|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
قۆناغی نوێی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی کۆماری ئیسلامی ئه‌نوه‌ر ئه‌سه‌دزاده دۆسیه‌ی ناوكی ئێران له‌ماوه‌ی ڕابردوو‌و پاش دانیشتنه‌كه‌ی یه‌كی ئۆكتۆبری ئه‌مساڵ له‌شاری ژێنێفی سوئیس خۆی له‌جۆرێكی دیكه‌دا بینیه‌وه‌و به‌شێكی زۆر له‌شاره‌زایان‌و كارناسانی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز لێدوان‌و خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وڵاتانی رۆژئاوایی‌و به‌تایبه‌تی ئا‌مریكا ره‌زامه‌ندی خۆیان له ئاكامی ئه‌م دانیشتنه ده‌ربڕیوه‌وه به سه‌ره‌تای ده‌سپێكی قۆناغێكی نوێ له گفتگۆكردن ئه‌ژماریان كردووه‌و له‌هه‌مانكاتدا كۆماری ئیسلامیش ئاكامی گفتگۆكانی ئه‌م خوله‌ی به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ خۆی تۆماركردووه. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌م دوو بۆچوونه هه‌ندێك قسه‌ی دیكه‌ش هاتوونه‌ته ئاراوه كه خۆشبینی روانینی ئامریكا‌و رۆژئاوا به‌ساویلاكانه ناولێبردووه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵوێستێكی كاتیی‌و مه‌به‌ستداره. لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وێنایه‌كی تا راده‌یه‌ك واقیعبینانه له‌م هه‌ڵویسته تازه‌ی رژیم بكه‌ینه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاوڕێك له بارودۆخیی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كی كۆماری ئیسلامی بده‌ینه‌وه. كۆماری ئیسلامی له‌كاتێكدا ئه‌مجاره رۆشته پێی گفتگۆكان كه له‌بواری ره‌واییدا له‌هه‌میشه زیاتر چ له‌ناوخۆدا وچ له‌ده‌وه‌ره‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌زمه‌یه‌كی قووڵ به‌ره‌وڕووبووه. رژیم‌و كاربه‌ده‌ستانی پاش فرت‌و فێڵ‌و ساخته‌كاریی له‌گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌هه‌می سه‌رۆك كۆماری له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌وه تووشی به‌رهه‌ڵستكارییه‌كه‌ی بێ وێنه بووه‌وه. راده‌ی ئه‌م به‌رهه‌ڵستكارییه به‌گوێره‌ی سه‌رجه‌م شاره‌زایان شتێكی بێ وێنه‌و له‌هه‌مانكاتدا چاوه‌ڕوان نه‌كراوبوو. كۆماری ئیسلامیش بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه ده‌ستیدایه سه‌ركوت‌و كوشتاری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ناڕازی له‌دژی رژیم‌و به‌تایبه‌تی ئه‌نجامی ساخته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان. ئه‌مه‌ش كات‌و تێچوویه‌كی زۆری بۆ كۆماری ئیسلامی ده‌خوازێ‌و ناچار بوو به‌ته‌واوی وزه‌ی خۆی بۆ خاوكردنه‌وه‌ی كه‌شی پڕ له ئاڵۆزی ناوخۆیی ته‌رخان بكات. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه زیاتر له‌هه‌میشه راستییه‌كی سه‌لماند كه كۆماری ئیسلامی هیچ پێگه‌یه‌كی له‌ناو زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا نییه‌و ئه‌مه‌ش بووه هۆی نیشاندانی سیمای راسته‌قینه‌ی كه‌لێنی كۆمه‌ڵانی ئێران‌و رژیمی ویلایه‌تی فه‌قیه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاربه‌ده‌ستانی رژیم ددانیان پێدانه‌ده‌نا. رداه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ئاستێكدا بوو كه كۆماری ئیسلامی ئه‌مجاره‌یان به‌شێوه‌ی ئاشكرا قه‌ڵشتێكی به‌خۆییه‌وه بینی كه نه‌یتوانی بیشارێته‌وه. ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران‌و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییش له‌م ماوه‌دا شاهیدی بوون، قوڵبوونه‌وه‌و هاتنه ئارای دووبه‌ره‌كییه‌كی ئاشكرا له‌ناو رۆحانییه‌تی باڵای كۆماری ئیسلامی له‌هه‌ڵوێسته گرتن به‌نیسبه‌ت رووداوه‌كانی ئه‌م داواییانه بوو. ئه‌مه توانی به‌راده‌یه‌ك كۆماری ئیسلامی‌و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی كۆده‌تاش سه‌رباری گشت پڕوپاگه‌نده درۆیینه‌كانی تووشی لاوازی‌و دووبه‌ره‌كی بكات. ئه‌گه‌ر له‌پاڵ قووڵبوونه‌وه‌ی جیاوازییه‌كانی نێوان باڵی رۆحانییه‌تی رژیم، توندبوونه‌وه‌ی