|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
پشتیوانی له‌بزووتنه‌وه‌ی هه‌نووكه‌یی‌و پێداگری له‌سه‌ر خواسته‌كانمان ئه‌نوه‌ر ئه‌سه‌دزاده ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه كه هه‌ر وه‌ك كه‌س بیری نه‌ده‌كرده‌وه ببێته بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رینی له‌مشێوه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه رووبه‌ڕووی سه‌ركوتی توندی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆته‌وه، هێشتاكه له تایبه‌تمه‌ندی به‌رده‌وامبوون خاڵی نه‌بۆته‌وه‌و وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی ره‌سه‌نی سیاسی،كۆمه‌ڵایه‌تی مۆركی خۆی له‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران داوه. ئه‌گه‌رچی ساخته‌كاری له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بووه هۆكار بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئاخێزه‌و شكڵگرتنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی له‌مشێوه، به‌ڵام هۆكاری ئه‌م ئیعترازه‌و دژایه‌تی نواندن له‌دژی كۆماری ئیسلامی سه‌رچاوگه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سی ساڵ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریانه‌ی رژیم له‌دژی گه‌لانی ئێران. بزووتنه‌وه‌ی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌هه‌می سه‌رۆك كۆماری ئه‌گه‌رچی هێشتاكه نه‌بۆته جێگه‌ی په‌سه‌ندی به‌شێك له‌ئۆپۆزیسۆنی كورد‌و هه‌نووكه‌ش به‌چاوی گومان‌و دودڵییه‌وه تێڕوانینی بۆده‌كرێت، به‌ڵام تێپه‌ڕكردنی قۆناغه جیاوازه‌كان‌و چییه‌تی راسته‌قینه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه ده‌توانێ هێندێك له نیگه‌رانی‌و گومانه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه. پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئێمه شاهیدی هاتنه مه‌یدانی بوێرانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بووین له‌دژی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو هێمنانه‌و ئه‌م خرۆشانه، ته‌نیا بۆ وه‌رگرتنی ده‌نگه‌كان هاته ئاراوه. به‌ڵام هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا كۆماری ئیسلامی وه‌ك هه‌میشه ته‌حه‌مولی ئه‌م هاتنه‌مه‌یدانه هێمنانه‌ی نه‌كردو ده‌ستبه‌جێ له‌ڕێگه‌ی هێزه ئه‌منیی‌و لیباس شه‌خسیه‌كان ده‌ستیان دایه سه‌ركوت‌و كوشتن‌و له‌نێوبردنی ناڕازییان. له‌به‌رابه‌ر ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكی شاره‌گه‌وره‌كانی ئێران‌و به‌تایبه‌تی پایته‌خت بێ هیچ ترس‌و دڵنیگه‌رانییه‌ك به‌ربڵاوتر له‌جاران هاتنه مه‌یدان‌و ئه‌مجاره ته‌نانه‌ت خۆیان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه پاڵێوڕاوانی ناڕازی بۆیان دیاریكردبوون، ده‌رباز كرد. هێنانی دروشمی دیكه‌و سه‌رهه‌ڵدانی له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌ریخست كه نیگه‌رانی ئه‌م خه‌ڵكه ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ساخته‌بوونی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان. پێویسته لێره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ش بكرێته‌وه كه ته‌نانه‌ت ده‌نگدانی خه‌ڵك به ریفۆرمخوازانی ده‌وڵه‌تیش له‌ئاراسته‌ی ده‌نگنه‌دان به ویلایه‌تی فه‌قیه و له راستیدا به گشتییه‌تی سیسته‌می سیاسی حاكم بووه. سه‌رجه‌م ده‌رفه‌ت‌و بۆنه‌كان هه‌نووكه بۆته پانتایی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵانی ناڕازی. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تا زۆر كه‌س باسیان له‌وه ده‌كرد كه هاتنه‌مه‌یدانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران له‌رۆژی قودسدا رێكه‌وت بوووه، به‌ڵام خۆپیشاندانی 13ی ئابان ئه‌و گریمانه‌یه‌ی پووچه‌ڵكرده‌وه‌و ئێمه شاهیدی بڕینی قۆناغێكی دیكه بووین له بزووتنه‌وه‌كه. خۆپیشاندانی رۆژی 13 ئابان بگره خاوه‌ن هه‌ندێك جیاوازی بوو كه بووه جێگه‌ی قسه‌و باسی به‌شێكی زۆر له كارناسان‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و سنوورانه‌شی به‌زاند كه هه‌ندێك له‌ریفۆرمخوازانی حكوومه‌تی لێی نیگه‌ران بوون‌و ئێمه شاهیدی بازدانێكی گرنگ بووین له‌لایه‌ن بزووتنه‌وكه‌وه. دانی دروشمی خامنه‌یی قاتله ویلایه‌تیش باتله‌و هه‌روه‌ها داگرتنی وێنه‌ی خامنه‌یی بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی كۆماری ئیسلامی‌و له‌رۆژی 13ی ئابان خۆی نیشانه‌یه‌كی به‌هێزه له دوور كه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی له‌دروشم‌و په‌یامه‌كانی پاڵێوراوانی ناڕازی. گشت ئه‌مانه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونن كه پێمان ده‌ڵێن ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌و ته‌نانه‌ت جه‌وهه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی دووره له دروشمه سه‌ره‌تاییه‌كان‌و ئه‌م بزووتنه‌وه به‌دوای ئامانجێكی گرنگتردا ده‌گرێت. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌ش‌و هه‌وای زاڵ به سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و ئاستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ره‌و شكاندنی تابۆكان‌و هێنانه گۆڕی هه‌ندێك بابه‌تی هه‌ستیارو بڤه هه‌ڵكشاوه. ئه‌وه راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر بوو كه موسه‌وی خۆی به‌وه‌فادار به بنه‌ماكانی كۆماری ئیسلامی ناو لێده‌بردو باسی له كۆماری ئیسلامی نه وشه‌یه‌ك زیاتر و نه‌كه‌مترده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی بزووتنه‌وه‌كه ده‌ریخستووه ده‌ربازبوون‌و هه‌ڕه‌شه كردنه له چییه‌تی كۆماری ئیسلامی‌و دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ ویلایه‌تی فه‌قیه و ته‌واویه‌تیی رژیم. به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی كۆماری ئێرانی له‌جیاتی كۆماری ئیسلامی ده‌توانێت راستی ئه‌و قسه‌مان بۆ بسه‌لمێنێت. پشتیوانی كردن له‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌مانای پشتیوانی كردن نییه له كه‌سانی وه‌ك موسه‌ویی‌و كه‌ڕوبی‌و هتد. كه‌وایه خه‌ڵكی كورد‌و به‌تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی ئه‌م گه‌له ده‌بێت خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌م بزووتنه‌وه‌و به تێگه‌یشتن له‌م راستیه‌ش ده‌بێت ئۆپۆزیسیۆنی كورد به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه‌و به فۆرمۆله كردنی خواسته‌كانی خۆیان كه‌ڵك له‌و ده‌رفه‌تانه بگرێت، وا ئێستاكه هاتۆته ئاراوه. ئه‌گه‌رچی ئێمه له‌سه‌ره‌تادا به‌خشكه و له‌رێگه‌ی هه‌ندێك له‌راگه‌یاندنه‌كانی پاڵێوراوه‌كاندا شاهیدی ئه‌وه بووین كه باسی هه‌ندێك له‌مافه كولتووری‌و سیاسیه‌كانی گه‌لی كوردیان هێنایه به‌رباس، به‌ڵام دواتر كاتێك سه‌یری راگه‌یاندنه‌كانی پاش ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسێك سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافی گه‌لانی ژێرده‌سته‌ی ئێرانی‌و به‌تایبه‌تی كوردی تێدا نابێنرێ. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێمه له‌ماوه‌ی 5 مانگی رابردوودا شاهیدی كوشتنی زیاتر له 40 كه‌س‌و برینداربوونی زیاتر له100 كه‌س له شارۆمه‌دانی گه‌لی كورد بووین، به‌ڵام له‌هیچ شوێنێكدا نه‌مان دی كه پاڵێوراوانی ناڕازی له‌مه‌حكوومییه‌تیان قسه بكه‌ن‌و ئاوڕێك له‌م سه‌ركوتانه بده‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش راستیه‌كی شیاوه‌و بزووتنه‌وه‌ی كورد ده‌بێت له‌به‌رچاوی بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشووتریش ئاماژه‌م پێدا هه‌موو شتێك له قۆرغی ریفۆرمخوازاندا نییه‌و بۆیه نابێت ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد خۆمان گرێ بده‌ینه‌وه به قسه‌و لێدوانه‌كانی كه‌سانی وه‌ك كه‌ڕوبی‌و مووسه‌ویی. ئێمه له‌لایه‌كی دیكه‌وه شاهیدی ئه‌وه‌ین كه به‌شێكی له‌رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنی راسته‌قینه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌كانی خوێندكاران‌و ژنان‌و كرێكاران‌و به‌شێكی زۆر له كه‌سایه‌تییه ئازادیخوازه‌كان رێكده‌خرێت، به‌م بۆنه‌وه دووری گرتن له‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌سوودی بزووتنه‌وه‌ی كورد‌و به‌گشتی خه‌ڵكی كورددا نییه. مێژووی خه‌بات‌و راوه‌ستاویی خه‌ڵكی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دژی كۆماری ئیسلامی له سی ساڵی رابردوودا نیشانه‌ی دركی قووڵی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌و هێزه سیاسییه‌كانی بووه له چییه‌تی نادێمۆكراتیكی كۆماری ئیسلامی. خه‌ڵكی كورد‌و هێزه سیاسییه‌كانی به‌ته‌واوی هه‌وڵ‌و تێكۆشانه‌كه‌ی به باقی گه‌لانی