|
دوو هفته‌نامه‌یه‌کی سیاسی گشتییه کۆمه‌ڵه ده‌ری ده‌کات |
|||||||
|
|||||||
|
تایبه‌ت
به بۆنه‌ی 25ی نۆڤامبه‌ره‌وه خوشكانی میرابال، 4 خوشكی شۆڕشگێڕ بوون كه 3 كه‌س له‌م خۆشكانه، به ناوه‌كانی پاتریا مێرسێدس میراباڵ ، ماریا ئارژانتینا مینێروا میرابال، ئانتۆنیا ماریا تێرازا میرابال رۆژی 25 نوامبری 1960 له خه‌بات دژ به دیكتاتۆرییه‌تی رافائل ترۆخیۆ له كۆماری دۆمینیكه‌ن ، گیانیان له ده‌ست دا و له لایه‌ن رژیمی دیكتاتۆره‌وه له‌م رۆژه‌دا، كوژران. چه‌ند ساڵ دواتر كوژرانی ئه‌م سێ خۆشكه‌شۆڕشگێڕ و چالاكی سیاسییه له لایه‌ن دیكتاتۆری ترۆخیۆ وه به ره‌مزی توندووتیژی دژ به ژنان و له ساڵی 1991 ه‌وه بووه به ره‌مزی خه‌بات دژ به توندووتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان، تا ئه‌وه‌ی رۆژی 17 ئۆكتۆبری 1999 كۆمه‌ڵی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له 83 هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی گشتی خولی 54ی خۆیدا، رۆژی 25 نوامبری وه‌ك رۆژی نه‌هێشتنی توندوتیژی دیاری كرد. له‌و ساڵه به دواوه رۆژی 25ی نوامبر له هه‌موو شوێنی جیهان، وه‌ك ره‌مزێ خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی ده‌ناسرێ و كۆنفرانس و كۆر و كۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان له‌م رۆژه‌دا ساز ده‌كرێ. توندوتیژی چییه؟ كه باس له 25ی نۆڤامبه‌ر و رۆژی خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی توندووتیژی ده‌كرێ سه‌ره‌تا باشتر وایه پێناسه‌یه‌كی ئه‌م چه‌مكه بكرێت. ئه‌و كاته‌ی باس له چه‌مكی توندوتیژی ده‌كرێ، كێشه‌یه‌كی گه‌وره دێته پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه تا ئێستا پێناسه‌یه‌كی كۆنكرێت و دیاری كرا‌و له توندووتیژی نه‌دراوه به ده‌سته‌وه، به‌شێك له كۆمه‌ڵناسان و ده‌روونناسان له‌وانه گێڵز و ستراوس توندوتیژی به هه‌ڵسووكه‌وتێكی مه‌به‌ستدار ده‌زانن كه خه‌ساری جه‌سته‌یی و ده‌روونی هه‌یه بۆ سه‌ر تاك. به شێوه‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین توندووتیژی چه‌ند جۆری هه‌یه كه به 2 شێوه پۆلین به‌ندی ده‌كرێن. 1- توندووتیژی جه‌سته‌یی 2- توندووتیژی ده‌روونی توندووتیژی جه‌سته‌یی به هه‌ر جووڵه و حه‌ره‌كه‌ت ده‌وتری كه به شێوه‌ی فیزیكی كاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر به‌رامبه‌ر. وه‌ك شكاندنی شوێنێك. سووره‌وه بوون، بریندار بوون، هه‌ندی جار كوشتن، یان هه‌ر جۆره نیشانه‌یه‌كی تر. له‌م جۆره توندووتیژییه‌دا ئاسه‌واره‌كانی توندووتیژی به ته‌واوی دیاره و ئه‌و كه‌سه‌ی رووبه‌ڕووی توندووتیژی بۆته‌وه ده‌توانێ به چوونه به‌رده‌م یاسا، سكاڵا دژ به كه‌س یان گرووپی توندووتیژ به‌رز بكاته‌وه. جۆرێكی‌تری توندووتیژی، كه به رواڵه‌ت هیچ نیشانه‌یه‌كی نییه، توندوتیژی ده‌روونییه. سووكایه‌تی پێ كردن. جنێو دان. توانج خستن له‌و جۆره توندووتیژییه ده‌روونیانه‌ن كه كاریگه‌ری ده‌روونی قوڵیان هه‌یه له سه‌ر به‌رامبه‌ر و له هه‌مانكاتیشدا سه‌لماندنیان له به‌رده‌م ناوه‌نده بڕیارده‌ره‌كاندا ئه‌سته‌مه. لێره‌دا پێویسته یه‌ك خاڵ ئاماژه پێ بده‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئاڵۆز بوونی چه‌مكی توندووتیژی وای كردووه هه‌ندێ جار ئه‌م كانسێپته جۆرێ رێژه‌گه‌رایی كولتووری به خۆیه‌وه ببینێ. بۆ وێنه ره‌نگه ئه‌و ئاكاره‌ی له كۆمه‌ڵگایه‌كدا توندووتیژی بێت له كۆمه‌ڵگایه‌كی تردا شتێكی عادی بێت یان به پێچه‌وانه‌وه. كه چی ده‌روونی مرۆڤه‌كان زۆر جار به‌رامبه‌ر به ئاكار و جووڵه‌كان وه‌ك یه‌ك هه‌ڵوێست ده‌گرێ. له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌ندێ له لایه‌نه‌كانی توندووتیژی تا ئێستاش له به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگاكان بێده‌نگه‌یان به‌رامبه‌ر