|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
قه‌یران، دیارده‌ی هاوزادی كۆماری ئیسلامی سالارپاشایی قه‌یران خوڵقاندن و زاڵكردنی دۆخی نائاسایی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا، به‌شێك له پێناسه‌ی نه‌گۆڕی دیكتاتۆره‌كانی دونیایه. دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی زیاتر له سێ ده‌یه‌یه به ئیسلامیزه كردنی شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ریی و له هه‌ناوی هه‌موو قه‌یرانه‌كاندا، هه‌رجاره و به قه‌یران خوڵقاندنێكی نوێ، ته‌مه‌نی رژیمه‌كه‌ی تێده‌په‌ڕێنێت و هه‌وڵ ده‌دات بۆ قۆناغێكی دیكه خۆی بسه‌پێنێت. له لایه‌كی دیكه‌وه رژیمی ئێران خۆی به میراتخۆری مێژوویی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن له مێژووی هاوچه‌رخی ئێران‌دا ده‌زانێت و گه‌ڵێك تیۆریسیه‌ن چ له ناوخۆ و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی رژیم، هه‌وڵی تیۆریزه‌كردنی ئه‌م روانگه‌و بۆچوونه‌یان داوه كه ستاره‌ته‌كه‌ی له‌سه‌رده‌می ره‌زاخانی په‌هله‌وییه‌وه ده‌ستی پێكرد. ئه‌وپڕۆژه‌ی كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی تاقانه، زمانێكی تایبه‌ت(لێره‌دا زمانی فارسی) و ئایین و كولتوورێكی ره‌سمی له ڕووی یاساییه‌وه ده‌چه‌سپێنێت و هاوكات هه‌رچه‌شنه جیاوازی و فره‌ڕه‌نگییه‌ك له رووی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و زمانییه‌وه حاشای لێده‌كات، له ساڵانی رابردووش‌دا، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندگه‌رای ئێران هه‌وڵی چه‌سپادنی داوه. سه‌رلێشیوای تیۆریك له پێناسه كردنی «نه‌ته‌وه» یان «ئوممه‌تی ئیسلامی» له پڕۆسه‌ی پڕ هه‌وراز و نشێوی ده‌سه‌ڵاتداری كۆماری ئیسلامی له‌م نێوه‌دا، ئاڵۆزییه‌كی قووڵ و بێ رێكاری به‌شوێن خۆیدا به‌جێ هێشتووه كه تا ئێستاش به پاساو و پشتگوێ خستن، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران زیاتر ده‌سته‌واژه‌ی «نه‌ته‌وه‌ی ئێران» به‌كار دێنن و چی دی ئوممه‌تی ئیسلام، بۆیان هیچ پاساوێكی ئایدۆلۆژیكی وه‌ك سه‌رده‌می خۆمه‌ینی بۆ نه‌ماوه. ئه‌وه‌نده‌ی راگرتنی ده‌سه‌ڵات به زه‌بری چه‌ك و هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ستراتێژییه، كه‌ی بنه‌ماگه‌رایی له ئایدۆلۆژی ئیسلامی سیاسی ئه‌ساس بووه بۆیان؟ ره‌نگه وته‌ی فه‌رمانده‌یی گشتی سپای پاسدارن له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستییه بێت كه ”راگرتنی نیزام و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له ئه‌نجامدانی نوێژ‌و رۆژوو واجبتره”. پارادۆكسی حاكمییه‌تی ئیسلامی سیاسی و هه‌وڵ بۆ چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن و ده‌سته‌واژه‌ی درۆیینی ”نه‌ته‌وه‌ی تاقانه‌ی ئێران” له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ راستییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژویی و كولتورییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران، تووشی چالێنج و بنبه‌ستی گه‌وره بووه: یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه پاشه‌كشه له چه‌مكی ”ئوممه‌تی