دیكه‌ی ئێران‌و به به‌شێك له ئۆپۆزیسیۆنی سه‌رتاسه‌ری نیشانی ده‌دا كه ئه‌م رژیمه دیكتاتۆره‌و دژی ته‌واوی بنه‌ماكانی دێمۆكراسی‌و مافه‌كانی مرۆڤه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌داخه‌وه هه‌میشه ته‌نیا كه‌وتۆته‌وه‌و له پێناو مافه‌كانی سه‌ختی‌و نه‌هامه‌تی چێشتووه. كه‌وایه ئێستاكه‌و پاش ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ئێران‌و هه‌روه‌ها ئۆپۆزیسیۆنه‌كان گه‌یشتوون به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی خه‌ڵكی كورد، بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد ده‌بێت وێڕای پشتیوانی كردن له‌سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی ئێران، ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه به‌خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له‌بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری خه‌ڵكی ئێران له‌قه‌ڵه‌مبداو چی بۆ بكرێ له‌پێناو ئاماده‌كردن‌و رێكخستنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد له‌پشتیوانیكردنی ئه‌م جووڵه به‌هێزه كۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسیه‌ی له‌دژی كۆماری ئیسلامی هاتۆته ئاراوه ئه‌نجامی بدات. كۆمه‌ڵه وه‌ك هێزێكی سیاسی كه خاوه‌ن پێگه‌و جێگه‌یه‌كی به‌هێزه له بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كوردستاندا وێڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاكانداو له‌سه‌ر ئه‌ساسی خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیع بینانه دژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری بوو، به‌ڵام دواتر‌و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌رێگه‌ی كه‌ناڵ‌و راگه‌یاندنه‌كانی پشتیوانی خۆی له‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌ربڕیوه‌وه چی بۆ كرابێت له‌پێناو گرێدانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجامی داوه. كۆمه‌ڵه به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی ژیرانه له‌دۆخی هه‌نووكه‌یی بزووتنه‌وه‌كه رایگه‌یاند كه سیاسه‌تی دروست له‌م برگه هه‌ستیاره مێژووییه‌دا ئه‌وه‌یه كه كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شدار له بزووتنه‌وه‌ی كوردستان به رێكخستنی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م ده‌رفه‌ته‌و هه‌وڵ بۆ هێنانه ئارای پرسی كورد‌و داخوازییه‌كانیان خۆیان رێك بخه‌ن. به‌گشتی په‌یامی كۆمه‌ڵه به‌سه‌رنجدان به‌گشت كه‌م‌و كوڕییه‌كانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دواییانه‌و به‌تایبه‌تی رێبه‌رییه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه گونجاوترین هه‌ڵوێست له‌م قۆناغه‌دا كه ئاكامه‌كه‌ی به قازانجی خه‌ڵكی كورد‌و بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌شكێته‌وه، به‌شداری‌و پشتیوانی چالاكانه‌یه له‌م بزووتنه‌وه‌یدا. خه‌ڵكی كورد له سی ساڵی رابردوودا گونجاوترین ده‌رفه‌تی بۆ خولقاوه كه بتوانێ وێڕای پێداگری له‌سه‌ر داخوازییه‌هاوشێوه‌كانی له‌گه‌ڵ باقی گه‌لانی ئێران له‌چه‌شنی دێمۆكراسی‌و مافی مرۆڤ‌و داخوازییه ره‌واو له‌مێژینه‌كانی خۆی بێنێته گۆڕێ‌و به نواندنی رۆڵێكی ئه‌كتیڤ له‌م بزووتنه‌وه‌یدا جارێكی دیكه بیسه‌لمێنێت كه كوردستان وه‌ك هه‌میشه سه‌نگه‌ری خه‌بات‌و خۆڕاگرییه له‌دژی دیكتاتۆرییه‌تی كۆماری ئیسلامی. خه‌ڵكی كورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌توانێ دۆستان‌و لایه‌نگرانی زیاتر به‌لای خۆیی‌و بزووتنه‌وه‌كه‌یدا رابكێشێت كه ده‌توانێ له‌داهاتوودا كاریگه‌ری باشی هه‌بێت له‌چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان. دووری گرتن‌و خۆ خستنه په‌راوێزه‌وه‌و له دووره‌وه سه‌یركردنی بزووتنه‌وه‌كه‌و رووداوه‌كانی ناوخۆی ئێران نه‌ك له قازانجی خه‌ڵكی كورد نییه، به‌ڵكوو ره‌نگه له‌دواتردا ببێته هۆی گرفت‌و كێشه بۆ خه‌ڵكی كورد‌و ته‌نانه‌ت ئه‌م بابه‌ته ده‌توانێ بزووتنه‌وه‌ی كوردستان ئیزۆله بكات. كه وایه هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵه‌ی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ چه‌سپاندنی هه‌رچی زیاتری خواسته ره‌واكانمان‌و جێگیركردنیان له ناو داخوازییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری له ناوخۆی ئێران‌دا.
|
|||||||