ململانێیه‌كانی نێوان باڵی بناژۆخواز‌و رێفۆرمخوازانی پێشووی كۆماری ئیسلامیش ببینین، راده‌ی شپرزه‌یی‌و لاوازی‌و له‌هه‌مانكاتدا په‌ره‌سه‌ندنی كێشه‌و ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی رژیمیشمان بۆ ده‌ركه‌وێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ئه‌وه‌ی بینرا هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتی رژیم بوو بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م گرفت‌و كێشانه‌دا. چوونه شه‌ڕی ململانێی‌و له‌هه‌مانكاتدا هه‌وڵ بۆ بنه‌بڕكردنی كێشه‌كان له‌دوو به‌ره‌ی شه‌ڕدا له‌ناخۆی كۆماری ئیسلامی ده‌توانرێ وه‌ك فاكته‌رێكی گرنگ بۆ رۆشتن به‌ره‌و هه‌نگاو هه‌ڵگرتنی تاكتیكی بۆ گفتگۆگانی ئه‌م خوله له‌به‌رچاو بگرین. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كۆماری ئیسلامی ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش به‌ته‌واوی پشتی به وڵاتێكی وه‌ك روسیه به‌ستبوو و هه‌وڵی خۆی ده‌دات كه‌لێنێك پێك بێنێت له‌ناو یه‌كییه‌تی ئورووپا‌و وڵاتانی 5+1، ئه‌مجاره‌و پاش پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئا‌مریكا له لابردنی گه‌ڵاڵه‌ی قه‌ڵغانی موشه‌كی له وڵاتانی مه‌جارستان‌و له‌هێستان كه وڵاتی رووسیه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆی لێكیده‌دایه‌وه، هه‌ر وه‌ك چاوه‌ڕوانده‌كرا بووه هۆی خاوه‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی رووسیه له‌به‌رابه‌ر ئامریكادا. ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان روسیه‌و ئێران داده‌نێت. ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی ئامریكا‌و هه‌روه‌ها دانی دروشمی دژه روسیه وه‌ك جاری یه‌كه‌م له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مجاره تا راده‌یه‌ك شوێنی دانا له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی پێشووی رووسیا له پشتیوانی كردنی كۆماری ئیسلامی. ئاشكرایه كه كۆماری ئیسلامی وه‌ك یه‌ك له‌وڵاتانی به‌هێزی ناوچه‌كه‌و وه‌ك كڕیاری سه‌ره‌كی چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی‌و به‌تایبه‌تی موشه‌كه‌كانی اس 300و اس 400 كه توانای بردنه سه‌ره‌وه‌ی توانایی به‌رگری موشه‌كی له ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی رژیم ده‌باته سه‌ره‌وه‌و هه‌روه‌ها له‌ئاستی دیپلۆماسی نێونه‌ته‌وه‌ییدا كاریگه‌ری گرنگی هه‌یه له گۆڕانی هاوكێشه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆماری ئیسلامی. كێشه‌ی ده‌ره‌كی كۆماری ئیسلامی پاش خاوبوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی رووسیه‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵی وڵاتانی ده‌ره‌كی‌و به‌تایبه‌تی ئا‌مریكا بۆ توندكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان له‌دژی ئێران له‌ئه‌گه‌ری نه‌هاتنه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر مێزی گفتگۆكان‌و به‌تایبه‌تی ده‌نگۆی ئه‌و كاتی سه‌پاندنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر ناردنی بێنزین بۆ رژیم ببوه جێگه‌ی مه‌ترسی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی. به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وانه‌ی به‌كورتی باسی هات بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كۆماری ئیسلامی له‌دۆخێكی ته‌واو هه‌ستیاری ده‌سه‌ڵاتداری خۆیدایه. بۆیه چاوه‌ڕوانده‌كرا كه رژیم له‌یه‌ك له‌و به‌رانه‌دا به‌جۆرێك پاشه‌كشه‌یه‌كی هه‌ر چه‌ند رواڵه‌تیانه‌ش بێت بكات‌و به‌م چه‌شنه له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌یه‌ك بێت بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه‌ی لێیكه‌وتووه. ئه‌وه‌ی بینرا ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند كه كۆماری ئیسلامی به‌پێی پێشینه‌ی پێشووتری تا راده‌یه‌ك له‌ئاستی كێشه ده‌ره‌كییه‌كان هه‌ڵوێستی نه‌رمتر بنوێنێت. چوونه مه‌یدانی