ده‌كرێ. بۆ وێنه توندووتیژی سێكسی یه‌كێك له باوترین شێوه‌كانی توندووتیژییه، به‌ڵام به هۆی باسگه‌لێكی وه‌ك شه‌رم و حه‌یا و شه‌ره‌فه‌وه ئه‌م جۆره‌ی توندووتیژی له به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگاكان باسی لێوه ناكرێ. هۆكاره‌كانی توندووتیژی ئه‌و كاته‌ی باس له توندووتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌كرێ، ده‌توانین بڵێن كۆمه‌ڵێك هۆكاری سه‌ره‌كی له پشت ئه‌م دیارده‌وه. یه‌كه‌م هۆكار: سیسته‌می باوك سالارییه. سیسته‌می باوك سالاری و كولتووری به‌رهه‌م هاتووی ئه‌م سیسته‌مه ده‌توانین بڵێین له زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی جیهاندا یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كانی توندوتیژیه دژ به ژنان. له چوارچێوه‌ی ئه‌م كولتووره‌دا ته‌نانه‌ت به‌شێك له ژنانیش هه‌ندێ جار ده‌بن به هێزی توندوتیژ نوێن به‌رامبه‌ر به هاوڕه‌گه‌زه‌كانیان. یه‌كێكی تر هۆكاره‌كانی توندوتیژی نواندن له به‌شێكی زۆر له وڵاتانی جیهان، ئایینه. ئایین له به‌شێكی زۆر له وڵاتان پێوه‌ندییه‌كی دوولایه‌نه‌ی په‌یدا كردووه له گه‌ڵ كولتوور، له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌ندی له فه‌رمانه ئایینییه‌كان خۆیان هۆكارێكی مه‌شرووعیه‌ت دانن به توندووتیژی دژ به ژنان. هه‌ندێ جاریش عورفه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌نگ و بۆی فه‌رمانێكی ئایینی ده‌گرنه خۆ و ده‌بن به هۆكاری توندووتیژی نواندن دژ به ژنان. له به‌شێك له كۆمه‌ڵگاكاندا، سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌ك سیسته‌می عه‌شیره‌یی له كوردستان و به‌شێك له كۆمه‌ڵگاكانی تر، هۆكاری توندووتیژین دژ به ژنان. له كولتووری عه‌شیره‌یی و تایفییدا ژن موڵكی عه‌شیره و تایفه‌یه و ئه‌ركی هه‌موو پیاوانی عه‌شیره‌یه پارێزگاری بكه‌ن له‌م موڵكه، زۆر جاریش به بیانووی نامووس و شه‌ره‌ف و پارێزگاری له نامووسه‌وه ژنان له‌م چه‌شنه سیسته‌مه‌دا ده‌بن به قوربانی. یاسا و توندووتیژی ده‌كرێ یاسا به هۆكارێكی‌تری توندووتیژی بزانین له به‌شێك له وڵاتانی جیهان، له‌وانه‌ش وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆ وێنه له وڵاتێكی وه‌ك ئێران، یاسای دوا كه‌وتووانه‌ی كۆماری ئیسلامی، هۆكارێكه به توندووتیژی دژ به ژنان. له رێگای یاساوه ئیزن دراوه به هه‌ر چه‌شنه توندووتیژی نواندنێك دژ به ژنان. ئه‌و كاته‌ی هه‌ر به 2 ژن پێاوێكن له به‌رامبه‌ر یاسادا، ئه‌و كاته‌ی شاهیدی ژن قبووڵ ناكرێ، ئه‌و كاته‌ی به پێی یاساژن بۆی نییه له به‌شێكی زۆر له پۆسته كۆمه‌ڵایه‌تییه و سیاسی و ئیداریییه‌كاندا به‌شداری بكات، ئه‌و كاته‌ی له لایه‌ن یاساوه ئیزن به پیاو ده‌درێ به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت ژنی دووهه‌م بێنێ و یاسا ئیزن به فره ژنی ده‌دات، ئه‌و كاته‌ی مافی پۆشش به پێی یاسا له ژنان ده‌سه‌ندرێته‌وه، ئه‌و كاته‌یه ره‌نگ و بۆی یاسا وه‌ك لایه‌نێكی توندووتیژی نوێن دژ به ژنان ده‌ده‌كه‌وێ. توندووتیژی خێزانی یه‌كێك له باوترین شێوه‌كانی توندووتیژی، توندووتیژی خێزانی یان توندووتیژی بنه‌ماڵه‌ییه. له راستییدا زۆربه‌ی زۆری ژنان له لایه‌ن كه‌سانی نزیكیانه‌وه رووبه‌ڕووی توندووتیژی ده‌بنه‌وه. هاوسه‌ر، هاوژیان، باوك و برا و كه‌سانی تری بنه‌ماڵه هۆكاری ئه‌م توندووتیژی نواندنه‌ن و زۆر جاریش به هۆكاری جۆراوجۆر له لایه‌ن ژنانه‌وه بێده‌نگه ده‌كرێ به‌رامبه‌ر به‌م توندووتیژی نواندنانه. له به‌شێكی زۆر له كۆمه‌ڵگاكان و له‌وانه كۆمه‌ڵگای كوردی‌دا، خێزان به چوارچێوه‌یه‌كی پیرۆز ده‌زانرێ كه پێویسته هه‌موو شتێكی ئه‌م چوارچێوه‌یه له ناو خێزاندا بمێنێته‌وه‌و درز نه‌كاته ده‌ره‌وه. پیاوانیش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رانی بنه‌ماڵه‌كان به چه‌شنی دیكتاتۆرێك له