته كاتی هه‌ڵبژاردن روو له‌جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن‌و باس له‌گرانی‌و بێكاری‌و هه‌ژاری له‌راده‌به‌رو به‌ڵێنی دانانی كارگه‌و كارخانه‌و هه‌موو چه‌شنه خزمه‌ت گوزاریه‌ك ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی به كرده‌وه هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵگرن. هه‌روه‌ك خومه‌ینی له‌ساڵی 58ی هه‌تاویی ده‌یگوت ئاو و برق ده‌كه‌م به خۆڕایی، هه‌ژاری ناهێڵم، بێكاری له‌به‌ین ده‌به‌م كه‌چی پاش 10 ساڵ له‌ده‌سه‌ڵاتداری خومه‌ینیش ئه‌م كێشانه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران هه‌ر چارسه‌ر نه‌كران‌و روو له‌زیادبوون هه‌نگاویان نا. كاتی پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ سه‌رۆك كۆماری پاره‌ی نه‌وتی ده‌برده سه‌ر سفره‌ی به‌تاڵی ماڵان كه‌چی پاش نزیك به چوارساڵ نه‌كه هه‌ر سفره‌ی ماڵان به‌تاڵ مایه‌وه، به‌ڵكوو رێژه‌ی هه‌ژاری، گرانی‌و بێكاری له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری ناوبراویش دا هه‌ر روو له‌زیادبوونه‌و خه‌ڵكانێكی زۆر تووشی ئیعتیاد به‌ماده سڕكه‌ره‌كان هاتوون. وه‌رن سه‌یری ئه‌و شاروشارۆچكانه بكه‌ن كه هاوسنوورن به‌شاره فارسه‌كانه‌وه رێژه‌ی ئیعتیادیان چه‌ند قات زیاتره له‌و شارانه‌ی كه نزیكن به سنووره‌كانی كوردستانی باشووره‌وه. گوندمان هه‌یه له‌كامیاران به‌ناوی خامسان كه 330 كه‌سی موعتادی هه‌یه. وه‌رن به‌ڵێنی درۆ مه‌ده‌ن‌و كێشه‌ی ئیعتیاد چاره‌سه‌ر كه‌ن له‌ئێران، وه‌رن بزانن ئه‌و ژنانه‌ی بۆ به‌ده‌ست هێنانی بژیوی بنه‌ماڵه‌یان له‌شی خۆیان ده‌فرۆشن. خامنه‌یی له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له ئاو هه‌وای پاكی كوردستان ده‌كاو وه‌ك بڵێی ئیتر چیتان ده‌وێ‌و باسی ئه‌وه‌شی ده‌كرد كه خه‌ڵكی كوردستان هێشتا تامه‌زرۆی یادی سه‌یادی شیرازی‌و بروجێردی‌و كاوه‌و... ئه‌و كورد كوژانه‌ن كه له‌كاتی سه‌ركوت‌و گولله‌باران كردنی خه‌ڵكی شاری سنه‌و باقی شاره‌كان هاتبونه كوردستان، به‌ڵام من لێره‌وه ده‌ڵێم ئاغای خامنه‌یی ئه‌وانه‌ی كه جه‌نابت وه‌ك دڵسۆزی خه‌ڵكی شاری سنه پێناسه‌ت كرد، بكوژانی ئازیۆانمان بوون. ئه‌وانه بوون كه 11هه‌زار گولله‌ی تۆپ‌و خومپاره‌یان ده‌بارانده نێوماڵی ژن‌و منداڵی بێ تاوانی شاری سنه. خامنه‌یی له‌به‌شێكی دیكه له‌قسه‌كانیدا باسی له یه‌كگرتوویی شێعه‌و سوونی ده‌كرد وتی: هه‌ر تاك‌و گرووپێك كه تۆیی نیفاق‌و دوڕوویی بچێنێت ده‌بێت وه‌ك تاوانباران لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت‌و موحاكمه بكرێ. كه‌وایه ده‌بێت له‌پێشدا خودی خامنه‌یی وه‌ك تاوانبار بچێته نێو قه‌فه‌سی تاوان، نه‌ك خه‌ڵكی كوردستان كه له‌باری ئایینیه‌وه سونین، چون ته‌واوی سونییه‌كانی ئێران هه‌ر له‌كورد و به‌لوچ‌و عه‌ره‌ب‌و توركمه‌نه‌وه بگره تا ده‌گاته كه‌مینه ئاینییه‌كانی دیكه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خامنه‌ییه‌وه له‌هه‌موو بارێكه‌وه چه‌وساوته‌وه‌و په‌راوێز خراون‌و هیچ پله‌و پایه‌یه‌كیان له‌نێو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا تۆ دا نییه. ئێستا قه‌زاوه‌ت ده‌ده‌ینه خوێنه‌ر. له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێبه‌ری رژیم باس له (اصلاح الگوی مصرف) ده‌كات. باشه تۆ ئه‌مه‌ت وه‌ك دروشمی ساڵی 88 هه‌ڵبژاردووه بۆ ئاگات له‌م هه‌مووه هه‌زینه نییه؟ بۆ ئاگات له ئه‌م هه‌موو پلاكارده پارچه‌ییه‌و ئه‌م هه‌موو وێنه گه‌ورانه‌ی خۆت نابێت كه وێنه‌یه‌كی 12 میتری زیاتر له‌یه‌ك میلیۆن تمه‌ن پاره‌ی ده‌وێت. بۆ ئه‌م هه‌موو پاره ئاوا به‌و شێوه‌ی كه هیچ قازانجێكی بۆ خه‌ڵكی هه‌ژارو فه‌قیر نییه سه‌رف ده‌كه‌یت. ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی هاتنی خامنه‌یی بۆ كوردستان كه‌ده‌بێت له‌سه‌ر بدوێین چه‌ك كردنی جاشه به‌كرێگیراواكانه. له‌م بواره‌دا ده‌سه‌ڵاتداران‌و ده‌سته‌ی پارێزگاری له خامنه‌یی ئه‌مجار وه‌ك ساڵی 63ی هه‌تاویی كه سه‌یادی شیرازی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سپا‌و ئه‌رته‌ش له‌پادگانی سنه‌دا وتی كورد هه‌ر كورده‌و چ كۆمه‌ڵه بێت‌و چ و به‌سیج‌و پاسدار‌و نابێت باوه‌ڕمان پێیان بێت. ئه‌مجاره‌ش وه‌سیه‌ته‌كه‌ی ئه‌و جه‌نابه‌یان هێنایه‌وه بیر پێش هاتنی خامنه‌ی بۆ كوردستان هه‌موو جاش‌و پاسداری ناوخۆیی كورد بوو چه‌ك كران‌و پێیان راگه‌یندراوه كه تا حه‌وت رۆژی دیكه حه‌قتان نییه خاوه‌ن چه‌ك بن، مه‌گه‌ر پاش رۆشتنه‌وه‌ی خامنه‌یی بۆ تاران. ئه‌م كاره‌ی سپای پاسدران‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی رژیم بۆ ده‌یان جار سه‌لماندیان كه باوه‌ڕی به ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی خۆی نییه كه پاش 30 ساڵ خه‌یانه‌ت‌و جینایه‌ت ده‌رحه‌ق نه‌ته‌وه‌ی كورد هێشتا متمانه‌ی كۆماری ئیسلامی نین‌و به‌رای من ئێستا هه‌لێكی گونجاوه بۆ ئه‌و جاش‌و پاسدار‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هه‌ر چه‌شنێك فریوی داوی خه‌یانه‌ت كردن به‌گه‌لی كوردیان خواردوو ده‌ست هه‌ڵگرن‌و بێنه‌وه ناو به‌ره‌ی ئازادیخوازی. هه‌ر وا كه هه‌مووان ئاگادارن چه‌ند رۆژ له‌وه پێش هاتنی خامنه‌یی بۆ كوردستان دام‌وده‌زگاو هه‌موو میدیاكانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستیان دایه پڕوپاگه‌نده‌و خوازیاری ئه‌وه بوون كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی شاری سنه وه‌رنه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و پێشوازی بكه‌ن له خامنه‌یی. هه‌روا كه هه‌مووان ئاگاداران‌و بینیان كه كه‌ناڵی یه‌كی ئێران رایگه‌یاند كه ده‌یان هه‌زار كه‌س پێشوازیان له‌خامنه‌یی كرد‌و ئه‌و ده‌یان هه‌زار كه‌سه‌ش هه‌ر ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی خۆی بوون كه له‌پارێزگای خوزستان‌و كرماشان‌و ئیلامه‌وه هاتبوون. ئه‌مه‌ش ده‌توانین وه‌ك شكستێك بۆ كۆماری ئیسلامی پێناسه بكه‌ین كه‌خه‌ڵكی شاری سنه به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م به‌شداریان له‌پێشوازی كردنی خامنه‌یی كرد‌و خودی خامنه‌یی باش ده‌زانێ كه هیچ پێگه‌یه‌كی له‌نێو خه‌ڵكی كوردستاندا نییه‌و ئه‌مڕۆ یا سبه‌ی بێت وه‌ك باقی ده‌وڵه‌ته سه‌ره‌ڕۆو دیكتاتۆره‌كانی جیهان ده‌خرێته قه‌فه‌سی تاوانه‌وه.
دیاری‌كردنی تیمێكی نوێ بۆ ده‌زگای قه‌زایی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات
هه‌واڵه‌كانی ناوخۆی ئێران باس له گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای قه‌زایی ده‌كات و رۆژنامه‌ی ئێعتمادی میلی له راپۆرته هه‌واڵێكدا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و راده‌گه‌یه‌نێت كه سادقی لاریجانی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی رژیمی ئیسلامی هه‌ڵبژێردراوه. له درێژه‌ی ئه‌م راپۆرته‌دا ئاماژه به چه‌ند ناوی دیكه كراوه كه بڕیاره وه‌ك یاریده‌ده‌رانی لاریجانی له‌م ده‌زگایه‌دا كار بكه‌ن. گرنگی باسه‌كه له‌وه‌دایه كه سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له راپۆرته‌كه‌دا ناویان هێنراوه، له تووندڕه‌وترین و دڕنده‌ترین كه‌سانی سه‌ر به‌سیستمی سیاسی ئێرانن و له هه‌موویان ناوزڕاوتر، سادقی لاریجانی كه‌سی پاڵیۆراو بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی ئێرانه. له كاتێكدا كه گاڵته‌جاڕی خولی ده‌هه‌می سه‌رۆك كۆماری ئێران له ئارادایه و پڕوپاگه‌نده و دروشمی بێ ناوه‌رۆكی وه‌ك مافی شارۆمه‌ندی، مافی مرۆڤ و …هه‌تادواتر له بنكه‌كانی چه‌واشه‌كاری و دیماگوژییه‌تی كاندیداتۆره‌كانی ئه‌م شانۆگه‌رییه ده‌بیسترێ، دیاری‌كردنی تیمێكی نوێ له حیرفه‌یترین نه‌یارانی مافی مرۆڤ و نادادپه‌روه‌ری له لایه‌ن ناوه‌نده ره‌هاكانی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌توانێ رۆژه‌كانی داهاتووی كۆمه‌ڵگای ئێران وێنا بكات. تیمێك كه به‌رپرسه‌كه‌ی واته سادقی لاریجانی به ده‌یان جار زه‌رووره‌تی سزا سه‌ده ناوه‌ڕاستییه‌كانی وه‌ك به‌رده‌باران و ئیعدام و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌رزكردۆته‌وه و به ده‌یان تێزی بێ ناوه‌رۆكی وه‌ك مافی مرۆڤی ئیسلامی و پێداویستی پراكتیزه‌كردنی رادیكاڵترین چه‌شنی ئیسلامی سیاسی له تاریكخانه‌ی مێشكی‌دا بۆ فرمووله كردووه. سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی و له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان ده‌زگای قه‌زایی، دیكتاتۆرترین، گه‌نده‌ڵترین و نادیموكراتیكترین چه‌شنی ئۆرگانیزاسیۆنی جیهانی ئه‌مڕۆن و به‌گشتی پێكهاته‌ی سیاسی ئێران پێكهاته‌یه‌كی ملهوڕ و فاشیستییه. له ده‌زگای سیاسی ئێران، كوشتن و بڕین وه‌ك به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی مێژووی ناودێرده‌كرێت و هه‌موو تاك و باڵه‌كانی مووچه‌خۆری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌م بابه‌تدا هاوڕا و هاوبه‌شن. به‌رپرسی ئه‌م چه‌ندساڵه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ئێران، واته هاشمی شاهرودی به‌باشی پارێزگاری له پره‌نسیب و سوونه‌ته‌كانی ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌قیهی كرد و تا ئه‌و شوێنه‌ی كه بۆی كرا پیرۆزییه‌تی تاك و مافی مرۆڤی له ئێران‌دا شیۆاند و ئینجا نۆبه‌ی جه‌نابی ئایه‌توڵا سادقی لاریجانییه. گرنگ نییه، له ئه‌گه‌ری ناله‌بارتربوونی مافی مرۆڤ و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری ده‌ستگیركردن، ئیعداموئه‌شكه‌نجه ،ئه‌حمه‌دی نژاد وه‌ك تێكده‌رانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ناودێریان ده‌كات، كه‌روبی له پێگه و پله‌وپایه‌ی ریش سپی وڵات سه‌ردانی ده‌زگای قه‌زایی ده‌كات و میرحسێنی موسه‌ویش بابه‌تی بێبنه‌مای جیاوازی و سه‌ربه‌خۆبوونی ده‌زگاكانی حاكمییه‌ت دووباره ده‌كاته‌وه. ده‌زگای قه‌زایی، سه‌رۆك كۆمار، به‌سیج و سه‌رجه‌میان له رێگادان تا به ئاخاوتنی جیاواز خۆڵ له چاوی خه‌ڵك بكه‌ن و له ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی جه‌نابی رێبه‌ری تاقانه و نوێنه‌ری خوا له ئێران هه‌نگاو هه‌ڵێنن.
بڕیاری فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران بۆ ده‌ستێوه‌ردانی به‌سیج له به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان هیوا سه‌لیمی
فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له‌وته‌یه‌كدا ده‌ستی به‌سیجی له‌ده‌ستیۆه‌ردان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌هه‌می سه‌رۆك كۆماری ئاوه‌ڵاكردو سه‌رجه‌م گومانه‌كانی لایه‌نه جیاوازه‌كان، له‌مه‌ڕ ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردان یان ده‌ستێوه‌رنه‌دانی ئه‌م هێزه له كایه‌سیاسییه‌كانی به راسته‌قینه گۆڕی. فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران به‌شیۆازێك لێدوانی‌دا كه ته‌نانه‌ت راگه‌یاندراوی دوایی سپای پاسداران بۆ پاساوكردنی ئه‌م وتانه‌ش نه‌یتوانی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی وته‌كه له‌سه‌ر گومانی رای گشتی له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌رێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگۆڕێ. فه‌رمانده‌ی گشتی سپای پاسداران سه‌ره‌تا له‌گرنگی‌و هه‌ستیاربوونی خولی ده‌هه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ده‌دوێت‌و له‌راستیدا ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌كرێ وه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كی له‌باسكردنی ئاشكرای زه‌روره‌تی ده‌ستێوه‌ردانی به‌سیج به‌حساب بێت. ناوبراو له‌وته‌كانیدا باس له بارودۆخی تایبه‌تی‌و گۆڕانه سیاسی‌و ئه‌منیه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات و به‌شیۆه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ ته‌ریك كه‌وتنه‌وه ی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كه و جیهان نمایشت ده‌كات و هه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌ك هۆكارێك بۆ پێداویستی هاتنه‌مه‌یدانی به‌سیج راده‌گه‌یه‌نێت. به‌سیج به‌رده‌وام و به درێژایی ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامی وه‌ك باسكی سه‌ركوت كاری كردووه و ئه‌م واتایه له ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حمه‌دی نژاد مانادارتره. نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌م رێكخراوه ئیرتجاعییه و گرنگیدانێكی زیاتر به كاری رێكخستنی ئه‌م هێزه یه‌كه‌م هه‌وڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد بووه و تا ئیستاش به‌رده‌وامه. ئه‌م هێزه هاوشان له گه‌ڵ هه‌موو گۆڕانكارییه ناوچه‌یی و ناوخۆییه‌كان وه‌ك لایه‌نی سه‌ره‌كی و به‌رپرسیار، خۆی نیشانداوه و به‌كرده‌وه خۆیان له هه‌موو بوواره ناوخۆیی و ده‌ركییه‌كان هه‌ڵقورتاندووه. ئه‌وانه‌ی كه باسكرا ته‌نیا لایه‌نێكی مه‌سه‌له‌كه‌یه و وردبوونه‌وه‌یه‌كی جیدی ده‌توانێ زۆر له ورده‌كارییه‌كانی ئامانج و ستراتژییه‌كانی به‌سیج ئاشكرا بكات. به‌سیج ته‌نیا له بوواری سه‌ركوت و كاری چه‌كداری چالاك نییه و له زۆر بوواری دیكه‌شدا خه‌ریكی هه‌ڵسووڕان و چالاكییه. ئه‌م هێزه، واته به‌سیج به رێكخستنی ناوه‌ندگه‌لی وه‌رزشی، فه‌رهه‌نگی، خوێندكاری و زۆر بوواریتر له هه‌وڵی قۆرخكردن و پاوانكردنی ئه‌م بووارانه‌دایه و تا راده‌یه‌كیش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌م هێزه پلان بۆداڕێژراو وسیستماتیك له هه‌وڵی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌سلێكی تازه بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه له گه‌ڵ قه‌یرانه قورس و روخێنه‌ره‌كانی داهاتووی ده‌سه‌ڵات له هه‌موو بواره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه و ئه‌م هه‌وڵانه له ئاراسته‌ی هه‌مان باس، واته به‌ره‌وڕوبوونه‌وه له گه‌ڵ قه‌یران دایه. رێكخستنگه‌لێكی وه‌ك به‌سیجی خوێندكاری، به‌سیجی ئیدارات، به‌سیجی خاهه‌ران و ....هه‌تادواتر له ئاراسته‌ی به‌دواداچوونی سیاسه‌ت و گه‌ڵاڵه‌كانی رژیم له ئاستی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و نیۆنه‌ته‌وه‌ییه و به زمانێكی‌تر له ئاراسته‌ی خوێندنه‌وه ئیستراتژیكه‌كانی ده‌سه‌ڵاته. ده‌كرێ بووترێ كه فاشیستی كردنی حه‌یاتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگای ئێران ئامانجی سه‌ره‌كی رێبه‌رانی سیاسی ئێرانه و به‌سیج و گه‌ڵاڵه‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه تێكۆشان ده‌كات. ئه‌م چه‌شنه له فاشیزم ده‌یهه‌وێ كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌م رێكخراوه ئیرتجاعییانه سازمان بدرێن و دواتر رۆڵێكی مه‌نفی له كۆمه‌ڵگاكاندا بگێڕن. به‌شداریكردن له به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان و لایه‌نگری كردن له بڕوامه‌ندترین كه‌س و باڵ، به رێبه‌ری ویلایه‌تی فه‌قیه ئه‌ركی هه‌نووكه‌یی به‌سیجه و هه‌موو نیشانه‌كان باس له ئاماده‌كاری ته‌واوی ئه‌م هێزه بۆ به سه‌ركه‌وتن گه‌یاندنی باشترین پارێزه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌زگای سه‌ركوت و تۆقاندن ده‌كات. ئه‌گه‌ر له هه‌موو وڵاتانی دنیا و له هه‌موو سیستمه سیاسییه‌كانی دنیا هێزه چه‌كداره‌كان له تیۆه‌گلان به كایه‌سیاسییه‌كان مه‌نع كراون، ئه‌وا له ئێرانی ئیسلامی ئه‌م هێزانه یه‌كلایكه‌ره‌وه و بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی له گه‌مه‌ی سیاسییه‌كانن و ده‌ڕۆن تا به‌پڕۆژه و گه‌ڵاڵه‌كانیان شیاوترین كه‌س له روانگه‌ی خۆیانه‌وه بۆ ده‌وره‌یه‌كیتر له دووپاتبوونه‌وه‌ی دووپاتكراوه‌كان ئاماده بكه‌ن.
