|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
گه‌شه‌كردنی ئابووری ئێران، ته‌نیا كاریكاتۆڕێكه ئا: سوله‌یمان ئه‌بووبه‌كری به‌ر له ده‌ستپێكردنی ده‌یه‌مین خولی به‌ناو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئه‌حمه‌دینژاد به ئاماده‌كردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك له‌ژێرناوی «گه‌ڵاڵه‌ی نوێنه‌كی* به‌كارهێنان» كه هه‌مان گه‌ڵاڵه‌ی ئامانجداركردنی سووبسیته‌كانی ئێستایه، بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه چ له ئاستی كۆمه‌ڵگادا و چ له‌ئاستی مه‌جلیسدا(پارلمان) ئاماده‌كاری بۆ كردبوو، به ئاماده‌كردن‌و خۆشكردنی بوار بۆ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، ده‌بوایه پێشبینی ئه‌وه بكرێت كه ده‌وڵه‌تی كوده‌تا، ماوه‌یه‌كی زۆره له‌پشت په‌ره‌ده‌وه، خۆی بۆ داسه‌پاندنی وه‌ها گه‌ڵاڵه‌یه‌ك ئاماده كردووه. هه‌رچه‌ند له ژماره‌كانی رابردوودا، پێ به‌پێی پێشبینی‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی «لابردنی سووبسیته‌كان» هاتووین، به‌ڵام له‌م ژماره‌یه‌دا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئاكام‌و ده‌ره‌نجامی لابردنی سووبسیته‌كان له ئێران كراوه. بێگومان مه‌زه‌نده‌ی نزیكی ئابووری ئێران له‌داڕمان ده‌كرێت كه چینی هه‌ژار‌و مامناوه‌ند‌و به‌ره‌به‌ره چینی ده‌وڵه‌مه‌ندیش له جه‌ڵده‌یه‌كی ئابووری نزیكتر ده‌كاته‌وه. له‌وه‌ها بارودۆخێكیشدا كۆمه‌ڵگای ئێرانیش ئیتر توانای خۆڕاگریی له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته چه‌وت‌و هه‌ڵه‌و ناپسپۆڕانه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیان نامێنێت. گه‌ر رۆژانه سه‌یری شه‌قام‌و كۆڵانی‌شاره‌كان بكه‌ین، بێگومان ده‌یان‌و سه‌دان دیمه‌نی دڵته‌زێن له هه‌ژاری كۆمه‌ڵگای ئێران سه‌رنجمان راده‌كێشێت‌و داخی ئه‌وه‌یكه كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌له‌سه‌ر ئۆقیانووسێك له‌سامانی سروشتی‌دا خه‌وتووه، جێگای خۆی به ده‌یان پرسیار ده‌گۆڕێته‌وه. به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه وێڕای ته‌واوی ئه‌و فاكته به‌رچاوانه كه نیشانده‌ری ئابووری لاوازی ئێرانن، رۆژ نییه له میدیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی‌دا باس له پێشكه‌وتن له‌بواری ئابووریدا نه‌كرێت، هه‌ربۆیه ده‌توانین بڵێن: گه‌شه‌كردنی ئابووری ئێران، وێڕای ئه‌وه‌یكه ته‌نیا كاریكاتۆرێكه، كاریكاتۆریسته‌كانیشی ئاماتۆڕێكی به‌ته‌واو مانان، چونكه به‌پێچه‌وانه نیشاندانی وه‌ها بارودخێكیشدا لاواز ماونه‌ته‌وه. به‌پێی ئاماری گومرگی كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌ماوه‌ی5 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی هه‌تاویدا، رێژه‌ی هاورده‌كانی ئێران نزیكه‌ی20% په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و هاوكات 10% به‌های هه‌نارده‌كانی ئێران له‌چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو دابه‌زینی هه‌بووه. له‌حاڵێكدا مامناوه‌ندی هاورده‌كانی ئێران له‌ماوه‌ی ساڵی 1370ی هه‌تاویدا نه‌ده‌گه‌یشته 