ناو خێزانه‌كاندا هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن. شه‌رم یان ترسی ژنان له‌وه‌ی كه سكاڵا دژ به ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه به‌رز بكه‌نه‌وه، هۆكارێكی گه‌وره‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنانه له ناو ماڵه‌كاندا. كاریگه‌رییه‌كانی توندووتیژی كاتێك باس له توندووتیژی و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌كه‌ین، ئه‌وه نییه، توندووتیژی نواندن ته‌نها كاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی له سه‌ر تاك یان گرووپی قوربانی ببێت، به‌ڵكوو هه‌ر كرده‌یه‌كی توندووتیژ كاریگه‌ری خراپی هه‌یه له سه‌ر كۆمه‌ڵگا و ده‌ورووبه‌ریش. راسته به شێوه‌یه‌كی هه‌ست پێكراو كه‌سێك ده‌بێت به قوربانی، به‌ڵام بازنه‌ی قوربانییه‌كانی توندووتیژی نواندن زۆر زیاتر له تاكێكه. توندووتیژی كاریگه‌ر ده‌روونی و ماددی و مه‌عنه‌وی هه‌یه له سه‌ر كه‌سانی ده‌ورووبه‌ری تاكی قوربانی. بۆیه ئه‌ركی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگایه دژ به توندووتیژی و كاریگه‌رییه‌كانی بوه‌ستنه‌وه‌و دیارده‌ی توندووتیژی دژ به ژنان ته‌نها گرێ نه‌ده‌نه‌وه به ژنان. ئه‌ركی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگا و به تایبه‌ت چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه دژ به توندووتیژی نواندن به‌رامبه‌ر به ژنان بوه‌ستنه‌وه. له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئارام و سه‌قامگیر دا كه هه‌موو تاكێك هه‌ست به ئاسووده‌یی بكا و بزانێ له باری جه‌سته‌یی و ده‌روونییه پارێزراوه، له كۆمه‌ڵگایه‌دا پێشكه‌وتنه كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی و زانستییه‌كان زۆر خێراتره له‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ هه‌ست به ئاسووده‌یی ناكه‌ن. سه‌ربه‌خۆی ئابووری و توندووتیژی یه‌كێك له هۆكاره‌كانی توندووتیژی نواندن دژ به ژنان، سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونی ژنانه له باری ئابوورییه‌وه، هه‌ربۆیه فێمنیسته ماركسیسته‌كان زیاتر له هه‌ر شت، جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، بۆ نه‌مانی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگادا پێویسته هه‌وڵ بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی ژنان له باری ئابوورییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بن. سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونی ئابووری، ژنان ده‌به‌ستێته‌وه به پیاو یان پیاوانێكه‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌دا ژنان بۆ به‌ڕێوه چوونی بژیوی ژیانیان، ناچارن به‌رامبه‌ر به توندووتیژی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بێده‌نگ بن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویسته ژنان له باری ئابوورییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بن و خۆبژیو بن. میدیا و وه‌ستانه‌وه دژ به توندووتیژی میدیا و راگه‌یاندنه‌كان ده‌توانن ده‌ورێكی سه‌ره‌كی بگێڕن له وشیار كردنه‌وه‌ی تاكه‌كان كۆمه‌ڵ به‌وه‌ی دژ به توندووتیژی نواندن به‌رامبه‌ر به ژنان بوه‌ستنه‌وه. به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستا میدیای كوردی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مته‌رخه‌م بووه به‌رامبه‌ر به پرسی ژنان له كۆمه‌ڵگای كوردستان و سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندین كاناڵی ته‌له‌فیزیۆنی و ده‌یان كاناڵی رادیۆیی، په‌رژانه سه‌ر پرسی ژنان له ناو میدیاكاندا زۆر كه‌مه . پێویسته له لایه‌ن ماس میدیای كوردییه‌وه زیاتر گرینگی بدرێ به پرسی ژنان چون بێگومان ئه‌و ده‌كرێ هه‌ست به ئازادی له كۆمه‌ڵگایه‌كدا بكرێ كه ژن ئازاد بێت.