هۆكاره‌كانی سه‌فه‌ره‌كه‌ی خامنه‌یی بۆ كوردستان ئه‌نوه‌ر ئه‌سه‌دزاده
سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر سه‌رنجمان دابێته به‌شێكی زۆری وڵاتانی جیهانی سه‌ردان‌و سه‌فه‌ركردنی به‌رپرسانی باڵای وڵاتان بۆ شار‌و پارێزگا‌و ئیاله‌ته جیاوازه‌كانیان هه‌ر له سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه بگره تا پله‌كانی خوارتر شتێكی ئاساییه. هه‌روه‌ها رۆژانه له‌ژێر سایه‌ی راگه‌یاندنه‌كان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ورده‌كاری ئه‌م سه‌فه‌رانه روون ده‌بێته‌وه. مه‌به‌ست له‌م سه‌ردانانه‌ش زۆر جار مانای سیاسی په‌یدا ده‌كات‌و زۆر جاریش به‌مه‌به‌ستی پڕوپاگه‌نده یان خود به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له‌حاڵ‌و وه‌زعی شارۆمه‌ندانی شاره جیاوازه‌كان له‌و وڵاته‌دا رووده‌دات. به‌و مه‌به‌سته سه‌ردان‌و سه‌فه‌ركردنی حاكمانی باڵای كۆماری ئیسلامیش بۆ شار‌و ناوچه جیاوازه‌كان به‌رده‌وام له‌ئارادابووه‌و ئێمه وه‌ك خه‌ڵكی كورد تا هه‌نووكه شاهیدی هاتنی چه‌ندین سه‌رۆك كۆمار له‌ئێران بووین بۆ كوردستان. به‌ڵام له‌تازه‌ترین رووداوی ئه‌م جۆره سه‌فه‌رانه، سه‌فه‌ره‌كه‌ی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامییه پاش به‌ده‌سته‌وه گرتنی نزیك به 23 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی رێبه‌ریی له رژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا بۆ كوردستان. هۆی ئه‌م سه‌ردانه‌ی ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌تایبه‌تی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا كه كۆماری ئیسلامی پێیدا گوزه‌ر ده‌كات جێگه‌ی تێڕامانه‌و هه‌وڵ ده‌درێ له‌م بابه‌ته‌دا به‌كورتی ئاماژه به‌هۆكاره‌كانی سه‌فه‌ره‌كه‌ی عه‌لی خامنه‌یی بۆ كوردستان بكرێت. مێژووی كورد له كۆماری ئیسلامی گومان له‌وه دانییه كه كۆماری ئیسلامی به‌درێژایی ده‌سه‌ڵاتی سی ساڵه‌ی خۆی دژی سه‌رجه‌م مافه‌كانی گه‌لی كورد بووه‌و له‌پێناو سه‌ركوت‌و له‌نێوبردنی ئه‌م خواستانه‌ی له‌شێوه‌ی جیاواز چی بۆ كرابێت دریغی نه‌كردووه. كۆماری ئیسلامی‌و رێبه‌رانی وه‌ك خومه‌ینی‌و ئێستاكه‌ش خامنه‌یی تا بۆیان كرابێت ده‌ستیان له‌دژومنایه‌تی‌و كوشتن‌و له‌نێوبردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد نه‌پاراستووه. مێژووی گه‌لی كورد له‌كوردستانی ئێران پاش هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی، هاتنه ئارای سه‌دان شه‌ڕو كوشت‌و كوشتار‌و هێرشی بێ به‌زه‌ییانه‌ی هێزه‌كانی ئه‌رته‌ش‌و سپای ته‌یار به چه‌كی سوك‌و قورس‌و تاڵانكردن‌و كاولكردنی سه‌دان گوند‌و سه‌پاندنی كه‌شی حكوومه‌تی نیزامی به‌سه‌ر شاره‌كانیدا سه‌لمێنه‌ری ئه‌و په‌ڕی دوژمنایه‌تی حاكمانی ده‌سه‌ڵاتدار له‌دژی خه‌ڵكی كورد نیشان ده‌دات. له فه‌زایه‌كی له‌و جۆره كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی گشت ئه‌م نه‌هامه‌تییانه‌ی توشی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد بۆته‌وه كۆماری ئیسلامی‌و حاكمانییه‌تی، هۆی هاتنی خامنه‌یی بۆ كوردستان له‌م ساته‌وه‌خته‌دا جێگه‌ی پرسیاره. خامنه‌یی بۆچی ده‌بێت سه‌ردانی ئه‌و كوردستانه بكات كه هه‌ر ئێستاكه زیاتر له‌هه‌موو ئۆستانه‌كانی دیكه زیندانی سیاسی له‌زیندانه‌كانی به‌سه‌رده‌به‌ن؟ بۆچی ده‌بێت سه‌ردانی كوردستانێك بكات كه هه‌ر ئێستاكه چه‌ندین رۆژنامه‌نووس‌و چالاكانی ژن‌و خوێندكاری‌و كرێكاری‌و مامۆستایان‌و كه‌سایه‌تی دیكه‌ی به‌تاوانی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ داڕێژه‌ری سه‌ره‌كی سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی كه شه‌خسی خامنه‌ییه له‌زینداندا به‌سه‌ر ببه‌ن؟ هۆی سه‌ردانه‌كه‌ی خامنه‌یی بۆ كوردستان ده‌بێت چی بێت له‌كاتێكدا شه‌خسی ناوبراو چ له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماریداو چ له‌ده‌سه‌ڵاتی رێبه‌ریدا بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی قه‌ڵاچۆكردن‌و كوشتن‌و فه‌وتاندنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردبووه؟ عه‌لی خامنه‌یی به‌م سه‌فه‌ره‌ی بۆ كوردستان مه‌به‌ستییه‌تی به جۆر‌ێك روو به‌خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و په‌یامه‌ی بنێرێت كه روانینی حاكمانی ئاینی بۆ كوردستان گۆڕانی به‌سه‌رداهاتووه. به‌ڵام ئه‌وه له‌بیر ده‌كات كه پێش هاتنه‌كه‌ی زیاتر له 15 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ تۆقاندن‌و میلیتاریزه كردنی كوردستانی ره‌وانه كردووه. ئه‌گه‌رچی تا هه‌نووكه حاكمانی ده‌سه‌ڵاتدار به‌چاوی دوژمن‌و كه‌سانی بێگانه سه‌یری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردیان كردووه‌و سیاسه‌تی میلیتاریزه كردنی كوردستانیان گرتۆته‌به‌رو ئه‌م سیاسه‌ته‌شیان له‌ئاستی ئابووری‌و سه‌رمایه‌گوزاری‌و په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ركوت‌و گوشار ره‌نگدانه‌وه‌ی بووه، به‌ڵام ئێستاكه‌و له‌و په‌ڕی رواڵه‌تییدا به بیانووی هاتنی خامنه‌یی بۆ كوردستان وا نیشان بده‌ن كه كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارامه‌و ملكه‌چی ته‌واوی سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بووه. كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد‌و هێزه پێشكه‌وتنخوازه‌كانی كورد به‌هۆی چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی وشیاری‌و له‌هه‌مانكاتدا كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی به‌نرخ له‌به‌ربه‌ره‌كانێی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌م رژیمه به‌ده‌ستهێناوه. به‌م بۆنه‌وه سه‌فه‌ری به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خامنه‌ییش بێت كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كورده‌وه وه‌ك دیكتاتۆر سه‌یر ده‌كرێ‌و به‌یه‌ك له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی گشت نه‌هامه‌تییه‌كانی خۆیانی ده‌زانن، نابێته هۆی گۆڕینی روانینیان به‌نیسبه‌ت كۆماری ئیسلامی. خامنه‌یی به‌هۆی ئاگاداربوون له‌هه‌ستان‌و وه‌ڕێخستنی ئیعترازی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد و به‌ره‌نگاری له‌مێژینه‌یان به سه‌فه‌رێكی له‌و جۆره هه‌ستاوه‌و به‌ناردنی هێزێكی زۆری نیزامی بۆ كوردستان و نمایشدانی هێزه‌كانیان، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد چاوترسێن بكات. سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌لی خامنه‌یی بۆ كوردستان‌و كردنی قسه‌ی دڵخۆشكه‌رو و وه‌سف كردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد به سنورپارێزه‌رانی به ئه‌مه‌گ‌و چاوترسێنكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد ماوه‌ی به‌سه‌ر چووه‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد به‌شتی له‌و جۆره روانینیان گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت. خامنه‌یی له‌قسه‌كانیدا چی بۆكرا هه‌وڵیدا تاكوو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك هیوابڕوا بكات له بزووتنه‌وه‌كه‌یان‌و پاشگه‌زیان بكاته‌وه له‌خواستی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ییه‌یان‌و به‌م شێوه‌یه ده‌یهه‌ویست له‌م سه‌فه‌ره‌یدا ژه‌هری خۆی بڕژێنێت. به‌ڵام مێژووی دوژمنایه‌تی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌جال به‌و پیلانه تازه‌ی خامنه‌یی‌و باقی ده‌سه‌ڵاتدارانی حكوومه‌تی ئێران نادات تاكوو به رێكخستنی سه‌فه‌رێكی خامنه‌یی به‌زۆر سه‌پاندوویانه، ببێته هۆی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له‌بیرۆبۆچوونه پێشكه‌وتنخوازه‌كانیان. هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری خولی ده‌هه‌م ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی خێرا له دۆخی هه‌نووكه‌یی كۆماری ئیسلامی له‌بواره جیاوازه‌كاندا تا راده‌یه‌ك ده‌بێته هۆی ئاسانكاری بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكارێكی دیكه‌ی هاتنه‌كه‌ی خامنه‌یی بۆ كوردستان. كۆماری ئیسلامی ئێستاكه له‌م ساته‌وه‌خته‌دا كه به‌ته‌واوی له‌ژێر گوشاری وڵاتانی ده‌ره‌كییه بۆ مل دان به وت‌و وێژو به‌مه‌به‌ستی ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌هه‌ندێك له سیاسه‌ته ده‌ره‌كییه‌كانی‌و به‌تایبه‌تی ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌چه‌كی ناوكی. پێویسته بوترێ كه سه‌ردانه‌كه‌ی خامنه‌یی بۆ كوردستان كه 8 رۆژی بۆ دیاری كرابوو له‌كاتێكدابوو كه رژیم به‌ره‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی گرنگی وه‌ك هه‌ڵبژاردن هه‌نگاو ده‌نێت. هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماری له‌ئێران به‌هه‌ندێك هۆ جیاوازتر خۆی ده‌نوێنێ‌و به‌م بۆنه‌وه حاكمانی باڵای كۆماری ئیسلامی به‌تایبه‌تی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ر كه خۆی به‌لایه‌نگری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌زانێ، به‌هۆی مه‌ترسی له شكستی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد باڵی لێهه‌ڵماڵیوه بۆ پشتگری له ده‌وڵه‌تی نۆهه‌م. ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت سه‌ر پێیش سه‌رنجمان دابێته قسه‌كانی خامنه‌یی له‌میانه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی بۆ چین‌و توێژه جیاوازه‌كانی كوردستان ده‌یكرد، به‌ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وت كه ناوبراو ته‌پڵی پشتیوانی له ئه‌حمه‌دی نژاد لێده‌دات‌و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به ده‌وڵه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو و خه‌ڵكی ناو لێده‌بات. خامنه‌یی به‌م جۆره به‌نیازه سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆ پشتیوانی له‌ئه‌حمه‌دی نژاد رابكێشت‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌یهه‌وێ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان هان بدات بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان. ئاشكرایه كه به‌درێژایی سی ساڵ ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد كه‌مترین به‌شداریان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا بووه‌و به‌م جۆره خامنه‌یی مه‌به‌ستیه‌تی به‌م سه‌ردانه‌ی بۆكوردستان ببێته هانده‌رێك بۆ راكێشانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگ له‌پێناو پشتیوانی له ئه‌حمه‌دی نژاد. له‌قسه‌كانی خامنه‌ییدا روونه كه ناوبراو ئه‌گه‌رچی له‌كوردستانیشدا ئه‌م قسانه ده‌كات، به‌ڵام به‌ته‌واوی پشتیوانی له سه‌ركوتی بزووتنه‌وه‌ی هاوینی 84ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد‌و كوشتاری كاسبكارانی سه‌ر سنووره‌كان‌و زیندانی كردن‌و سه‌پاندنی حوكمی چالاكانی بواره جیاوازه‌كان ده‌كات. هیچ گله‌ییه‌كی ساكاریش له‌قسه‌كانی خامنه‌یی له ده‌وڵه‌تی نۆهه‌م‌و ره‌فتاره دژومنكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی نۆهه‌م له‌كوشتنی شوانه‌ی سه‌ید قادر‌و ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی‌و سه‌پاندنی حوكمی زیندان‌و ئیعدام بۆ سه‌ر چالاكانی بواره جیاوازه‌كان له‌كوردستانتدا نه‌كه‌وته به‌رچاو. عه‌لی خامنه‌یی له‌ده‌وڵه‌تێك پشتیوانی ده‌كات كه تا سه‌ر ئیسقان دژی مافه‌كانی گه‌لی كورده‌و له ماوه‌ی ئه‌م چوارساڵه‌ش دا به پشتیوانی شه‌خسی خامنه‌یی ده‌ستی له‌هیچ سه‌ركوت‌و دوژمنكارییه‌ك نه‌پاراستووه. دۆخی مه‌ترسیداری كۆماری ئیسلامی به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وانه‌ی باسی هات ده‌توانین هۆكارێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی خامنه‌یی بۆ كوردستان بگه‌ڕێنێنه‌وه بۆ ئه‌و راستییه‌ی كه كوردستان وه‌ك ناوچه‌یه‌ك به‌رده‌ودام به‌ره‌نگاری سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆته‌وه‌و ئاكامی ئه‌مه‌ش شه‌ڕو ئاڵۆزی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه. دۆخی هه‌نووكه‌یی كۆماری ئیسلامی سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه هه‌ڕه‌شه جیهانییه‌كان پاش هاتنه سه‌ركاری ئۆباما به‌ره‌و كزبوونه‌وه رۆشتووه، به‌ڵام به‌گشتی كۆماری ئیسلامی به‌ته‌واوی مانه‌وه‌ی خۆی له‌مه‌ترسیدا ده‌بێنێت. كۆماری ئیسلامی هۆكاری نائه‌منی‌و سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر جۆره كێشه‌و گرفتێك له‌ناوچه سنووریه‌كان‌و به‌تایبه‌تی كوردستان ده‌بینێت. به‌م مه‌به‌سته ده‌یهه‌وێ به‌سه‌فه‌ری خامنه‌یی بۆ كوردستان به‌م شێوه روو به وڵاتانی جیهانی بسمه‌لمێنێت كه ئه‌و شوێنه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌كی به ته‌مان سه‌رمایه‌گوزاری له‌سه‌ر بكه‌ن بۆ زه‌بر وه‌شاندن له كۆماری ئیسلامی، به‌ته‌واویی جێگه‌ی متمانه‌یه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به‌جۆرێك كه ته‌نانه‌ت شه‌خسی خامنه‌یی سه‌ردانی ده‌كات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركه‌وتنی كورد له كوردستانی عێراق‌و له‌هه‌مانكاتدا سه‌ركه‌وتنی كورده‌كانی باكووریش له‌دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانییه‌كان له توركیه بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی هه‌رچی زیاتری كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی. كۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌وێ به‌م سه‌ردانه‌ی خامنه‌یی‌و له‌هه‌مانكاتدا به دروست كردنی سێنارێوی پێشوازی له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌ی كه له‌باقی ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئێرانه‌وه بۆ كوردستانیان هێناون‌و جلی كوردیان له‌به‌ر كردوون ئه‌و په‌یامه بنێرن بۆ بیروڕای گشتی جیهانی كه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كورد له وڵاتێكی وه‌ك توركیه له‌ئارادا بێت له‌كۆماری ئیسلامی شتێك به‌ناو كێشه‌ی كورد له‌ئارادا نییه. دوا وته به‌له به‌رچاوگرتنی ئه‌وانه‌ی باسی هات‌و هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوانده‌كرا سه‌فه‌ره‌كه‌ی خامنه‌یی وه‌ك باقی سه‌فه‌ره‌كانی دیكه‌ی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی هیچ قازانجێكی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد لێ به‌دی ناكرێت. ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین ئه‌م سه‌فه‌ره بووه كێشه‌و گرفت‌و سه‌پاندنی كه‌شێكی میلیتاری زیاتر به‌سه‌ر كوردستان‌و گرتنی به‌شێكی زۆری چالاكان‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی شاره كوردییه‌كانی لێكه‌وته‌وه. به‌خۆشیه‌وه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كورد وره‌ی به‌ره‌نگاری‌و راوه‌ستانین هێنده تێدا به‌هێز بووه كه سه‌فه‌ری رواڵه‌تی له‌چه‌شنی خامنه‌یی‌و قسه‌و پێداهه‌ڵگوتنه مه‌به‌ستداره‌كانی نابێته هۆی له‌بیربردنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌ی پڕئ له سه‌ركوت‌و كوشتن‌و قه‌ڵاچۆكردنی خه‌ڵكی كورد.
كورد له به‌رده‌م ده‌رفه‌تێكی نوێ‌دا (2-2) خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی ئێستای كورد له كوردستانی توركیه ئه‌رده‌ڵان فه‌ره‌جی
خستنه په‌راوێزی PKK له‌و په‌یامانه‌ی كه ده‌كرێت له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د تورك و باراك ئۆباما لێی هه‌ڵبهێنجێندرێ كه وه‌ك ئه‌ڵقه‌ی زنجیر پێكه‌وه په‌یوه‌ندن، ئه‌وه‌یه به ئاماده‌بوونی ئۆباما له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د تورك و ره‌وایی به‌خشین به‌و ره‌هه‌نده له‌خه‌باتی مه‌ده‌نی كورد به سه‌رۆكایه‌تی ده‌ته‌په، جۆر‌ێك خستنه په‌راوێز و سه‌ركۆنه كردنی پارتی كرێكارانی كوردستانی توركیه‌شی تێدا بوو كه ساڵانێكه له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی توركیه له جه‌نگ دایه‌و له رێگه‌ی خه‌باتی چه‌كدارییه‌وه بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد تێده‌كۆشێت. ئه‌گه‌رچی مێتۆدی خه‌باتی چه‌كداری وه‌ك پێویستییه‌كی قۆناغێك له خه‌باتی گه‌لی كورد سه‌یری كراوه، به‌ڵام ئه‌م ئه‌زموونی نزیك به سێ ده‌یه‌ی په‌كه‌كه وای كردووه كه ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئۆرووپا ئه‌م حیزبه بخه‌نه ناو لیستی تێرۆری خۆیانه‌وه. كاتێك كه سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێزه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌ی دێمۆكراتی كه خه‌باتی مه‌ده‌نی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانی هه‌ڵبژاردووه، داده‌نیشێت و له هه‌مانكاتدا پارتی كرێكارانی كوردستان له هه‌مان ناوچه به تێرۆریست ده‌زانێت، په‌یامێكی به‌هێزه بۆ تڕ‌ۆ كردنی په‌كه‌كه. بێ‌گومان په‌كه‌كه ئه‌م په‌یامه‌ی هه‌ست پێكردووه له‌م په‌یامه تێگه‌یشتووه. - ئه‌گه‌رچی گه‌شتی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌حمه‌د تورك بۆ ئۆرووپا و له‌وانه بریتانیا و ئاماده‌بوونی له مه‌جلیسی لۆردی ئه‌و وڵاته یه‌كێك له‌و ده‌رفه‌ته نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌یه كه بۆ كورد له كوردستانی توركیه ره‌خساوه و به‌م جۆره تا دێت پشتیوانی جیهانی و نێونه‌ته‌وه‌یی له پرسی كورد و خه‌باتی مه‌ده‌نی كورد له كوردستانی توركیه زۆرتر و به‌هێزتر ده‌بێت. ئه‌حمه‌د تورك له به‌رده‌م ئه‌ندام په‌رلمانانی بریتانیا پرسی كوردی له كوردستانی توركیه‌ی به پرسێكی ناوخۆی توركیه زانی و له سه‌ر سووربوونی خۆی و پارته‌كه‌ی له سه‌ر رێبازی ئاشته‌وایی و دێمۆكراتیانه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه، دووپات كرده‌وه. ئه‌گه‌رچی ناوزه‌د كردنی پرسی كورد له توركیه، به پرسێكی ناوخۆیی، هه‌رگیز به مانای ده‌ست تێوه‌رنه‌دانی وڵاتانی زلهێزی دۆست و هاوپه‌یمانی توركیه نییه له‌م پرسه‌و بێ‌گومان ئه‌و وڵاتانه ده‌توانن ده‌وری كارایان له چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه له ناوخۆی توركیه هه‌بێت. پێ - یه‌كێتی ئۆروپا یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی پرسی كورد له كوردستانی توركیه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م پرسه نه‌بۆته پرسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی. خاڵێك كه ده‌توانێت كه یارمه‌تی ئه‌م پرسه بكات، پرسی داواكاری توركیه‌یه بۆ به ئه‌ندام بوونی له رێكخراوی یه‌كێتی ئورووپا. بێ‌گومان فاكتی ده‌ره‌كی رۆڵێكی كارا و كاریگه‌ری ده‌بێت له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له كوردستانی توركیه و له نزیكترینی ئه‌م فاكتانه ده‌كرێت ئاماژه به ئۆرووپا بكرێت. یه‌كێتی ئۆرووپا دانیشتنی رۆژی 21ی ئاپریلی خۆی ته‌رخان كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر داواكاری وڵاتی توركیه بۆ به ئه‌ندام بوونی له‌و رێكخراوه‌یه. دوو وڵاتی باڵاده‌ستی ناو رێكخراوی یه‌كێتی ئۆرووپا، ئه‌ڵمان و فه‌رانسه به سه‌رۆكایه‌تی هه‌ر كام له ئانگێلا مێركێل و نیكۆلا ساركوزی، نه‌یار و دژی په‌یوه‌ست بوونی ئه‌م وڵاته به‌م هه‌ل‌ومه‌رج و به‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌وه به یه‌كێتییه‌كه‌یانن. به گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته كۆكن. چونكا یه‌كێتی ئۆرووپا ئه‌گه‌ر ده‌یهه‌وێت توركیه بكاته پردێك بۆ گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وبه‌رهه‌مه‌كانی ده‌ریای كاسپییه‌ن بۆ ئۆرووپا و رۆژئاوا، پێویستی به توركیه‌یه‌كی ئارام و هێدی هه‌یه. نه‌ك توركییه‌یه‌ك كه هێشتا له ناوخۆیدا تووشی بارێكی ناله‌باری ئه‌منییه‌تی كه ئه‌ویش به هۆی بێ‌ماف كردنی نه‌ته‌وه‌ی كورده له‌و وڵاته. ئۆرووپا ناخوازێت كه هه‌رێمێكی باسكی دیكه‌ی ئیسپانیا له دڵی ئۆوورپا پێك بێنێت و بێ‌گومان ئۆرووپا مه‌رجی هه‌یه و ده‌یبێت بۆ په‌یوه‌ست بوونی ئه‌م وڵاته به رێكخراوی یه‌كێتی ئۆرووپا و ئه‌ویش چاره‌سه‌ر كردنی گرفته ناوخۆییه‌كانی خۆی له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد و ره‌چاوكردنی پێوه‌ره گشتییه‌كانی دێمۆكراسی و ئازادی له وڵاته‌كه‌یدایه و له‌م نێوانه‌شدا ئه‌مه ده‌بێته گوشارێكی گه‌وره بۆ سه‌ر توركیه كه ده‌بێت بۆ په‌یوه‌ست بوونی به یه‌كێتی ئۆرووپا پرس و گرفته ناوخۆییه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات و له‌م نێوانه‌دا كورد ده‌توانێت له‌م هه‌له كه‌ڵك وه‌ربگرێت. كۆنفرانسه‌كه‌ی هه‌ولێر چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه گۆیا بڕیاره كۆنفرانسێك له شاری هه‌وڵێر به به‌شداری هێزه سیاسییه گشتییه‌كانی كورد به‌ڕێوه بچێت و ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش له سه‌ر هه‌وڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساز ده‌درێت. ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئه‌وه‌یه كه تا ئێستا ناوه‌رۆكی ئه‌و كۆنفرانسه به شێوه‌ی ره‌سمی رانه‌گه‌یه‌نراوه و ئه‌وه‌ی ده‌وترێ ته‌نیا لێكدانه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانی و له سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كانه. به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه له‌و كۆنفرانسه‌دا به شێوه‌ی ره‌سمی داوا له په‌كه‌كه ده‌كرێت كه چه‌ك دابنێت و واز له خه‌باتی چه‌كدارنه بێنێت. په‌كه‌كه وه‌ك هێزێكی چه‌كداری ناو بزووتنه‌وه‌ی كورد له كوردستانی توركیه له‌ماوه‌ی سێ ده‌هه‌ی رابردووی چالاكی خۆی گه‌لێك هه‌وراز و نشێوی بڕیوه و وه‌ك هێزێكی چه‌كداری شه‌ڕكه‌ر له ناوچه‌كانی كوردستان له بناری قه‌ندیل و باقی شاخه‌كانی دیكه‌ی كوردستان گیرساوه‌ته‌وه. حاشا له‌وه ناكرێ كه ده‌ورێكی باڵای هه‌بووه له زیندوو كردنه‌وه شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد له توركیه، به‌ڵام له ئێستادا شێوازی خه‌باته‌كه‌ی ناتوانێت له ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانی گه‌لی كورد له كوردستانی توركیه سه‌ركه‌وتوو بێت. په‌كه‌كه هه‌ر ئێستا له لیستی تێرۆریستی یه‌كێتی ئۆرووپا و ئه‌مریكادایه. ئێستا جگه له‌و كاتانه‌ی كه ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌نێت، به‌رده‌وام له شه‌ڕدا بووه و به‌تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سه‌رئێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و توركیه پێك هێناوه. بڕیاره له یه‌ك دوو مانگی داهاتوو ئه‌و كۆنفرانسه له هه‌ولێر به به‌شداری هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه بچێت. ئاسته‌نگه‌كان هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدرا ئێستا بزووتنه‌وه‌ی كورد له كوردستانی توركیه به له‌به‌رچاو گرتنی ده‌رفه‌ته هێزه‌كی و كرده‌كییه‌كان و ئه‌وانیش له هه‌ر دوو جۆری ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌وڕووه. سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی كورد له توركیه تێده‌كۆشێت و ده‌بێت وریا بێت و بتوانێت له‌م ده‌رفه‌تانه كه‌ڵكی پێویست وه‌ربگرێت و بیانقۆزێته‌وه. - ئه‌گه‌ر لێره‌دا ئاماژه‌یه‌ك به ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بكرێت ده‌بێت جارێكی دیكه نه‌بوونی ئه‌م پرسه به پرسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی كه وڵاتان و زلهێزه‌كان و وڵاتانی ده‌ست رۆیشتووی جیهان تێدا رۆڵ نه‌بینن، یه‌كێك له ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌یه له توركیه. سه‌ركردایه‌تی كورد و به تایبه‌تی بزووتنه‌وه مه‌ده‌نییه‌كه‌ی ده‌بێت له هه‌وڵی ناساندنی پرسی كورد له كوردستانی توركیه وه‌ك پرسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی بن، تا هه‌رچی زۆرتر بتوانن پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆیان و بزووتنه‌وه ره‌واكه‌یان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و له ئه‌نجامدا بتوانن به مافه‌كانی خۆیان بگه‌ن. - به‌دوای ئه‌م ساڵانه‌دا و كه‌وتنه زیندانی رێبه‌ری په‌كه‌كه و دابه‌ش بوونی ئه‌م پارته بۆ باقی پارچه‌كانی دیكه یان باشتره بڵێین دروست كردنی حیزبی دیكه بۆ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، سه‌رگه‌ردانییه‌كی فكری به په‌كه‌كه‌وه دیاره. كه‌متر توانیوه‌یه‌تی خۆی فورموله و یه‌كرَیز بكات و ناڕۆشنی ئامانج و ستراتێژی ئه‌م حیزبه و ته‌عامولی له‌گه‌ڵ ده‌رفه‌ته‌كان دیاره. له حاڵیكدا ئه‌م پارته بۆته سه‌رئێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆ هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی توركیه و حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و ئه‌مریكا، ته‌نانه‌ت ئێرانیش، له لیستی پارته تێرۆریسته‌كانی رۆژئاوادایه. بێ‌گومان كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه و دانی مه‌یدان به باڵی بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی ده‌توانێت له گۆڕینی و قۆاستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی كورد له توركیه زۆر كاراتر بێت له‌و مێتۆده‌ی كه په‌كه‌كه گرتوویه‌ته به‌ر. ئێستا ده‌بێت په‌كه‌كه به له‌به‌رچاوگرتنی ناوبانگه‌كه‌ی له جیهاندا، بكشێته‌وه تا بوار بڕه‌خسێت بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی له‌و پارچه‌یه.