ئیسلامی” بۆ ”نه‌ته‌وه‌ی ئێران”، خۆی له خۆیدا به‌شێك له هێمای ده‌سپێكی داڕمانی ئایدۆلۆژی ئیسلامی سیاسی له ناو گشتییه‌تی نیزامی كۆماری ئیسلامی‌دا بووه، له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌رگێز نه‌ته‌وه‌ی تاقانه‌ی ئێران، نه‌بووه بنه‌مای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن له ئێرانداو نه‌بووه هه‌وێنی یكگرتنێكی هێمایینی هه‌موو گه‌لانی ئێران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حاشاكردن له باقی شوناسه‌كانی دیكه، نه‌یتوانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی وه‌ك كورد و تورك و عه‌ره‌ب و به‌لوچ و.. له شوناسی درۆیینی نه‌ته‌وه‌ی تاقانه‌ی ئێران‌دا بتوێنێته‌وه. پاش زیاتر له هه‌شتاد ساڵ (به‌ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیشه‌وه) حاشاكردن له زمان و شوناس و كولتوره جیاوازه‌كان له ئێران، ئه‌م پڕۆژه‌یه له رووی مێژووییه‌وه توشی شكست و بنبه‌ستێكی بنه‌ڕه‌تی هاتووه، كۆماری ئیسلامیش ناتوانێ به حاشاكردن له‌م واقعییه‌ته سیاسی و مێژووییه، رواڵه‌تی پرسه‌كه بگۆڕێت بۆ سیمایه‌كی دیكه. ئه‌مه له بنه‌ڕه‌تدا قه‌یرانێكی مێژوویی و نه‌گۆڕو هه‌مه‌لایه‌نه‌یه بۆ كۆماری ئیسلامی، قه‌یرانێك كه بنجی ده‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی تره بۆ سه‌ر تان وپۆی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، هه‌وێنی به‌هێز كردنی ئه‌گه‌ره‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڵته‌كاندنی دیكتاتۆرییه‌تی ویلایه‌تی فه‌قیهه له چكۆڵه‌ترین قه‌یرانی سیاسی چ به هۆكاری ناوخۆیی یان ده‌ره‌كی. له‌پاڵ ئه‌م راستییه مێژوییانه‌دا، سیسته‌می سیاسی كۆماری ئیسلامی له‌م قۆناغه دیاریكراوه‌دا، هه‌تا دێت زیاتر ده‌بێته هۆكاری قووڵ بوونه‌وه‌ی كه‌ڵێن و درزه گه‌وره‌كانی ناوكۆمه‌ڵگای ئێران: یه‌كه‌م قووڵ بوونه‌وه‌ی كه‌لێنی نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و حاكمییه‌ت، هه‌ڵوه‌رینی پرێستیژی ویلایه‌تی فه‌قیه و ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها له زه‌ینی میلێۆنها خه‌ڵك له چین و توێژه جیاوازه‌كان له چوار مانگ و نیوی رابردوو له لایه‌ك و زه‌برو زه‌نگ و سه‌ركوتی بێڕه‌حمانه‌ی حاكمییه‌ت به جڵه‌وداری سپای پاسداران له لایه‌كی دیكه‌وه، زیاتر له هه‌ركاتێك له مێژووی كۆماری ئیسلامی دا، به‌ستێنی بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دوو هێز فه‌راهه‌م كردووه: هێزی هه‌تا ددان چه‌كداری حكومه‌ت و، هێزی به‌رێنی كۆمه‌ڵایه‌تی و بێ چه‌كی خه‌ڵكی ناڕازی. چی دیكه قسه كردن له مانه‌وه‌ی هه‌ر ئاستێك له بڕوای خه‌ڵك به حاكمییه‌ت، زیاتر له خه‌ون و خولیایه‌ك نیه له‌م دۆخه‌دا. ره‌وینه‌وه‌ی ترسی ده‌یان ساڵه دژ به قه‌ڵای ئه‌شكه‌نجه‌و كوشتار، گۆڕانێكی گه‌وره‌یه له ناخی كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا. كه‌لێنی دووهه‌م، قووڵبوونه‌وه‌ی كه‌لێنی چینایه‌تی ناو كۆمه‌ڵگای ئێرانه. ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌می ئه‌حمه‌دی نژاد به لابردنی سوبسیدی شت و مه‌ك و كاڵای خۆراكی خه‌ڵك، زه‌برێكی كاریگه‌ری له چینه هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگا وه‌شاند و ته‌نانه‌ت چینی مام ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگایش تووشی خه‌سار جیددی ده‌كات و پاڵتێوه‌نانیان به‌ره‌و هه‌ژاری زۆرتر، ده‌بێته به‌شێك له ئاكامی ئه‌م سیاسه‌ته. چینێك كه ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی پاش هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌یه‌م له‌م چه‌ند مانگه‌ی ئه‌خیردا بوون له ئێران‌دا. ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ڵه له ئاكامی پڕۆسه‌ی قه‌یرانی ئابووری و زه‌ق بوونه‌وه‌ی مافیای سوپای پاسداران و قۆرغ كردنی هه‌موو جه‌مسه‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌م هێزه‌وه له‌بواره‌كانی سیاسه‌ت و ئابووری و ئیجرائاتدا كه ئه‌حمه‌دی نژاد به پشتیوانی خامنه‌یی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، هاتۆته كایه‌وه. ئاكامی ترسناكی ئه‌م سیاسه‌ته ته‌نانه‌ت ده‌نگی ناره‌زایه‌تی نوێنه‌رانی پارلمانی ئێرانی به‌رز كردۆته‌وه و به‌رده‌وام هۆشدار به ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م ده‌ده‌ن. به پێی هه‌ندێك له پێشبینیه‌كان ئاستی هه‌ڵاوسان له درێژه‌ی عه‌مه‌لی كردنه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته تا 51 له سه‌د ده‌ڕوات و له‌شكری گه‌وره‌ی هه‌ژاران و بێكارانی نێو كۆمه‌ڵگا زۆرتر له رابردوو په‌ره‌ده‌ستێنێت. فه‌لاكه‌ت و هه‌ژاری، نه‌گۆڕترین دیاری دیكتاتۆری ئیسلامی ئێران بووه بۆ خه‌ڵكی سته‌مدیتوو و په‌ڕاوێز كه‌وتووانی كۆمه‌ڵگای ئێران له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا. ناخی قه‌یرانی ناوخۆیی ده‌ڕوات كه له ژێر گوشارێكی كه‌مه‌ر شكێندا، ژیانی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا (جگه له چینی ده‌سه‌ڵاتدار) تووشی خه‌سارێكی گه‌وره‌تر بكات و به‌م جۆره، له هه‌ناوی قه‌یران خولقاندنی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ده‌وڵه‌ت به ته‌مایه چۆك به خه‌ڵكی ناڕازی و نه‌یارانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دابدات. له لایه‌كی دیكه‌وه قه‌یران خولقاندن له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یش له‌مه‌ڕ دۆسییه ئه‌تۆمی، ده‌توانێ سه‌رپۆشێك بێت بۆ سه‌ركوتی ناوخۆیی ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم. له دڵی ئه‌م هه‌مووه قه‌یرانانه‌دایه كه ته‌نیا هێزی به‌رینی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌لانی ئێران و هێزی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌توانێ وه‌ك دینامیزمی سه‌ره‌كی گۆڕانكاری، هاوكێشه‌كه له‌م ململانێ گه‌وره‌یه‌ی نێوان ته‌رازوی هێزه‌كان به قازانجی خۆی بگۆڕێت‌و ده‌سه‌ڵاتی پووك و بێ ناوه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی كه ته‌نیا به زه‌بری چه‌ك و سه‌ركوت راگیراوه، به‌ره‌و هه‌ڵوه‌رین پاڵ تێوه‌نێت. بێ شك ده‌سته‌به‌ركردنی رزگاری یه‌كجاری و ئازادی بۆ گه‌لانی ئێران به شێوه‌یه‌كی ره‌سه‌ن و ئۆبژێكتیو، ته‌نیا له‌م سۆنگه‌یه‌وه مسۆگه‌ر ده‌بێت. |
|||||||