15میلیارد دۆلار، ئه‌م رێژه‌یه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا زیاتر له 60 میلیارد دۆلار بووه‌و له‌ماوه‌ی ساڵی 87ی هه‌تاویدا گه‌یشتووه‌ته 70میلیارد دۆلار. پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م رێژه‌یه وێڕای داهاته نه‌وتییه‌كانی ئێران، په‌ره بستێنێت. به‌ڵام، ته‌نیا تێكچوونی ته‌رازوی هاورده‌و هه‌نارده‌كان پشتی ئابووری ئێرانی كوڕ نه‌كردووه، به‌ڵكو په‌ره‌سه‌ندنی «قاچاغ» له‌م ماوه‌یه‌دا گورزێكی گارێگه‌ری له ئۆرگانه ئابوورییه‌كانی ئێران داوه. له‌وانه به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ندی رۆژانه 12میلیۆن لیتر سووته‌مه‌نی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی قاچاغ هه‌نارده كراوه‌و مه‌شروباتی ئه‌لكۆلیش زۆرترین پشكی قاچاغیان بۆ خۆیان ته‌رخان كردووه. هه‌رله‌و چوار چێوه‌یه‌دا، دامه‌زراوه‌ی گومرگی ئێران له دوایین راپۆرتی خۆیدا، باسی له په‌ره‌سه‌ندنی 10هه‌زار له‌سه‌دی قاچاغی جل‌و پۆشاك‌و لاوازبوونی هاورده‌كردنی یاسایی ئه‌م كاڵایه كردووه. به‌پێی ئه‌م راپۆرته، چارشێو، له‌چكه،مه‌قنه‌عه‌و ده‌ستماڵ زۆرترین شمه‌كی هاورده‌كراوی قاچاغ بۆ ناوخۆ بووه. به وته‌ی لێكۆڵه‌رانی ئابووری، «مه‌حموود ئه‌حمه‌دینژاد» به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌و ماوه‌یه‌دا، ناچار بووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی چه‌ند وڵات بۆ نموونه روسیه‌و به‌تایبه‌ت چین، ده‌رگای بازاڕه‌كانی ئێران بۆ هاورده كردنی هه‌وسارپساوی شت‌ومه‌كی ئه‌و وڵاتانه بكاته‌وه‌و له‌ئاكامی ئه‌و سیاسه‌ته‌شدا، ده‌یان و سه‌دان كارگه‌و كارخانه له ناوخۆی ئێران هه‌ره‌سیان هێناوه‌و هه‌زاران كرێكاریش ئیشه‌كانی خۆیان له‌ده‌ست داوه‌و بۆ دابینكردن‌و به‌رێوه‌بردنی ژیانی خۆیان‌و بنه‌ماڵه‌كه‌یان، تووشی كێشه‌و گرفتی جیددی بوونه‌ته‌وه. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئێران له راپۆرتێكدا «نه‌بوونی متمانه به داهاتوو»ی یه‌كێك له لاوازبوونی دامه‌زرادنی یه‌كه به‌رهه‌هێنه‌رانی ناوخۆی ئێران له‌قه‌ڵه‌م داوه‌و به‌گشتی ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئێرانی پشتڕاست كردۆته‌وه كه ده‌ڵێت: 50%ی یه‌كه به‌رهه‌مهێنه‌ره پیشه‌سازییه‌كانی ئێران هه‌ره‌سیان هێناوه‌و داخراون‌و ته‌نیا 30%ی گشت یه‌كه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ئێران درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن. قه‌یرانی بێكاری‌و ده‌ستپێكردنی خولێك له گرفته كۆمه‌ڵایه‌تێیه‌كان«محه‌ممه‌د عه‌باسییان» وه‌زیری ته‌عاوه‌نی ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م، له دوایین لێدوانی خۆیدا رایگه‌یاندووه: نزیكه‌ی 4 میلیۆن كه‌سی هێزی چالاكی ئێران بێكاره‌كان پێكی دێنن. به‌م راگه‌یاندنه، وه‌زیری ته‌عاوه‌نی ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م ناڕاسته‌وخۆ، رێژه‌ی بێكاری 18%ی له ئێران پشتڕاست كرده‌وه. چونكه: به‌پێی دوایین راپۆرتی ناوه‌ندی «ئامار»ی ئێران، رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی چالاكی ئێران 22میلیۆن‌و 600هه‌زاركه‌س مه‌زنده كراوه. لێدوانی وه‌زیری ته‌عاون، راسته‌خۆ لێدوانه‌كانی «ئه‌حمه‌دینژاد»و وه‌زیری پێشووی (كار) «محه‌ممه‌د جه‌هرۆمی» وه‌درۆ خسته‌وه، چونكه تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش ئه‌وانه رێژه‌ی بێكارانی ئێرانیان به‌تایبه‌ت له‌پرۆسه‌ی ده‌یه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له‌نێوان 10 تا 11% راگه‌یاندبوو و ئه‌و ده‌نگۆه‌شیان بڵاوكردبووه‌وه كه «به‌دوای هاتنه سه‌ركاری ئه‌حمه‌دینژاددا ئه‌م رێژه‌یه به‌رده‌وام رووی له كه‌مبوونه‌وه بووه».! هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی گشتی بیمه‌ی بێكاری «وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی» رایگه‌یاندووه: له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 15% رێژه‌ی مووچه‌بگیرانی بیمه‌ی بێكاری زیادی كردووه‌و ئه‌مه‌ش له‌حاڵێكدایه كه به‌شی سه‌ره‌كی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه گرێبه‌ستی كاتی‌یان هه‌یه واته 80%ی هێزی كاری ئێران، بێبه‌شن له بێمه‌ی بێكاری. له‌راستیشدا، رێژه‌ی هێزی كاری ئێران 40%ی له ناوچه شارنشینه‌كان‌و زیاتر له 90%ی ئه‌م رێژه‌یه له ئاواییه‌كانی ئێران پێك دێت. دامه‌زراوه‌ی «شه‌فافییه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی» له دوایین راپۆرتی خۆیدا رایگه‌یاندووه: ئێران به 27 پله دابه‌زین له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له‌بواری گه‌نده‌ڵی‌و نه‌بوونی روونی به پله‌ی168 له‌نێوان 180وڵاتی جیهان گه‌یشتووه. له‌م پله‌به‌ندییه‌دا، ئێران له‌گه‌ڵ دوایین وڵاتی ئه‌م پێرسته‌دا واته «سومالی» ته‌نیا 15پله جیاوازی هه‌یه. به وته‌ی كارناسان، ئه‌و په‌ره‌پێدانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت كه له‌چوارچێوه‌ی ماده‌ی 44ی یاسای بنه‌ڕه‌تی‌و به متمانه پێبه‌خشینی مه‌جلیس(پارلمان) له‌ماوه‌ی 4ساڵی رابردوودا په‌ره‌ی سه‌ندووه، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی لاوازبوونی «شه‌فافیه‌ت له ئابووری ئێران» بووه. چونكه به‌رێوبردنی ئه‌م سیاسه‌ته، له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا به‌ده‌ست دامه‌زاروه سه‌ربازییه‌كانی ئێران بۆ نموونه سپای پاسدارانه‌وه بووه. 2نموونه‌ی ئه‌م پێدانانه له ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا، كڕینی نیوه‌ی پشكی ئیداره‌ی موخابرات(ته‌له‌فون) ئێران به به‌های8 میلیارد دۆلار له‌لایه‌ن سپای پاسداران‌و پێدانی گه‌ڵاڵه‌ی5/2 میلیارد دۆلاری دامه‌زرادنی هێڵی قه‌تاری «چابه‌هار» هه‌ر به‌م دامه‌زراوه‌یه بووه. گه‌ر وابێ ده‌توانین به‌راوه‌ردی بكه‌ین نه‌ته‌نیا ئه‌وه‌یكه داراییه‌كانی ده‌وڵت تایبه‌تی كراوه، به‌ڵكو قه‌باره‌ی ده‌وڵه‌تیش له‌نه‌بوونی دامه‌زراوه‌و ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه له‌ده‌وڵه‌ت نزیكن، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌سڵی 44ی یاسای بنه‌ڕه‌تی خرابتر له جاران بووه. بێ‌هۆ نییه كه ئێران له‌بواری كه‌مترین