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ماركسیستی مسته‌فا پێشه‌كی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ماركسیستی، له سه‌ر بنه‌مای بۆچوونه سیاسی و ئابوورییه‌كانی فیلسووفی ئاڵمانی كارڵ ماركسه، ماركس له "ئایدۆلۆژیای ئاڵمانی" و"مانیفێستی كۆمۆنیست"دا كه له گه‌ڵ فریدریش ئه‌نگڵس نووسیویه‌تی، گریمانه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی مێژوو دێنێته گۆڕ كه هه‌لوومه‌رجی ئابووری و سیاسی و دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاری ده‌كات. له راستیدا ماركس و ئه‌نگڵس وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه به‌و قه‌یرانانه‌ی كه سه‌رهه‌ڵدانی بۆرژوازی ده‌یانخولقێنن. بۆچوونه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی گونجا، به تایبه‌ت بۆ لێكدانه‌وه‌ی شێوه‌ی كاركردی كۆمه‌ڵگا له دۆخی هه‌ر ده‌م له گۆڕاندا به كار ده‌هێندرێ. روانگه‌ی ماتریالیستی بۆ مێژوو: ماركس و ئه‌نگڵس به كه‌ڵك وه‌رگرتن له تیۆری دیالكتیكی هێگل كه ده‌ڵێت مێژوو له شیته‌ڵ بوونی پاڕادۆكسه‌كان له لایه‌نێكی تایبه‌ت له واقع ده‌ڕواته پێش، لێكدانه‌وه‌یه‌كی ماتریالیستی له مێژوو ده‌ده‌ن به ده‌سته‌وه كه جه‌خت ده‌كاته‌وه له سه‌ر ئانتاگونیسمه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا. هه‌ر كات كۆمه‌ڵگا شێوه‌یه‌كی به‌رهه‌م هێنانی ئاڵۆزتر به خۆوه ده‌بینێ، توێژی زیاتر له‌ناو كۆمه‌ڵگادا سه‌رهه‌ڵده‌دا. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه، ئه‌و ململانێیانه‌ی له‌ناو توێژ‌و و چینه‌كاندا هه‌یه ده‌بێ به هۆی گۆڕان له كۆمه‌ڵگادا. بۆ وێنه، هاتنه ناوه‌وه‌ی ماشێنه گه‌وره‌و زه‌به‌لاحه‌كان بۆ ناو سیسته‌می ئابووری فئۆدالی، ده‌بێ به هۆی دابڕانێك له ناو پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مدا و ده‌بێ به هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و بۆرژوازی هه‌نگاو بنێت. گریمانه‌ی ژێرخان و سه‌رخان له لێكدانه‌وه‌ی دیالكتیكی ماركس بۆ مێژوو، بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی تاك، له لایه‌ن هێزه سیاسی و ئابوورییه‌كانه‌وه دیاری ده‌كرێ. ماركس ده‌ڵێت :" وشیاری مرۆڤ نییه كه بوونی ئه‌و دیاری ده‌كات، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه بوونی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه وشیاری ئه‌و دروست ده‌كات." كه وایه، ئه‌و چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی تاك تێیدا له‌دایك ده‌بێت، دیاریكه‌ری روانگه‌و بۆچوونه‌كانییه‌تی. لێره‌دا ماركس ، ئه‌م تێگه‌یشتنه له دیاری كردن په‌ره پێ ده‌دا و ده‌یكات به یه‌كێك له چه‌مكه بونیادییه‌كانی ماركسیزم. واته ژێرخان و سه‌رخان. هه‌ر ئه‌و سیسته‌مه ئابووریه‌ی كه سه‌رخان بونیاد ده‌نێت، چالاكییه كولتووری و رۆشنبیرییه‌كانی – وه‌ك فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌بیات - سه‌ر به سه‌رخانن. له روانگه‌ی ماركسیستییه‌وه، ژێرخانی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگا، دیاری كه‌ری روانگه‌و ستایله‌كانه له ئه‌ده‌بیاتدا، هه‌ر ئه‌م پێوه‌ندییه له نێوان ژێرخانی دیاری كه‌ر و سه‌رخانی دیاری كراودا هه‌یه كه گرینگ‌ترین بابه‌تی جێگای سه‌رنجی ره‌خنه‌گرانی ماركسیسته. ئایدۆلۆژیا له روانگه‌ی ماركسه‌وه، له‌و روه‌وه كه ژێرخان سه‌رخان دیاری ده‌كات، كه وایه به ناچاری لایه‌نگری ئایدۆلۆژیای ژێرخانه. ئایدۆلۆژیاكان، هه‌مان ئایدیا، به‌ها و هه‌سته له گۆڕانه‌كانن كه كه‌سه‌كان له رێگایانه‌وه كۆمه‌ڵگای خۆیان ئه‌زموون ده‌كه‌ن و لێی ده‌گه‌ن. ئایدلۆژی به‌ها و ئایدیاكانی زاڵ وه‌ك باوه‌ڕه گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌خاته‌ڕوو. كه وایه، وا ده‌كات كه‌سه‌كان نه‌توانن به دروستی شێوه‌ی كاركردی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگا ببینن. ئه‌ده‌بیات، وه‌ك به‌رهه‌مێكی كولتووری، جۆری ئایدۆلۆژیایه كه مه‌شرووعیه‌ت ده‌دات به هێزی چینی ده‌سه‌ڵاتدار. بۆ وێنه له سه‌رده‌ی هه‌ژده‌یه‌مدا، ئه‌ده‌بیات له‌لایه‌ن چینی سه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاوه‌و بۆ خسته‌روو و هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كانی به‌های زاڵ، بۆ چینه‌كانی خواره‌وه به كار ده‌هێنرا. جۆرج لۆكاچ و رئالیسته سۆسیالیسته‌كان. له‌ناو ره‌خنه‌گرانی ماركسیستدا، بۆچوونی جیاواز هه‌یه سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی نێوان ئایدۆلۆژیا و ئه‌ده‌ب، له‌سه‌رده‌می نووسراوه‌كانی خودی ماركسه‌وه تا ئێستا، بیردۆزگه‌لێكی وه‌ك رئالیسته سۆسیالیسته‌كانی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت، جۆرج لۆكاچ و لۆیی ئاڵتۆسێر، گۆڕانیان پێك هێناوه له‌و چه‌مكانه‌دا كه مه‌به‌ستی ماركس بوون یان ئه‌وه‌یه گه‌شه‌یان پێداوه. رئالیسته سۆسیالیسته‌كان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن، چونكه ئایدۆلۆژیا به‌شێكه له سه‌رخان، ده‌بێ له سه‌رژێرخانی ئابووری كۆمه‌ڵگادا بگونجێ. به ناچار ئه‌ده‌ب ره‌نگدانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوورییه، ئه‌ده‌ب ته‌نها له چوارچێوه‌ی به‌رته‌سكی گریمانه‌ی ژێرخان و سه‌رخاندا ده‌توانێ كار بكات. جۆرج لۆكاچ ، وه‌ك رئالیسته سۆسیالیسته‌كان، له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه ته‌نها فۆڕمه‌كانی رئالیستی ئه‌ده‌بی گێڕانه‌وه، له باری هونه‌ری و سیاسییه‌وه جێگای باوه‌ڕن، به‌ڵام لۆكاچ و رئالیسته‌كانی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت، بۆچوونێكی به‌رچاو ته‌نگانه‌یان هه‌یه، ئه‌وان نه‌یانتوانیوه له‌و راستییه بگه‌ن كه كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌م هه‌ن كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی وه‌ها خوێندنه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیه‌وه له ژێرخان و سه‌رخان. پێ ناچێت خودی ماركس و ئه‌نگڵس وه‌ها روانگه‌یه‌كی دۆگمایان به‌رامبه‌ر به ئه‌ده‌ب هه‌بووبێت. له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌واندا، ئه‌ده‌بیات شتێك نییه كه ته‌نها ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌سیڤی ژێرخانی ئابووری بێت. هه‌ر چه‌ن ئه‌وان جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌ده‌ب خۆی له خۆیدا ناتوانێ خودی كۆمه‌ڵگا، یان ژێرخانی كۆمه‌ڵگا بگۆڕێ. به‌مه‌شه‌وه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون ئه‌ده‌ب ده‌توانێ توخمێكی چالاك بێت له وه‌ها گۆڕانێكدا. ئانتۆنی گرامشی بیرمه‌ندی ئیتالیایی، ئانتۆنی گرامشی، به هێنانه به‌ر باسی چه‌مكی "هێژمۆنی" ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی خولقاند كه خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌ر له نوێ بۆ گریمانه‌ی ژێرخان\سه‌رخان بكرێت. گرامشی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه، ئایدۆلۆژیا به ته‌نها ناتوانێ شی كاته‌وه خه‌ڵك تا چه‌ن به‌ها زاڵه‌كانیان په‌سه‌ند كردووه. ئه‌و وێڕای ژماره‌یه‌كی زۆر له ره‌خنه‌گرانی ماركسیست، ده‌زانێ گریمانه‌ی ژێرخان\سه‌رخان دۆگماتر له‌وه‌یه كه بتوانێ باس له‌و به‌رهه‌مه كولتوورییانه بكات كه نابن به هۆی به‌هێز بوونی به‌ها زاڵه‌كان. له‌م روه‌وه تێگه‌یشتنی گرامشی له هێژمۆنی، درێژه‌ده‌ری چه‌مكه‌كانی پاش ئایۆلۆژیایه. هێژمۆنی ده‌بێ به هۆی ئه‌وه‌ی تاك بۆچوون و روانگه‌ی خۆی له بیر بكا و به‌هاكانی چینی زاڵ وه‌ك به‌هاكانی خۆی وه‌ربگرێ. بۆ وێنه، ره‌نگه كه‌سێك لای وای بێت چوون بۆ زانكۆ، هه‌ندێ جار باش و پێویسته له هه‌ر ژیانێكدا، ئه‌مه له حاڵێكدایه، ئه‌م باوه‌ڕه درووستكراوی كۆمه‌ڵگایه. كه وایه، ده‌كرێ وه‌ك شتێك چاو له ئه‌ده‌ب بكردرێ، كه هه‌م ده‌بێ به هۆی به‌هێز بوونی به‌هاو نۆرمه زاڵه‌كان و هه‌م ده‌یانباته ژێر پرسیاره‌وه. بۆ وێنه، نووسه‌رانی ژنی چیرۆكه ساندیمانتاڵه‌كان له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا، شێوازێكی تایبه‌تی گێڕانه‌وه به كار ده‌هێنن كه ده‌بێ به هۆی به هێز بوونی به‌ها زاڵه‌كان، ئه‌مه له حاڵێكدایه نووسه‌رێكی وه‌ك "جین ئاستین" به‌شێكی زۆر له‌م شێوازانه بۆ بێ هێز كردنی به‌هاكانی سیسته‌می زاڵ به‌كار ده‌بات. لۆیی ئاڵتۆسێر بیرمه‌ندی فه‌رانسه‌وی، لۆیی ئاڵتۆسێر، پێوه‌ندی نێوان ئه‌ده‌ب و ئایدۆلۆژیا ئه‌داته به‌ر باس. ئاڵتۆسێر له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه، ئه‌م پێوه‌ندییه، تێگه‌یشتنێكیشی له هێژمۆنی له گه‌ڵدایه. ئه‌و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه، ئایدۆلۆژیا و هێژمۆنی، وه‌ك ئه‌ده‌بیات، وێنه‌یه‌كی كۆپی كراوی واقع ده‌خه‌نه‌ڕوو كه مه‌رج نییه ره‌نگدانه‌وه‌ی له سه‌دا سه‌دی هه‌لوومه‌رجی ژیانی رۆژانه بێت. كه وایه نه ئه‌ده‌ب خۆی له خۆیدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ته‌واوی ئایدۆلۆژیایه‌و نه ده‌كرێ دایبه‌زێنن بۆ ئاستی ئایدۆلۆژی. ره‌نگه بكرێ ئه‌ده‌ب بخرێته ناو ئایدۆلۆژیاوه، به‌ڵام ده‌شكرێ له ئایدۆلۆژی دوور كه‌وێته‌وه. به‌م شێوه‌یه خوێنه‌ر ئاگادار ده‌كاته‌وه به‌رامبه‌ر به‌و ئایدۆلۆژیایه‌ی كه باوه‌ڕی پێیه‌تی و پشتی پێ به‌ستووه. بۆ وێنه ره‌نگه رۆمانێك جیهان به شێوه‌یه‌ك وه‌سف بكات كه ئایدۆلۆژیای زاڵ په‌سه‌ند بكات، به‌ڵام به هه‌ر حاڵ، وه‌ك به‌رهه‌مێكی گێڕانه‌وه، ئه‌م ئایدۆلۆژیانه‌ش ده‌خاته‌ڕوو . كه وایه هه‌مدیسان ناكرێ بڵێین ئه‌ده‌ب خۆی له خۆیدا ناتوانێ جیهان بگۆڕێ، به‌ڵام ده‌توانێ ده‌ورێكی كاریگه‌ری ببێ له وه‌ها گۆڕانێكدا. چه‌مكه سه‌ره‌كییه ماركسیستییه‌كان. هه‌ر چه‌ن ره‌خنه‌گرانی ماركسیست، به شێوه‌ی جیاواز بۆچوونه‌كانی ماركسیان ته‌فسیر كردووه، به‌مه‌شه‌وه، ئه‌وان سه‌رجه‌میان له كۆتاییدا، سه‌رنجیان داوه‌ته چه‌ند چه‌مكی گرینگ و سه‌ره‌كی ماركسیستی. دیالكتیكی مێژوویی، ئه‌و باوه‌ڕه كه بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاری كه‌ری وشیارییه، گریمانه‌ی ژێرخان و سه‌رخان، له پله‌ی یه‌كه‌مدا، چه‌مكگه‌لێكی وه‌ك هێژمۆنی كه له لایه‌ن ماركسه‌وه نه‌هاتوونه‌ته به‌ر باس كردن، له لایه‌ن ره‌خنه‌گرانه‌وه به كار ده‌برێ بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری كه‌ڵك وه‌رگرتنی زیاتر له چه‌مكه ماركسیستییه‌كان بخولقێنن. ماركسیزم و ئه‌ده‌بیات ره‌خنه‌گرانی ماركسیست ده‌یانهه‌وێ له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌كاندا به شوێن ناكۆكییه‌كانه‌وه بن، چونكه خودی ماركسیزم، له راستییدا بۆ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م ناكۆكی و ململانێیانه‌ی نێوان كۆمه‌ڵگا داڕێژراوه. هه‌روه‌ها ره‌خنه‌گرانی ماركسیست، وه‌ك دیسكۆرسێك كه پێوه‌ندییه‌كی قووڵی له گه‌ڵ هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه چاو له ئه‌ده‌ب ده‌كه‌ن، كه وایه لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ ئه‌ده‌ب، پێوه‌ندی‌داره له گه‌ڵ پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌وره‌كاندا. له‌و رووه‌وه كه ماركسیزم، سیسته‌مێكی باوه‌ڕییه كه ده‌توانرێ بۆ لێكدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا، له به‌رزترین ئاستدا به كار بهێنرێ، له كۆتاییدا، به‌شێكی له‌هه‌وڵێكی زۆر گه‌وره‌تر كه ئامانجه‌كه‌ی، خسته‌ڕووی كاركرده‌كانی ناو كۆمه‌ڵگایه. ماركسیزم و روانگه‌كانی‌تر. ره‌نگه بكرێ ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی ماركسیستی وه‌ك په‌رچه كردارێك به‌رامبه‌ر به‌شێكی زۆر له روانگه وشكه‌كانی "ره‌خنه‌گرانی نوێ" به كار بهێنرێ. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه، كه ده‌ق به گشتییه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌زانن، ده‌توانین لێره‌دا ئاماژه بكه‌ین به بۆچوونی كه‌سانێكی وه‌ك رۆلان بارت كه باس له مه‌رگی نووسه‌ر ده‌كات و ته‌نها ده‌ق به سه‌نتراڵ ده‌زانێ، یان باس له بۆچوونی فۆڕمالیسته رووسییه‌كان بكه‌ین، ماركسیسته‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ها ده‌ده‌ن به ململانێ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كانی ناو به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كان. هه‌روه‌ها هه‌ر چه‌ن ره‌خنه‌ی ماركسیستی كاریگه‌ری بووه له سه‌ر بونیاد گه‌راكان و پاش بونیاد گه‌راكان و هه‌م كاریگه‌ری لێ وه‌رگرتوون، به‌ڵام جیاوازی زۆری له گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه ره‌خنه‌ییانه‌دا هه‌یه، به تایبه‌ت له‌و شوێنه‌دا كه جیا كردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب و زمان له به‌ستێنی كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌ت ده‌كاته‌وه. ره‌خنه‌ی ماركسیستی، ره‌خنه‌یه‌كی ماتریالیستییه، كه وایه خاڵی هاوبه‌شی زیاتری هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونانه‌دا كه جه‌خت له سه‌ر شێوه‌ی كاركردی ئه‌ده‌ب ده‌كه‌نه‌وه له ناو بونیاده كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابوورییه‌كاندا له چاو ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه ته‌نها سه‌رنج ده‌ده‌ن به ده‌ق. ره‌خنه‌ی ماركسیستی كاریگه‌ری زۆری بووه له سه‌ر فێمنیسم، مێژوو خوازی نوێ و به‌م دواییانه‌ش خوێندنه‌وه كولتوورییه‌كان ره‌خنه‌ی ماركسیستی وه‌ك سیسته‌مێك كه به شوێن دال و مه‌دلووله‌كانی ناو كۆمه‌ڵگاوه‌یه، خاڵی هاوبه‌شی زۆره له گه‌ڵ ره‌خنه‌ی ده‌روونشیكاری. له راستییدا، تا راده‌یه‌كی زۆر ده‌كرێ به‌راوردێك بكه‌ین له نێوان گریمانه‌ی ماركسیستی ژێرخان\سه‌رخان و گریمانه‌ی فرۆیدی هه‌ست \نه‌ست.