حیجابی ئیسلامی ئایدۆلۆژیه نه‌ك پۆشش(2) شكوه میرزاده‌گی و: رێبوار ئه‌حمه‌دی یه‌كه‌مین وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ حیجابی ئیسلامی‌دا: له وڵاتی توركییه سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی به‌رینی حیجاب پۆشانی ئیسلامی-سیاسی كاریگه‌ری قورستری هه‌بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سێكۆلار بوون و به شێوه‌ی سێكۆلار ژیان كردن هێشتا له فه‌رهه‌نگی گشتی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته به راده‌ی وڵاتانی رۆژئاوایی په‌ره‌ی نه‌سه‌ندبوو و دزه‌ی نه‌كردبووه سوچ و قوژبنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌وه، له هه‌مانكاتدا پاش سه‌ركه‌وتنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران، ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ پڕوپاگه‌نده‌ی چڕوپڕی حكوومه‌تی ئیسلامی به‌ره‌وڕوو بوه‌وه، به جۆرێك كه ساڵانه چه‌ندین میلیارد پاره بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی ئیسلامی به تایبه‌ت پڕوپاگه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیدار به حیجابی ئیسلامی ته‌رخان و بۆ ئه‌و وڵاته هه‌نارده ده‌كرا. ئه‌م پرسه رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ زه‌قتر ده‌بوه‌وه، تا ئه‌و جێگایه‌ی كه دڵسۆزان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵگای تورك، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه هه‌ستیان به مه‌ترسی له‌ناوچوونی ناوه‌رۆكی سێكۆلار بوونی وڵاته‌كه‌یان تووشی گرفت ببێت یان له ناوبچێت. ساڵی 1980ی زاینی ره‌شنووسێكیان پێشكه‌ش به مه‌جلیسی ئه‌و وڵاته كرد كه تێیدا، كه‌ڵك وه‌رگرتن له له حیجابی ئیسلامی له ئیداره و زانستگاكان به پێی ناوه‌رۆكی ئه‌و ره‌شنووسه قه‌ده‌غه ده‌كرا. هه‌ر له‌م ساڵه‌دا ئه‌رته‌شی توركیه كه به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاته یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی پاراستنی ناوه‌رۆك و ماهییه‌تی سێكۆلار بوونی وڵاتی توركیه‌یه، وێڕای له به‌رچاوگرتنی په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆریزمی خیابانی و قه‌یرانی هه‌ڵبژاردنی پارلمانی، كوده‌تایه‌كی پێك هێنا كه به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاڵوگۆڕ له یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاتی توركیه هاته ئاراوه. له یاسای قه‌دغه‌كردنی حیجابدا هاتبوو كه سه‌رپۆشی گه‌وره‌ی سوننه‌تی كه له»ژنانی هۆگری حیجابی ئیسلامی له ده‌وره‌ی عوسمانییه‌كانه‌وه تا ئه‌و ده‌وره‌یه كه‌ڵكیان لێ وه‌رده‌گرت» به‌رگری ناكرێت به‌ڵام، له‌گه‌ڵ حیجابی سیاسی ئیسلامی»ئه‌و جۆره‌ی كه كۆماری ئیسلامی پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ كردبوو» دژایه‌تی ده‌كرێت و به‌و جۆره حیجابه‌وه كه‌س بۆی نییه بچێته ئیداره‌و رێكخراوه فێركارییه‌كان. به‌ڵام له مانگی فێڤرییه‌ی ساڵی 2006ی زاینی‌دا، حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار»عدالت و توسعه» كه زۆربه‌ی رێبه‌رانیان مه‌زهه‌بی بوون و زۆربه‌ی سكۆكانی پارلمانی توركیه‌یان له به ده‌سته‌وه بوو، یاسایه‌كی به پشتیوانی چه‌ند حیزبی دیكه په‌سه‌ند كرد كه به پێی ئه‌و یاسایه ئیزن به كچانی خوێندكار ده‌درا كه به حیجابی ئیسلامییه‌وه بچنه نێو زانستگاكان. ئه‌م یاسایه ناڕه‌زایه‌تی توندی لایه‌نگرانی جیایی دین له سیاسه‌ت به تایبه‌ت: به‌رپرسانی به‌شێك له زانستگاكان و نیزامیانی به‌دواوه بوو و له راستیدا ده‌ستیان دایه به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌كی جیدی دژ به حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار. نه‌یارانی چاكسازی حیجاب، ناڕه‌زایه‌تی و شكایه‌تی خۆیان برده لای دادگای یاسای بنه‌ڕه‌تی توركیه، به مه‌به‌ستی ره‌دكردنه‌وه‌ی ئازادكردنی حیجاب له زانستگاكان ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان خسته گه‌ڕو له ئاكامدا ئه‌م دادگایه رای وابوو كه مه‌جلیس به ده‌نگی ئه‌رێنی خۆی به‌م چاكسازییه، ئه‌سڵی جیایی دین له سیاسه‌ت، كه وه‌ك خاڵێكی گرینگ له له یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وڵاته ئه‌ژمار ده‌كرێت به بوونی وه‌ها سیستمێك پێشێل كراوه. دادستانی گشتی توركیه‌ش، به دانی ره‌شنووسێكی جیا دژ به پارتی داد و گه‌شه به دادگای یاسای بنه‌ڕه‌تی، چالاكی ئه‌م پارته‌ی به دژی یاسای بنه‌ڕه‌تی ناو لێبردو خوازیاری له‌ناوبردنی ئه‌م پارته‌و و قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكی ئه‌ندامانی سه‌ره‌كی ئه‌م پارته له‌وانه: سه‌رۆك وه‌زیران و زۆرێك له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت بوو. له هه‌مانكاتدا سه‌رۆك كۆماری توركیه‌ش، كه تا گه‌یشتن به پۆستی سه‌رۆك كۆمارییه‌كه‌ی ئه‌ندامی ئه‌م پارته بوو، له‌و