|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
قه‌یرانی جیهانی ئابووری (4) (پێناسه‌ی قه‌یران) هوشیارمه‌حموودی ئه‌وه‌یكه چه‌مكی قه‌یرانی ئابووری له كاتێكی دیاریكراوه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه‌و بوه‌ته جێی بایه‌خی چینه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌و پاشان زانسته‌ئابووری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان تا راده‌یه‌ك روونكه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌یكه هه‌ر لایه‌نه‌و چۆن له‌به‌رامبه‌ریدا چۆن هه‌ڵویست ده‌گرێت. له‌وانه‌ش زانسته‌ئابوورییه‌كان هه‌ر لایه‌نێك جیاواز له‌لایه‌كه‌ی به‌رامبه‌رتێڕوانین‌و هه‌ڵویستی خۆی ده‌رده‌بڕێت. چونكوو زانسته‌كانیش له‌وپه‌ڕی خۆیدا هه‌ر لایه‌ندار ده‌ره‌نجامگیری ده‌كه‌ن‌و ناتوانن بێ‌لایه‌ن بن. بۆ نموونه لیبراڵه‌كان‌و نیۆلیبراڵه‌كان چاره‌سه‌ر بوونی ئه‌م قه‌یرانه به‌ره‌و ئامانجێك ئاراسته ده‌كه‌ن‌و لایه‌نه سوسیالیسته‌كانیش به‌ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا‌و هه‌ندێ جاریش تێكه‌ڵیه‌ك له‌هه‌ردوولا(رێگای سێهه‌م). جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی وڵاتێكیش به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان چه‌نده له سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی په‌ڕیبێته‌وه‌وله‌سیستمی سه‌رمایه‌داریداگه‌شه‌ی سه‌ندبێت و له‌چ ئاستێكی گه‌شه‌كردندا بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پرسه‌دا هه‌ڵوێست ده‌گرن. نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته له چاوی هه‌ژاران‌و بنده‌ستان‌و سته‌مدیتووانه‌وه (چ سته‌می نه‌ته‌وه‌یی‌و یان سته‌می چینایه‌تیه‌وه) ده‌ڕوانێته ئابووری جیهانی‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆی. چونكوو وه‌ك پێشووتریش ئاماژه‌مان پێدا لای ئۆپێراتۆرانی* ئابووریزانی سه‌ر به به‌ره‌ی نیۆلیبراڵ، هه‌ژاران‌و مرۆڤه‌كان ته‌نیا وه‌كوو ئامار یان چه‌مكێكی ئابووری هاوكێشه‌كه‌یان بوونی هه‌یه، ئیتر لایه‌نی مرۆڤ بوون گرنگیه‌كی ئه‌وتۆی نیه. ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كیتریشه‌وه ئه‌م ئابووریزانانه به‌عه‌قڵیه‌تی كرتكراوی خۆیانه‌وه ئه‌یانه‌وێت شێرپه‌نجه‌ی له‌شێك نه‌شته‌رگه‌ری بكه‌ن كه ئێسكه‌كانی رزیون. به‌م پێ‌یه‌ش ئه‌وان ئه‌گه‌ر وه‌كوو سیاسه‌تیش لایه‌نگیر نه‌بن وه‌كوو فه‌لسه‌فه لایه‌نگرن. هه‌ربۆیه‌ش ئێمه له كاتاگۆری ئه‌وانه‌دا ناگونجێین. سه‌رباری ئه‌مانه‌ش وه‌ك جان بێلامی فۆستێر** ده‌ڵێت ئه‌م توێژه ئابووریزانه پێشوه‌خت‌و له‌باكگراوندی زه‌ینی خۆیاندا وایانداناوه كه ئابووری به‌رده‌وام (هه‌ڵبه‌ت بێ گوێدان به چۆنایه‌تی‌و بۆ كێ) گه‌شه ده‌كات‌و قه‌یران چركه‌ساتێكی تێپه‌ڕه. دیاره پێناسه‌ی ماركس قوڵتر له هه‌ر ئابووریزانێكی دیكه پێناسه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ی كردووه‌و باسی ئاشتیهه‌ڵنه‌گربوونی توخم‌و ره‌گه‌زه‌كانی كردوه‌و پێشبینی‌و پێناسه‌كانی ئێستاش پاش زیاتر له سه‌ده‌ونیوێك له مه‌رگی، هه‌ر زیندوون، ئه‌ویش نه‌ك بۆ خودی ماركسیسته‌كان به‌ڵكوو بۆ دۆژمنه‌كانی ماركس. بۆ نموونه باراك ئۆباما له‌م كاتی قه‌یرانانه‌دا گه‌ڕابووه‌وه بۆ ماركس. له راپۆرتێكی ده‌نگی فارسی ئامریكایشدا(كه ته‌له‌فزیۆنێكی ته‌واو راسته) بێژه‌ره‌كه ئاماژه‌یدا به زه‌ق بوونه‌وه‌ی ماركس بۆ ئابووریزانه لیبراڵه‌كان له‌م كاتی قه‌یرانه‌دا‌و له كۆتاییدا به‌م رسته قسه‌كانی ته‌واو كرد: (( ئابووریزانه‌كان جارێكی‌تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای كتێبه‌كانی ناوبراو، ره‌نگه ماركس حه‌قی به‌ده‌ست بووبێت.)) به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه تیۆریه‌كانی ئه‌و كاتی ماركس به‌سن بۆ هه‌موو سه‌رده‌مێك به‌ڵكوو مانای وایه بنه‌ڕتیتر‌و رادیكاڵترن‌و میتۆده‌كه‌ی شیاوی پشت پێ‌به‌ستنه. پاش ماركس‌وئینگێڵس ئابووریناس زۆر هاتوون كه تیۆریه‌كه‌ی ئه‌ویان په‌ره پێداوه‌و ئه‌و رووداوانه‌ی كه له ماركسه‌وه ته‌نیا تروسكاییه‌كی دیاربووه روناكیان خستوه‌ته سه‌ری‌و په‌ره‌یان پێداوه. له‌وانه لینین، رۆزا لۆگزامبۆرگ، هه‌ری مه‌گدۆف، پۆڵ سویزی،پۆڵ باران‌و ئیرنێست ماندێل‌و جان بێلامی فۆستێر و...، كتێبه‌كه‌ی لینین له‌سه‌ر ئیمپریالیزم سه‌رچاوه‌یه ته‌نانه‌ت بۆ راست‌و لیبراڵه‌كانیش. له‌مانه‌دا كه هه‌ر كامه‌یان به‌گوێره‌ی سه‌رده‌می خۆی تیشكی خستوه‌ته سه‌ر لایه‌نێكی قه‌یرانه‌كه ئیرنێست ماندێل(ئابووریناسی ئاڵمانی) به تێر‌وته‌سه‌لی‌و له ره‌گی مێژوویی پرسه‌كانه‌وه تیشكی رووناكی خستوه‌ته‌سه‌ر قه‌یران. ناوبراو قه‌یرانی ئابووری له قۆناغه جیاوازه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا روون ده‌كاته‌وه‌و جیاوازی نێوان قه‌یران له سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری‌و سه‌رده‌می كۆندا ده‌خاته‌ڕوو. درێژه‌ی هه‌یه... *سه‌میرئه‌مین له‌بابه‌تێكدابه‌ناوی «رۆشنبیران له به‌رانبه‌رئۆپێراتۆرانی فیكریدا» باسی كردووه ** مانسلی ریڤیو: "فاینانشیانیزم"
|
|||||||