شه‌ڕ له‌سێ به‌ره‌دا بۆ كۆماری ئیسلامی ئه‌سته‌م بوو‌و رژیم توانای به‌ره‌نگاری له‌م به‌ره به‌رینه‌ی شه‌ڕی له‌خۆیدا به‌دی نه‌ده‌كرد. به‌م بۆنه‌وه خاوكردنه‌وه‌و نه‌رمی نواندن‌و یان باشتره بڵێین خواردنه‌وه‌ی جامی ژه‌هره‌كه‌ی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ر چه‌ند تاكتیكیش بێت به مه‌سڵحه‌تی خۆی ده‌زانی. بۆیه سه‌رباری گشت پڕوپاگه‌نده‌كانی رژیم سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتن له‌م كێشمه‌كێشه ئه‌تۆمیه‌دا، ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ جیا له‌شكست‌و ملدان به سیاسه‌ته‌كانی وڵاتانی 5+1 نه‌بێت چی دیكه‌ی وه‌ده‌ست نه‌هێناوه. په‌سه‌ندكردنی گواستنه‌وه‌ی 1200 كیلوگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی 5% بۆ وڵاتانی رووسیه یان فه‌ڕانسه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ كار له‌سه‌ر پیتاندنی تا 20%ی بۆ بكرێ‌و ته‌نیا بۆ كاری دام‌وده‌زگا توێژه‌ره‌وه‌كانی ئێران بێت، پێشووتریش ئه‌م باسه هاتبووه ئاراوه‌و كۆماری ئیسلامی نه‌چووه بواری جێبه‌جێكردنییه‌وه. ئه‌مه بۆ ده‌سكه‌وته بۆ رژیم؟ ئیزن دان به پشكێنه‌رانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆم بۆ وێستگه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران‌و به‌تایبه‌تی ناوه‌ندی تازه بینراوه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌ده‌ورووبه‌ری شاری قوم ئه‌گه‌ر ئاكامی سیاسه‌تی پاشه‌كشه‌ی رژیم نه‌بێت، كه‌ی ده‌چێته خانه‌ی ده‌سكه‌وته‌وه؟ به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌وانه راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنگر ئه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامی چه‌نده پابه‌ندی ئه‌م به‌ڵێنانه‌ی له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته‌وه؟ مێژووی كۆماری ئیسلامی پڕه له سیاسه‌تی درۆ‌و ساخته‌و باشتره بڵێن سیاسه‌تی كات كڕینه بۆ خۆئاماده‌كردنه‌وه‌ی دووباره‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی رژیم له‌گه‌ڵ گشت ناڕازیانی ناوخۆیی. خاوبوونه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌كیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرژی‌و ئاڵۆزییه‌كانی ناوخۆی خۆی له‌هه‌موو بوارێكدا. رژیم مه‌به‌ستییه‌تی به‌م جۆره خۆی له‌شه‌ڕێكی ده‌ره‌كی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی به‌دوور بگرێت‌و ته‌واوی هێزوتوانی خۆی بۆ سه‌ركوت‌و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی پادگانی خۆی بخاته گه‌ڕ. گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی تاكتیكی‌و فریودانی وڵاتانی ده‌ره‌كی به‌درێژایی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی‌دا سیاسه‌تێكی روون‌و ئاشكرا بووه. بۆیه گه‌شبینی‌و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی نه‌رمی نواندنی وڵاتانی ده‌ره‌كی له‌ئاست ئه‌حمه‌دی نژاد‌و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی كه زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران به‌نوێنه‌ری خۆیانی نازانن، سیاسه‌تێكی تا راده‌یه‌ك جێگه‌ی په‌سه‌ند نییه. ئاشكرایه كه سیاسه‌تی چوونه ناو گفتوگۆی وڵاتانی 5+1 له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر دان به‌خشینی ئیمتیازه به رژیم تاكوو پیتاندنی یۆرانیۆم به‌ته‌واوی رابگرێ. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وڵاتانی 5+1و به‌تایبه‌تی ئا‌مریكا لایان وایه كه ئه‌گه‌ر له‌م بواره‌دا پاشه‌كشه به كۆماری ئیسلامی بكه‌ن توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه دواتریش به‌دانی هه‌ندێك ئیمتیازی دیكه!!! كۆماری ئیسلامی به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌یێنن كه ده‌ست له پشتیوانی تێرۆریزم‌و هه‌روه‌ها واز له ده‌ستێوردان له پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیل‌و فه‌له‌ستین‌و هه‌روه‌ها ده‌خاڵه‌ت كردن له‌عێراق‌و ئه‌فغانستان بهێنێت‌و یارمه‌تیده‌ر بێت له‌پێكهێنانی سه‌قامگیری‌وئه‌منییه‌ت له‌و ناوچانه‌دا. لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی راوه‌ستانه ئه‌و راستییه كه گشت ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئامریكا‌و وڵاتانی ده‌ره‌كی له‌گه‌ڵ رژیمێكدا دێته ئاراوه كه به‌ته‌واویی تووشی ئه‌زمه‌و قه‌یرانی شه‌رعییه‌ته له‌ناوخۆ. كۆماری ئیسلامی له‌ناوخۆ به‌ته‌واوی دژی سه‌رجه‌م یاساكانی مرۆڤایه‌تییه‌و وه‌ك یه‌ك له ولاتانی سه‌ره‌كی پێشێلكه‌ری مافی مرۆڤ ناسراوه. نه‌ته‌وه‌كانی ئێران رۆژ به‌رۆژ زیاتر ده‌چه‌وسێنه‌وه‌و هیچ مه‌جال‌و ده‌رفه‌تێكی ده‌نگ هه‌ڵبرینیان پێ نادرێ. به‌شێكی زۆری چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی له‌زیندانه‌كاندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ كۆماری ئیسلامی به‌ته‌واوی له‌هه‌وڵی یه‌كده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاته به پشتگه‌رمی هێزه ئه‌منیی‌و لیباس شه‌خسی‌و به‌تایبه‌تی سپای پاسداران. له‌ئاستی ده‌ركیشدا هه‌وڵی رژیم بۆ پێكهێنان‌و به‌رفراوانكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی شتێكی حاشاهه‌ڵنگره. به‌له‌به‌رچاوگرتنی گشت ئه‌وانه ده‌كرێ ئه‌و ئه‌نجامه وه‌ربگرین كه كۆماری ئیسلامی له‌به‌رابه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی وڵاتانی ده‌ره‌كی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه ناكات. ده‌وڵه‌تی پاسداری ئه‌حمه‌دی نژاد به‌پشتیوانی خامنه‌یی‌و سپای پاسداران له‌هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی دوایین قۆناغی ستراتێژی كۆماری ئیسلامین. رژیم سووره له سه‌ر ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی خۆی به‌چه‌كی ئه‌تۆمی‌و مانه‌وه‌ی خۆی‌و گرتنی ئیمتیاز هه‌روه‌ها گه‌یشتن به زلهێز بوونی ناوچه‌كه له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه. پاش وه‌ده‌رنانی ریفۆرمخوازان ئه‌مه دوایین قۆناغه‌كانی پرۆسه‌ی ده‌وڵه‌تی كۆده‌تایه بۆ رۆشتن به‌ره‌و ئامانجه‌كانیان. ئه‌و كه‌سانه‌ی ئێستاكه له‌ناخۆی رژیم ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه گرتووه زۆربه‌یان ئه‌ندامانی سپای پاسدارانن‌و دركیان به‌و واقه‌عیته كردووه كه ئه‌گه‌ر رژیم له‌م پرۆسه‌دا دواكه‌وێت، له‌ئاست پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌رده‌م به‌جێ ده‌مێنێت‌و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا توانای سه‌ركوتی ناوخۆیی‌و نه‌یارانیان به شێوه‌یه‌ك له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. بۆیه ئه‌م قسه‌و له‌هه‌مانكاتدا ئه‌م پاشه‌كشانه‌ی رژیم ته‌نیا تاكتیكیه‌و هه‌روه‌ك وترا بۆ كڕینی كاته بۆ ئه‌وه‌ی له‌بنه‌وه‌و به‌نهێنی سه‌رقاڵی به‌ره‌وپێشبردنی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی بێت‌و هه‌روه‌ها خۆی زیاتر ئاماده بكات بۆ سه‌ركوت‌و سه‌لماندنی ده‌سه‌ڵات‌و هێژێموونی سپای پاسداران‌و رژیمه له ناوچه‌كه‌دا. به‌ڵام گشت ئه‌مانه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌توانێت بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه. وه‌ك زۆربه‌ی شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌مه دوایین هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌ته‌و ئه‌حمه‌دی نژادی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دۆخه‌كه ده‌بێت. بۆیه رژیم سه‌رباری سیاسه‌تی شله‌و تونده‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییش ناتوانێت براوه‌ی سه‌ره‌كی بێت. به‌خۆشیه‌وه ئه‌وه‌ی له‌ئاستی ئێران ده‌بینرێ بوونی شه‌پۆلێكی به‌رینی ئازادیخوازییه له‌دژ سه‌رجه‌می كۆماری ئیسلامی. نه‌بوونی پشتیوانی زۆرینه‌ی خه‌ڵك باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ شكست‌و نه‌مانی كۆماری ئیسلامی‌و كاربه‌ده‌ستانی.
|
|||||||