كه‌سانه بوو كه له ره‌شنووسه‌كه‌دا داوای قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكی سیاسی كرابوو. ئێستاكه پارتی داد و گه‌شه‌و هه‌روه‌ها پارێزه‌رانی قه‌ده‌غه‌كردنی حیجابی ئیسلامی له زانستگاكان، جه‌خت له سه‌ر مافی ئازادی ژنان سه‌باره‌ت به دیاری كردن و چۆنییه‌تی حیجابی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌و ته‌یه‌ب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیه‌ش ئه‌م پرسه به گارانتی ئه‌و ئازادییه تاكه كه‌سییه ده‌زانێت كه مه‌رجی په‌یوه‌ست بوونی توركیه به یه‌كیه‌تی ئورووپاوه‌یه. به‌ڵام، ئه‌وه به‌دی ناكرێت كه وڵاتانی رۆژئاوایی هیچ جۆره لایه‌نگرییه‌كی چوونی ئه‌و جۆره ژنانه‌یان بكه‌ن كه به حیجابی ئیسلامی_سیاسییه‌وه بچنه نێو زانستگاكانه‌وه. دادگای باڵای رۆژئاوا سه‌باره‌ت به پرسی مافی مرۆڤ له ساڵی 2004 و شكایه‌تی له‌یلا شاهین، خوێندكاری بواری پزیشكی، كه به هۆی سه‌رپێچی له لابردنی سه‌رپۆش له خوێندن بێبه‌ش كرا، ئه‌مه‌ی به پێشێل كردنی مافی مرۆڤ نه‌زانی. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا هاوسه‌ری ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی مه‌زهه‌بیی توركیه، له جۆری حیجابی ئیسلامی كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت. له كاتێكدا كه هه‌زاران ملیۆن دۆلاری له سه‌رو سیمای خۆیدا سه‌رف ده‌كرد و جلی ته‌نگ و ئاڕایشێكی تۆخی ده‌كرد، سه‌ری خۆی به سه‌رپۆشێك توند ده‌پێچا. له راستیدا ئاشكرا نییه كه ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی حیجاب-له‌و جۆره‌ی كه ئه‌م ئیسلامییانه ده‌یانویست-بۆ به‌رگرتن له راكێشانی سرنجی خه‌ڵك بێت، وه‌ها ژنێك كه سه‌رو روخساری خۆی به‌م شێوه‌یه نائاسایی ده‌كات زیاتر ده‌بێته هۆی راكێشانی سرنجی خه‌ڵك تا ئه‌و ژنه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی جل له‌به‌ر ده‌كات یان به هۆی باوه‌ڕه مه‌زهه‌بییه‌كانییه‌وه سه‌رپۆشێكی سونه‌تی له‌سه‌ر ده‌كات.
حیجاب له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست: له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له نێوان وڵاتانی موسوڵمان، كه‌ماڵ ئاتاتۆرك و پاشان ره‌زاشای په‌هله‌ویی، دوو كه‌سایه‌تی بوون كه كه‌ڵك وه‌رگرتن له حیجابیان قه‌ده‌غه كرد. ده‌بێ بوترێ ئه‌مانوڵڵا خان پادشای ئه‌فغانستانیش كه به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئازادی پۆششی له ئه‌فغانستان راگه‌یاندبوو و هاوسه‌ره‌كه‌ی، مه‌له‌كه سوره‌ییا، له زۆربه‌ی رێوڕه‌سمه‌كان به تایبه‌ت رێوڕه‌سمه ده‌ره‌كییه‌كاندا به بێ پۆششی حیجاب به‌شداری ده‌كرد. بۆ یه‌كه‌مین جار و له ساڵی 1308ی كۆچی مانگی وێڕای ئه‌مانوڵڵاخان سه‌ردانی ئێرانیان كرد. رۆحانییه‌كان له ئێران له‌و كاته‌دا ناڕه‌زایه‌تی توندیان به‌انبه‌ر به‌م كرده‌وه له خۆیان نیشاندا و داوایان له ره‌زاخان كرد كه داوا له مه‌له‌كه‌ی ئه‌فغانستان بكات له ئێران پۆششی حیجاب له‌به‌رچاو بگرێت به‌ڵام، ره‌زاخان ئه‌م خواسته‌ی رۆحانییه‌كانی به‌جی نه‌هێنا و به‌رانبه‌ر به‌م كرده‌وه بێده‌نگ بوو. ماویه‌تی...
سیاسه‌ت
بزووتنه‌وه‌ی كوردستان له به‌رده‌م ئه‌زموونێكی دیكه‌ی سیاسی‌دا سالار پاشایی پێگه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌یی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌مدیتوو و بێ ماف، پێویستی به گه‌لێك فاكته‌ری دیاریكراوی سیاسی هه‌یه. گه‌شه‌ی خۆوشیاری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی، سه‌رهه‌ڵدانی گوتاری شوناسخوازانه‌ی مودێرن، دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زموونی مێژوویی و پارامێتره كولتورییه‌كان و هتد، له زومره‌ی ئه‌و فاكته‌ره پێویستانه‌ن له‌م بواره‌دا. چه‌نده ئه‌م فاكته‌رانه له هه‌لومه‌رجی جیاوازی زه‌مه‌نی و شوێن، هاوكات له‌گه‌ڵ قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته گونجاوه‌كان به یارمه‌تی یه‌ك بخه‌مڵێن، ئه‌وه پڕۆسه‌ی به نه‌ته‌وه‌بوون و سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌و گه‌لێك، به شێوه‌یه‌كی خێراتر به‌سه‌ره‌نجام ده‌گات. گه‌لی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌به‌رده‌م پڕوسه‌و ئه‌زموونێكی دیكه‌ی سیاسیدایه. دوو ئاسۆگه‌و رێچكه‌ی هاوته‌ریب له‌خزمه‌ت چاره‌نووسێكی دیاریكراوی سیاسی و له پێناو رزگاری یه‌كجاریدا له ئارادایه: یه‌كه‌م پڕۆسه‌ی به‌نه‌ته‌وه بوونی ته‌واو و كه‌ماڵی گه‌لی كورد و، دووهه‌م: دینامیك بوونی سیاسی له هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئاڵۆزی ئێستای ئێران‌دا و له‌ناو سه‌رجه‌م بزاڤه دینامیكه‌كانی دیكه كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له هه‌یبه‌تی بزوتنه‌ه‌یه‌كی گشتی ئازادیخوازانه‌دا، به‌رهه‌ڵه‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی زاڵ بۆته‌وه.
