|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
مامۆستای ژن چرای روناكیبه‌خشی كۆمه‌ڵگا كه‌ژاڵ دره‌خشانی كاتێك سه‌ره‌نج ده‌ده‌ینه راده‌ی پێشكه‌وتوویی و دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگایه‌ك، بێگومان پێش هه‌موو شتێك پێویستمان به لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی مێژوویی هه‌موو ته‌وه‌ره‌كانی سیاسی، كۆمه‌لایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، سیستمی په‌روه‌رده‌و بارهێنان، مافی مرۆڤ و به‌رابه‌ری ژن وپیاو وته‌نانه‌ت جوگرافیایی تایبه‌ت به‌ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه ده‌بێت كه هه‌ركامه‌یان ده‌یان بابه‌تی جیاواز ده‌خوازێت. كه لێره‌دا به‌بۆنه‌ی روژی مامۆستا لایه‌نی په‌روه‌رده‌و بارهێنان ده‌كه‌ینه ته‌وه‌ری باسه‌كه‌مان. بێ گومان هه‌ر وڵاتێك كه به گشتی خاوه‌نی سیستمێكی پێشكه‌وتووه، له فاكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و پێشكه‌وتنه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و بارهێنانه. بۆ نموونه وڵاتێكی وه‌ك كۆریای باشوور كه یه‌كێكه له‌پێشكه‌وتووترین وڵاتانی جیهان ده‌ڵێن سێ هۆكار بوونه مایه‌ی پێشكه‌وتنمان خوێندن، خوێندن، خوێندن،پێكهاته‌ی بیرۆكه‌و شكڵگرتنی كه‌سیه‌تی ئینسانه‌كانی هه‌ركۆمه‌ڵگایه‌ك له‌ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه له‌دوای بنه‌ماڵه له‌مه‌دره‌سه‌و ده‌ست پێ ده‌كات وكه‌سانی بارهێنه‌ر به تایبه‌ت مامۆستا وه‌ك توێژێكی كاریگه‌ر له‌م پرۆسه‌یه‌دا رۆڵ ده‌گێرن. بێجگه له‌مه بونیادی گه‌شه‌كردن له بواری زانستی، كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری كۆمه‌ڵگا له جێگه‌كانی بارهێنان له‌وانه‌قوتابخانه داده‌نرێت. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر توێژی مامۆستا تووشی ئاسته‌نگ هاتبێت، پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ش كه‌م وكۆری په‌یدا كردووه. مامۆستا وه‌ك مرۆڤێكی ناسراو و به‌رچاو درووستكه‌ر وبه‌رهه‌مهێنه‌ری هزری ناو كۆمه‌ڵگایه. قوتابخانه‌و موعه‌لیمه(مامۆستا) كه ده‌توانن تاكێكی درووست و گونجاو و له‌هه‌مان كاتدا تاكێكی لاده‌ر و ناكۆمه‌ڵایه‌تی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگا بكات. بۆیه بۆ زیاتر گرنگی دان به مامۆستا و پڕۆسه‌ی بارهێنان له سالی 1966، 5ی ئوكتۆبر به‌رابه‌ر به13ی ره‌زبه‌ر، رێكخراووی جیهانی یۆنسكۆ ئه‌م روژه‌ی به‌رۆژی جیهانی مامۆستا به‌دنیا ناساند. له‌م رۆژه‌دا گرنگی په‌روه‌رده‌و بارهێنان ومامۆستائه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌ركێكی زۆر قورس وگرنگیان له سه‌ر شانه ناسێنرا. له‌دوای به جیهانی بوونی رۆژی موعه‌لیم زۆربه‌ی وڵاته‌كان به پشتیوانی رێكخراوی یونیسكۆ دابین كردنی ئه‌منیت و ئاسایشیان بۆموعه‌لیمان به‌شێوه‌ی یاسایی ده‌رهێنا. بۆ نموونه وڵاتی كه‌نه‌دا بڕی 100 میلیۆن دۆلاری ته‌رخان كرد بۆ دابین كردنی ئیمكاناتی فێركردن بۆ خوێندكاران و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری موعه‌لیمان به ستراتێژی فێركردنی نوێی وانه‌وتنه‌وه. له وڵاتی كه‌نه‌دا پیشه‌ی مامۆستایی، یه‌كێك له پارێزراوترین و جێی باوه‌ڕترین پیشه‌كانه كه هۆگرانی به‌رچاوی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاوێك به‌سه‌ر مێژووی سی ساڵه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و باروودۆخی مامۆستا به‌گشتی و ژنانی مامۆستا به‌تایبه‌تی بخشێنین، ده‌بینین كه باروودۆخی ناله‌باری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و قه‌یرانی ئابووری كه هه‌موو چین و توێژه‌كانی گرتۆته‌وه، مامۆستایانیشی خستۆته ژێر گوشار وزه‌ختی له‌راده‌به‌ده‌ر. سیسته‌می