سه‌رچاوه: ماركسیسم و نقد ادبی : تری ایگلتون ترجمه به فارسی: اكبر معصوم بیگی نشر دیگر 1383
وتووێژ
ئه‌بوبه‌كر موده‌ڕسی: خه‌باتی خه‌ڵكی كورد بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی داخوازییه‌كانی ته‌نیا له چوارچێوه‌ی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن و ته‌عامولی یاسایی له نێو كۆماری ئیسلامی‌دا قه‌تیس نه‌كراوه
وتووێژی ماڵپه‌ڕی خۆرهه‌ڵات نیوز له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كری موده‌ڕسی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان (شایانی باسه ئه‌م وتوێژه به‌ر له راگه‌یاندنه هاوبه‌شه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه و حیزبی دێمۆكرات ئه‌نجام دراوه)
پرسیار: باروودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاری و ئابووری نێوخۆیی ئێران چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن ؟ ئه‌بوبه‌كری موده‌ڕسی: كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له زووه‌وه له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری به ره‌وڕووبۆته‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و كێشانه ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بووبن چاره‌سه‌ریش نه‌بوون. ئه‌گه‌ر به كورتی باسی ئه‌و كێشانه بكه‌م ده‌بێ بڵێم له باری سیاسیه‌وه ئێستا كۆماری ئیسلامی له گه‌ڵ شه‌پۆلێكی زۆر گه‌وره‌ی ناڕه‌زایه‌تی له نێو چین و توێژه‌كانی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا رووبه‌ڕوو بۆته‌وه له نێو ژناندا، له نێو كرێكاندا، له نێو موعه‌لیماندا، له نێو له نه‌ته‌وه بن ده‌سته‌كاندا به تایبه‌تی ناڕه‌زایه‌تییه‌یه‌كی گشتی هه‌یه كه ئه‌و كێشانه راست به‌ره‌وڕووی بنه‌ماكانی حكوومه‌تی ئیسلامی ده‌بێته‌وه. ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه له هه‌لومه‌رجێكدا نین كه بخرێنه‌وه سه‌ر یه‌ك و رێبه‌ری بكرێت و به‌یه‌كه‌وه هێزێكی گه‌وره درووست بكه‌ن بۆ فشار و به‌ربه‌ره‌كانێیه‌كی به هێز بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه به‌دژی كۆماری ئیسلامی و بۆ گۆڕانی ئه‌و حكومه‌ته. ده‌بێ دان به‌وه‌دا بنێین كه‌خودی ناڕه‌زایه‌تیه‌كه هه‌یه ته‌نانه‌ت به بڕوای من پێویستی به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر پسپۆرانه‌ش نیه ئه‌گه‌ر زۆر به ئاسایی گوێ بده‌ی به هه‌واڵه‌كانی ئێران و بۆ مانگێك به‌دواداچوونی بۆبكه‌ی، زۆر به جوانی بۆت ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و كێشانه بوونیان هه‌یه. كرێكاران به نیسبه‌ت مافه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان بێجگه له وه‌زعییه‌تی ئابووری و ژیانیان، ناره‌زایه‌تیان هه‌یه. سه‌ندیكای سه‌ربه‌خۆ ناتوانن دروست كه‌ن و ئه‌گه‌ر دروستی ده‌كه‌ن له‌ژێر گوشاردان، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ته‌سلیم نابن و ته‌نانه‌ت له زیندانیش راگه‌یاندن ده‌ده‌ن. رووناكبیران و خوێندكارانی ئێران هه‌ر به‌وجۆره به نیسبه‌ت زۆریه‌ك له بنه‌ماكانی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تیان هه‌یه‌و ئه‌و بنه‌ما و به‌هایانه به پاوانخوازی و دیكتاتۆرییه‌ت ناوزه‌د ده‌كه‌ن و خوازیاری گۆڕینی ئه‌وانه‌ن و بزووتنه‌وه‌كه‌شیان به‌رده‌وامه و جاری وایه كه‌م ده‌بێته‌وه و جاری واشه زۆرتر ده‌بێ. ژنانیش هه‌ر به‌وشێوه ده‌توانین نموونه بێنینه‌وه كه له خه‌باتی نه‌پساوه‌ی خۆیان هه‌م بۆ چاكتر كردنی باروودۆخی ژیانیان و هه‌م فشار بۆ گۆڕینی زۆر یاسای دژه ژن و حه‌ول دان بۆ یه‌كسانی و به‌رابه‌ری به‌رده‌وامن. له لایه‌كی دیكه‌وه مامۆستایان به بڕاوی من له‌و ساڵانه‌ی دواییدا به تایبه‌تی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی وه‌خه‌به‌ر هاتنی نه‌ته‌وه‌یی رووی تێكردوون. به گشتی ره‌نگه له نێو ئه‌واندا ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر كۆنتره و ناگه‌رێته‌وه بۆ چه‌ند ساڵی ئه‌خیر و خه‌باته‌كه‌یان له‌م ساڵانه‌دا هه‌ر به‌رده‌ام بووه. به‌ڵام ره‌نگه پرسێك كه ئێستا ده‌توانین باسی بكه‌ین خه‌باتی خودی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه، واته نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ئازادی و رزگاری له سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی كه ئیتر به ته‌نیا نیه. ئازه‌رییه‌كان، به‌لووچه‌كان، عه‌ره‌به‌كان ده‌ستیان پێكردووه و باس له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان و داخوازییه‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی ره‌نگه له نێو ئه‌واندا هێشتا ئه‌و پوخته‌گی و ئه‌و حیزبه سیاسیه كه بتوانێ به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و روون ئه‌و خواستانه بێنێته گۆڕێ و ئه‌و جۆره‌ی كه له نێو گه‌لی كورددا هه‌یه، هێشتا له نێو ئه‌واندا وه‌دی نه‌هاتووه، به‌ڵام گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه به‌راستی بوونی ته‌جه‌موعێك و هاوكاری و ئێتلافێكی زه‌رووری كردووه و له پێناو ئه‌ویشدا، ئه‌وه كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ پێكهاتووه و به تایبه‌تی له‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌خیردا چالاكی بووه‌و توانیان له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له پارله‌مانتارانی ئورووپاوه ساز كرا، به‌شداری بكه‌ن و ده‌نگی به‌رهه‌ڵستكاری خۆیان به هه‌موو رۆژئاوا بگه‌یه‌نن. له لایه‌كی دیكه‌وه له باری كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه كۆماری ئیسلامی تووشی كێشه‌یه. دژه كولتورێكی به‌هێز له نێو ئه‌و رژیمه‌دا سه‌ریهه‌ڵداوه و ریشه‌ی داكووتاوه. ئه‌و كولتوره‌ی كۆماری ئیسلامی به زۆر له سه‌ره‌وه ده‌یهه‌وێ بیسه‌پێنێ، چ له جیایی نێوان ژن و پیاو و چ له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و به‌رخوردی كۆمه‌ڵگا به منداڵان، به ئایین، هه‌موو ئه‌وانه ئه‌و دژه كولتوره‌یه كه له ئه‌ساسی خۆیدا كو‌لتورێك یان به واتایه‌كی‌تر، ئاڵتێرناتیوی ئازادیخوازانه و مه‌ده‌نیان له به‌رانبه‌ریدا رۆژ به رۆژ له نێو گۆشه و ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگادا په‌ره‌ده‌ستێنێ و دژوازی نێوان كولتوری حاكم یان فه‌رهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتداران له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگی ئازادیخوازانه‌ی نێو كۆمه‌ڵگا ده‌خاته روو كه زۆر جیاوازه. كۆماری ئیسلامی له بواری ئابوریشه‌وه هه‌ر وا تووشی كێشه‌ی زۆر قووڵه، به تایبه‌تی ئه‌و كێشه ئابووریانه‌ی له سه‌رده‌می سه‌ركۆماریی ئه‌حمدی نژاد به هۆی بڕیاری ناپسپۆرانه له باره‌ی شتی زۆر ئاسایی‌دا كه جێكه‌وتووه، ئێستا له دنیای ئه‌ورۆكانێدا قوڵتر بۆته‌وه و ئێرانی له‌و بواره‌دا به‌راستی توشی كۆمه‌ڵێك كێشه كردووه. ئیتر زۆر ئاشكرایه كه كرێی كرێكاران جاری وایه به شه‌ش مانگ ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار به ساڵێك نادرێ. هه‌ڵاوسان و چوونه سه‌ری سه‌رسوڕهێنه‌ری نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان، وادیاره هیچ كۆنتڕۆڵیكی به سه‌ره‌وه نیه‌و بێ كۆنترۆڵ ده‌روا و به‌رده‌وام خه‌تی هه‌ژاری و فه‌قیری ده‌باته سه‌رێ. ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆرتر له خه‌ڵكی ئێران ده‌خاته ژێر ئه‌و خه‌ته و له پانتای به‌رهه‌مهێنان، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین ته‌نانه‌ت پیشه‌سازی زۆر سونه‌تی ئێران وه‌كوو پیشه‌سازی پارچه بافی ئیسفه‌هان، وه‌ك پیشه‌سازی رستن و چنین له باكوری ئێران، ئه‌وانه هه‌ر له سه‌رده‌می مه‌شرووته‌وه ئه‌وه‌لین گه‌شه‌كانی پیشه‌سازی له ئێران بوون كه دامه‌زراون و توانیویانه تا راده‌یه‌ك بازاری ناوخۆیی به ده‌سته‌وه بگرن و سه‌ره‌ڕای قه‌یرانگه‌لێك كه هاتوون و رۆشتوون و ئه‌و به‌رز و نزمیانه‌ی كه ئابووریی ئێران تووشی بووه، توانیویانه خۆیان له سه‌رپێ راگرن. به‌ڵام ئێستا یه‌ك له دوای یه‌ك داده‌خرێن و كرێكاره‌كانیان ده‌ر ده‌كه‌ن، بۆیه كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ی ئابووری هه‌یه. ئه‌وه بارودۆخێكه كه له ئێران‌دا ده‌یبینین سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه، ئێران به‌ره‌ی خه‌ڵك به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه به نه‌ته‌وه بن‌ده‌سته‌كانیه‌وه، به خه‌باتی به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی رووناكبیران، كرێكاران و موعه‌لیماندا، هێشتاكانێ له‌و موشكیله ئه‌ساسیانه رزگاری نه‌بووه. كۆسپی سه‌ره‌كی تێیدا، خستنه‌وه‌سه‌ریه‌كی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌و پێویستی بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌رییه بۆ هه‌ڵپێچانی كۆماری ئیسلامی بۆ گۆڕینی نیزامی سیاسی ئێران .
پرسیار: وه‌ك ئاگادارن ئۆباما داوای دانیشتنی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات، پێتان وایه سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر تاران گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتبێ یان ئه‌وه‌ی ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی بڕینی بیانووی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی یه له‌و كاته‌ی كه ئه‌گه‌ر بێت و ئیسراییل هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و وڵاته و دواتر به راشكاوانه باس له‌وه بكات كه ئێمه رێگای ئاشتیمان گرته‌به‌ر به‌ڵام لایه‌نی به‌رانبه‌ر داواكاریه‌كه‌ی پشت گوێخست؟ موده‌ڕسی: ئێران له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆشی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی هه‌یه كه ئه‌وه زۆری باس كراوه ته‌نانه‌ت لێره پێویسته هه‌ر به كورتی ئێشاره‌یه‌كی پێبكه‌م، كێشه‌ی چالاكییه‌كانی ئێران بۆ به ده‌ست هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، كێشه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه كه ئێرانی به‌ره‌وڕووی نیزامه‌كه‌ی خۆی كردووه هه‌م له ناوچه‌كه‌دا له گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ جیرانه‌كانی خۆی و هه‌م له ئاستی دنیادا به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان ئا‌مریكا. ئه‌وه له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كێشانه‌یه كه ئێران هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه. ئه‌و كێشه ده‌ره‌كیانه تا پێش ئۆباما به جۆرێكی دیكه هه‌ڵسوكه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌كرا له لایان ئامریكاوه، ئێستاكانێ به هاتنه سه‌ر كاری ئۆباما، باسی ئه‌وه كراوه، به‌تایبه‌ت ئیداره‌ی ئۆباما كه ده‌یهه‌وێ راسته‌وخۆ له سه‌ر ئه‌و كێشانه له گه‌ڵ ئێران موزاكره بكات. ئه‌وه له ده‌رجه‌ی ئه‌وه‌ل مومكینه بۆ زۆر كه‌س وا ده‌ربكه‌وێ كه ئه‌مریكا له خه‌تی ئه‌سڵی سیاسیه‌تی ده‌ره‌كی ته‌نازولێكی كردووه. به بڕوای من مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نییه، مه‌سه‌له ته‌نازول كردنی ئا‌مریكا له خه‌تی ئه‌سڵیی سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به چالاكیی ئه‌تۆمیی ئێران نییه. جۆر‌ێك رووتێكردنێكی جیاوازه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پێشوو كه ته‌نانه‌ت ده‌توانێ به قه‌ولی فارسان كوته‌نی عه‌رسه به ئێران ته‌نگتریش بكا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستێكانێ موزاكه‌ره‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بووه و خه‌ڵكی دیكه موزاكه‌ره‌یان كردووه‌و هاتوونه‌ته‌وه و گوزارشتیان داوه، كاتێكی یه‌كجار زۆری پێچووه. تا ئێستاش هه‌ر وا هاتۆته پێشێ به‌و هاتووچۆیانه كه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئێران كاتێكی زۆر به ده‌ست بێنێ بۆ ته‌فره‌دانی رۆژئاوا و ئا‌مریكا. له‌وه به دوا به هاتنی ئۆباما، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بتوانن ئێران بیننه سه‌ر میزی موزاكه‌ره و دانووستان، من پێم وایه ئێران ئه‌و ده‌رفه‌ته له ده‌ست ده‌دا و ناچاره هه‌ڵوێستێكی روون و شه‌فاف بگرێ. هه‌موو نیشانه‌كان باسی ئه‌وه ده‌كا نه ئا‌مریكا حازره به قه‌بووڵ كردنی ئێران وه‌ك هیزیكی ئه‌تۆمی، نه تا ئێستاش حكوومه‌تی ئێرانیش حازره له‌و باره‌وه ته‌نازولێك بكات. به‌م پێ‌یه ئه‌سڵی كێشه‌كه حه‌ل نابێ، به‌ڵام به بڕوای من سه‌ریعتر و له كاتێكی كه‌متردا ده‌روا به‌ره‌و ته‌نانه‌ت دوو جه‌مسه‌ر بوونی نێوان ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته‌دا: له لایه‌ك هه‌ڵوێستی ئێران بۆ پێداگری زۆرتر له سه‌ر چالاكییه‌كانی بۆ به‌ده‌ست هێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ڵوێستی ئا‌مریكا و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی رۆژئاوا بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه. جارێكی دیكه له كۆتایی ئه‌م دانوستانانه‌دا ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌رگای توند كردنی بایكۆتی ئابووری له دژی ئێران رووبه‌روو ده‌بینه‌وه. ئه‌مه ده‌توانێ سناریۆیه‌كی زاڵ بێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، پێشی بینی ئه‌وه‌ی كه ده‌قیقه‌ن به چ رێگایه‌كدا ده‌روا ئه‌و دانووستانه و چ فۆڕمێك په‌یدا ده‌كا، زۆر ئه‌سته‌مه بۆ ئێمه كه له ئێستاوه باسی بكه‌ین. ئه‌من به‌گشتی ئه‌و دانووستانانه له ئاراسته‌ی ته‌نازولی ئا‌مریكا و رۆژئاوا له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا نایبینم . پرسیار: وه‌ك ده‌زانن تا ئێستا لایه‌نی ریفۆرمخوازه‌كان دوو كه‌سیان كاندیدا كرووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر كۆماری، مه‌هدی كه‌روبی و میر موحسن موسه‌وی و لایه‌نی پاوا‌نخوازه‌كانیش كاندیداتۆری موحسنی ره‌زایی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئاشكرا كردووه. هۆكاری ئه‌و پرش و بڵاوی و یه‌كده‌نگ و یه‌كده‌ست نه‌بوونی ئه‌و دوو به‌ره‌یه له چی دا ده‌بینن؟ موده‌ڕسی: به‌گشتی ئه‌وه‌ڵه‌ن ئه‌و كێشانه‌ی كه به جۆر‌ێك له‌مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری ئێران‌دا ره‌نگ ده‌داته‌وه و له قسه‌كانی كاندیداكان به‌رامبه‌ر به یه‌كتر و له هه‌موو ئه‌و گێره و كێشه‌ی كه هه‌یه و میدیاكانی ئێران باسی لێده‌كه‌ن، من پێم وایه ئه‌وانه واقیعین و كێشه‌ی واقعین و به قه‌ولی مه‌عرووف زه‌رگه‌ری نین. ته‌نانه‌ت له نێوان خودی ئوسولگه‌راكاندا به ئاشكرا ده‌بینین ته‌وافوقێك وجوودی نیه له سه‌ر ئه‌حمه‌دی نژاد و تا ئێستاش ئه‌و ئیجماعه پێك نه‌هاتووه له ده‌وروبه‌ری ئه‌حمه‌دی نژاد و خه‌ڵكی دیكه ناو به ناو مه‌تره‌ح ده‌بن له به‌ره‌ی ئوسولگه‌رایان. به‌ره‌ی رێفۆڕمخوازی له ئێران به‌گشتی وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌ك واته هاوكات هه‌م وه‌ك ره‌وتێك له نێو ده‌سه‌ڵاتدا و له نێو به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتدا یان له نێو توێژی حاكم له ئێران‌دا و هه‌م وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له خواره‌وه، ئه‌و ره‌وته به‌تایبه‌تی لایه‌نی بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی به بڕوای من نه‌ماوه و تووشی شكست و هه‌ره‌س هێنانێكی گه‌وره بوون. له كۆتایی ده‌وره‌ی دووه‌می خاته‌می ئه‌وه به ئاشكرا ده‌بیندرا. ئه‌و ره‌وته به تایبه‌تی نوێنه‌رانی له ده‌سه‌ڵاتدا كه هه‌م ده‌سه‌ڵاتی ئیجراییان به ده‌سته‌وه بوو، هه‌م پاڕڵمانیان به ده‌سته‌وه بوو، بێ توانایی خۆیان له بردنه‌سه‌ری ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه دابوویان به خه‌ڵك و بریتی بوو له گۆڕانی لانیكه‌م چه‌ندین یاسای كۆماری ئیسلامی و ئه‌وان به ئاشكرا رایانگه‌یاندبوو كه ده‌بێ بگۆرن، بێ تواناییان له‌وه‌ی كه گۆرانه‌كانیان به ئیستلاح نه‌هادینه بكه‌ن و ئه‌و گۆرانانه‌ی كه قه‌ولیان دابوو نه ته‌نیا ئه‌وه‌یان نه‌كرد به‌ڵكو نه‌یان‌توانی شتی زۆر چكۆله‌تر له‌وه‌ش بكه‌ن ته‌نانه‌ت نه‌یان‌توانی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری بگۆڕن. پاشان له به‌شێكی زۆری ئه‌وانه به دروستیش كه‌وتۆته‌وه ئه‌ستۆی خاته‌می وه‌ك به‌رچاوترین ره‌واڵه‌تی ریفۆرمخوازان به‌ڵام خودی ریفۆرمخوازانی ده‌وڵه‌تی راستییه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی، په‌یوه‌ندییه سیاسیه مێژووییه‌كانی له‌گه‌ڵ گشتییه‌تی ده‌سه‌ڵات و كۆماری ئیسلامی زۆرتر بوو تا په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ گۆڕان. ئه‌مه‌ی دووهه‌می قوربانیی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی په‌یامهێنه‌ری ئه‌م گۆڕانه بێ، ئه‌وه ته‌بعه‌ن خه‌ڵكی بێ هیوا كرد له ریفۆرمخوازان و ئاكامی دواتریشی به‌تایبه‌تی دوای خۆكشانه‌وه‌ی خاته‌می، ئه‌وه بوو كه ریفۆرمخوازان ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه رواڵه‌تێكی ناسراوی خۆشیان وه‌ك نوێنه‌ر بناسێنن به خه‌ڵك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری. میرحوسێنی مووسه‌وی كه بۆ خۆی ئیدعا ده‌كا نه هیچ پێشینه‌یه‌كی ریفۆرمخوازی هه‌یه، ئێستا قسه‌ی ئه‌وان ده‌كا، له هه‌مان كاتدا ده‌یهه‌وێ قسه‌ی ئوسولگه‌رایانیش بكات. كه‌ڕووبی كه زۆر كه‌س به جیدی نایگرێ، رابردوو و كارنامه‌ی پێشووی نیشانی‌داوه كه له سه‌ر قه‌ول و به‌ڵێنیه‌كانی خۆی پێداگری ناكات و به شێوه‌یه‌كی هه‌لپه‌ره‌ستانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات ته‌نانه‌ت به‌و دروشمانه‌ی كه ئێستاس داویه‌تی. هه‌ر بۆیه ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه له ئاكامدا به بڕوای من هه‌ڵبژاردنێكی دوو جه‌مسه‌ری به‌و واتایه‌ی كه ئێمه ده ساڵ له‌وه‌پێش له ئێران دیتمان له به‌ینی ره‌وتی ریفۆرمخواز و ره‌وتی موحافزه‌كاردا نیه. ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه زۆرتر كێشه‌كانی نێو خودی ده‌سه‌ڵاته كه دروشمی ریفۆرمخوازی لێره‌و له‌وێ به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێ بۆ راكێشانی ده‌نگده‌ران، به‌ڵام به شێوه‌ی جدی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێكی دوو جه‌مسه‌ری رووبه‌ڕوو نین. به‌م پێ‌یه ئاكامه‌كان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی هه‌ر كام له‌و كاندیدایانه‌ی كه ئێستا دیارن كێن، واته میرحوسێنی مووسه‌وی، كه‌ڕووبی و له ئاكامدا ئه‌حمه‌دی نژاد چاوه‌ڕوانی گۆڕانێكی ئه‌ساسی له كۆماری ئیسلامی ناكرێ. به بڕوای من ئه‌و گۆڕانه له ئاكامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه نایه‌ت و ئه‌گه‌ر گۆڕان له كۆماری ئیسلامی بكرێ، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه و له خودی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكه. پرسیار: ئێوه وه‌كوو كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران به ره‌سمی ته‌حریمی ئه‌و ئینتخاباته ده‌كه‌ن؟ موده‌ڕسی: له ئه‌مڕۆوه 15 رۆژی ماوه بۆ موڵه‌تی خۆ كاندید كردن ئێمه به ئیحتیمالی قه‌وی تا ئه‌و كاته راده‌وه‌ستین ئێستا كه‌مێك زووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مپه‌ینێك وه‌ڕێبخه‌ین، ئه‌و كه‌مپه‌ینه ئه‌گه‌ر وه‌زعییه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر به‌و ئاقاره‌دا بڕوا بێ گومان بریتی نابێ له هاندانی خه‌ڵك بۆ به‌شداری كردن چون هیچ كام له‌و كاندیدانه لانی كه‌می داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردیشان وه‌ك درووشمی خۆیان و به‌رنامه‌ی ئینتخاباتی خۆیان به‌رز نه‌كردووه‌ته‌وه نه له ئاستی سه‌رتاسه‌ری داخوازییه گشتییه‌كانی ئێرانیش باسی ئاڵوگۆڕێك له ئارا دایه كه خه‌ڵكی كوردیش پێی وابێ هه‌لومه‌رجی خه‌باتی ئه‌وان ساده‌تر ده‌بێ، بۆیه‌ش بۆ ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵه دروشمی ئینتخاب له به‌ینی خراپ و خراپتر به‌و جۆره‌ی كه له گوتاری زۆریه‌ك له میدیاكانی ئیسلاح ته‌ڵه‌بانی پێشوو یان ئێستا مه‌تره‌حه ناتوانێ مه‌تره‌ح بێ چون خه‌باتی خه‌ڵكی كورد بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی داخوازییه‌كانی خۆی به هیچ شێوه‌یه‌ك گرێ نه‌دراوه به ساخت و ساز و میكانیزمه‌كانی ده‌روونیی كۆماری ئیسلامی له زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كاتدا له موقابلی كۆماری ئیسلامی و نیزامی سیاسیی ئێران قه‌راری گرتووه. ته‌عامول كردن یان به جۆر‌ێك هه‌ڵوێست گرتن له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئیمكاناته‌ش كه كه‌مپه‌ینێكی ته‌بلیغاتی ده‌دا وه‌ك ئه‌سڵ ئێمه ره‌دی ناكه‌ینه‌وه به‌ڵام بۆخۆم پێم وا نیه كه ئه‌وه ئیمكانێكی واقعی و به كرده‌وه بێ و ده‌رگایه‌ك له‌و باره‌وه بكرێته‌وه به‌ره‌وڕووی خه‌ڵكی كورد، ئه‌وه‌ی كه له‌و بواره‌شدا خه‌باتی خۆیان درێژه بده‌ن، من شور و شه‌وقێك له نێو جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستاندا نابینم بۆ به‌شداری كردن له‌م هه‌ڵبژاردنانه. پرسیار: ئه‌گه‌ر كاندیدێكی لایه‌ق بێ ئێوه پیشتیوانی لێده‌كه‌ن ؟ موده‌ڕسی: له باری تێئۆریكه‌وه به‌ڵێ ئه‌وه ته‌نیا له باری تێئۆریكه‌وه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی به‌شداری كردن یان به‌شداری نه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك ئه‌سڵێكی پڕه‌نسیپی نازانم. راستیه‌كه‌ی هه‌ر دوكیان ده‌توانن له دوو باروودۆخی لێك جیاوازدا خزمت بكه‌ن به خه‌باتی خه‌ڵكی كورد. به‌داخه‌وه تا ئێستا كۆماری ئیسلامی به خاتری ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن له گشتییه‌تی فه‌زای سیاسیی كۆمه‌ڵگای ئێران به ته‌واوی نادێمۆكراتیكه و هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌ر جۆره هه‌ڵبژاردنێكی دێمۆكراتیك و ئازاد به دووره، ئیمكانی ئه‌وه به كورد، به بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد و حیزبه سیاسیه‌كانیش نادا ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به به‌شداریان له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كان بتوانن به خه‌باتی سیاسیی خه‌ڵكی كورد به جۆریك یارمه‌تی بكه‌ن بۆ گه‌شه كردن و په‌ره سه‌ندنی. بۆیه زۆرتر ئاڵتێرناتیوێكه بۆ كاردانه‌وه له به‌رانبه‌ر بارودۆخێكی وادا بایكۆت كردن بوو. پێموایه ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ش هه‌ر به ئاقارێكی ئاوادا ده‌ڕوات. پرسیار: ئه‌وه ته‌سه‌وری جه‌نابته یا قسه‌ی كۆمه‌ڵه‌یه؟ موده‌ڕسی: به‌ڵێ ره‌ئی منه. ئێمه له سیاسه‌تی راگه‌یاندنیماندا له‌بابه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ئێستا ته‌ئكیدی بنه‌ڕه‌تیمان له سه‌ر نادێمۆكراتیك بوونی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه و له سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه به پێوه‌ره‌كانی دێمۆكراسی ناسراو له دنیا ته‌كیه‌مان كردووه و ئه‌وه ته‌وه‌ری ئه‌سڵی سیاسه‌تی ئێمه بووه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. خودی ئه‌وانه‌ش له ئاكامدا هه‌ر ده‌بێته‌وه به به‌شداری نه‌كردن . من لام وایه روانگه‌ی تا ئێستای كۆمه‌ڵه به نیسبه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌وه، روانگه‌یه‌كی ئایدۆلۆژیك نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه كه گوایه حكومه‌تێكی دیكتاتۆرییه و هه‌ڵبژاردنه‌كانی، هه‌ڵبژاردنێكی نادێمۆكراتیكه، به‌وه‌ی كه تۆ ناتوانی به‌شداری بكه‌ی، به‌شداری كردن و به‌شداری نه‌كردن له هه‌ڵبژاردن ده‌بێ له ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی بابه‌تی له بارودۆخه‌كه بێ. ئایا به‌شداری كردن ده‌توانێ به خه‌بات و بزووتنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه یارمه‌تی بدا، یان به‌شداری نه‌كردن؟ له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كاته‌كاندا به‌داخه‌وه به‌شداری نه‌كردن بوو، ئه‌وه شتێك نیه كه خه‌ڵك زۆری پێ خۆش بێ و یا ئه‌حزابی سیاسی زۆریان پێخۆشه. كه‌وایه باشترین حاڵه‌ت ئه‌وه بووه كه له عه‌ینی حاڵ كه خه‌باتێكی سیاسی، جه‌ماوه‌ری له ده‌ره‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن و پاڕله‌مان و له ئه‌و سوخت و سازانه‌ی له سه‌ره‌وه له نێو ده‌سه‌ڵات هه‌یه ده‌كه‌ی، باشتر ئه‌وه بوو له‌و بواره‌شدا تۆ ڕێگات هه‌بێ و ئیمكانت هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ئه‌و خه‌باته له ره‌هه‌نده‌كانی دیكه‌وه درێژه‌ی بده‌ی، حاڵه‌تێكی ئاوا كه ئێستا له توركییه هه‌یه. به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌ته له ئێران نه‌بووه تا ئێستا و پێشم وانیه له‌وه به دواش ببێ. له توركییه كۆمه‌ڵێك سیستم هه‌یه كه فه‌زای دێمۆكراتیك تا راده‌یه‌ك زیاتر ده‌كات و كه‌سێك كه بوو به سه‌ركۆمار، به پێی سیاسه‌تی حیزبه‌كه‌ی ده‌توانێ كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری بكات، به‌ڵام مێژووی كۆماری ئیسلامی تا ئێستا سه‌لماندویه سه‌ركۆمار ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆی نیه چونكه له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو بڕیاره‌كان وه‌لایه‌تی موتڵه‌قه‌ی فه‌قیه هه‌یه . پرسیار: به‌رای به‌رێزتان سه‌ركۆمار ده‌توانێ گۆرانكاری سازبكات؟ موده‌ڕسی: من پێم وایه له بنه‌ڕه‌تدا گۆڕانكاری له كۆماری ئیسلامی‌دا له سه‌ره‌وه روو نادا. ئه‌و گۆڕانه به رای من له خواره‌وه‌یه، خه‌باتی خه‌ڵكی ئێرانه به هه‌موو پێكه‌اته‌كانییه‌وه، شه‌رتی هه‌ر گۆرانكارییه‌كی قایم له نیزامی سیاسی و هه‌ر ده‌سكه‌وتێكی دێمۆكراتیك نه‌مانی خودی ئه‌و رژیمه‌یه، به ڕه‌ئی من ئه‌وه ئه‌سڵێكی ئه‌ساسییه، به‌ڵام هه‌لومه‌رجێك كه تێیدا ده‌سه‌ڵاتداران نه‌توانن یه‌كگرتووانه ئه‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه سه‌ركوت بكه‌ن و ته‌عامولی له‌گه‌ڵ به‌كه‌ن و دووبه‌ره‌كایه‌تی له ده‌سه‌ڵات درووست بێ، ئه‌وه شه‌رایه‌تیكی باش و له‌باره و خه‌ڵك ده‌بێ بۆی تێبكۆشن. باسه‌كه ئه‌وه نیه كه سه‌ركۆمارێك ده‌توانێ له سه‌ره‌وه گۆرانكاری بكات و ناوه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی بگۆرێ، ئه‌وه مومكین نیه، به‌ڵام كێشه له سه‌ره‌وه و له ده‌سه‌ڵاتدا یارمه‌تی ده‌دا كه هیزی خه‌ڵك له خواره‌وه تواناتر بتوانێ بێته ناو پانتاكه‌وه .. پرسیار: كه‌سانێك هه‌ن له ناوخۆوه داوا له حیزبه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ته‌حریم نه‌كه‌ن، رای ئێوه چیه له‌م باره‌یه‌وه؟ موده‌ڕسی: تا ئێستا داوا كارییه‌كی ئاوا به ره‌سمی له كۆمه‌ڵه نه‌كراوه و له بنه‌ڕه‌تدا من له گه‌ڵ ئه‌وه نیم. كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كان حه‌تمه‌ن ده‌بێ به‌شداری بكه‌ین چونكه ئیستدلالی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له هه‌ر شه‌رایه‌تیكدا به‌شداری له هه‌ڵبژاردن داوا ده‌كه‌ن له نێوان خراپ و كه‌متر خراپ‌دا ، كه‌متر خراپه‌كه هه‌ڵبژێرن، من پێم وایه ئه‌وه ئیستدلالێكی درووست نیه و هۆكاریكی كافی نیه بۆ به‌شداری كردنی خه‌ڵك. مكانیزمه‌كانی خه‌باتی خه‌ڵك تا ئێستا سه‌ربه‌خۆ له هه‌ڵبژاردن بووه. خه‌ڵكی كورد خه‌باتێكی به‌رینی سیاسی كردووه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، خه‌باتی چه‌كدارانه به‌شێكی زۆر له‌و خه‌باته سیاسیه بووه. له داهاتووشدا ره‌نگه ئه‌وه روو بداته‌وه، كه واته خه‌باتی خه‌ڵكی كورد بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی داخوازییه‌كانی ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن و ته‌عامولی یاسایی له نێو كۆماری ئیسلامی‌دا قه‌تیس نه‌كراوه و نه‌یده‌توانی له‌و بواره‌دا كارێكی ئه‌وتۆ بكا چونكه نیزامی سیاسی كۆماری ئیسلامی زۆر له‌وه داخراوتره و وه‌كوو توركیه‌ش نیه كه تا راده‌یه‌ك ئه‌و ده‌رگایه ده‌كاته‌وه له‌و بواره‌دا، واته خه‌بات سه‌ربه‌خۆ بووه له هه‌ڵبژاردن . پرسیار: ئێوه حازرن له گه‌ڵ حیزبه‌كانی تری كوردستان و ئێران كه بیروباوه‌ڕی لێك نزیكتان هه‌یه، به‌یاننامه‌ی هاوبه‌ش بده‌ن ؟ موده‌ڕسی: بێ شك ئه‌وه كارێكی زۆر باشه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌رئانجامه‌كه‌شی ئه‌وه نه‌بێ. راگه‌یاندراوی هاوبه‌ش‌و نیزیك كردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كان له یه‌كتر هه‌ر باشه. ئه‌من پێم وایه ده‌بێ بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش كار بكه‌ین و ئه‌حزابی سیاسی له كوردستانی رۆژهه‌ڵات به یه‌ك هه‌ڵوێسته‌وه رووبه‌ڕوو ببنه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له ئێران‌دا . * ئه‌م وتوێژه سه‌رله‌نوێ ئیدیت كراوه‌ته‌وه
سته‌می چه‌ن باره له كام ژن و بۆچی؟ ئا/ كه‌ژاڵ دره‌خشانی
قسه له‌سه‌ر سته‌می چه‌ن باره له ژن زۆر وتراوه‌و نوسراوه، مه‌به‌ست له‌م سته‌مه كه له‌كۆمه‌ڵگادا به تایبه‌ت له ژنانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی ژێر ده‌ستی چینی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كرێت. له‌راستیدا ئه‌م ژنانه بێجگه له‌وه‌ی جارێك وه‌ك پیاوانی هاوچینی خۆیان سته‌می ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیان لێده‌كرێت (سته‌می چینی)، جارێكی دیكه‌ش به بۆنه‌ی ژن بوونیان ده‌چه‌وسێنه‌وه (سته‌می جینسی). ئه‌گه‌ر ژنێ كریكار وه‌ك پیاوی كرێكار له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داره‌وه زوڵم و زۆری لێ ده‌كرێت و هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی ژن بوون زیاتر له‌پیاوه‌كه سته‌می لێ ده‌كرێت به‌و مانایه‌ی كه حه‌ق ده‌ستی كه‌متری پێده‌درێت واته چه‌وساندنه‌وه‌ی زیاتر له‌پیاوی هاوچینی خۆی. ژنی كرێكار له شوێنی كارگه و ناوه‌ندی به‌رهه‌م هێنان به شێوه‌ی جۆراوجۆر ئه‌زیت و ئازار ده‌درێت به تایبه‌ت له‌لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كه‌یه‌وه. ته‌نانه‌ت پیاوی هاوسه‌ری سووكایه‌تی پێ ده‌كات. سته‌م كردن له ژنی ژێر ده‌ست و داگیركراو به شێوه‌ی جۆراو جۆره‌و ئه‌م ژنانه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵیش كار نه‌كه‌ن له ماڵه‌وه‌و له نێو ژیانی تایبه‌تی خۆیان باوك و برا و هاوسه‌ر سووكایه‌تی و بێحورمه‌تیان پێ ده‌كه‌ن. سته‌مێك كه له ژنانی كرێكار و زحمه‌تكێش ده‌كرێت نموونه‌یه‌كی دیتراوه بۆ تێگه‌یشتن له سته‌می چه‌ن باره. ئه‌م ژنانه جارێك به هۆكاری چینایه‌تی وه‌ك پیاوانی كرێكار و جارێكی دیكه‌ش وه‌ك ژن له ژیانی تایبه‌تی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی رووبه‌ڕووی هه‌ڵاواردنی جینسی و بێ مافی ده‌بنه‌وه. پێناسه و شوناسی سه‌ره‌وه له كتێب وه‌رنه‌گیراوه به‌ڵكوو له ژیانی كرێكاران و زحمه‌تكێشان ده‌توانین نموونه‌ی زۆر بهێنینه‌وه كه سته‌می چه‌ن باره له‌ژنان نیشان ده‌دات. ژیانی رۆژانه‌ی هه‌زاران ژنی چینی زه‌حمه‌ت كێشی كۆمه‌ڵگا ئه‌م واقعیه‌ته‌مان پێده‌لێت. به گشتی لێكۆڵینه‌وه له باروودۆخی ژیانی ژنانی چینی كرێكار ده‌توانێت نموونه گه‌لێكی به‌رچاو بێت بۆ تێگه‌یشتن له سته‌می چه‌ن باره كه دژ به ژن ده‌كرێت. حه‌قده‌ستی ژن زۆر كه‌متر له پیاو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كار و پیشه‌كه‌یان وه‌ك یه‌ك بێت. ئه‌رك و كاری ناو ماڵ و په‌روه‌رده‌و بارهێنان و چاودێری كردنی منداڵ له ئه‌ستۆی ژنه، بۆیه سنوور و ته‌نگه‌ژه بۆ ژن درووست ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی كار. ئاماری بێكاری له نێوان ژناندا به هۆی باروودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و فه‌رهه‌نگی زۆرتر له‌پیاوانه. بۆ نموونه ده‌توانین وه‌بیری بهێنینه‌وه كه له‌سه‌ره‌تای سه‌ركار هاتنی كۆماری ئیسلامی كۆمه‌ڵێكی زۆر له سه‌ر كار ده‌ركران كه به‌شێكی زۆری ژنان پێكیان ده‌هێنا. دوور كه‌وتنه‌وه‌ی ژن له چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشین كردنی، له ژێر سێبه‌ری فه‌رهه‌نگی زاڵ له كۆمهڵگاو یاسای دواكه‌وتوو و په‌سه‌ند كردنی یاسای سه‌ده ناوه‌ڕاستی، ده‌ره‌نجامێكی زۆر نیگه‌تیڤی بۆ ئه‌م ژنانه‌و كۆمه‌ڵگا به گشتی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. زۆربه‌ی ئێمه له كتێب و نووسراوه‌كاندا كه باس له پرسی ژن ده‌كرێ، ده‌سته‌واژه‌ی "سته‌می جینسی" كه ته‌نیا له ژن به هۆی ژن بوونیه‌وه ده‌كرێت ده‌بینین. هه‌روا كه له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان پێ كرد به سه‌رنج دان له حاكمیه‌تی رژیمێكی ئایینی و دژه ژن له ئێران ئه‌م پرسه زیاتر هه‌ستی پێ ده‌كرێت. بۆنموونه له ئێران، ژن له ژێر یاسای كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌ی كۆماری ئیسلامی له هه‌موو بواره‌كاندا سنوور و ئاسته‌نگی بۆ داده‌نرێت و له زۆربه‌ی مافه‌كانی بێبه‌ش ده‌كرێت. بۆ وێنه ده‌توانرێت ئاماژه به یاسای مه‌ده‌نی له ئێران بكه‌ین كه ژن موڵكی تایبه‌تی پیاو به ئه‌ژمار دێت و بڕیارده‌ری سه‌ره‌كی ژیانی ژن باوك و مێرد و برایه .