حه‌قده‌ست، ته‌ندرووستی، دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاسووده‌یی شوێنی كار، به‌رده‌وام له زومره‌ی دواكه‌وتووترین وڵاتانی جیهان دایه‌و دیسانیش بێ‌هۆ نییه كه به وته‌ی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی كانزاكان، له ئاكامی زاڵبوونی سه‌رمایه‌ی بازرگانی ئێستاكه 50% یه‌كه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ئێران، له‌به‌رده‌م هێرشی لافاوئاسای شمه‌كی هه‌رزانی چین، پاكستان‌و توركیه هه‌ره‌سیان هێنا‌و داخراون و ته‌نیا 30%ی ئه‌م كارگایانه درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن. لابردنی سووبسیته‌كان، به‌تایبه‌ت سووبسیتی سووته‌مه‌نییه‌كان كه ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م ناوی «ئامانجداركردنی سووبسیته‌كان»ی لێناوه، نه‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه پشتی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ ده‌شكێنێت، به‌ڵكوو زیاترله هه‌ر كاتێكی دیكه ئێران به‌ره‌و به‌هه‌شتی سه‌رمایه‌داری بازرگانی پاڵ پێوه‌ده‌نێت. له‌راستیدا، له‌گه‌ڵ ئازادبوونی نرخی وزه‌كان، زۆربه‌ی یه‌كه پیشه‌سازی‌و كشتوكاڵییه‌كان كه له نه‌بوونی سووبسیتدا توانای ململانێ‌یان زیاتر له‌جاران له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هیچ ئاسۆیه‌كیان جگه له هه‌ره‌سهێنان‌و داخران نابێت. ئاسۆی پیشه‌سازی‌و كشت‌وكاڵ له‌ئه‌نجامی لابردنی سووبسیته‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ مشت‌ومڕی مه‌جلیس(پارلمان)و سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر چۆنێیه‌تی به‌رێوه‌بردن‌و شێوازی دابه‌شكردنی ده‌رامه‌دی به‌ده‌ستهاتوو له لابردنی سووبسیته‌كان، وه‌زیری پیشه‌سازی‌و كانزای ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م «عه‌لی ئه‌كبه‌ری مێحرابییان» باسی له‌وه كرد كه رێژه‌ی گه‌شه‌ی پیشه‌سازی‌و كانزاكانی ئێران له‌ماوه‌ی ساڵی 87ی هه‌تاویدا نزیكه‌ی 5/10% بووه كه به‌بڕوای ناوبراو سه‌رجه‌م ئه‌م رێژه‌یه جێگای ره‌زامه‌ندییه، هه‌رچه‌ند رێژه‌ی ئامانجداركردنی ئه‌م كه‌رته له گه‌ڵاڵه‌ی چواره‌مه‌ی گه‌شه‌پێداندا 12% راگه‌یاندرابوو. به‌ڵام، ئه‌وه‌ی گومان له رێژه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م زیاتر ده‌كات ئه‌وه‌یه كه وێڕای تێپه‌ڕبوونی 8مانگ له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵی هه‌تاویدا تا ئێستا، ئامارێكی باوه‌ڕپێكراو له‌باره‌ی به‌رهه‌مه پیشه‌ییه‌كانی ئێران بڵاو نه‌بۆته‌وه‌و ئه‌و ئامارانه‌ش كه له‌بواری كارناسی ئابووری له به‌رده‌ستدان، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م خۆی لێ ده‌شارێته‌وه!!! له‌م دواییانه‌دا، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی پشكنینی گشتی ئێران «مسته‌فا پوور محه‌ممه‌دی» وێڕای ره‌خنه‌گرتن له‌و نوقسانیه، ئاماری پێشكه‌شكراوی سه‌باره‌ت به پوڵا، مس، ئاله‌مینیۆم و سیمان وه‌درۆخسته‌وه. لێكۆلێنه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به رێژه‌ی گه‌شه‌ی پیشه‌سازی‌و كانزاكان نیشان ده‌ده‌ن كه مامناوه‌ندی