|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
به بۆنه‌ی 25ی نۆڤامبه‌ره‌وه خوشكانی میرابال، 4 خوشكی شۆڕشگێڕ بوون كه 3 كه‌س له‌م خۆشكانه، به ناوه‌كانی پاتریا مێرسێدس میراباڵ ، ماریا ئارژانتینا مینێروا میرابال، ئانتۆنیا ماریا تێرازا میرابال رۆژی 25 نوامبری1960 له خه‌بات دژ به دیكتاتۆرییه‌تی رافائل ترۆخیۆ له كۆماری دۆمینیكه‌ن ، گیانیان له ده‌ست دا و له لایه‌ن رژیمی دیكتاتۆره‌وه له‌م رۆژه‌دا، كوژران. چه‌ند ساڵ دواتر كوژرانی ئه‌م سێ خۆشكه‌شۆڕشگێڕ و چالاكی سیاسییه له لایه‌ن دیكتاتۆری ترۆخیۆ وه به ره‌مزی توندووتیژی دژ به ژنان و له ساڵی 1991 ه‌وه بووه به ره‌مزی خه‌بات دژ به توندووتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان، تا ئه‌وه‌ی رۆژی 17 ئۆكتۆبری 1999 كۆمه‌ڵی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له 83 هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتی خولی 54ی خۆیدا، رۆژی 25 نوامبری وه‌ك رۆژی نه‌هێشتنی توندوتیژی دیاری كرد. له‌و ساڵه به دواوه رۆژی 25ی نوامبر له هه‌موو شوێنی جیهان، وه‌ك ره‌مزێ خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی ده‌ناسرێ و كۆنفرانس و كۆر و كۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان له‌م رۆژه‌دا ساز ده‌كرێ. توندوتیژی چییه؟ كه باس له 25ی نۆڤامبه‌ر و رۆژی خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی توندووتیژی ده‌كرێ سه‌ره‌تا باشتر وایه پێناسه‌یه‌كی ئه‌م چه‌مكه بكرێت. ئه‌و كاته‌ی باس له چه‌مكی توندوتیژی ده‌كرێ، كێشه‌یه‌كی گه‌وره دێته پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تا ئێستا پێناسه‌یه‌كی كۆنكرێت و دیاری كرا‌و له توندووتیژی نه‌دراوه به ده‌سته‌وه، به‌شێك له كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسان له‌وانه گێڵز و ستراوس توندوتیژی به هه‌ڵسووكه‌وتێكی مه‌به‌ستدار ده‌زانن كه خه‌ساری جه‌سته‌یی و ده‌روونی هه‌یه بۆ سه‌ر تاك. به شێوه‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین توندووتیژی چه‌ند جۆری هه‌یه كه به 2 شێوه پۆلین به‌ندی ده‌كرێن. 1- توندووتیژی جه‌سته‌یی 2- توندووتیژی ده‌روونی توندووتیژی جه‌سته‌یی به هه‌ر جووڵه و حه‌ره‌كه‌ت ده‌وتری كه به شێوه‌ی فیزیكی كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر به‌رامبه‌ر. وه‌ك شكاندنی شوێنێك. سووره‌وه بوون، بریندار بوون، هه‌ندی جار كوشتن، یان هه‌ر جۆره نیشانه‌یه‌كی تر. له‌م جۆره توندووتیژییه‌دا ئاسه‌واره‌كانی توندووتیژی به ته‌واوی دیاره و ئه‌و كه‌سه‌ی رووبه‌ڕووی توندووتیژی بۆته‌وه ده‌توانێ به چوونه به‌رده‌م یاسا، سكاڵا دژ به كه‌س یان گرووپی توندووتیژ به‌رز بكاته‌وه. جۆرێكی‌تری توندووتیژی، كه به رواڵه‌ت هیچ نیشانه‌یه‌كی نییه، توندوتیژی ده‌روونییه. سووكایه‌تی پێ كردن. جنێو دان. توانج خستن له‌و جۆره توندووتیژییه ده‌روونیانه‌ن كه كاریگه‌ری ده‌روونی قوڵیان هه‌یه له سه‌ر به‌رامبه‌ر و له هه‌مانكاتیشدا سه‌لماندنیان له به‌رده‌م ناوه‌نده بڕیارده‌ره‌كاندا ئه‌سته‌مه. لێره‌دا پێویسته یه‌ك خاڵ ئاماژه پێ بده‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئاڵۆز بوونی چه‌مكی توندووتیژی وای كردووه هه‌ندێ جار ئه‌م كانسێپته جۆرێ رێژه‌گه‌رایی كولتووری به خۆیه‌وه ببینێ. بۆ وێنه ره‌نگه ئه‌و ئاكاره‌ی له كۆمه‌ڵگایه‌كدا توندووتیژی بێت له كۆمه‌ڵگایه‌كی تردا شتێكی عادی بێت یان به پێچه‌وانه‌وه. كه چی ده‌روونی مرۆڤه‌كان زۆر جار به‌رامبه‌ر به ئاكار و جووڵه‌كان وه‌ك یه‌ك هه‌ڵوێست ده‌گرێ. له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌ندێ له لایه‌نه‌كانی توندووتیژی تا ئێستاش له به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگاكان بێده‌نگه‌یان به‌رامبه‌ر ده‌كرێ. بۆ وێنه توندووتیژی سێكسی