یاسا گه‌لێكی وه‌ك یاسای هاوسه‌رگیری و مافی ته‌ڵاق له ئێران كه‌م تا زۆر هاوسه‌رگیری به شێوه‌ی زۆره ملیه‌و زۆر رێگر و به‌ربه‌ستی له‌گه‌ڵدایه. هه‌ر بۆیه بۆكۆنتڕۆڵی ته‌ڵاق، یاسای مافی ته‌ڵاق په‌سه‌ند ده‌كرێت. له ئێران مافی ته‌ڵاق بۆپیاوه و ئه‌مه به واتای ئه‌وه‌یه كه پیاو هه‌ر كاتێك پێی خۆش بێت ده‌توانێت ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژن بیهه‌وێت ته‌ڵاق وه‌رگرێت به راده‌یه‌ك مه‌رجی بۆ دانراوه كه ساڵانێكی زۆر ژنان سه‌ر لێشێواو ده‌كات تا ئه‌وه‌ی كه خۆی رێگا چاره‌یه‌ك به‌ده‌ر له یاسا بۆ رزگاری په‌یدا ده‌كات، دوور نییه كه ئه‌م رێگا خۆكوژی، هه‌ڵاتن له ماڵ و ئاواره بوون له ناو شه‌قام و كۆڵانه‌كان بێت. له یاساكانی دیكه‌ی مه‌ده‌نی وه‌ك سه‌رپه‌رستی منداڵ، مافی سه‌فه‌ر كردن، یاسای حیجاب و قه‌ده‌غه بوونی له‌نێو بردنی منداڵ به‌ر له دایك بوون‌و زۆر نموونه‌ی دیكه به شێوه‌ی جۆراوجۆر مافی ژنی پێشێل كردووه. له راستیدا له‌م یاسانه‌دا به گشتی شێوه‌ی به موڵك كردنی ژن بۆپیاو دیاری كراوه و ئه‌م یاسانه وه‌ك ئامێرێك له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامییه‌وه به مه‌به‌ستی پاراستنی پیاو سالاری كه‌ڵك وه‌ر ده‌گیرێت. به‌ڵام سه‌بارت به سته‌می جینسی ده‌بێت له‌م خاله ورد بینه‌وه كه راسته سته‌می جینسی هه‌موو ژنان له هه‌ر توێژ و چینێك ده‌گرێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ئه‌گه‌ر له واقیعیاتی ژیانی ژن وردبینه‌وه دیسانه‌وه كاریگه‌ری كه‌م تا زۆری ئه‌م سته‌مه‌ش له سه‌ر ژنانی چینی سه‌رمایه‌دار و ژنی كرێكار وه‌ك یه‌ك نییه. بۆنموونه ئه‌گه‌ر له ئێران لێكۆڵینه‌وه‌مان هه‌بێت له یاسای دژه ژن و كاریگه‌ریه‌كانی له سه‌ر ئه‌م دوو چینه‌ی كۆمه‌ڵگا، به جیاوازییه‌كی زۆر ده‌گه‌ین. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر ژنێك له چینی زه‌حمه‌تكێش له به‌ر چاو بگرین كاتێك كه سته‌مێكی زۆری له لایه‌ن هاوسه‌ره كرێكاره‌كه‌ی لێده‌كرێت، ده‌رفه‌تی هه‌ڵاتن له ماڵ و خۆ رزگار كردن له ئه‌زیه‌ت و ئازاری هاوسه‌ره‌كه‌ی نییه ژنانی چینی كرێكار به هۆی هه‌ژاری و ده‌ست ته‌نگییه‌وه له بارودۆخێكی زۆر پڕئازار به سه‌ر ده‌به‌ن. زۆر جار مافی خوێندن و به‌رده‌وام بوون له خوێندنی نییه، له ته‌مه‌نی كه‌مدا ده‌بێت هاوسه‌رگیری بكات و هیچ كات ته‌ڵاق وه‌رنه‌گرێت. ژن ئه‌گه‌ر بیهه‌وێت ئه‌م كاره بكات زۆر سه‌ختی ده‌یته سه‌ر رێگای و یا ئه‌گه‌ر توانی ته‌ڵاق وه‌رگرێت به هۆی ئه‌وه‌ی كه له باری ئابوورییه‌وه ته‌نیا پاڵپشتی مێرده‌كه‌یه‌تی له دوای جیابوونه‌وه، ناتوانێت سه‌ر په‌نایه‌ك بۆ خۆی و منداڵه‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكات. به هۆی ئه‌و باروودۆخه‌ی كه ژنی كرێكار له باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه‌تی ئه‌گه‌ر زۆر سه‌ركه‌وتوو بێت، ده‌توانێت كار له كارگه‌یه‌گی بچووك و یان كاری پاك و خاوێن كردن له نێو ماڵی سه‌رمایه‌دارێك و دام و ده‌زگایه‌كی حكوومی بكات. ژنانی كرێكار به هۆی باری كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌خوێنده‌واری ده‌رفه‌تی گونجاویان بۆ په‌یدا كردنی كار نییه و ئه‌گه‌ر توانیان كارێك په‌یدا بكه‌ن، حه‌قده‌ستێكی زۆر كه‌می پێده‌ده‌ن كه بۆ به‌رێوه‌بردنی ژیانێكی ساده و هه‌ژارانه‌ش نابێت. باروودۆخی ژیانی ژنانی كرێكار زۆر جیاوازی له گه‌ڵ چینی سه‌رمایه‌دار هه‌یه ته‌نانه‌ت به نیسبه‌ت چینی مام ناوه‌ندوه، ژیانی ژنانی كرێكار زۆر دژوارتر و سه‌خت تره. ده‌زانین ژنێك كه له باری ئابوورییه‌وه سه‌ربه‌خۆیه، راحتتر ده‌توانێت كێشه‌كانی چاره سه‌ر بكات به تایبه‌تی ژنانی خاوه‌ن سه‌رمایه كه كار و پیشه‌ی گونجاویان هه‌یه‌و له باری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رفه‌ت و ئیمكاناتی باشیان بۆ خوێندن هه‌یه. بۆنموونه كاتێ كه ژنی كرێكار ناچاره بۆ په‌یدا كردنی بژیوی ژیان، منداڵه‌كانی به ته‌نیا له ماڵ به جێ بهێڵێت، ژنی چینی سه‌رمایه‌دار منداڵه‌كانی له‌باخچه‌ی ساوایان داده‌نێت، بۆیه هه‌م خۆیان له دڵه‌ڕاوكێ و هه‌م منداڵه‌كانیان له كێشه‌ی ته‌نیایی و بێ سه‌ر په‌رستی ره‌نج ناكێشن، بۆیه ده‌بینین كه چلۆن ژنانی كرێكار و زه‌حمه‌ت كێش و هه‌روه‌ها چینی مام ناوه‌ند وه‌ك پیاوان سته‌می ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیان لێ ده‌كرێت و دووباره به هۆی ژن بوونیشه‌وه ده‌چه‌وسێنه‌وه، له كاتێكدا كاریگه‌ری سته‌می جینسی له سه‌ر ژنی چینی سه‌رمایه‌دار زۆر كه‌متر له ژنی كرێكاره. سه‌ره‌ڕای ئه‌و واقعییه‌تانه كه ئاماژه‌مان پێكرد ئێمه شاهیدی ئه‌وه‌ین كه له نێو بزوتنه‌وه‌ی ژناندا كه‌سانێك كه بانگه‌شه‌ی خه‌بات بۆ ئازادی ژن و نه‌هێشتنی ته‌واوه‌تی سته‌م له ژن ده‌كه‌ن ده‌ڵێن كه "سه‌ركوت و زه‌خت خستنه سه‌ر ژنان به هۆی سته‌می چینایه‌تییه‌وه نییه به‌ڵكوو سته‌می جنسییه و یان به گشتی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن له كۆمه‌ڵگا له لایه‌ن پیاوانه‌وه ده‌كرێت "! بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به‌م دوو خاڵه‌وه و ناسینی رووداوه‌كانی ده‌ورووبه‌رمان پێویسته وردتر و قووڵتر له‌م پرسانه بڕوانیین. ئایا شێوه‌ی ژیان و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی ژن ته‌نیا جینس (واته ژن بوون) دیاری ده‌كات؟ سه‌ره‌نج بده‌ینه پیاوانی چینی كرێكار كه هاوجنسن له گه‌ڵ پیاوانی چینی سه‌رمایه‌دار. ئایا ئه‌م هاوجنسییه ده‌بێته هۆی به‌رابه‌ری حقوقی، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ته‌نانه‌ت بایه‌خ پێدان و رێزی یه‌كسانی ئینسانی له نێوانیاندا؟ به‌راستی چ كه‌سانێك سوودمه‌ند ده‌بن له سته‌م كردن له ژنی كرێكار؟ بۆنموونه دانی حه‌ق ده‌ستی كه‌م به ژنی كرێكار ته‌نیا به هۆی ژن بوونه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی چ كه‌سانێكه؟ ئێمه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد كه زۆرینه‌ی ژنانی كۆمه‌ڵگای ئێران، ژنانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و ژنانی دیكه‌ی ره‌نج دیتوو، وێڕای پیاوانی هاوچینی خۆیان سته‌می چینایه‌تیان لێ ده‌كرێت. ئه‌گه‌رچی ژنان به هۆی ژن بوون سته‌مێكی دیكه‌شیان لێ ده‌كرێت (سته‌می جینسی). ره‌ت كردنه‌وه‌و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی سته‌می چینایه‌تی كه ژیانی زۆرینه‌ی ژنانی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی رووبه‌ڕووی ئازار‌و ره‌نجێكی فراوان كردۆته‌وه و قه‌بووڵ كردنی ئه‌وه‌ی كه سته‌م كردن له ژن ته‌نیا سته‌می جنسییه، ئه‌ومان بۆ روون ده‌كاته‌وه كه له چاویلكه‌ی ژنێكی بورژوازه‌وه سه‌یری ئه‌م پرسه‌مان كردووه. لێره دا باشتره كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین له سه‌رچاوه‌ی سته‌می جینسی و رێگا چاره‌ی سه‌ره‌كی له نێو بردنی ئه‌م سته‌مه. بۆ رۆشن تر بوونه‌وه‌ی ئه‌م پرسه ئه‌بێت بزانیین كه سته‌می جنسی له كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت چ به‌ستێنگه‌لێكی مادی هه‌یه كه ده‌بن به هۆی دروست بوونی ئه‌م سته‌مه. چونكه پێویسته بۆ خه‌بات كردن به دژی هه‌ر دیارده‌یه‌ك سه‌ره‌تا ده‌بێت هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی گه‌شه و پێكهاتنی ئه‌م دیارده‌یه به جوانی بناسین. راستی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵگای خومان به شێوه‌ی گشتگیر بڕوانین بۆمان ئاشكرا ده‌بێت كه هه‌ركام له‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه ژنانی ئێمه له ئێران‌دا به هۆی ژن بوون رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، له واقیعدا به بۆنه‌ی كار كردنی سیسته‌می ناعادڵانه‌ی چینایه‌تیه‌و ئه‌مه به هۆی نیزامی ئابووری سه‌رمایه‌داریه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا كه وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ به‌رده‌وام بوونی خۆی كار ده‌كات و بۆ په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی، شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی و ره‌وای پێده‌دات. ئه‌مڕۆكه به هۆی بوونی ئه‌م نیزامه‌وه، رژیمی كۆماری ئیسلامی زۆڵم و سته‌مێكی یه‌ك جار فراوان له ژنان ده‌كات. له واقیعدا سته‌می جنسی نیشانه‌ی نابه‌رابه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگادایه. سته‌می جینسی سته‌مێكه كه ریشه‌ی له موناسباتی به‌رهه‌مهێنان و مالكیه‌تی تایبه‌تی دایه كه جۆر و عه‌قڵی ئینسانه‌كان دیاری ده‌كات. به پێی ئه‌م بنه‌مایه خه‌بات بۆگۆڕانی موناسباتی به‌رهه‌مهێنان و خه‌بات له دژی مالكیه‌تی تایبه‌تی به‌ده‌ر له خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی نابه‌رابه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به گشتی نابێت به هۆی له نێو چوونی به ته‌واوه‌تی سته‌می جینسی، روانگه‌یه‌ك كه سته‌می چینایه‌تی به هۆكاری چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن نازانێت، ئاسائییه كه بۆ ئازادی ژن به دژی سته‌می چینایه‌تی خه‌بات نه‌كات. بۆ تێگه‌یشتن له ریشه‌ی هۆكاره‌كانی درووست بوونی سته‌می جنسی پێویسته بكۆڵینه‌وه له مێژوو و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆیی و ریشه‌و هۆكاره‌كانی پێوه‌ندی حاكمی نێوان ئینسانه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر. له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه‌هه‌موو شتێك ده‌بێت به شت و مه‌ك و خاوه‌نی بۆ په‌یدا ده‌بێت و كه‌سێك ده‌بێت به خاوه‌ن و یه‌كێكی دیكه بێبه‌ش ده‌بێت. لێره دا چینێك به خاوه‌نی هه‌موو شتێك (هه‌موو ئامێری به‌رهه‌مهێنان) ده‌بێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و جێگه‌و پێگه‌ی به‌رزی ئابووری و سیاسی به ده‌سته‌وه ده‌گرێت و بۆ پاراستنی پێگه‌و ده‌سه‌ڵاتی به خواستی خۆی یاسا داده‌نێت و دام و ده‌زگا رێك ده‌خات و بۆ ئه‌م كاره‌ی په‌نا بۆ هه‌موو شتێك ته‌نانه‌ت خورافات و ئایین ده‌بات تا بێجگه له پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی ئابووری خۆی له باری زه‌ینی و مه‌عنه‌وییه‌وه چینی زه‌حمه‌ت كێشی كۆمه‌ڵگا كه هه‌موو شتێك به ده‌ستی ئه‌و دروست ده‌بێت بكێشێته ژێر ركێف و ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه. ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به بیرۆكه‌ی دواكه‌وتوانه‌ی وه‌ك (ژن نیوه‌ی پیاوه)، ژنانی سته‌م دیتووی كۆمه‌ڵگا واته نیوه‌ی كۆمه‌ڵگای ئینسانی بخاته ژێر ده‌ستی خۆی و به‌م بیانووه، ده‌ستی خۆی ئاوه‌ڵا بكات بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی زیاتری ژن. هه‌ر بۆیه تێده‌كۆشێت سته‌می چینایه‌تی له كۆمه‌ڵگادا به رووانگه‌یه‌كی ئیرتجاعی و دواكه‌وتووانه بسه‌لمێنێت. واته ئه‌م روانگه‌یه نابه‌رابه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سه‌لمێنێ. روانگه‌یه‌ك كه ژن به پله دوو و كه‌م عه‌قڵ و هه‌ستیار و كه‌م توانا پێناسه ده‌كات، روانگه‌یه‌ك كه ئایین و فه‌رهه‌نگی دواكه‌وتووانه له ته‌واوی كۆمه‌ڵگا و له نێوان ژن و پیاودا ره‌واو به‌هێز ده‌كات و ژن به بێ بایه‌خ ده‌زانێت و هه‌موو بیرۆكه‌ی ئیرتجاعی و داب و نه‌ریتی نه‌شیاو و به گشتی له سه‌ر بنه‌ما و رێككه‌وتن له گه‌ڵ سیسته‌می ئابووری حاكم له كۆمه‌ڵگا درووست ده‌كات. هه‌ر بۆیه ده‌بێت ئامانجی ئێمه له گۆڕینی پێكهاته‌ی ئه‌م نیزامه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه بێت و بۆ هه‌ر دیارده و رووداوێك كه له كۆمه‌ڵگا ئه‌نجام ده‌گرێت به شێوه‌ی دیاریكراو و رادیكاڵ روبه‌ڕووی ببینه‌وه.
سه‌رچاو؛
ئه‌ندێشه
دۆست/دوژمن دوای كزبوونی ماركسیسم شانتاڵ مووفه و: مسته‌فا زاهیدی زۆر به سه‌ر ئه‌و ماوه‌دا تێ نه‌په‌ڕیوه كه به هات و هاوارێكی زۆروه ده‌یانگوت دیمۆكراسی لیبراڵ سه‌ركه‌تووه‌و مێژوو كۆتایی پێ هاتووه. مخابن. پێ ده‌چێ رووخانی كۆمۆنیسم، كه هیچكات به مانای به ئارامی چوونه ناو دیمۆكراسی گشت گیره‌وه نییه، له زۆربه‌ی نموونه‌كاندا، رێگاخۆشكه‌ر بووه بۆ زیندوو بوونه‌وه‌ی سه‌ر له نوێی ناسیۆنالیسم و سه‌رهه‌ڵدانی ئانتاگونیسمه نوێكان. دیمۆكراته رۆژئاواییه‌كان، سه‌ریان سووڕ ماوه له ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووه ناكۆكیه‌ی نێوان خێڵ، ئایین و نه‌ته‌وه‌كان كه لایان وا بوو هی سه‌رده‌مانی رابردووه. له بری "پره‌نسیبی نوێی جیهانی" مزگینی دراو، سه‌ركه‌وتنی به‌ها گشت گیره‌كان، گه‌شه‌ی شوناسه "پاش- نه‌ریت"یه‌كان (Post-traditionalism) ئێستا به دیار ته‌قینه‌وه تایبه‌تگه‌ریایه‌كان (Particularism) چوونه ژێر پرسیاری هه‌ر چی زیاتری گشت گه‌رایی رۆژئاواییه‌وه دانیشتووین. زۆربه‌ی لیبراڵه‌كان كه به هۆی له هه‌ڵه ده‌رچوونی ته‌واوی پێش بینییه گه‌ش بینانه‌كانیان تووشی سه‌ر سووڕمان بوون، بۆ په‌رچه كردار نیشاندان به‌رامبه‌ر به‌م پرسه په‌نایان بردۆته به‌ر كاریگه‌ری رووخێنه‌ری تۆتالیتاریسم یان بازدانی نوێی "بابه‌تی كه‌ونارایی". (The archaic) په‌رچه كردار نیشان دانی ئه‌وان به جۆرێكه وه‌ك بڵێی ئه‌و راستییه ته‌نها ده‌رخه‌ری وه‌ستانێكی كورت ماوه‌یه له جاده‌یه‌كدا كه له ئاكامدا به به جیهانی بوونی لیبراڵ دیمۆكراسی ده‌گات: كه‌وانه‌یه‌كی بچووك به‌ر له‌وه‌ی عه‌قڵانیه‌ت سه‌ر له نوێ پره‌نسیپی خۆی داسه‌پێنێ، یان دوایین په‌له قاژه بێهیواییه‌كانی بابه‌تی سیاسی به‌ر له‌وه‌ی هێزه‌كانی یاسا و عه‌قلی گلۆباڵ به ته‌واوه‌تی ده‌ست بڕیار بده‌ن به‌وه‌ی له ناوی ببه‌ن ببه‌ستن. چونكه لێره‌دا به راستی شه‌ڕ له سه‌ر بابه‌تی سیاسی و ئه‌گه‌ری له ره‌گ ده‌رهێنان و له ناو بردنی بابه‌تی سیاسییه. هه‌روه‌ها، ئه‌وه‌ی بێ توانایی بیركردنه‌وه‌ی لێبراڵه له فام كردنی چیه‌تی بابه‌تی سیاسی و تایبه‌تمه‌ندی كه‌م نه‌بوونه‌وه‌ی ئانتاگونیسمه كه به‌بێ هێزی زۆربه‌ی تیۆری داڕێژه‌ره سیاسیه‌كان له دۆخی ئێستادا ده‌خاته روو- به‌شێكی به‌هێز كه له‌م سه‌رده‌مه‌ی گۆڕانی به‌بڵاوی سیاسی‌دا، ره‌نگه ئاكامی وێرانكه‌ری بۆ سیاسه‌تی دیمۆكراتیك به دواوه هه‌بێت. لام وایه، ئه‌م دوور كه‌وتنه‌وه له بابه‌تی سیاسی ره‌نگه ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی شۆڕشی دیمۆكراتیك به دژواری به ده‌ستی هێناون بخاته مه‌ترسییه‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌په‌رژینه سه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه له سیاسه‌ت كه به‌شێكی به‌رچاو له بیركردنه‌وه‌ی دیمۆكراتیكی خستۆته ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه. ئه‌م جۆره تێگه‌یشتنه ده‌كرێ به عه‌قڵ گه‌را، گشتی گر، یان تاك گه‌را وه‌سف بكرێت. من لام وایه خاڵی بێ هێزی ئه‌م جۆره تێگه‌یشتنه له‌وه‌دایه كه پێویستییه‌كانی هێزی فام كردنی تایبه‌ت مه‌ندی تایبه‌ت به بابه‌تی سیاسی له لایه‌نی ناكۆك\ بڕیار ی‌دا(Conflict\decision) نییه و ناتوانێ له ده‌وری بونیادنه‌ری ئانتاگونیسم له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بگات. له گه‌ڵ بێ هێز بوونی ماركسیسم، ئه‌م وه‌همه كه سه‌ره‌نجام ده‌توانین چه‌مكی ئانتاگونیسم بسڕینه‌وه، بووه به وه‌همێكی باو. ئه‌م باوه‌ڕه مه‌ترسی له گه‌ڵه، چونكه وامان لێ ده‌كات له پێشدا خۆمان ئاماده نه‌كه‌یه‌ن بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ ده‌ركه‌وته‌كانی ئانتاگونیسم. (لێره‌دا ده‌په‌رژینه سه‌ر لێكدانه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی كارل شمیت). من لام وایه، ره‌خنه‌ی كارل شمیت له لیبراڵ دیمۆكراسی چالشێك ده‌خولقێنێ كه ناكرێ له به‌رچاو نه‌گیردرێ. به هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه لام وایه، ئه‌و ده‌توانێ یارمه‌تیده‌رمان بێت بۆ په‌چه داماڵین له سه‌ر كه‌م‌و و كووڕییه‌كانی لیبراڵیسم تا ئه‌و پرسانه‌ی پێویسته باسیان لێوه بكرێ دیاری بكه‌ین و به‌م شێوه‌یه تێگه‌یشتنێكی باشترمان ببێت له سروشت و خووی دیمۆكراسی مۆدێڕن. ئامانجی من ئه‌وه‌یه وێڕای شمیت، دژ به فاشیسم بیر بكه‌مه‌وه، تێگه‌یشتنه‌كانی به مه‌به‌ستی به‌هێز كردنی لیبراڵ دیمۆكراسی دژ به ره‌خنه‌گرانی به كار ببه‌م. شمیت به ئاگادار كردنه‌وه‌ی ئێمه له سه‌نتراڵ بوونی پێوه‌ندی دۆست-دوژمن له سیاسه‌تدا، ئێمه له‌و لایه‌نه له بابه‌تی سیاسی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه پێوه‌ندی هه‌یه له گه‌ڵ توخمی دوژمنایه‌تی له نێوان مرۆڤه‌كاندا. ئه‌م پێوه‌ندییه ده‌كرێ شێوه‌ی جیاوازی هه‌بێت و له هه‌ر چه‌شنه پێوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییدا خۆی ده‌ربخات. ئه‌مه هه‌مان ئه‌و ئایدیا گرینگه‌یه كه هه‌وڵم داوه له چوارچێوه‌ی ره‌خنه‌ی هاوچه‌رخی "زات گه‌رایی" دا سه‌ر له نوێ دایڕێژمه‌وه، ره‌خنه‌یه‌ك كه لام وایه بیچم ده‌دا به گرینگ‌ترین روانگه‌ی تیۆری بۆ دیمۆكراسی گشت خواز. كه رازی بووین به‌وه‌ی هه‌ر شوناسێك جۆرێ پێوه‌ندی هه‌یه و مه‌رجی بوونی هه‌ر شوناسێك په‌سه‌ن كردنی جیاوازییه‌كه- واته دیار كردنی "ئه‌ویترێك" كه هه‌وڵی ئه‌وه‌یه ده‌وری جۆرێ "بونیاد نه‌ری ده‌ره‌كی" هه‌بێت - ئه‌وكات ده‌توانین له‌وه بگه‌ین ئانتاگونیسمه‌كان چۆن پێك دێن. له پانتای شوناس ناسینه گشتییه‌كاندا، له‌وشوێنه‌ی كه درووست بوونی "ئێمه‌یه‌ك" له رێگای وێنا كردنی "ئه‌وانێكه‌وه" جێگای مشت و مڕه، به‌رده‌وام ره‌نگه ئه‌م پێوه‌ندییه‌ی ئێمه - ئه‌وان ببێ به پێوه‌ندییه‌ك له جۆری دۆست/دوژمن، به ده‌ربڕینێكی‌تر، ئه‌م پێوه‌ندییه هه‌رده‌م ده‌توانێ، به مانای شمیتی وشه، "سیاسی" بێت. ئه‌م شته ره‌نگه كاتێك روو بدات كه ئه‌ویدی (كه تا ئه‌و كات ته‌نها له ژێر چه‌تری جیاوازی‌دا دیاری ده‌كرا) هێدی هێدی وه‌ك شتێك فام بكرێ كه نكۆڵی له شوناسی ئێمه ده‌كات، شتێك كه راست بوونی ئێمه ده‌باته ژێر پرسیاره‌وه. له‌و ساته به دواوه، هه‌ر جۆره پێوه‌ندییه‌كی ئێمه/ئه‌وان، چ ئاینی بێت، چ نه‌ته‌وه‌یی، قه‌ومی، ئابووری، یان هه‌ر جۆره‌ێكی تر، ده‌بێ به شوێن یان پانتای ئانتاگونیسمی سیاسی. كه وایه ناكرێ بابه‌تی سیاسی كورت بكه‌ینه‌ه‌و بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسی، یان به توخمی بونیادنه‌ری بوارێك یان پانتایه‌كی تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگای بزانین. ئه‌مری سیاسی ده‌بێ وه‌ك لایه‌نێك فام بكرێ كه زات و جه‌وهه‌ره‌ی هه‌ر جۆره كۆمه‌ڵگایه‌كه. لایه‌نێك كه دۆخی بوون ناسی ئێمه دیاری ده‌كات. وه‌ها روانگه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی بابه‌تی سیاسی به قوڵی ناكۆكه له گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی لیبراڵ،و سه‌ر لێشێواوییه‌كانی لیبراڵیزمیش كاتی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ دیارده‌ی دوژمنایه‌تی راست به‌م هۆیه‌وه‌یه. ئه‌م بابه‌ته به تایبه‌ت له تێنه‌گه‌یشتنی بیركردنه‌وه‌ی لیبراڵ له بزووتنه‌وه سیاسییه‌كاندا به جوانی ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی كه وه‌ك ده‌رخه‌ر ی ئه‌و شته‌ی كه پێی ده‌وترێ خواستی "جه‌ماوه‌ر" فام ده‌كرێ. له‌و رووه‌وه كه ناكرێ ته‌نها به پێی چه‌مكه تاك گه‌راكان له‌م بزووتنه‌وانه بگه‌ین، ئه‌و بزووتنه‌وانه به زۆری داده‌به‌زن بۆ پله‌ی چه‌شنه نه‌خۆشییه‌ك یان وه‌ك ده‌رخه‌ری هێزه ناعه‌قلانییه‌كان ناو ده‌رده‌كه‌ن. بۆ وێنه، بێ توانایی تیۆری داریژه‌رانی لیبڕاڵ له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ دیارده‌ی فاشیزم له به‌رچاو بگرن. كۆمه‌ڵگای ئێمه له ده‌رگانه‌ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا ره‌وتێكی قووڵ له دووباره پێناسه كردنه‌وه‌ی شوناسه‌كان به سه‌رماندا زاڵ ده‌كات و وا ده‌كات سه‌ر له نوێ سنووره سیاسییه‌كان ئه‌زموون بكرێن. ئه‌م راستییه پێوه‌ندییه‌كی قووڵی هه‌یه له گه‌ڵ رووخانی كۆمۆنیسم و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دیمۆكراسی /تۆتالیتاریسم كه دوای جه‌نگی دووهه‌می جیهانی، سنووره سیاسییه‌كانی به ده‌سته‌وه ده‌دا كه وای ده‌كرد جیا كردنه‌وه‌ی دۆست له دوژمن ئاسان بێت. نه‌مانی ئه‌م رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه ئێمه ده‌خاته دوو دۆخی جیاوازه‌وه. له بلۆكی كۆمۆنیستی پێشتردا، یه‌كگرتووی زاڵ بۆ خه‌بات دژ به كۆمۆنیسم له ناو چووه‌و سنووری دۆست/دوژمن شێوه‌ی جۆراوجۆری نوێی په‌یدا كردوه كه پێوه‌ندی هه‌یه له گه‌ڵ ئانتاگونیسمه كۆنه‌كاندا-له‌وانه ئانتاگونیسمه نه‌ته‌وه‌یی، قه‌ومی، ئایینی و هتده‌كان. له رۆژئاوا ئه‌وه خودی شوناسی دیمۆكراسییه كه جێگای مشت و مڕه، ئه‌ویش تا ئه‌و شوێنه‌ی كه دیمۆكراسی به راده‌یه‌كی زۆر پشتی به‌ستووه به بوونی "ئه‌ویدی" كۆمۆنیستم كه یه‌كسان بوو له گه‌ڵ ره‌ت كردنه‌وه‌ی دیمۆكراسی. ئێستا ئه‌م دوژمنه شكستی هێناوه، مانای خودی دیمۆكراسیش سڕاوه‌ته‌وه‌و ئاڵۆز بووه و ده‌بێ له رێگای سنوورێكی نوێوه جارێكی‌تر پێناسه بكرێته‌وه. درووست كردنی ئه‌م سنووره بۆ راستی میانه‌ڕه‌و و چه‌پ زۆر دژوارتره له چاو راستی رادیكاڵ، چونكه راستی رادیكاڵ له پێشدا دوژمنی خۆی ناسییوه. "دوژمنی ناوخۆیی" یان هه‌مان كۆچبه‌ره‌كان ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ راستی رادیكاڵ ده‌خولقێنن، ئه‌و كۆچبه‌رانی كه له لایه‌ن بزووتنه‌وه جیاوازه‌كانی سه‌ر به راستی توندڕه‌وه‌وه وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌ناسرێن دژ به شوناسی كولتووری و حاكمییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئورووپاییه (راسته‌قینه‌كان) ده‌ناسرێن. من باس له‌وه ده‌كه‌م كه گه‌شه‌ی راستی توندڕه‌و له چه‌ند وڵاتی ئورووپایی ته‌نها له ده‌روونی قه‌یرانی شوناسی سیاسیی‌دا فام ده‌كرێ كه لیبراڵیسمی سیاسی دوا به دوای نه‌مانی سنووره نه‌ریتییه‌كانی سیاسه‌ت له گه‌ڵیدا رووبه‌ڕووه. تێگه‌یشتن له‌م بابه‌ته گرێ دراوه‌ته‌وه به پێویستی دیاری كردنی سه‌ر له نوێی سنووری سیاسی نێوان دۆست و دوژمن.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی رخداد
نامه‌یه‌ك له ماركسه‌وه بۆ فۆیه‌رباخ هێرش سوڵتانی
ئه‌م نامه‌یه بۆ یه‌كه‌م جار به شێوه‌یه‌كی ناته‌واو، له كۆمه‌ڵی نامه‌كان و به‌رهه‌مه‌كان پاش مه‌رگی فۆیه‌رباخ و دواتر له كۆمه‌ڵه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ماركس و ئێنگلس دا چاپ بوو. وه‌ك دیاره ماركس ئه‌م نامه‌یه‌ی له سه‌رده‌می ناسراو به "گه‌نجی"دا نووسیوه، سه‌رده‌مێك كه ئێنگلس وته‌نی، دوای چاپی زاتی مه‌سیحییه‌تی فۆیه‌رباخ،" كوتووپڕ هه‌موومان بووین به فۆیه‌رباخی!" به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م نامه‌یه‌دا سه‌رنج راكێشه هێرشی له جۆری ماركسی ماركسه بۆ شلینگ و خستنه‌ڕووی زانیارییه‌كانه ده‌رباره‌ی شلینگ كه تا راده‌یه‌كی كه‌ش و هه‌وای ئاڵمانی له ده‌یه‌ی 40ی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م به ده‌سته‌وه بوو. سه‌رده‌مێك كه به‌ره‌ی یه‌كه‌می شۆڕشگێڕانی ماتریالیست به شێوه‌ی مۆدێڕن له سه‌رهه‌ڵداندا بوو. چه‌ند مانگ له‌وه پێش كه له بۆكبێرگه‌وه ره‌ت ده‌بووم، دوكتۆر رووگه پێی راگه‌یاندن كه ده‌مانهه‌وێ ساڵنامه‌یه‌كی فه‌رانسه‌وی-ئاڵمانی ده‌ربكه‌ین‌و هه‌ر ئه‌و كاته داوای هاوكاری لێ كردن. ئێستا ئیتر دڵنیاین له ده‌رچوونی و ئه‌م ساڵنامه‌یه له‌پاریس چاپ و بڵاو ده‌بێته‌وه‌و بڕیاره یه‌كه‌م ژماره‌كه‌ی كۆتاییه‌كانی مانگی نۆڤامبه‌ر بڵاو بێته‌وه. به ئه‌ركی خۆم ده‌زانم به‌ر له‌وه‌ی تا چه‌ند رۆژێكی تر به‌ره‌و پاریس بكه‌ومه رێ، به نامه‌یه‌ك پێوه‌ندیتان پێوه بكه‌م، چونكه وه‌ك خۆم له نزیكه‌وه ناتانناسم. ئێوه یه‌كێك له‌و نووسه‌ره گه‌ورانه‌ن كه باستان له یه‌كیه‌تی زانستی فه‌رانسه‌وی-ئاڵمانی كردوه. كه وایه به دڵنیاییه‌وه یه‌كێك له یه‌كه‌م كه‌سه‌كان ده‌بێ كه پشتیوانی چالاكییه‌ك ده‌كه‌ی به مه‌به‌ستی به ئامانج گه‌یشتنی وه‌ها یه‌كیه‌تییه‌ك. چونكه بڕیاره وتاره ئاڵمانی و فه‌رانسه‌وییه‌كان پێكه‌وه‌و له یه‌ك ساڵنامه‌دا بڵاو ببنه‌وه. باشترین نووسه‌ره‌كانی پاریس ئاماده‌ن هاوكاری ئه‌و ساڵنامه‌یه بكه‌ن، ده‌ستی هاوكاری هه‌ر چه‌شنه به‌شدارییه‌كتان ده‌گوشین و ره‌نگه هه‌ر ئێستا نووسینێكتان ئاماده بێت كه پێشتر نووسراوه، له رووی پێشه‌كییه‌كه‌وه كه بۆ چاپی دووهه‌می زاتی مه‌سیحییه‌ت christenthums das wesen) (Des نووسیوتانه كه‌م تا زۆر به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووم كه ئێوه سه‌رقاڵی به‌رهه‌مێكی به‌رفراوانترن ده‌رباره‌ی شلینگ یان شتێكتان ده‌رباره‌ی ئه‌م فره‌وێژه له زه‌یندا هه‌یه، زۆر باشه، ئه‌مه ده‌توانێ ده‌ستپێكێكی باش بێت. وه‌ك ده‌زانن، شلینگ، سی‌و هه‌شته‌مین ئه‌ندامی كۆنفدراسیۆنی (ئاڵمانی)یه. هه‌موو پۆلیسی ئاڵمان له ئێختیاری ئه‌ودایه. ئه‌مه شتێكه كه خۆم جارێك ئه‌و كاته‌ی سه‌رنووسه‌ری راینیشه تسایتۆنگ بووم به چاوی خۆم دیومه. ئه‌مه واته ده‌ستوورێك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به هه‌ر شتێك بگیردرێ كه دژ به شلینگی پیرۆز(... وشه‌یه‌ك لێره‌دایه كه ناخوێندرێته‌وه...) بگیردرێ. كه وایه هێرش كردنه سه‌ر شلینگ تا راده‌یه‌ك دژوار و بێ ئه‌گه‌ره، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی كتێبی سه‌روی 21 لاپه‌ڕه‌دا بێت و كتێبی سه‌روو 21 لاپه‌ڕه ئه‌و كتێبانه نین كه خه‌ڵك بیخوێننه‌وه. كتێبی كاپ(KAPP) زۆر باشه و جێگای ستایشه، به‌ڵام زۆر گرێ دراوه‌ته‌وه به دۆخی تایبه‌ته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی نازانستییانه دادوه‌رییه‌كان له فاكته‌كان جیا ده‌كاته‌وه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئێمه ئامرازێكیان گرتۆته ده‌ست بۆ بێ كاریگه‌ر خستنی ئه‌م به‌رهه‌مانه. ئه‌ویش قسه نه‌كردنه له‌و به‌رهه‌مانه. یان ئه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر به‌م كتێبانه بێده‌نگه هه‌ڵده‌بژێرن، یان ئه‌وه‌یه له چه‌ند نووسینێكی فه‌رمیدا سووكایه‌تییان پێ ده‌كه‌ن. خودی شلینگی گه‌وره‌ش وا نیشان ده‌دا هیچ ئاگاداری ئه‌م هێرشانه نییه، سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ی وا بكات خه‌ڵك سه‌رنج نه‌ده‌نه كتێبی كاپ، هه‌روه‌ها له نانه‌وه‌ی هه‌راو هوریای ئابووری ده‌رباره‌ی سابوونی پۆل پیه‌ر، سه‌ركه‌وتوو بوو. ئه‌مه لێدانێكی مامۆستایانه بوو. به‌ڵام ته‌نها بیر له‌وه بكه‌نه‌وه شلینگ له پاریس رسوا بێت، له به‌رامبه‌ر جیهانی ئه‌ده‌بی پاریس‌دا! ئه‌و خۆی پێ ناگیردرێ، ئه‌مه هه‌ستی ده‌سه‌ڵاتی پرۆس خه‌وشدار ده‌كات، لێدانێكه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی پرۆس له ده‌ره‌وه، پادشایه‌كی به فیز ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌كی خۆی له ده‌ره‌وه زۆرتر به لاوه گرینگه تا له ماڵه‌وه. هێر فۆن شلینگ چه‌ند فێڵ بازانه، فه‌رانسه‌وییه‌كان فریو ده‌دات، به‌ر له هه‌مووان كۆزین (Cousin)ی بێ هێز وEclectic دواتر ته‌نانه‌ت لێرۆی (leroux) خۆش زه‌وقی فریو دا. كه‌سانی وه‌ك ئه‌و هێشتا وه‌ك كه‌سێك چاو له شلینگ ده‌كه‌ن كه ئیدئالیزمی به‌رزی له گه‌ڵ رئالیزمی عه‌قڵانی، بیركردنه‌وه‌ی ده‌رهه‌ستی له گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی دار له گه‌ڵ گۆشت و خوێن، فه‌لسه‌فه‌ی به تایبه‌تی كراوی له گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی جیهانی گۆڕیه‌وه! ئه‌و روو ده‌كاته رۆمانتیك و عارفه‌كانی فه‌رانسه و هاوار ده‌كات: "منی، یه‌كیه‌تی فه‌لسه‌فه و ئیلاهیات" روو به ماتریالیسته‌كانی فه‌رانسه ده‌ڵێت: "من، یه‌كیه‌تی گۆشت و ئایدیا." و روو به گومانكه‌ره فه‌رانسه‌وییه‌كان ده‌ڵێت "من، وێرانكه‌ری دۆگماتیزم، به كورتی: "من...شلینگ!" شلینگ توانیویه‌تی نه‌ك ته‌نها فه‌لسه‌فه‌و ئیلاهیات، به‌ڵكوو فه‌لسه‌فه‌و دیپلۆماسیش یه‌ك بخات. شلینگ فه‌لسه‌فه‌ی كردووه به زانستێكی دیپلۆماتیكی گشتی، به دیپلۆماسییه‌ك بۆ هه‌موو دۆخ و هه‌له‌كان. به‌م شێوه‌یه هێرش كردنه سه‌ر شلینگ به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هێرش كردنه بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م سیاسه‌ت داڕێژه‌رانی دۆخی ئێمه‌و به تایبه‌ت سیاسه‌ت داڕێژه‌رانی پرۆسی. فه‌لسه‌فه‌ی شلینگ هه‌مان سیاسه‌تی پرۆسی سووب ئیسپه‌كی فیلسووفیا (له ژێر چاودێری فه‌لسه‌فه‌دا)یه. كه وایه خزمه‌تێكی گه‌وره به كاری ئێمه و ته‌نانه‌ت زیاتر له‌وه به خودی راستی ده‌كه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌م ژماره‌ی یه‌كه‌مه باس له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شلینگ بكه‌ی. ئه‌م كاره به راست به ئێوه ده‌كرێ، چونكه ئێوه خاڵی به‌رامبه‌ر شلینگن. بیركردنه‌وه‌ی سادقانه‌ی شلینگی گه‌نج، كه بۆ به‌دی هێنانیان جگه له خه‌یاڵێكی په‌تی هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی‌تری نه‌ده‌ویست، جگه له پیری هیچ وزه‌یه‌كی نه‌بوو. جگه له تریاك هیچ هێزێكی به جووڵه‌خه‌ری نه‌بوو، هیچ ئامرازێكیشی نه‌بوو جگه له به جووڵه خستنی هه‌ستی ژنانه، ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ی سه‌رده‌می گه‌نجی له ئاستی فه‌نتازیایی گه‌نجانه‌دا مایه‌وه، ئێستا بووه به راستی‌و حه‌قیقه‌ت، ئه‌ویش به شێوه‌ی جیدی پیاوانه له باره‌ی ئێوه‌وه. كه وایه شلینگ كاریكاتۆری پێش بینی كراوی ئێوه‌یه، هه‌ر كاتیش واقع رووبه‌ڕووی كاریكاتۆره‌كه‌ی بێته‌وه، دووه‌مییه‌كه‌یان له‌ناو ده‌چێ, به‌م شێوه‌یه من ئێوه به به‌رامبه‌ری پێویست و سرووشتی- واته دانراو له لایه‌ن به‌ڕێزانی سرووشت و مێژووه‌وه- ی شلینگ ده‌زانم. رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێوه له گه‌ڵ ئه‌ودا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خه‌یاڵی فه‌لسه‌فه‌یه له گه‌ڵ خودی فه‌لسه‌فه‌دا. من به دڵنییاییه‌وه چاوه‌ڕوانی نووسراوه‌ی ئێوه‌م به هه‌ر شێوه‌یه‌ك خۆتان به باشتان زانی. ناونیشانی من ئه‌مه‌یه "هێرموویه‌ر، شه‌قامی ڤانۆ، ژماره‌ی 5، پاریس، بگاته ده‌ست دوكتۆر ماركس." خێزانم هه‌ر چه‌ن ناتان ناسێت سڵاوتان لێ ده‌كات. باوه‌ڕ ناكه‌ی له ناو ژنانه‌دا چه‌نده لایه‌نگرت هه‌یه. له گه‌ڵ رێزدا دوكتۆر ماركس.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی رخداد
ئابووری
ناكاره‌مه‌یی كۆماری ئیسلامی، خه‌ساری گه‌وره‌ی ئابووری ئێران ئا/ سلێمان ئه‌بوبه‌كری
سیمای ده‌وڵه‌ت و ئابووری له ساڵی نوێ‌دا روخساری ئابووری ده‌وڵه‌تی ئێران له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا، یه‌كێك له گرینگ‌ترین مشت‌و مڕه‌كانی چاودێران‌و لێكۆڵه‌رانه و وێڕای ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مساڵ چ كه‌سێك ده‌بێت به سه‌رۆك كۆماری ئێران، كه‌م هێنانی بودجه، جێگایه‌كی تایبه‌تی له مشت‌و مڕه‌كانی ده‌وڵه‌ت هه‌یه. ئه‌م نیگه‌رانیانه بێ هۆكار نیه، چونكه، ئه‌گه‌ر داهاته پێشبینی كراوه‌كان له بوودجه‌ی نوێ‌دا كه سه‌باره‌ت به دابه‌زینی له ناكاوی نرخی نه‌وت و به پێی په‌ره‌سه‌ندنی ده‌رامه‌ده ماڵیاتییه‌كان و لابردنی سووبسیته‌كان ئاماده كراوه به ئاكام نه‌گات، بێ شك ده‌وڵه‌ت له سه‌ره‌تایترین هه‌وڵ و ئه‌ركه‌كانیدا، رووبه‌ڕووی كێشه‌گه‌لێكی جیدی ده‌بێته‌وه. دامه‌زراوه‌ی "بێزینێس مێنیتۆر" له راپۆرتی سێ مانگه‌ی دووهه‌می ساڵی 2009ی زایین‌دا، ئاستی كه‌سری بوودجه‌ی ئێرانی له ماوه‌ی ساڵی 88ی هه‌تاویدا، نزیكه‌ی 43میلیارد دۆلار پێش بینی كردووه. له حاڵێكدا ئه‌م رێژه‌یه له ماوه‌ی ساڵی 87ی هه‌تاویدا به 16میلیارد دۆلار گه‌یشت بوو. به‌م جیاوازییه گرینگه‌وه كه ته‌نیا له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 87ی هه‌تاویدا، نرخی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی ئێران به شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ندی له سه‌رووی 100دۆلار له هه‌ر به‌رمیلێكدا بووه و ئه‌م رێژه‌یه ئێستاكه به 5/37دۆلار له هه‌ر بۆشكه‌یه‌كیشدا ناگات. له راستیدا، له ئه‌گه‌ری نه‌بوونی سه‌رچاوه پێویسته‌كان، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێت حه‌قده‌ستی كارمه‌نده‌كان و سه‌رچاوه‌ی ماڵی گه‌ڵاڵه ئاوه‌دانكه‌ره‌وه‌كان و شوێنی پێویستی ناوخۆی دابین بكات، سیمایه‌ك كه له ده‌وڵه‌ت له بیروڕای گشتیدا بیچم ده‌گرێت، سیمای ناوه‌ندێكی بێ‌كه‌ڵكه كه توانای به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆیشی نیه. به‌م پێ‌یه، ئه‌گه‌ر پرسیاره گرینگه‌كه‌ی "مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" له‌وپه‌ڕی نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا ئه‌وه بوو كه" ده‌بێت به پووڵی نه‌وت چ بكه‌ین یان زیاده‌كه‌ی خه‌رجی چ كارێك بكه‌ین؟"، ئێستا ته‌نیا پرسیارێك كه له نێوان به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له‌ئارادیه ئه‌وه‌یه كه: چۆن ده‌توانین و ده‌بێت به بێ پووڵی چاوه‌ڕوانكراوی نه‌وت، ئێران ئیداره بكه‌ین و به‌ر به قه‌یرانه پێشبینی نه‌كراوه‌كان بگرین؟ ته‌نیا وه‌ڵامێك كه ده‌وڵه‌تی نۆیه‌م به‌م پرسیاره داویه‌ته‌وه، لابردنی به‌ناچاری ده‌یان میلیارد دۆلار سووبسیته كه ساڵانه ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌ل و په‌له جۆراجۆره‌كان ته‌رخانی ده‌كات و رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیش له په‌یامی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا له‌م هه‌ڵوێسته وه‌ك "چاكسازی نوێنه‌كی به‌كارهێنان" پشتیوانی لێ كرد. به‌ڵام، وێڕای كێشه‌ی كه‌مهاتنی بودجه، ده‌وڵه‌ت له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا رووبه‌ڕووی كێشه‌ی دابین كردنی وزه به شێوه‌یه‌كی گشتی و دابین كردنی برق به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌بێته‌وه. له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسی شیركه‌تی "ته‌وانیر" رایگه‌یاندووه: وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مساڵ بارینی باران، گۆشه‌یه‌ك له نیگه‌رانییه‌كانی له‌باره‌ی پاشكه‌وت كردنی ئاو له ناو خۆی ئێرانی كه‌م كردۆته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی وزه، باسیان له كه‌می برق له وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵدا كردووه. "مه‌سعوود نیلی" ئابووریناس‌و داڕێژه‌ری گه‌ڵاڵه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری سێهه‌م، له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری حكومه‌تی "ئیلنا" ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له ماوه‌ی 10ساڵی رابردوودا، هیچ بوودجه‌یه‌ك وه‌ك بوودجه‌ی ساڵی 88ی هه‌تاوی، تووشی ناته‌بایی نه‌بۆته‌وه. ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه، گرینگ‌ترین ره‌هه‌ندی ناته‌بایی له بوودجه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئێران دایه و ئه‌م ره‌هه‌نده‌ش له ئاستی خۆیدا وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌ڵخڕاندنی ئابووری ئێرانی لێ هاتووه و لایه‌نی دیكه‌ی ئه‌م ناته‌باییه، ناكاره‌مه‌بوونی ده‌وڵه‌ت له دابینكردنی خه‌رجه زه‌به‌لاحه‌كانی‌و له‌وانه‌شه له داهاتوودا‌و له‌ئه‌گه‌ری درێژ بوونه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه، ده‌وڵه‌ت توانای ئه‌وه‌ی نابێت حه‌قده‌ستی ته‌واو و به‌رده‌وامی مانگانه‌ی كارمه‌ه‌نده‌كانی بدات. له ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌م نیگه‌رانیانه كاتێك تێده‌گه‌ین كه كه‌می سه‌رچاوه‌كانی بانكه‌كان به كێشه‌كانی ئێستای بوودجه زیاد بكه‌ین. به پێی ئاماری بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئێران، ته‌نیا قه‌رزه دواكه‌وتووه‌كانی حه‌وت بانكی بازرگانی ده‌وڵه‌تی ئێران، له ماوه‌ی ساڵی 85ی هه‌تاویدا له 7274میلیارد تمه‌نه‌وه گه‌یشتووه‌ته 89127میلیارد دۆلار. به پێی ئاماره‌كانی بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی، قه‌رزه‌كانی ده‌وڵه‌ت به سیستمی بانكی ئێران كه (ته‌واوی بانكه‌كان و بانكی ناوه‌ندیش له خۆدگرێت) به رێژه‌ی 36% په‌ره‌سه‌ندنه‌وه له 14870میلیارد تمه‌ن له مانگی ره‌شه‌ممه‌ی 83ی هه‌تاویدا، گه‌یشتووه‌ته 20200میلیارد تمه‌ن له مانگی سه‌رماوه‌زی 87ی هه‌تاویدا.