بێ شك رۆچوون به ره‌هه‌نده جیاوازاه‌كانی ئه‌م دوو ئاسۆگه‌یه، هه‌ڵگری گه‌لێك باسی تێروته‌سه‌له كه له توانای ئه‌م كورته نوسینه‌دا نییه، لێره‌دا ده‌توانین بڵێین رێچكه‌ی یه‌كه‌م به ئه‌زموونی مێژوویی و سیاسی و فاكته‌ره دیاریكراه‌كانی خۆی وئاستێكی به‌رزتر له خۆوشیاری سیاسی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵات، له بڕینی رێگه‌ی خۆی به‌رده‌وامه‌و بێگومان پێویستیه‌كانی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ش، به پێداچوونه‌وه‌ی رێچكه‌ی دووهه‌م و دیاریكردنی ئه‌ركه سیاسییه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌یه، ده‌توانێ به‌هێزتر و هاوئاهه‌نگتر بببێت. ئه‌م وردبوونه‌وه‌یش، ده‌بێ له هه‌ناوی ستراتێژ و تاكتیكی دیاریكراوی بزووتنه‌وه‌كه كه وه‌ك یه‌كێك له ئه‌كته‌رانی سه‌ره‌كی بزاوتی ئازادیخوازانه له هه‌موو ئێران سه‌یر ده‌كرێت، هه‌ڵێنجرێت. پاژه‌كانی گشتییه‌تی ستراتێژێكی نه‌ته‌وه‌یی ئاوایش بۆ گه‌لی كورد، به گشتی ده‌بێ هه‌ڵقوڵاوی هاوده‌نگی هێزه سیاسییه‌كان و ئۆپۆزسیۆنی كورد له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری گه‌لی كورد بێت له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا. بێشك پێویسته خاڵی ده‌سپێكی ره‌هه‌ند و پێویستیه‌كانی ئه‌م پرسه‌یش پێش هه‌موو شتێك دیاری بكرێت. ئه‌زمووونی سیاسی بزاوتی رزگاریخوازنه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی رۆژهه‌ڵات، له بڕگه جیاوازه مێژووییه‌كانی مێژووی هاوچه‌رخدا، ئه‌وه‌ی لێی ماوه‌ته‌وه بۆ جیلی نوێ، میراتی ئه‌م سه‌ده پڕهه‌وراز و نشێوه‌یه كه له ژێر چه‌پۆكی دیكتاتۆری و سه‌ره‌ڕۆییدا، سه‌ره‌ڕای قه‌ڵتوبڕو داپڵۆسینی تێكۆشه‌رانی سیاسی و خه‌ڵكی بێ تاوان، هه‌نگاوه بریندار و خوێناوییه‌كانی خۆی به‌ره‌و پێش پاڵده‌نێت. ئاوات و خواسته سه‌ركوتكراو و پۆنگ خواردووه‌كانی ئه‌م گه‌له‌و خولیای گه‌یشتن به رزگاری یه‌كجاری، هێشتاو ئه‌گه‌رچی سنوری بێ هیوایی و هیواداری بۆ خه‌ڵكێكی ره‌نجدیتوو رۆژانه یه‌ك ده‌به‌زێنن، هه‌ر له كه‌ف و كوڵی خۆیدایه. كوردستان هه‌میشه هه‌ڵگری فازێكی جیاوازی سیاسی له ئاست باقی بزاوته‌كانی دیكه‌ی ناوخۆی ئێران بووه، ئه‌وه‌نده‌ی شوناسخوازی و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی له نێو بزوتنه‌وه‌ی كوردستان له دیالێكتیكی «حاشالێكردن» و «به‌رگری» دولایه‌نه و مێژویی دیكتاتۆرییه‌كان و خه‌باتی گه‌لی كورد سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به چه‌ند قاتیش پاش راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له‌ساڵی 57، دژ به سه‌ره‌ڕۆیی ئایینی وه‌ستاوه‌ته‌وه‌و نرخێكی گران و قوربانییه‌كی فروانی له‌م رێگه‌یه‌دا داوه. ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كوردستان له ده‌وره‌ی ئه‌خیری خۆیدا، سڵی كردووه له هاتنه سه‌رشه‌قامی به‌رفراوانی جه‌ماوه‌ریی بۆ ده‌ربڕینی هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستكارانه و ئازادیخوازانه‌ی هه‌ندێ له‌شاره گه‌وره‌كان، ئه‌وه له قووڵایی بزووتنه‌وه‌ی كوردستاندا هێشتا سوور بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامی خه‌بات بۆ نه‌مانی كۆماری ئیسلامی به ئاشكرا دیاره‌و هه‌ربۆیه‌ش، ده‌سه‌ڵات به بڕوبیانوی بێ ناوه‌رۆك و داتاشراوه‌وه، تێكۆشه‌رانی سیاسی (وه‌ك ئیحسان فه‌تاحییان) ده‌گرێ و ئێعدام‌یان ده‌كات و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌و حوكمی درێژماوه به‌سه‌ر چالاكانی بواره جیاوازه‌كاندا ده‌سه‌پێنێ. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به وردی توانایی هێزه‌كی بزوتنه‌وه‌ی كوردستان ده‌ناسێ و له ترسا هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر تێكۆشه‌ران و به‌ته‌مایه خه‌ڵكی پێ چاوترسێن بكات و به خه‌یاڵی خۆی، له ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌ستانێكی جه‌ماوه‌ری پێشگیری بكات. هاوكات بۆشایی گوتارێكی شوناسخوازانه‌ی به‌هێز و هاوبه‌ش، به‌ر له هه‌ر شتێك له‌به‌ر په‌ڕته‌وازه‌یی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و له لایه‌كی دیكه‌وه، نه‌بوونی یه‌كگرتووییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێز له‌م ده‌وره‌یه‌دا، كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌به‌رده‌م ئازادكردنی سه‌رجه‌م پۆتانسیه‌له‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان بۆ به‌شداری جه‌ماوه‌ریی به‌رچاو له رووداوه سیاسییه‌كانی ئه‌م چه‌ندمانگه‌ی ئه‌خیردا به جێ هێشتووه، ئه‌م واقعییه‌ته تاڵه، هه‌لی بۆ ده‌سه‌ڵات ره‌خساندووه كه گوشارێكی زیاتر بخاته سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی كوردستان و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی به تایبه‌ت. ره‌نگه گۆڕانێكی نوێ كه له‌م ده‌وره‌ی ئه‌خیردا چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی و بواری مافی مرۆڤ هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كان توانیان له بواری راگه‌یاندن و چالاكی راگه‌یاندنی وه‌ك داهێنانێك بیهێننه كایه‌وه، وه‌گه‌ڕ خستنی شه‌پۆلێكی گه‌وره له له‌قاودانی ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی پێشێلكاری دژه ئینسانی مافی مرۆڤ له كوردستان له لایه‌ن ده‌زگای سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی روو به كۆمه‌ڵگای جیهانی و ریكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیفاع له مافی مرۆڤه. ئه‌مه ده‌توانین وه‌ك ده‌سكه‌وتێك و خاڵی ده‌سپێكێك چاو لێبكه‌ین بۆ به‌رده‌وام بوون له سه‌ر زیندوو راگرتنی پڕۆژه‌ی سیاسی و خه‌باتی مه‌ده‌نی له كوردستانی رۆژهه‌ڵات و هه‌روه‌ها بوار ره‌خساندن بۆ پرۆژه عه‌مه‌لییه‌كانی دیكه. ئاگادار كردنه‌وه‌ی رای جیهانی و ده‌وڵه‌تانی دونیا له ئاستی به‌ربڵاوی پێشێلكاری مافی مرۆڤ و له‌وه واوه‌تر، ناساندنی كێشه‌ی گه‌لی كورد له كانتێكستێكی (context) جیهانیدا، وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی و هاوبه‌شی هه‌موو لایه‌نێكی به‌رپرس له‌م پانتایه‌دا، پێویستییه‌كی مێژووییه كه ده‌توانێ رای گشتی باقی گه‌لانی ئێران و پاشماوه‌ی كولتوری پان ئێرانیستی ئۆپۆزیسیۆنی سه‌راسه‌ریش بخاته ژێر كاریگه‌ری پۆزێتیڤی خۆیه‌وه. جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر پێویستی به‌رهه‌مهێنانی گوتارێكی شوناسخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هاوبه‌ش، هاوكات له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی سیاسه‌تی رادیكاڵ و رزگاریده‌رانه‌ی جه‌ماوه‌ریی، وه‌ك سه‌رچاوه‌ی حه‌قیقه‌تی سیاسی هه‌موو بزاڤه ره‌سه‌نه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هاوكات یه‌كگرتوویی هێزه سیاسییه ره‌سه‌نه‌كانی بزووتنه‌وه‌كه له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا، ده‌توانێ له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م گوتاره و راكێشانی سه‌رنجی جه‌ماوه‌ری كوردستان بۆ به‌شداری و پشتیوانی كردن له بزاڤی ئازادیخوازانه‌ی سه‌راسه‌ریی، به راگرتنی سه‌ربه‌خۆیی و شوناسی سیاسی گه‌لی كورده‌وه، رۆڵێكی كاریگه‌ر بگێڕێت و ئه‌مه‌ش، پێویستیه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌م قۆناغه له خه‌باتی رزگاریخوازانه و دێمۆكراسیخوازانه‌یه له ئێران. هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رجه‌می ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ئێستا و داهاتووی سیاسی ئه‌م خه‌باته و هه‌ڵێنجاندنی ستراتێژێكی دیاریكراو و روونی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌لی كورد، به‌شێكی بنه‌ڕه‌تی له‌و پێویستییه سه‌ره‌كییانه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه له خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كوردستان.