په‌ره‌ورده‌ی ئێران له سیستمه رۆژهه‌ڵاتی ودواكه‌وتووه‌كانی جیهان به ئه‌ژمار دێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه رژیم به‌هۆی ترس له داڕووخانی ده‌ست تێوه‌ردانی هێزی ئه‌منییه‌تی و سه‌ربازی له كاروو باری په‌روه‌رده‌وه و موعه‌لیمی ئیزنی پێدراوه و بچووكترین جووڵه‌ی مامۆستایان بۆ به ده‌ستهێنانی مافه به‌رحه‌قه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه كپ ده‌كات. له‌وڵاته پیشكه‌وتووه‌كاندامامۆستاو قوتابخانه خاوه‌ن قورسایی و گرنگی تایبه‌تی خۆیه‌تی كه‌یه‌كیك له هۆكاره‌كانی بێجگه له‌ئاستی هوشیاری خه‌ڵكی، بۆ بایه‌خ پێدانی ده‌سه‌ڵات وحكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری كوماری ئیسلامی‌دا، نه‌ته‌نیا هیچ بایه‌خێك به‌م لایه‌نه نه‌دراوه زیاتر هه‌وڵدراوه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئامانجه قیزه‌ونه‌كانی خۆی كه‌ڵكی لێوه‌بگرێت. یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه شیاوه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكرات و ئازاد، نه‌بوونی نایه‌كسانی وهه‌ڵاواردنی جنسییه وهه‌روا كه فێمێنیسته‌كان ده‌ڵین كۆمه‌ڵگایه كه جینس درووست ده‌كات. مێژووی كۆماری ئیسلامی به نیسبه‌ت مافی ژنانه‌وه، مێژوویه‌ك بووه پڕاوپڕ له هه‌ڵاواردن و بێڕێزی به‌ژن كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه به سیستمی دواكه‌وتووی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی ئیسلامی. ئێران یه‌كێك له‌وه وڵاتانه‌یه كه بێجگه له‌میلیتاریزه بوونی هه‌موو ناوه‌نده‌كانی، به گشتی ئایین و شه‌رع ده‌ستی داگرتووه به‌سه‌ر ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ش وله‌م رێگاوه به‌رهه‌مهێنه‌ری سیستمێكی كۆنه‌په‌رستانه‌ی پیاوسالاری بووه. به درێژایی مێژوو ئه‌گه‌رچی سه‌رمایه‌داری ده‌ستی باڵای هه‌بووه له چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان، به‌لام ئه‌وانی هێنایه نێو بازاری كار‌و به‌رهه‌مهێنان و توانیان تا راده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆیی ئابووری به‌ده‌ست بهێنن. سه‌ربه‌خۆیی ئابووری بێگومان ده‌توانێت كاریگه‌ری به‌رچاو له ده‌سته‌به‌ر كردنی مافی ژنان دابنێت كه به كار كردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و به‌شداری كردن له به‌رێوه‌بردنی كار‌و باری كۆمه‌ڵاتی مسۆگه‌ر ده‌بێت. به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای خه‌باتی دوورودرێژی ژنان بو به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانیان هێشتا ناتوانن زۆرێك له پیشه‌كان هه‌ڵبژیرن یان خود ده‌بینین له‌زانكۆكاندا بوارگه‌لێكی تایبه‌ت بۆ خوێندنی ژنان قه‌ده‌غه كراوه. مامۆستایی یه‌كێك له‌و پیشه‌یانه‌یه كه راده‌یه‌كی به‌رچاو له ژنان هه‌ڵیده‌بژێرن. ژن وه‌ك ئینسانێكی خاوه‌ن سۆز و خۆشه‌ویستی له‌و په‌ڕی فیداكاری و له‌خۆبردووییه‌وه هه‌وڵ ده‌دات منداڵانی قوتابخانه‌كان به شێوه‌یه‌كی درووست باربهێنیت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت به داخه‌وه خودی ژنانیش خویان كاریگه‌ریان هه‌یه له سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی هزری پیاوسالاری كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه بۆ فه‌رهه‌نگ و په‌روه‌ده‌ی نادرووستی باوی كۆمه‌ڵكا كه هه‌رله ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه له بنه‌ماڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات . كاتێك كه باس له سته‌می چه‌ن باره له ژن ده‌كه‌ین بێ شك ته‌نیا تایبه‌ت نییه به ژنی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش كه جارێك به هۆی ژن بوونیه‌وه ده‌چه‌وسێته‌وه و جارێكیش