|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
شوێنگه‌ی مناڵ له ئه‌ده‌بی مناڵاندا نووسینی: ئا ڤی و/لاپه‌ره‌ی ئه‌دب ئه‌وه چییه كه ئێمه گه‌وره‌كان كاتی خۆمانی بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ین و ناوی ده‌نین ئه‌ده‌بی مناڵان؟ بۆچوونێكی گشتی هۆكاری نووسین بۆ مناڵان وه‌ها ریز ده‌كات و ناویان لێ ده‌بات 1- زانینی ئه‌وه‌ی مناڵان چی ده‌خوێننه‌وه 2- ناسینی توخمه‌كانی شیعر یان په‌خشانێكی باش 3- هه‌بوونی هه‌ستگه‌لێك له چه‌شنی هه‌ستی مناڵان سه‌ره‌تا ده‌مهه‌وێ له هۆكاری سێهه‌مه‌وه ده‌ست پێ بكه‌م. شه‌وێ من و ژنه‌كه‌م بۆ خواردنی شه‌و میوانی ژن و مێردێ بووین كه دوو مناڵی سێ و پێنج ساڵانیان هه‌بوو. وا دیار بوو ئه‌و دوو مناڵه نیگه‌رانن، چونكه ده‌بوا به‌ر له كاتی دیاری كراوی شه‌وانی پێشتر بڕۆنه ناو جێگا و بخه‌ون، ئه‌م دانیشتن و میوانییه جێی ئه‌وان نه‌بوو، گه‌وره‌كان كه‌مته‌رخه‌م بوون به‌رامبه‌ریان. بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نیگه‌رانیه‌یان كه‌م بێته‌وه ئیزنیان دایه كوڕه گه‌وره‌كه، كه ناوی نیكۆلاس بوو، له میوانه‌كان بپرسێ هه‌ر كامه‌یان حه‌زیان له چ خواردنه‌وه‌یه‌كه. نیكۆلاس زۆر جیددی و به لاسایی كردنه‌وه‌ی حاڵه‌تی گه‌وره‌كان ده‌ستی كرد به پرسیار كردن. هه‌ر كامه‌یان شتێكیان ده‌ویست. كه گه‌یشته من به‌ره‌و پێشه‌وه نووشتامه‌وه‌و ئارام پێم وت: «نیكۆلاس تكایه په‌رداخێ گڵاسێ ئاوی زارم بۆ بێنا.» نیكۆلاس به سه‌ر سووڕمانه‌وه پرسی:"چی؟" وتم گڵاسێ ئاوی زار تكایه! بۆ چه‌ن ساتێ لێم راما و له پشت ئه‌و ده‌م و چاوه فریشته‌یه‌یه‌وه پێكه‌نینێكی زرینگانه ده‌بیندرا. به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد:» ئه‌م پیاوه گڵاسێ ئاوی زاری ده‌وێ.» ئه‌و شته‌ی دوای ئه‌م وته رووی دا سه‌یر بوو: دوو مناڵه‌كه وه‌ها هه‌ڵسووكه‌وتیان ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی درگای قه‌فه‌سێكیان له سه‌ر كرابێته‌وه یان به‌ندیان له ده‌ست لا برابێت: ده‌ستیان كرد به هه‌ڵهاتن و شادی كردن. ئه‌و كاته‌ی شادی ئه‌و دوو مناڵه‌م دیت هه‌ستم كرد به‌و گڵاسه ئاوه زاره گه‌یشتووم. ئینجا دایكی مناڵه‌كان رووی كرده من و وتی:» ئێستا ده‌زانم بۆچی بۆ مناڵان ده‌نووسی.» ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ریبری به‌و مانایه بوو ده‌بێ بۆ ئه‌م كاره هه‌ستێكم هه‌بێت له چه‌شنی هه‌ستی مناڵان. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم بچمه ده‌روونی مناڵانه‌وه ده‌بێ وه‌ك مناڵان بنووسم. دووهه‌مین هۆكار كه له نووسین بۆ مناڵاندا پێویسته بزانین، ئه‌وه‌یه ده‌بێ بزانین مناڵان چی ده‌خوێننه‌وه و ده‌یانهه‌وێ چی بخوێننه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێوه كتێبێكی دڵخوازی خۆتان له بواری ئه‌ده‌بی مناڵاندا له ته‌نیشت كتێبیگه‌لێكی وه‌ك «پشیله‌ی كارفیلد» یان «كلووپی پاریزگاری له مناڵان» یان «دۆڵی گه‌وره‌ی شیرینی» دانێن و به مناڵێك پێشنیار بكه‌ن یه‌كیان هه‌ڵگرێ، تا ئێستا له خۆتان پرسیوه كامیان هه‌ڵده‌گرێ؟ من لام وایه ناسینی توخمه‌كانی شیعر یان په‌خشانێكی باش مانا و ناوه‌رۆكی ئه‌ده‌بی مناڵان پێك دێنێ، نه‌ك ساده نووسین. با پرسیارێكی سه‌ره‌كی بپرسین: ئه‌و مناڵه كێیه ئه‌م ئه‌ده‌به‌ی بۆ ده‌نووسرێ؟ ئاخۆ ئه‌و هه‌مان ئه‌و مناڵه دوازه ساڵه‌یه چه‌كێكی به ده‌سته‌وه‌یه و له شه‌قامه‌كانی شاردا ده‌گڕی؟ ئاخۆ تازه لاوێكی ئه‌مریكاییه كه خوێندنی كۆلێژی ته‌واو كردوه‌و كۆتایی حه‌وتوو دێته‌وه ماڵ بۆ ئه‌وه‌ی دایكی جله‌كانی بشوات؟ ئه‌مڕۆ له په‌راوێزی شاره‌كاندا ئه‌و مناڵانه‌ی قه‌تڵ ده‌كه‌ن زۆرن. به‌ڵام ئه‌وان له به‌ر ته‌مه‌نیان پێیان ده‌وترێ مناڵ. بۆچی وه‌ها كارگه‌لێك ده‌كه‌ن و ئه‌م كارانه‌یان لێ ده‌وه‌شێته‌وه؟ چونكه كولتووری ئێمه ئه‌وانی له خۆی دوور خستۆته‌وه. ئه‌وان سه‌رده‌می مناڵیان نییه‌و بۆ زیندوو مانه‌وه كاری گه‌وره‌كان ده‌كه‌ن و وه‌ك ئه‌وان هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن و كه‌س ده‌كوژن. كه‌وایه ئه‌و كاته‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی مناڵان قسه ده‌كه‌ین زۆر گرنگه له خۆمان بپرسین كامه مناڵ؟ خاڵی جێگای سه‌رنج ئه‌وه‌یه ئه‌ده‌بی مناڵان به پێی كات، شوێن، نه‌ته‌وه‌و ..... جیاوازی هه‌یه. با ئێستا بزانین ئه‌ده‌بی مناڵ چی ده‌گرێته‌وه‌وچی ناگرێته‌وه؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته با ده‌وری مناڵ له ئه‌ده‌بی مناڵاندا لێك بده‌ینه‌وه: منی نووسه‌ر كتێبێ ده‌نووسم‌و ده‌یده‌مه به ناوه‌ندی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه، له‌وێدا بڕیار ده‌ده‌ن نووسراوه‌كه‌م چاپ بكه‌ن یان نا، ئه‌گه‌ر چاپ ببێ له لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه، دیزاین، هه‌ڵه‌چنی، پروپاگه‌نده، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێ وته‌نانه‌ت له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه خه‌ڵات ده‌كرێ. سه‌ره‌نجام ئه‌مه گه‌وه‌ره‌كانن كتێبه‌كان ده‌خه‌نه نان‌و قه‌فه‌سه‌كانه‌وه‌و ده‌یچنن‌و ده‌یفرۆشن. ته‌نها‌و ته‌نها له‌م كاته‌دایه كتێبه‌كه ده‌كه‌وێته ده‌ست مناڵان، له‌م كاته دایه دێته دنیای ئاڵۆزی ئه‌ده‌بی مناڵانه‌وه. به‌م شێوه‌یه، مناڵان ده‌كه‌ونه پله‌ی ئاخر، ئه‌وان خوێنه‌ر‌و كه‌ڵك لێوه‌رگرن، نه‌ك داهێنه‌ر. ده‌زانین ئه‌ده‌بی مناڵان له لایه‌ن گه‌وه‌ركانه‌وه ده‌نووسرێ‌و مناڵان ته‌نها له رووی نێو‌و رواڵه‌تی كتێبه‌كه‌وه ده‌یكڕن. هه‌ر چه‌ن زۆربه ی كات ئه‌و كتێبه‌ی ده‌یكڕن له لایه‌ن قوتابخانه، دایك‌و باوك یان رادیۆ‌و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه به سه‌ریاندا داده‌سه‌پێ، با بێ په‌رده ئه‌م راستیه بخه‌ینه روو كه ئه‌ده‌بی مناڵان زۆرتر په‌یوه‌ندیداره به گه‌وره‌كانه‌وه نه‌ك مناڵان. ئه‌مه پاڕادۆكسێكه. ئه‌ده‌بیاتی مناڵان له لایه‌ن ئه‌و گه‌ورانه‌وه ده‌نوسرێ كه نازانن مناڵان هۆگری چ ده‌قگه‌لێكن، یان ئه‌وه‌ی ده‌ینووسن له باری سیاسی‌و