گه‌شه‌ی ئه‌م كه‌رته له پلانی چواره‌می گه‌شه‌پێداندا كه‌متره له رێژه‌ی به‌ده‌سهاتوو له پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدانی یه‌كه‌م‌و سێهه‌مدا. لانیكه‌م، 30%ی هێزی كاری چالاكی ئێران كه 24 میلیۆن‌و 500 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت و له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازیدا چالاكن‌و زیاتر له یه‌ك له چواری ئه‌و رێژه‌یه‌ش له كه‌رتی كشت‌وكاڵدا سه‌رقاڵی كارن. وێڕای ئه‌وه، بارودۆخی كار له‌ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوودا نه‌ته‌نیا له كه‌رتی پیشه‌سازیدا جێگای ره‌زامه‌ندی نه‌بووه، به‌ڵكو له كه‌رتی كشت‌و كاڵیشدا به‌ره‌و لاوازی رۆیشتووه كه له‌نه‌بوونی پلان‌و سیاسه‌تێكی گونجاوی ئابووری ده‌وڵه‌ت، تووشی هه‌ره‌سهێنان بوونه‌ته‌وه. بۆ نموونه: سیاسه‌تی جێگیركردنی نرخی دراو، وێڕای رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی دوو ره‌قه‌می و هاورده‌كردنی هه‌وسارپساو له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو تا ئێستا، گورزێكی كاریگه‌ری له «كار» داوه.له‌وه‌ها بارودۆخێكدا، یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی كه بۆ چاودێران دێته پێش ئه‌وه‌یه كه لابردنی سووبسیته‌كان به‌تایبه‌ت سووبسیتی سووته‌مه‌نییه‌كان چ كاریگه‌رێیه‌كیان له‌سه‌ر پیشه‌سازی‌و كانزاكانی ئێران ده‌بێت؟ كه‌رتی پیشه‌سازی به‌ته‌نیا 16%ی سووبسیتی وزه‌ی به‌خۆیه‌وه ته‌رخان كردووه كه به‌ڕیز به‌م شێوه‌یه: به‌رق 28%- گاز 27%- گازاییل 10%- و گازی شله‌كیش 8%. پێویست به‌ئاماژه‌كردنه وێڕای وه‌رگرتنی ئه‌م رێژه‌یه له سووبسیته‌كان، پشكی پیشه‌سازی له داهاتی دانه‌شكاوی نه‌ته‌وه‌ییدا ته‌نیا له‌سه‌دانوزده‌یه. لابردنی سووبسیته‌كان له رێگاگه‌لێكی جۆراجۆر كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر كه‌رتی پشه‌سازی‌و كشت‌و كاڵ. به‌رچاوترین نموونه‌ی ئاكامی ئه‌م پرۆژه بریتیه له به‌رزبوونه‌وه‌ی دوایین تێچوونی به‌رهمهێنانه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئاستی ململانێ، سه‌رمایه‌گوزاری و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گشتی دێنێته خواره‌وه. به لابردنی سووبسیته‌كان یان هه‌مان «ئامانجدار كردنی سووبسیته‌كان» خه‌رج‌و ده‌خڵی جوتیارانی ئێرانی بۆ دابینكردنی وزه چه‌ند به‌رابه‌ر زیات ده‌كات كه له ئاكامدا به‌رهه‌مه‌كانی ئێران له كه‌رتی كشت‌و كاڵیشدا توانای هیچ راكابه‌رێیه‌كیان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مریكا، كانادا، ئۆسترالیا‌و ئافریقای باشوور نابێت. ئێستاكه‌ش، زۆربه‌ی پیشه‌سازییه‌كانی ناوخۆی ئێران، توانای ركابه‌ریی خۆیان له‌گه‌ڵ ركابه‌ره بیانییه‌كان له‌ده‌ست داوه و ئه‌گه‌ر په‌ره‌سه‌ندی ریاڵی خه‌رجه‌كان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی جێگیركردنی نرخی دراو هاوسه‌نگ نه‌كرێت، زۆربه‌ی نووسینگه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان كه له سنووری مان‌و نه‌ماندا ماونه‌ته‌وه، به‌یه‌كجار له بازاڕدا وه‌لاده‌نرێن. *نمونه
|
|||||||