به هۆی كرێكار بوونیه‌وه، له ئێرانی ژێر ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامی‌دا مامۆستایی ژنیش سته‌می چه‌ن باره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. ژنی مامۆستا و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌نی هاوسه‌رو منداڵن، بێجگه له‌وه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ كار ده‌كه‌ن هه‌ۆڵده‌ده‌ن رۆڵی هاوسه‌ری و دایكایه‌تیش بگێڕن. ئه‌وان بێجگه له په‌روه‌رده‌ی منداله‌كانی خۆیان ئه‌ركی بارهێنانی جیلێكی دیكه له منداڵانی قوتابخانه‌كانیان له ئه‌ستۆیه. جێ نه‌كه‌وتنی فه‌رهه‌نگی دابه‌ش كردنی كاری ناوماڵ له نێوان ژن و پیاودا بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه ژنی مامۆستا ته‌نانه‌ت كاتی پشوودانی له ماڵ بێت بۆئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌موو شتێك بۆ راحتی وخۆشی هاوسه‌ر و منداله‌كانی ئاماده بكات. ئه‌گه‌رچی پیشه‌ی موعه‌لیمی یۆ ژنان تا راده‌یه‌ك لایه‌نی پوزێتیفی وه‌ك، سه‌ربه‌خۆی ئابووری، باوه‌ڕ به‌خۆ بوون، داهێنه‌ر بوون و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی هوشیاری هه‌یه، به‌لام ده‌بینین سه‌ره‌ڕای به‌شداری ئه‌وان له دابین كردنی بژیوی ژیانی بنه‌ماڵه، هیچ خاوه‌نداریه‌تییه‌كیان له سامان و سه‌رمایه‌ی بنه‌ماڵه‌دا نییه وهه‌موو ده‌سكه‌وه‌ته ماڵی و ئابووریه‌كان له‌ژێر ده‌ستی پیاودایه وئه‌مه به‌هۆی یاسای دژه ژنی كۆماری ئیسلامی و زاڵبوونی فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری به سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیاندایه كه ژن هه‌ر له منداڵییه‌وه ئاماده كراوه بو به‌رێوه بردنی كاری ناو ماڵ و به جێ هینانی رۆڵی هاوسه‌ریه‌تی و دایكایه‌تی، بوونی وه‌ها ئایدۆلۆژیه‌ك و نه‌بوونی سیسته‌مێكی دێمۆكرات و دادپه‌روه‌رانه‌و یاسایی بۆ پشتیوانی ژن، ته‌نیا قوربانی بوونی ژنی لێده‌كه‌وێته‌وه له پێناو بنه‌ماڵه‌دا. ئاشكرایه له‌ئێرانی ئیسلامی‌دا به هۆی باروودۆخی ناله‌باری سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه داهاته كه‌مه‌ی كه به مامۆستا ده‌درێت، به هیچ شێوه‌یه‌ك بژیوی ژیانیان دابین ناكات بۆیه ناچار ده‌بن به هه‌ڵبژاردنی كاری دووه‌م و سێهه‌م، و ئه‌مه كاریگه‌ری داده‌نێت له‌سه‌ر شێوه‌ی وانه وتنه‌وه‌ی ئه‌وان كه وزه و توانایی ئه‌وه‌نده‌یان نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌یی كه بتوانن به شێوه‌یه‌كی شیاو ئه‌ره‌كه‌كانیان به‌ڕێوه‌به‌رن، به‌گشتی ده‌توانین بڵێن مامۆستا له توێژی هه‌ژار و كه‌م داهاتی كۆمه‌ڵگای ئێرانن. ئه‌مساڵیش هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن و رۆژی مامۆستا رژیم گوشاره‌كانی بۆسه‌ر چالاكانی بواری مافی مامۆستا زیاد كردووه و و ته‌نانه‌ت ئیزنی گرتنی مه‌راسیمی رۆژی مامۆستایی له زۆربه‌ی شاره‌كانی قه‌ده‌غه كرد و كه‌سانێكی به سه‌پاندنی حوكمی زیندان و دوور خستنه‌وه‌و شه‌لاق مه‌حكوم كردووه به تایبه‌ت له كوردستان ئه‌م كرده‌وانه‌ی رژیم زۆر توندتر بووه. به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌بینین كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه مامۆستا ومامۆستای ژن وه‌ك بزوتنه‌وی ژنان به تووندی سه‌ركوت و بێده‌نگ كراون، هه‌روه‌ك رابردوو وه‌ك چرای روناكیبه‌خشی ناو دڵی تاریكی دیكتاتۆری، به هێزێكی زیاتر‌و ئه‌كتیڤتره‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه له‌سه‌ر رێگایاندایه هاتونه‌ته مه‌یدان و دژبه رژیمی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی ده‌وه‌ستنه‌وه. سه‌رچاوه: فاكته مێژووییه‌كان، بابه‌تی: نگاهی به تاریخ روز جهانی معلم؛ یك دنیا فانوس رنگین |
|||||||