|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
خوێندنه‌وه بۆ سێ كتێب (چوارمین به‌ش‌و دوایین به‌ش) د. ئه‌میر حه‌سه‌ن پور و: مسته‌فا زاهیدی ژیژه‌ك به ئاماژه به لێكدانه‌وه‌ی ئالن به‌دیۆ(بیرمه‌ندی فه‌رانسه‌وی له شۆڕشی فه‌رهه‌نگی (شۆڕشیه‌كان ته‌نها «روخساری نه‌فی لێك ده‌ده‌نه‌وه» ده‌ڵێ ده‌بێ هه‌نگاوێ بڕۆینه پێشتر و ده‌پرسێ: چ ده‌بوو ئه‌گه‌ر شۆڕشی كه‌لتووری نێگه‌تیڤ ده‌بوو و نه‌ك به مانا كردنه‌وه‌ی فه‌زاو رێگا خۆشكه‌ر بۆ ده‌ستپێكردنی سه‌رله‌نوێی، به‌ڵكوو خۆی نێگه‌تیڤ ده‌بوو، واته نێگه‌تیف به مانای دیار بۆ نه‌توانینی خۆی له درووست كردنی جیهانێكی نوێ؟ (ل23) به‌م مانایه، به پێی بۆچوونی ژیژه‌ك، ویكچوونێك هه‌یه له نێوان شۆڕشی كه‌لتووری و پاڵاوتنه ستالینییه‌كاندا له كاتی دیاریكراویاندا، ئه‌و كاته‌ی ستالین په‌نای هێنایه به‌ر ئه‌ندامانی خواره‌وه‌و «داوای لێ‌كردن ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دژ به ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسانی لۆكاڵی حیزب ده‌رببڕن (جووڵه‌یه‌ك كه وه‌ك شۆڕشی كه‌لتووری ده‌چوو)... لێره‌دا ناتوانین سه‌رجه‌م باسه‌كه‌ی ژیژه‌ك ده‌رباره‌ی پاڵاوتنه‌كانی سه‌رده‌می ستالین بێنین. به‌ڵام پێویسته ئاماژه بده‌ین به‌وه‌ی ده‌توانین پاڵاوتنه حیزبیه‌كانی ساڵی 1930 له یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت، تێرۆری ژاكۆبینی ساڵه‌كانی 1792-1794 و شۆڕشی كه‌لتووری، له ئاستێكی زۆر گشتیدا، به لای یه‌كه‌وه‌و له چوارچێوه‌ی «شۆڕش له شۆڕش» یان به‌رده‌وامی شۆڕش دابنێین، به‌ڵام ده‌بێ جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه‌و ئه‌و بزانین پاڵاوتنه‌كانی ستالین و شۆڕشی كه‌لتووری دوو پرۆژه‌ن كه به ته‌واوه‌تی جیاوازییان هه‌یه پێكه‌وه. به‌ر له هه‌ر شتێ ستالین وێنایه‌كی دروستی له كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی و خه‌باتی چینایه‌تی له هه‌لوومه‌رجی نوێی كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی‌دا نه‌بوو. هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵه‌كانی ستالین ده‌بێ له چوارچێوه‌ی گوشاره ناوخۆیی و ده‌ركییه‌كان بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی یه‌كیه‌تی سۆڤییه‌ت- كاتی هێرشی سه‌ربازی جیهانی بۆرژوازی و شه‌ڕه ناوخۆیی و گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان- لێك بده‌ینه‌وه، به‌ڵام هه‌ڵه‌كانی‌ستالین له تێگه‌یشتنی نادروست ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی و هانده‌ره‌كانی پێشكه‌وتنی شۆڕش له كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی‌دا سه‌رچاوه‌یان ده‌گرت. ستالین تێگه‌یشتنێكی راستی له كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی و خه‌باتی چینایه‌تی له‌م هه‌لوومه‌رجه نوێیه‌دا نه‌بوو. ستالین ته‌نانه‌ت رایگه‌یاند یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت گه‌شه‌ی سه‌ندووه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ چین. ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی به دروستی له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌مدیسان زیندوو بوونه‌وه‌ی بۆرژوازی نه‌گاو مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆرژوازی ته‌نها له پیلانی تاك و گرووپه‌كان یان بۆرۆكراسی و خراپكاری «به‌رپرسانی لۆكاڵی» یان هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگای جیهانیدا ببینێ.به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ر چین له كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی‌دا بوونی نییه، دیكتاتۆری پرۆلتاریا دژ به كێ، بۆچی و چۆن به‌ڕێوه ده‌چێ؟ كۆمه‌ڵگای بێ چین كۆمه‌ڵگای كۆمۆنیستیه‌و بوونی وه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌ك له هه‌لوومه‌رجی ساڵه‌كانی 1930 و ته‌نانه‌ت چه‌ندین ده‌یه دواتردا وێنا نه‌ده‌كرا. شۆڕشی كه‌لتووری به پێچه‌وانه‌ی پاڵاوتنه ستالینیه‌كان، به پێی تێگه‌یشتنێكی درووست له چین و خه‌باتی چینایه‌تی له كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی‌دا، به واتایه‌كی تر به تێگه‌یشتنی دروست له ناسینی دۆست و دوژمن روویدا. بۆ وێنه، مائۆ فه‌رمانی به جه‌ماوه‌ر دا «بنكه‌ی به‌ڕێوه بردنه‌كان بۆمباران بكه‌ن». مه‌به‌ست له بنكه‌ی به‌ڕێوه بردنه‌كان ئه‌و تاقمه له به‌رپرسانی حیزب بوو كه رێگای بۆرژوازیان گرتبوه به‌ر. ستالین ئه‌زموونی گه‌ڕانه‌وه‌ی بورژاوازی له وڵاتێكی سۆسیالیستی‌دا نه‌بوو و تێگه‌یشتنی تیۆریكی ئه‌م له‌م پرۆسه‌یه، ناكۆك بوو له گه‌ڵ تێگه‌یشتنی ماركس (بۆ وێنه له« ره‌خنه له برنامه‌ی گۆتا) و لنین( له وتاری (ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت و ئابووری له سه‌رده‌می دیكتاتۆری پرۆلتاریا» 1919). مه‌به‌ست له شۆڕشی كه‌لتووری چین به‌رگرتن بوو به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆرژوازی به‌و شێوه‌یه‌ی له یه‌كیه‌تی سوڤیه‌تدا رووی دا و هه‌وڵدان بوو بۆ قووڵ كردنه‌وه‌و به‌ربڵاو كردنه‌وه‌ی خه‌بات بۆ بیناكردنی سۆسیالیزم. مائۆ له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی كۆمه‌ڵگایه‌كی چینایه‌تییه‌و له سه‌رجه‌م ده‌ورانی سۆسیالیزمدا كه ده‌ورانێكی درێژ ماوه‌یه، چین و خه‌باتی چینایه‌تی بوونی هه‌یه و چینی رووخاوی بۆرژوازی هه‌وڵی ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه ده‌ست و جارێكی‌تر بۆرژوازی زیندوو بكاته‌وه. له ره‌وتی شۆڕشی كه‌لتووریدا، پرۆسه، سه‌رچاوه‌و هۆكاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆرژوازی تاوتوێ كران و درانه به‌ر باس. كۆمه‌ڵی كرێكار و وه‌رزێر و رووناكبیر، له ئاستی ده‌یان میلیۆن كه‌سدا سه‌رقاڵی ئه‌م باسه بوون. له سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌رهه‌نگیدا تێگه‌یشتنی تیۆریك ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆرژوازی پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به خۆیه‌وه دی. بۆرژوازی له پانتایی ئابووریدا (ژێرخان) به‌رده‌وام خه‌رێكی خۆ به‌رهه‌م هێنانه‌وه بوو- به‌رهه‌مهێنانی بچووك، مافی بۆرژوازی (حه‌قده‌ستی یه‌كسان بۆ كاری یه‌كسان)، بوونی