نووقمبوونی ئابووری وڵاتێك له ناو زه‌لكاودا بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی له دوایین راپۆرتی خۆی له 9مانگی یه‌كه‌می ساڵی 1387ی هه‌تاویدا دانی به‌وه‌دا نا كه ئابووری ئێران له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، گه‌یشتۆته قۆناغی دابه‌زین. به پێی ئاماره‌كانی بانكی ئاماژه پێ كرا‌و، دامه‌زراندنی یه‌كه پیشه‌سازییه نوێكان له ماوه‌ی 6مانگی یه‌كه‌می ساڵی 87ی هه‌تاویدا نزیكی 40% و له به‌رهه‌مهێنان نزیكه‌ی 21% له‌چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی 86ی هه‌تاوی دابه‌زینی هه‌بووه. له پێوه‌ره گرینگه‌كانی دیكه‌ی بانكی ناوه‌ندی بۆ دان پێدانان به دابه‌زینی ئابووری، دابه‌زینی 33 له سه‌دی ده‌ركردنی بڕوانامه‌ی به‌كاربراو له‌م ماوه‌یه. سه‌باره‌ت به گرینگی ناوه‌ندی پیشه‌ی به‌كاربراو و پێویستی زۆربه‌ی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان به‌م پیشه‌یه، بانكی ناوه‌ندی پێشبینی كردووه كه دابه‌زین له‌م پیشه‌یه‌دا، دابه‌زینی ئاستی چالاكی‌و دابه‌زینی له بواره‌كانی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. بێ هۆ نیه كه "عه‌لیڕه‌زا مه‌حجووب" سه‌رۆكی ژووری كرێكار‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنی كرێكاری له مه‌جلیسی ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاندووه: له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا 400یه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆی ئێران به شێوه‌یه‌كی گشتی داخراون و 200هه‌زار كرێكاری ئه‌م بنكانه كاره‌كه‌یان له‌ده‌ستداوه. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكرێت كه "جه‌مشید به‌سیری" سه‌رۆكی لێژنه‌ی پیشه‌سازی رستن‌و چنینی ئێران، باسی له داخرانی 730یه‌كه‌ی رستن‌و چنین له ناوخۆی ئێران كردووه‌و راشیگه‌یاندووه: هاوكات هاورده‌كردنی قاچاغی فه‌رش له توركیه، راسته‌وخۆ كرێكاران و پسپۆڕانی ناوخۆیی بێكار كردووه. له ده‌ره‌نجامه گرنگه‌كانی ئاستی دابه‌زینی ئابووری، جیاله په‌ره‌سه‌ندنی رێژه‌ی بێكاری، دابه‌زینی راسته‌قینه‌ی حه‌قده‌سته‌كان، به‌تایبه‌ت حه‌قده‌ستی كرێكارانه. به شێوه‌یه‌ك تا رێژه‌ی هه‌ڵاوسان په‌ره بستێنێت، به هه‌مان شێوه‌و بگره زیاتریش هێزی كڕین‌و ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیش، به تایبه‌ت حه‌قده‌ستی كرێكاران كه‌مده‌بێته‌وه. هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌مساڵ، لانیكه‌م حه‌قده‌ستی274 هه‌زار تمه‌ن، واته یه‌ك چواره‌می رێژه‌ی هه‌ژاری له ناوچه شارنشینه‌كان له‌به‌رچاوگیراوه، به‌ڵام، به‌پێی ژماره‌یه‌ك له ئاماره سه‌ربه‌خۆكانی ناوخۆی ئێران، زیاترله 60%كرێكاران، 150 تا 190 هه‌زار تمه‌ن له مانگدا له به‌رامبه‌ر 12 تا 14 سه‌عات كار وه‌رده‌گرن. یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانی دیكه‌ی راپۆرتی بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی، سه‌باره‌ت به زاڵبوونی دابه‌زین له‌سه‌ر ئابووری ئێران، دابه‌زینی 67له‌سه‌دی ئاسانكاری وامه بانكییه‌كان له ماوه‌ی ساڵی رابردوودایه. به پێی ئاماره‌كانی بانكی ناوه‌ندی، گشت وامه پێدراوه‌كانی بانكییه‌كانی ئێران له 265هه‌زار میلیارد ریال له 9 مانگی به‌ر له سه‌رماوه‌زی 86 به 87هه‌زار میلیارد ریال له 9مانگی به‌ر له سه‌رماوه‌زی 87 تووشی دابه‌زین بووه و به‌م پێه 178هه‌زار میلیارد ریال له‌چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی 86ی هه‌تاوی، نزیكه‌ی 25 هه‌زار میلیارد تمه‌ن بووه.
كێشه‌ی ئامار و هۆكاره‌كانی لێڵ بووونی ئاماری بێكاری
"فه‌رشاد مۆعمێنی" ئابووریناس‌و نوێنه‌ری "میر حسێن مووسه‌وی" پاڵێوراوی ریفۆرمخوازه ده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری، له وتووێژێكدا رایگه‌یاندووه: سێ ساڵه ده‌وڵه‌تی نۆیه‌م، ئامار پیشان نادات!. ناوبراو دواكه‌وتنی 3 ساڵ له نیشاندانی ئاماری چالاكی ئابووری ده‌وڵه‌تی نۆیه‌می گرینگ‌ترین كێشه له‌قه‌ڵه‌مدا‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه: دوایین ئاماری روون و ئاشكرای نیشاندراوی ده‌وڵه‌ت له باره‌ی توێژینه‌وه‌ی چالاكی به‌رنامه‌ی چواره‌می ساڵی 85ی هه‌تاوییه‌و ئێستاكه ئێمه له ساڵی 88ی هه‌تاویدا به‌سه‌ر ده‌به‌ین. هه‌رچه‌نده "فه‌رشاد مۆعمێنی" به‌گشتی جه‌ختی له‌سه‌ر نه‌بوونی ئامار سه‌باره‌ت به خه‌رجه ناراسته‌وخۆكان‌و خه‌ساركردنی داهاته نه‌وتییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نۆیه‌مه‌وه له ماوه‌ی 4ساڵی رابردوودا كردووه، به‌ڵام ئاشكراترین نمونه له‌مباره‌وه كه ئاماری راست‌و باوه‌ڕپێكراو له‌سه‌ری، له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، رێژه‌ی شوغڵ‌و بێكارییه كه بێ‌گومان هه‌ر ده‌وڵه‌تی نۆیه‌میش له‌خۆناگرێت. له‌حاڵێكدا ناوه‌ندی ئاماری ئێران، رێژه‌ی بێكاری ئێرانی ئێستاكه زیاتر له 12% راگه‌یاندووه، ژووری كرێكاری رێژه‌ی بێكارانی ئێرانی 16% له قه‌ڵه‌مداوه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی پسپۆڕان و چاودێران به شێوه‌یه‌كی گوماناوی گشت ئه‌م رێژه جیاوازانه چاو لێده‌كه‌ن و رێژه‌ی راسته‌قینه‌ی بێكاره‌كانیان زیاتر له‌و رێژانه ده‌زانن كه تا ئێستا پیشان دراون. به پێی به‌راوردكردنه‌كانی به‌رنامه‌ی چواره‌می گه‌شه‌پێدان، ساڵانه 700 هه‌زار هێزی كاری نوێ به حه‌شیمه‌تی چالاكی ئێران زیاد ده‌بن. به‌ڵام، ناوه‌ندی ئاماری ئێران رایگه‌یاندووه: له ماوه‌ی ساڵه‌كانی 84 تا 86ی هه‌تاوی، ته‌نیا 140 هه‌زار كه‌س ساڵانه به رێژه‌ی چالاكی ئێران زیاد ده‌بن. جیاوازی نێوان 700 هه‌زار كه‌س و 140 هه‌زار كه‌س 560 هه‌زار كه‌سه. واته: زۆربه‌ی ئه‌و بێكارانه‌ی كه له‌گه‌ڕان به‌دوای كاردا ناكام ده‌مێننه‌وه، به‌بێ هۆ له رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی چالاك‌و بێكارانی ئێران وه‌لا نراون. له‌ڕێگه‌ی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و ئامار‌و رێژانه، بانكی جیهانی پێشبینی كردووه كه رێژه‌ی بێكاری ئێران تا ساڵی 2010ی زایینی به نزیكه‌ی 23% ده‌گات كه زۆرترین رێژه‌ی بێكاری له چه‌ند ساڵی رابردوودا ده‌بێت. لێكۆڵینه‌وه‌كانی دیكه نیشان ده‌ده‌ن كه هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی رێژه‌ی بێكاری، رێژه‌ی كرێكارانی گرێبه‌ستی په‌ره ده‌ستێنێت، به شێوه‌یه‌ك كه ئێستاكه 74%ی هێزی كاری چالاكی ئێران، كرێكارانی گرێبه‌ستی پێكی ده‌هێنن. واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌مترین پشتیوانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌مترین حه‌قده‌سته‌كانیان هه‌یه. له حاڵێكدا سندووقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی، داهاتی ساڵانه‌و سه‌رانه‌ی هه‌ر شارۆمه‌ندێكی ئێرانی له ماوه‌ی ساڵی 87ی هه‌تاویدا 4 میلیۆن‌و500 هه‌زار تمه‌ن راگه‌یاندوه، ئاماره‌كانی بانكی ناوه‌ندی ئێران ئه‌م رێژه‌یان له ماوه‌ی ساڵی 86ی هه‌تاویدا، 3میلیۆن و 700هه‌زار تمه‌ن مه‌زه‌نده كردووه كه به‌پێی نرخی ساڵه‌كانی 76ی هه‌تاوی، ده‌كاته نزیكه‌ی 64 هه‌زار تمه‌ن له مانگدا. سه‌ره‌ڕای چاوپۆشیكردن له‌و گومانه‌ی كه سه‌باره‌ت به ئاماری بێكاری‌و سه‌رقاڵ بووان به‌كار له‌ئارادایه، ته‌وژمی به‌رینی بێكاری له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له رێدایه. بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی، له راپۆرتی سێ مانگه‌ی ساڵی 87ی هه‌تاویدا رایگه‌یاندبوو: 60%ی پیشه‌كانی ئێستای ئێران، له كه‌رتی خزمه‌تگوزاری یان ده‌ڵاڵی هاورده‌كردن سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه له‌گه‌ڵ دابه‌زینی داهاته نه‌وتییه‌كان‌و له ئه‌نجامی دابه‌زینی هاورده‌كان و داكشان‌و كار، بارودۆخی بێكاری ئێران رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ خراپتر ده‌بێت. وێڕای ئه‌وانه‌ش، ناله‌بارتربوونی ئه‌م بارودۆخه چاوه‌ڕواننه‌كراو نیه. تا ئه‌و جێگه‌ی كه جێگری سه‌رۆك كۆماری بۆ بوودجه‌و چاودێری ستراتێژی، به ئاشكرا رایگه‌یاندووه كه كه‌م هاتنی 44 میلیارد دۆلاری ئه‌م ساڵ له‌رێگای دابه‌زینی 28% ی بوودجه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوخۆیی ئێرانه‌وه قه‌ره‌بوو ده‌بێته‌وه‌و گۆمانێك له‌وه‌دا نیه كه له‌منێوانه‌دا، یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازی به‌ر له هه‌موان، توشی خه‌سار ده‌بێت. له‌حاڵێكدا پێده‌چوو داهاته زه‌به‌لاحه‌كانی دراوی ئێران له‌ئه‌نجامی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت‌و گازه‌وه، له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا خه‌رجی سه‌رمایه‌گوزاری بكرێت، ئاماره‌كانی بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی نیشانده‌ده‌ن كه له‌ماوه‌ی ساڵه‌كانی 86 ی هه‌تاوی‌و نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 87، گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری پیشه‌سازی به ریز به 11%_ و 31%_ تووشی دابه‌زین بووه. له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا ته‌نیا له‌ئه‌نجامی فرۆشتنی نه‌وتی خاوه‌وه، 270 میلیارد دۆلار داهاتی بێ‌وێنه‌ی دراو وه‌ده‌ست ده‌وڵه‌تی نۆیه‌م كه‌وتووه، كه به‌جێگای گه‌شه‌پێدانی دانه‌شكاوی میللی، كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان و بێكاری، راسته‌وخۆ خه‌رجی هاورده‌كردنی شمه‌كی به‌كاربه‌ره‌كی‌و خزمه‌تگوزاری كراوه. له راستیدا، رێژه‌ی هاورده‌كانی ده‌وڵه‌تی نۆیه‌م له ماوه‌ی ساڵه‌كانی 84 تا 87ی هه‌تاویدا، نزیكه‌ی 269 میلیارد دۆلار بووه كه نزیكه‌ی گشت داهاته نه‌وتییه‌كانی ئێرانه له‌م ماوه‌یه‌دا. له‌و نێوانه‌دا، هاورده‌كانی شمه‌كه به‌ركاربه‌ركی‌یه‌كان نزیكه‌ی 208میلیارد دۆلار بووه‌و به‌شی شمه‌كی سه‌رمایه‌گوزاری كراوه‌كان به‌ڕێژه‌ی 43% له ماوه‌ی ساڵی 83 ی هه‌تاویدا به 5/18% تووشی دابه‌زین بووه.
ئه‌زموونی جیهانی سینه‌مای كوردی ئه‌نوه‌ر الف
له‌چه‌ند ساڵ له‌وه پێشه‌وه ئه‌گه‌ر له‌بیرمان بێت پاش فیلمی كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سبه‌كان له‌لایه‌ن به‌همه‌نی قوبادی ده‌رهێنه‌ری به توانای كورد، شه‌پۆلێكی نوێ له‌هه‌وڵ‌و هه‌نگاوی جیدیمان له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌كانی كورده‌وه بینیوه. ئه‌م هه‌نگاوانه زۆر جار خۆی له‌سازكردنی فیلمی كورت‌و هه‌روه‌ها فیلمی دیكه‌شدا بینیوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی له‌كۆماری ئیسلامی‌دا كه‌متر مه‌جال هه‌یه ده‌رهێنه‌ره كورده‌كان قسه‌و په‌یامه‌كانیان له‌رێگه‌ی چاوی كامێراوه ده‌رببڕن‌و گوزارشت بكه‌ن له‌و دیارده ناحه‌زانه‌ی كه رۆژانه له‌ئاستی كوردستان‌و باقی ناوچه‌كانی ئێران رووده‌دات، به‌ڵام هه‌روه‌ك ده‌بینین ئه‌و فیلمانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره كورده‌كانه‌وه سازكراون ده‌سكه‌وتی باشیان له‌ئاسته‌كانی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌مه‌ش به‌مانای دانانی یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانه به‌ره‌و رۆشتن به ئاراسته‌ی كوردستانێك كه بتوانێت له‌رێگه‌ی سینه‌ماو فیلمیشه‌وه سنووه‌ركان ببه‌زێنێت‌و خۆی له‌و بواره‌شدا بخاته به‌رچاو. له‌تازه‌ترینی ئه‌م رووداوانه سه‌ركه‌وتنی شه‌هرامی عه‌لیدی ده‌رهێنه‌ری فیلمی "سرته له‌گه‌ڵ با" كه ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش توانی سێ خه‌ڵات له‌چوار خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی سینه‌مایی كان بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات‌و هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتنی دووباره‌ی به‌همه‌نی قوبادی به‌فیلمی "كه‌س ئاگاداری پشیله‌كانی ئێران نییه" ده‌رخه‌ری ئیراده‌ی به‌هێزی خوازیارانی بواری فیلم‌و سینه‌مایه له‌كوردستان. شه‌هرام عه‌لیدی ئه‌گه‌رچی ئه‌م فیلمه‌ی به‌هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه سازكردووه، به‌ڵام به‌گشتی ده‌توانین وه‌ك شانازیی‌و سه‌ركه‌وتنێكی دیكه بۆ بواری سینه‌مایی ده‌رهێنه‌رانی گه‌لی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵات حیسابی بۆ بكه‌ین. سه‌رباری گشت رێگری‌و له‌مپه‌ره‌كان له‌به‌رده‌م بواری سینه‌مادا، لایه‌نگرانی ئه‌م بواره به‌خۆشیه‌وه هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بۆ رۆشتن به‌ره‌و بێچمگرتنی سینمای كوردی هه‌ڵگرتووه‌و ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ی ئه‌م دواییانه له‌بواری سینه‌ماو هاتنه مه‌یدانی ژماره‌یه‌ك لاوی ده‌رهێنه‌ر سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌نگاو نان بۆ گه‌شه‌ی سینه‌مای كوردی له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌توانین وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی مێژوویی بۆ گه‌لێك وه‌سف بكرێت كه له‌هه‌وڵدایه په‌یامی نهامه‌تی‌و ماڵوێرانییه‌كانی‌و هه‌روه‌ها ئیراده‌ی ده‌نگ هه‌ڵبڕینی بۆ سه‌لماندنی بوونی خۆی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌رێگه‌ی فیلم‌و سینه‌ما بكات. گومان له‌وه دانییه كه خه‌ڵكی كورد به‌درێژایی مێژوو سه‌رباری گشت رێگریه‌كان خاوه‌ن كه‌سانێكی به‌به‌هره‌و لێهاتوو بووه له‌بواره‌كانی هونه‌ردا. ئه‌گه‌ر ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا شانازیمان ته‌نیا به گرووپه مۆسیقاكانی كامكاره‌كان‌و پۆرنازرییه‌كان‌و عه‌نده‌لیبیه‌كان بوو، و ئه‌م گرووپانه‌ش هه‌ریه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك ببونه نوێنه‌ری ده‌ربڕینی ئیراده‌و كولتوری كۆمه‌ڵگای كوردی. ئێستاكه سه‌ركه‌وتنی ده‌رهێنه‌ره‌كانی گه‌لی كورد له‌فێستڤاڵه جیهانییه‌كان‌و گرتنی وێنه‌كه‌ی شه‌هرامی عه‌لیدی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا به‌جل‌وبه‌رگی كوردییه‌وه سه‌لماندی كه هونه‌رمه‌ندانی كورد توانای پێخستنه سه‌ر فه‌ره‌شه سووره‌كه‌ی فێستیڤاڵه جیهانییه‌كانیان هه‌یه. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گرنگه له‌بواری سینه‌مادا ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماند كه ده‌رهێنه‌ران‌و كه‌سانی شاره‌زا له‌بواری فیلم‌و سینه‌ماوه له‌كوردستان ئه‌گه‌ر مه‌جالی پێویستیان بۆ دابین بكرێ، ده‌توانن سه‌ركه‌وتنی له‌وانه شیاوتر بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن‌و ببنه نوێنه‌ری ئیراده‌ی ئاشتی‌و هێمنی گه‌لی كورد روو به‌دنیای ده‌ره‌وه‌مان.
|
|||||||