ئاییینه‌وه بۆ مناڵان باش نییه. بۆ ئه‌وی نووسراویه‌كی باش و شیاو بۆ مناڵان بنووسین نابی بگه‌ڕینه‌وه بۆ سه‌رده‌می مناڵی. به‌ڵكوو ده‌بێ تێگه‌یشتنی گه‌وره‌كان له منداڵی له به‌رچاو بگرین. ده‌بێ مناڵان و جیهانی مناڵی به‌و شێوه‌ی ده‌ركیان ده‌كه‌ین و لێیان ده‌گه‌ین له كتێبه‌كاندا بێنین. ئه‌گه‌ر ئاوڕ له چیرۆكه خه‌یاڵییه‌كان بده‌ینه‌وه زۆر باشتر له‌م شته ده‌گه‌ین. ئه‌و شتانه‌ی له چیرۆكه خه‌یاڵیییه‌كاندا باسیان لی ده‌كرێ راستن. ئێمه راستییه‌كان ناگۆڕین به‌وه‌ی به دڵی مناڵان بێت، به‌ڵكوو مه‌به‌ستمان له پێوه‌ند له گه‌ڵ راستییه‌كان ده‌گۆڕین. تێگه‌یشتنی نازانستیانه‌ی مناڵ ره‌نگه ئه‌مه بێت كه خۆر به ده‌ور زه‌وی‌دا ده‌گه‌ڕێ. ئێمه گه‌وره‌كان ده‌زانین واقێع شتێكی تره. به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئاخۆ دڵنیاین ئه‌م گریمانه‌یه راسته؟ بۆخۆم هیچكات ئه‌م گریمانه‌یه‌م تاقی نه‌كردۆته‌وه و ناشتوانم بیسه‌لمێنم. به‌ڵام ده‌زانم بیر كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌كان راسته. هه‌ر بۆیه ئه‌و كتێبه زانستیانه‌ی بۆ مناڵان ده‌نووسرین وێنایه‌ك ئه‌ده‌ن به ده‌سته‌وه كه له گه‌ڵ دنیای ئه‌واندا جیاوازی هه‌یه. له چیرۆكه ریالیستییه‌كاندا، ئێمه ئه‌زموونی جیهانی ئاڵۆزی خۆمان جۆرێ ده‌گێڕینه‌وه كه مناڵان بتوانن لێی تێ بگه‌ن. ئه‌زموونی راسته‌قینه‌ی خۆمان ناگۆڕین، به‌ڵكوو جۆری دایان ده‌ڕێژین كه مناڵان بتوانن لێی تێ بگه‌ن و ئه‌مه‌ش ساده نییه. ئێمه به‌م شێوه‌یه راستییه‌كان جۆرێ ده‌گێڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مناڵان كه كه‌م ئه‌زموونترن لێی تێ بگه‌ن. وه‌ك چۆن كتێبێكی زانستی راستییه‌كان ده‌رده‌بڕێ، ئه‌و چیرۆكانه‌ش كه ئێمه ده‌یاننووسین هه‌وڵدانێكه بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان له زمانی گه‌وره‌كانه‌وه بۆ مناڵانه‌وه بگێڕینه‌وه. مناڵان ده‌توانن وێناگه‌لێكی جوان پێشكه‌ش بكه‌ن. له بواری ئه‌ده‌بدا شیعرگه‌لێكی جوان ده‌هۆننه‌وه كه زۆرتر له خه‌یاڵیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌و پێشكه‌وتنه سه‌یرانه‌ی كه‌له نوسینی مناڵاندا ده‌بیندێت. جێگای سه‌رسوڕمانه‌و پێویسته شتیان لێفێربین. ئه‌وه له به‌رچاوبگرن ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆرته‌رخان ده‌كرێ بۆ كاری مناڵان بۆ ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ رۆشنبیری‌و ئاستی تێگه‌یشتنی گه‌وره‌كان‌و هه‌روه‌ها مناڵانیشدا بێته‌وه. ئه‌م جۆره به‌رهه‌مانه دڵی هه‌ردوو لا راده‌گرێ‌و جۆری هاوئاهه‌نگی له نێوان پارادۆكسه‌كان_ته‌نهابه شێوه‌ی هونه‌ری_ پێك دێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر جۆرێ هاوئاهه‌نگی له نێوان ناكۆكی‌و پارادۆكس بوونه‌كاندانه‌بێ، مه‌ودا ساز ده‌بێ. لێره‌دایه ئه‌و كتێبانه‌ی گه‌وره‌كان هه‌ڵیده‌بژێرن مناڵان نایخوێننه‌وه؟ من لام وایه، ئێمه له چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌بی مناڵاندا، چیرۆكێك ده‌نووسین بۆ ئه‌وه‌ی مناڵان له دنیای نائارامی گه‌وره‌كان ئاگادار بكه‌ینه‌وه. لێره‌دایه هه‌ڵسووكه‌وتی رئالیستانه‌و كۆنترۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رده‌كه‌وێ. هه‌رشتێ له جیهانی گه‌وره‌كاندا هه‌ڵه‌یه، زۆربه‌ی كات له به‌ر ئه‌وه‌یه ئارمانه‌كانی ئێمه له سه‌رده‌می مناڵیدا به‌دی نه‌هاتوون. ئه‌ده‌بی مناڵان ئه‌و ئیزنه به ئێمه گه‌وره‌كان ده‌دات به گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی ده‌سپێك، هه‌ندێ گۆڕان له‌م باریه‌وه پێك بێنین‌و مناڵ ده‌توانێ رێك‌و پێكیان بكات. كه‌وایه ئێمه ده‌رباره‌ی مناڵان كتێب ده‌نووسین، چونكه ئه‌وان كۆمه‌ڵێك بۆچوون له پێوند به ئازار، گوشار‌و كۆت‌و به‌نده‌كان ده‌خه‌نه روو، گوشارێ كه ئێمه له دنیای گه‌وره‌كاندا هه‌ستیان پێده‌كه‌ین. به واتایه‌كی تر به شاردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكه‌و نیگه‌رانییه‌كانمان هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه بۆ مناڵان بنوسین‌و ناوی ده‌نێین ئه‌ده‌بی مناڵان، چیرۆكه‌كان ده‌رباره‌ی هه‌ڵاواردن‌و بێ عه‌داڵه‌تی‌و نه‌سازانه له دنیای گه‌وره‌كاندا. خه‌باتی به‌رده‌وامی چاكه دژ به شه‌ڕ. به‌م چیرۆكانه به مناڵان ده‌ڵێین رزگارمان بكه‌ن له‌وه‌ی له داهاتوودا به سه‌رماندا دێ، ئێمه رزگار بكه‌ن له‌وه‌ی فێرتانی ده‌كه‌ین به‌وه‌ی وا بن. به‌ڵام گاڵته‌جار و پێكه‌نین هێنه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م چیرۆكانه زۆربه‌ی كات ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی چوونه ناو جیهانی گه‌وره‌كانه‌وه‌یه. كه وایه ئه‌ده‌بی مناڵان هاوارێكه له لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه بۆ مناڵان به‌وه‌ی یارمه‌تیان بده‌ن. ئه‌ده‌بی مناڵان زۆربه‌ی كات قووڵترین مانایه‌ك كه ده‌یدا به ده‌سته‌وه، چیرۆكی فێر بوونی زانستمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه. به‌ڵام چ به زمانی راسته‌قینه‌و چ به زمانی خوازه، ئه‌م زانسته سه‌ر به سه‌رده‌می مناڵییه. ئه‌م كۆتایی پێهێنانه سه‌ركه‌وتوانه‌یه و ئه‌م هونه‌ر كه مناڵ هان ده‌دا به‌وه‌ی بێته دنیای گه‌وره‌كانه‌وه، به شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕانه جۆرێ شكست و داڕووخانه، شكست به‌و مانایه‌ی زۆربه‌ی كات كۆتایی چیك كۆتایی واقێعه. له ئه‌ده‌بی مناڵاندا هه‌ندێ جار به مناڵان ده‌ڵێین:» ئه‌و كاره‌ی ئێمه كردمان ئێوه مه‌یكه‌ن، ئێوه له ئێمه باشتر بن. تكایه جیهان به‌و شێوه‌یه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین درووست بكه‌ن، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ئێمه كردمان ئێوه مه‌یكه‌ن. واته گه‌وره مه‌بن. له هه‌مانكاتدا وه‌ك ئه‌وه وایه به مناڵان بڵێین:» گه‌وره بوون ناخۆشترین قۆناغی ته‌مه‌نی مرۆڤه. به‌ڵام ئێمه ده‌بێ گه‌وره بین، وه‌ك ئه‌و رێبوارانه‌ی ده‌چنه وڵاتێكی تر و شتی زیاتر ده‌رباره‌ی وڵاته‌كه‌یان فێر ده‌بن.
|
|||||||