كاڵا‌و پێوه‌ندییه كاڵاییه‌كان، جیاوازی له نێوان كاری ده‌ستی و كاری فیكریدا، جیاوازی له نێوان شار‌و دێ، جیاوازی چینایه‌تی و... . ئه‌وه‌ی ستالین له بنه‌ڕه‌ته‌وه لێی تێنه‌گه‌یشت، به‌رهه‌مهێنان و دووباره به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی بۆرژوازی بوو له پانتای سه‌رخان دا. مائۆ به روانگه دیالكتیكیه‌كه‌یه‌وه، جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له بینای سۆسیالیزمدا، به پێچه‌وانه‌ی بینای بۆرژوازی، سه‌رخان ده‌وری دیاریكه‌ری هه‌یه. ئابووری سۆسیالیستی له خۆڕا له دڵی ئابووری بۆرژوازییه‌وه سه‌ر ده‌ر ناهێنێ، ئابووری سۆسیالیستی ده‌بێ ئاگاهانه و به پرۆگرامێكی رێك و پێكه‌وه‌وو هه‌نگاوبه هه‌نگاو له ماوه‌ی خه‌بات دژ به سیسته‌می كۆن بونیاد بنرێ و دامه‌رزێ. ئه‌مه هیچ نییه جگه له ره‌تكردنه‌وه‌ی جیهانی كۆن و درووست كردنی جیهانێ كه له گه‌ڵ ئه‌و دونیا كۆنه‌دا ناكۆكه. ئامرازی ئه‌م درووست كردنه حیزبه كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێزی ده‌وڵه‌تی، سیسته‌می كۆن ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و سیسته‌می نوێ داده‌مه‌رزێنێ. به‌ڵام ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تی كردنی ئابووری جگه له‌وه‌ی به مانای سۆسیالیستی كردن نییه، به‌ڵكوو ده‌وڵه‌ت ئه‌م به‌رهه‌مه مێژووییه‌ی سیسته‌می چینایه‌تی، خۆی یه‌كێكه له سه‌رچاوه گرینگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هه‌ڵسووكه‌وته بۆرژوازییه‌كان. ده‌وری گرینگی مائۆ له گه‌شه‌ی تیۆری ماركسیستی لێره‌دایه كه جه‌خت ده‌كاته‌وه : ئه‌گه‌ر ده‌تانهه‌وێ بزانن بۆرژوازی له كوێدا سه‌نگه‌ری گرتووه چاو له حیزب بكه‌ن. حیزبیش وه‌ك ده‌وڵه‌ت به‌رهه‌می كۆمه‌ڵگای چینایه‌تییه‌و ئه‌وه‌ی كه حیزبی چینی كرێكار بێت، نه‌ك له رێگای ژماره‌ی ئه‌ندامانی كرێكارییه‌وه، به‌ڵكوو به درووست بوونی هێڵی سیاسی و ئابوورییه‌كه‌ی دیاری ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر حیزب له پێگه‌ی رێبه‌ری كردنی بینای سۆسیالیزمدایه، هێڵی سیاسی و ئایدۆلۆژیكی بۆرژوازی بگرێته به‌ر، له بری سۆسیالیزم بۆرژوازی گه‌شه ده‌كات. لێره‌دایه پێویستی شۆڕشی فه‌رهه‌نگی ئه‌ویش به شێوه‌ی به‌رده‌وام فام ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر حیزب و ده‌وڵه‌ت ، خۆیان به‌رهه‌می كۆمه‌ڵگای چینایه‌تین و ئه‌گه‌ر له بینای سۆسیالیزمدا ده‌وری دیاریكه‌ریان هه‌یه، كه وایه چۆن ده‌كرێ سۆسیالیزم بۆ ئۆرگانه‌كانی به جێماو له كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی (حیزب و ده‌وڵه‌ت) بنیات بنرێ و دواتر بۆ گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگای بێ چین (كۆمۆنیسم) نه‌فی بكرێته‌وه؟ چۆن ده‌كرێ ئه‌م ناكۆكیانه چاره‌سه‌ر بكرێ؟ وه‌ڵامی مائۆ ئه‌وه شۆڕشی كه‌لتووری، ئه‌ویش به شێوه‌ی به‌رده‌وام، له رێگای زاڵ بوونی زانیاری به سه‌ر ماده‌دایه به‌م شێوه‌یه‌ی كه تیۆری ماركسیستی له لایه‌ن كرێكاران و وه‌رزێران و یه‌كیه‌تی له گه‌ڵ چیینه ناپرۆلته‌رییه‌كان، فام ده‌كرێ و به كار ده‌هێندرێ: ته‌نانه‌ت شێوه‌كانی خه‌یاڵ كردن تووشی شۆڕش ببێ. به‌م شێوه‌یه شۆرشی كه‌لتووری-نه له تیۆری و نه له پراتیكدا- وه‌ك پاڵاوتنه‌كانی ستالین نه‌بوو. شۆڕشی كه‌لتووری خاوه‌ن به‌رنامه‌ی چینایه‌تی دیار و به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دیار بوو. له‌ناوبردنی پێڕه‌وكه‌رانی بۆرژوازی له به‌رپرسانی حیزبی و ده‌وڵه‌تیدا بۆ قووڵكردنه‌ه‌ی بینای سۆسیالیزم و به‌رگرتن به زیندوو بوونه‌وه‌ی بۆرژوازی، به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی مافی بۆرژوازی و درزه‌كانی تری جێماو له سه‌رده‌می بوورژوایی. پێڕه‌وكه‌رانی بۆرژوایی،-له‌وانه دێن سیائۆ پێن- به‌رنامه‌یه‌كی20 ماده‌ییان راگه‌یاند بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری. دوو رێگا، دوو روانگه، دوو چین به دوو به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازه‌وه به‌رامبه‌ر به یه‌ك وه‌ستانه‌وه. مائۆ باوه‌ڕی به به‌كار هێنانی توندووتیژی (زیندانی كردن و ئێعدامی) لایه‌نگرانی بۆرژوازی نه‌بوو، چونكه به هه‌ر حاڵ زه‌وی سۆسیالیزم ئه‌مانه‌ی لێ شین ده‌بوو و به له ناوبردنی رێبه‌ره‌كانیان هیچ نه‌ده‌گۆڕا و كه‌سانیتر جێگای ئه‌وانیان ده‌گرته‌وه. به‌ڵام وه‌ك چۆن له شۆرشی فه‌رانسه‌دا، باڵی میانه‌ڕه‌و پارێزكاری بۆرژوازی كودتای كرد و به‌و په‌ڕێ توندوتیژییه‌وه ژاكۆبینه‌كانی سه‌ركوت كرد، لایه‌نگرانی بۆرژوازی له چین، به هه‌مان شێوه، له رێگای كوودتاو زیندانی كردن و ئێعدامی رێبه‌رانی سۆسیالیسته‌وه ده‌سه‌ڵاتیان پته‌و كرد. وا دیار بوو ئه‌وه‌ی مائۆ ده‌رباره‌ی گۆڕانی ناكۆكییه‌كان نێوان جه‌ماوه‌ر به ناكۆكیه‌كانی نێوان جه‌ماوه‌ڕ و دوژمن باسی لێوه ده‌كرد و ژێژه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دا له ناوه‌ڕاستی ساڵه‌كانی 1970 له چین رووی دا، به‌ڵام لایه‌نگرانی بۆرژوازی هه‌له‌كه‌یان له به‌رژوه‌ندی خۆیاندا قۆسته‌وه. ژیژه‌ك ده‌ڵێ: خراپ كردنی به‌رهه‌مه كۆنه‌كان له ره‌وتی شۆرشی كه‌لتووریدا به مانای رون كردنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی رابردوو نه‌بوو، به‌ڵكوو شاهیدێك بوو به‌وه‌ی كه ناتوانن به سه‌ر رابردوودا زاڵ بن. (ل25) به پێی ئه‌و شتانه‌ی ئاماژه‌ی پێ درا، خراپ كردنی په‌یكه‌ره‌كان و به‌شێ له ئاسه‌واره‌كانی كۆمه‌ڵگای كۆن له به‌رنامه‌ی شۆرشی كولتووریدا نه‌بوو و شۆرشی كولتووری نه‌یده‌ویست ئه‌و كاره بكات. ئه‌وه‌ی رویدا به‌رهه‌می گه‌شه سه‌ندنی وره‌ی شۆرشگێڕانه بوو «شۆڕش ره‌وایه!». له‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌یان میلیۆن كه‌س به‌شداریان كرد‌و هه‌ڵسووكه‌وتی هه‌ڵه‌و نه‌شیاویان هه‌بوو به‌رامبه‌ر به ئاسه‌واره كۆنه‌كان و كه‌سانی باوه‌ڕدار به‌و ئاسه‌وارانه كه له ره‌وتی شۆڕشێكی گه‌وره‌دا شتێكی «سروشتیه». ژیژه‌ك له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا ئاماژه ده‌دا به كه‌ڵك وه‌رگرتنی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له تیۆرییه‌كان دیلۆز و گواتاری بۆ سه‌ركوتی فه‌له‌ستینییه‌كان. ژیژه‌ك بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو بیرمه‌نده تاوانبار بكات به داگیر كاری و میلییتاریزم، ده‌یخاته روو كه تیۆرییه‌كانیان له چوارچیه‌وه‌ی سیسته‌می ئابووری و ئایدۆلۆژیای- سیاسی بۆرژوازی هاوچه‌رخدا ده‌گونجێ. ئینجا ژیژه‌ك ئه‌م پرسیاره دێنێته گۆڕ: كه وایه چۆن ده‌توانین سیسته‌می بۆرژوازی كه بنه‌ماكه‌ی له سه‌ر شۆڕشگێڕ كردنی به‌رده‌وامی خۆی دامه‌زراوه شۆڕشگێر بكه‌ین؟ ره‌نگه ئه‌مه پرسیاری گرینگی ئه‌مڕۆ بێ و له‌م رێگاوه‌یه كه ئه‌مڕۆكه ده‌بێ مائۆ دووباره بكه‌ینه‌وه‌و په‌یامه‌كه‌ی بۆ سه‌دان میلیۆن ئینسانی به‌ش مه‌ینه‌ت و به‌ش خوارو بخولقێنینه‌وه، په‌یامێكی ساده‌و دڵسۆزانه‌و بوێڕانه «گه‌وره‌یی شتێ نییه لێی بترسین. بچووكه‌كان گه‌وره‌كان ده‌رووخێنن و بچووك گه‌وره ده‌بێ. ژیژه‌ك له زمانی مائۆوه ده‌ڵێ : «ئێمه په‌سه‌ندكراوی ئاشتیمان ده‌وێ و دژ به جه‌نگین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمپریالیسته‌كان سوورن له سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕێكی‌تر رێك بخه‌ن ئێمه نابێ بترسین. رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێمه له گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا هه‌مان ئه‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه كه له گه‌ڵ هه‌ر ئاژاوه‌یه‌كی تردا هه‌مانه. یه‌كه‌م: ئێمه دژی ئه‌م شته‌ین. دووهه‌م: لێی ناترسین. ئه‌گه‌ر ئێمپریالیسته‌كان سوورن له سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕی سێهه‌می جیهانی رێك بخه‌ن، بێگومان سه‌دان میلیۆن كه‌سی تر روو ده‌كه‌نه سۆسیالیزم و ئه‌و كاته ئێمپریالیسته‌كان له گۆی زه‌ویدا شوێنێكی زۆریان به ده‌سته‌وه نامینێ. ژیژه‌ك ده‌ڵێ: له بیر كردنی ئه‌م وتانه له ژێر ناوی ئیدیعای بێ بنه‌مای رێبه‌رێ كه ئاماده‌یه به میلیۆن كه‌س بكات به قوربانی ئامانجه سیاسییه‌كه‌ی كارێكی ساده‌یه. به‌ڵام ئه‌م وتانه په‌یامێكی گشتیان هه‌یه: (نابێ بترسین). ئاخۆ ئه‌مه ته‌نها هه‌ڵوێستی درووست به‌رامبه‌ر جه‌نگ نییه؟ یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی ئێمه دژ به جه‌نگین، دووهه‌م ئه‌وه‌ی لێی ناترسین. به دڵنیایه‌وه شتێكی ترسێنه‌ر له‌م روانگه‌دا شاراوه‌یه_به‌ڵام ئه‌م تیۆر شاراوه‌یه له‌ودا، مه‌رجی ئازادیه.» (ل28) له كۆتاییدا ژیژك خوێنه‌ر و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی چه‌وساوه‌و ره‌نج دیتووی دونیا بانگهێشت ده‌كات به‌وه‌ی له دێوه‌زمه‌ی بۆرژوازی ئێمپریالیستی نه‌ترسن و به بوێری و تێگه‌یشتنی رۆبسپیه‌ر، لنین و مائۆوه به‌رامبه‌ری بوه‌ستنه‌وه. ئه‌و خۆی به چاپ كردنی ئه‌م سێ كتێبه و به لێكدانه‌وه‌یه‌ك كه بۆ ئه‌م سێ كه‌سایه‌تییه سیاسییه بوویه‌تی، بوێری و تێگه‌یشتنی خۆی خستۆته روو. به پشت به‌ستن به تێزی یازده‌یه‌می ماركس ده‌رباره‌ی فۆیرباخ ده‌توانین بڵێین ژیژه‌ك، له‌م سێ كتێبه‌دا هه‌م جیهانی ته‌فسیر كردوه‌و هه‌م ده‌ستی داوه‌ته گۆڕانی ئه‌م جیهانه. بێ گومان به‌شێكی زۆر له‌و لێكدانه‌وانه ده‌رباره‌ی ئه‌م سێ كه‌سایه‌تییه شۆڕشگێڕه جێگای مشت‌و مڕن و ده‌كرێ په‌سه‌ند بكرێن یان ره‌ت بكرێنه‌وه.
|
|||||||