یه‌كێك له باوترین شێوه‌كانی توندووتیژییه، به‌ڵام به هۆی باسگه‌لێكی وه‌ك شه‌رم و حه‌یا و شه‌ره‌فه‌وه ئه‌م جۆره‌ی توندووتیژی له به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگاكان باسی لێوه ناكرێ. هۆكاره‌كانی توندووتیژی ئه‌و كاته‌ی باس له توندووتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌كرێ، ده‌توانین بڵێن كۆمه‌ڵێك هۆكاری سه‌ره‌كی له پشت ئه‌م دیارده‌وه. یه‌كه‌م هۆكار: سیسته‌می باوك سالارییه. سیسته‌می باوك سالاری و كولتووری به‌رهه‌م هاتووی ئه‌م سیسته‌مه ده‌توانین بڵێین له زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی جیهاندا یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كانی توندوتیژیه دژ به ژنان. له چوارچێوه‌ی ئه‌م كولتووره‌دا ته‌نانه‌ت به‌شێك له ژنانیش هه‌ندێ جار ده‌بن به هێزی توندوتیژ نوێن به‌رامبه‌ر به هاوڕه‌گه‌زه‌كانیان. یه‌كێكی تر هۆكاره‌كانی توندوتیژی نواندن له به‌شێكی زۆر له وڵاتانی جیهان، ئایینه. ئایین له به‌شێكی زۆر له وڵاتان پێوه‌ندییه‌كی دوولایه‌نه‌ی په‌یدا كردووه له گه‌ڵ كولتوور، له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌ندی له فه‌رمانه ئایینییه‌كان خۆیان هۆكارێكی مه‌شرووعیه‌ت دانن به توندووتیژی دژ به ژنان. هه‌ندێ جاریش عورفه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌نگ و بۆی فه‌رمانێكی ئایینی ده‌گرنه خۆ و ده‌بن به هۆكاری توندووتیژی نواندن دژ به ژنان. له به‌شێك له كۆمه‌ڵگاكاندا، سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ك سیسته‌می عه‌شیره‌یی له كوردستان و به‌شێك له كۆمه‌ڵگاكانی تر، هۆكاری توندووتیژین دژ به ژنان. له كولتووری عه‌شیره‌یی و تایفییدا ژن موڵكی عه‌شیره و تایفه‌یه و ئه‌ركی هه‌موو پیاوانی عه‌شیره‌یه پارێزگاری بكه‌ن له‌م موڵكه، زۆر جاریش به بیانووی نامووس و شه‌ره‌ف و پارێزگاری له نامووسه‌وه ژنان له‌م چه‌شنه سیسته‌مه‌دا ده‌بن به قوربانی. یاسا و توندووتیژی ده‌كرێ یاسا به هۆكارێكی‌تری توندووتیژی بزانین له به‌شێك له وڵاتانی جیهان، له‌وانه‌ش وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ وێنه له وڵاتێكی وه‌ك ئێران، یاسای دوا كه‌وتووانه‌ی كۆماری ئیسلامی، هۆكارێكه به توندووتیژی دژ به ژنان. له رێگای یاساوه ئیزن دراوه به هه‌ر چه‌شنه توندووتیژی نواندنێك دژ به ژنان. ئه‌و كاته‌ی هه‌ر به 2 ژن پێاوێكن له به‌رامبه‌ر یاسادا، ئه‌و كاته‌ی شاهیدی ژن قبووڵ ناكرێ، ئه‌و كاته‌ی به پێی یاساژن بۆی نییه له به‌شێكی زۆر له پۆسته كۆمه‌ڵایه‌تییه و سیاسی و ئیداریییه‌كاندا به‌شداری بكات، ئه‌و كاته‌ی له لایه‌ن یاساوه ئیزن به پیاو ده‌درێ به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت ژنی دووهه‌م بێنێ و یاسا ئیزن به فره ژنی ده‌دات، ئه‌و كاته‌ی مافی پۆشش به پێی یاسا له ژنان ده‌سه‌ندرێته‌وه، ئه‌و كاته‌یه ره‌نگ و بۆی یاسا وه‌ك لایه‌نێكی توندووتیژی نوێن دژ به ژنان ده‌ده‌كه‌وێ. توندووتیژی خێزانی یه‌كێك له باوترین شێوه‌كانی توندووتیژی، توندووتیژی خێزانی یان توندووتیژی بنه‌ماڵه‌ییه. له راستییدا زۆربه‌ی زۆری ژنان له لایه‌ن كه‌سانی نزیكیانه‌وه رووبه‌ڕووی توندووتیژی ده‌بنه‌وه. هاوسه‌ر، هاوژیان، باوك و برا و كه‌سانی تری بنه‌ماڵه هۆكاری ئه‌م توندووتیژی نواندنه‌ن و زۆر جاریش به هۆكاری جۆراوجۆر له لایه‌ن ژنانه‌وه بێده‌نگه ده‌كرێ به‌رامبه‌ر به‌م توندووتیژی نواندنانه. له به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگاكان و له‌وانه كۆمه‌ڵگای كوردی‌دا، خێزان به چوارچێوه‌یه‌كی پیرۆز ده‌زانرێ كه پێویسته هه‌موو شتێكی ئه‌م چوارچێوه‌یه له ناو خێزاندا بمێنێته‌وه‌و درز نه‌كاته ده‌ره‌وه. پیاوانیش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رانی بنه‌ماڵه‌كان به چه‌شنی دیكتاتۆرێك له ناو خێزانه‌كاندا هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن. شه‌رم یان ترسی ژنان له‌وه‌ی كه سكاڵا دژ به ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه به‌رز بكه‌نه‌وه، هۆكارێكی گه‌وره‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنانه له ناو ماڵه‌كاندا. كاریگه‌رییه‌كانی توندووتیژی كاتێك باس له توندووتیژی و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌كه‌ین، ئه‌وه نییه، توندووتیژی نواندن ته‌نها كاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی له سه‌ر تاك یان گرووپی قوربانی ببێت، به‌ڵكوو هه‌ر كرده‌یه‌كی توندووتیژ كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له سه‌ر كۆمه‌ڵگا و ده‌ورووبه‌ریش. راسته به شێوه‌یه‌كی هه‌ست پێكراو كه‌سێك ده‌بێت به قوربانی، به‌ڵام بازنه‌ی قوربانییه‌كانی توندووتیژی نواندن زۆر زیاتر له تاكێكه. توندووتیژی كاریگه‌ر ده‌روونی و ماددی و مه‌عنه‌وی هه‌یه له سه‌ر كه‌سانی ده‌ورووبه‌ری تاكی قوربانی. بۆیه ئه‌ركی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگایه دژ به توندووتیژی و كاریگه‌رییه‌كانی بوه‌ستنه‌وه‌و دیارده‌ی توندووتیژی دژ به ژنان ته‌نها گرێ نه‌ده‌نه‌وه به ژنان. ئه‌ركی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا و به تایبه‌ت چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه دژ به توندووتیژی نواندن به‌رامبه‌ر به ژنان بوه‌ستنه‌وه. له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئارام و سه‌قامگیر دا كه هه‌موو تاكێك هه‌ست به ئاسووده‌یی بكا و بزانێ له باری جه‌سته‌یی و ده‌روونییه پارێزراوه، له كۆمه‌ڵگایه‌دا پێشكه‌وتنه كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی و زانستییه‌كان زۆر خێراتره له‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ هه‌ست به ئاسووده‌یی ناكه‌ن. سه‌ربه‌خۆی ئابووری و توندووتیژی یه‌كێك له هۆكاره‌كانی توندووتیژی نواندن دژ به ژنان، سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونی ژنانه له باری ئابوورییه‌وه، هه‌ربۆیه فێمنیسته ماركسیسته‌كان زیاتر له هه‌ر شت، جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، بۆ نه‌مانی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگادا پێویسته هه‌وڵ بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی ژنان له باری ئابوورییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بن. سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونی ئابووری، ژنان ده‌به‌ستێته‌وه به پیاو یان پیاوانێكه‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌دا ژنان بۆ به‌ڕێوه چوونی بژیوی ژیانیان، ناچارن به‌رامبه‌ر به توندووتیژی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بێده‌نگ بن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته ژنان له باری ئابوورییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بن و خۆبژیو بن. میدیا و وه‌ستانه‌وه دژ به توندووتیژی میدیا و راگه‌یاندنه‌كان ده‌توانن ده‌ورێكی سه‌ره‌كی بگێڕن له وشیار كردنه‌وه‌ی تاكه‌كان كۆمه‌ڵ به‌وه‌ی دژ به توندووتیژی نواندن به‌رامبه‌ر به ژنان بوه‌ستنه‌وه. به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستا میدیای كوردی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مته‌رخه‌م بووه به‌رامبه‌ر به پرسی ژنان له كۆمه‌ڵگای كوردستان و سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندین كاناڵی ته‌له‌فیزیۆنی و ده‌یان كاناڵی رادیۆیی، په‌رژانه سه‌ر پرسی ژنان له ناو میدیاكاندا زۆر كه‌مه . پێویسته له لایه‌ن ماس میدیای كوردییه‌وه زیاتر گرینگی بدرێ به پرسی ژنان چون بێگومان ئه‌و ده‌كرێ هه‌ست به ئازادی له كۆمه‌ڵگایه‌كدا بكرێ كه ژن ئازاد بێت.
|
|||||||