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارانی كورد، ئه‌ركه نیشتمانییه‌كان‌و بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری هیواسه‌لیمی ئیعدامی به‌ندكراوی سیاسی كورد، ئێحسان فه‌تاحیان و نیگه‌رانی له‌هه‌مبه‌ر چاره‌نووسی سه‌رجه‌می به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی نارازه‌یه‌تی لێكه‌وتۆته‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان درێژه‌ی هه‌یه. له دوایین هه‌نگاو بۆ مه‌حكوومكردنی ئیعدامی ئیحسان و له كاردانه‌وه به بارودۆخی نائینسانی به‌ندكراوانیتر، خوێندكارانی كوردی زانكۆی تاران نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناره‌زایه‌تی به‌ربڵاویان ئه‌نجامداوه. به‌پێی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی ره‌وانیوز، خوێندكارانی كوردی زانستگای تاران له‌م كۆبوونه‌وه‌دا به كۆمه‌ڵێك دروشمی وه‌ك زیندانی سیاسی ده‌بێ ئازادبكرێت‌و چه‌ندین دروشمی دیكه، ده‌نگی ئیعترازی خۆیان به گوێ ده‌سه‌ڵاتداراندا گه‌یاندووه و له‌م كۆبوونه‌وه‌دا به‌شێك له خوێندكارانی دیكه‌ی زانستگا، به خوێندكارانی كورد په‌یوه‌ستبوون و هه‌موویان پێكه‌وه به سروودی یاری ده‌بستانی یه‌كێتی و هاوپشتی خۆیان، راگه‌یاندووه. ئه‌گه‌رچی سه‌رجه‌می هه‌وڵه‌كان بۆ ریسواكردنی جینایه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن سه‌رجه‌می چین و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگه بایه‌خی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ی خوێندكارانی كورد له زانستگای تاران گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و ده‌كرێ به‌چه‌شنێك ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته به باڵغ‌بوونی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری كورد ناودێر بكرێت. پیۆه‌ند له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان و به‌چه‌شنێك ئاوانگاردبوون له‌م قۆناغه‌ی خه‌باتی سیاسی خه‌ڵكی كورد، راكێشانی سه‌رنجی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری سه‌رتاسه‌ری و ده‌یان ده‌سكه‌وتی تر ده‌توانێ وه‌ك هێماكانی ئه‌م باڵغبوونه، خۆی نیشان بدات و ده‌كرێ له به‌ستێنی ئه‌م حه‌ره‌كه‌تانه، هه‌نگاوگه‌لی جیدی بۆ ئاینده هه‌ڵبگیرێت. بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری كورد تابعێك له بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری كوردستانه، له‌م بزووتنه‌وه هێزده‌گرێت و به‌نۆبه‌ی خۆشی له‌سه‌ر به‌ره‌پێشچوون و گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان كاریگه‌ری داده‌نێت. هه‌ر بۆیه ده‌كرێ له‌م بزووتنه‌وه وه‌ك ویژادنی به‌ئاگای كۆمه‌ڵگای كوردستان ناوببرێت و هه‌رچه‌ند ئه‌م بزووتنه‌وه، واته بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری كورد، به‌هێزتر و یه‌كگرتووتر بێت، به‌هه‌مان راده زه‌رفییه‌ت‌و تواناكانی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان به‌هێزترده‌بێت. مه‌سه‌له‌یه‌كیتر كه له كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خوێندكارانی كورد له زانستگای تاران جێگه‌ی سه‌رنجه، په‌یوه‌ستبوونی خوێندكارانی غه‌یره‌كورد به‌م حه‌ره‌كه‌ته و وتنه‌وه‌ی هاوبه‌شی "سروودی یاری ده‌بستانی"یه. پێش له‌هه‌موو لێكدانه‌وه‌یه‌ك، ده‌كرێ ئه‌م هه‌نگاوه به هه‌نگاوێكی شیاو وه‌سف بكرێت و ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می چه‌ندین ساڵه‌ی ماندووبوونی خوێندكارانی كورد بۆ گۆڕینی گوتاری زاڵ به‌سه‌ر زانستگاكان و رێنوێنكردنی رای گشتی خوێندكارانی غه‌یره‌كورد به‌ره‌وه پرسێكی وه‌ك ره‌وابوون و ته‌نانه‌ت زه‌رووره‌تی پرسی نه‌ته‌وه‌كان‌و به‌تایبه‌ت كورده. ئه‌م هه‌نگاوه جیا له كۆكردنه‌وه‌ی هاوپشتی زیاتری بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری بۆ بزووتنه‌وه‌ی كوردستان، ده‌توانێ هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ریش ده‌وڵه‌مه‌ندتر و به‌هێزتر بكات. به‌شداری نه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌كان و به‌تایبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی كوردستان له بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری، له ئاراسته‌ی ئیزۆله‌بوونی بزووتنه‌وه‌ی كوردستانه و خوێندكارانی كورد به‌باشی له‌م حه‌قیقه‌ته گه‌یشتوون و ئه‌م هه‌نگاوه ده‌توانێ سه‌ره‌تای لێدانی چه‌خماخه‌كانی ئه‌م ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه بێت. گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری كورد بۆ كۆمه‌ڵگای كوردستان و كه‌ڵكوه‌رگرتنی زیاتر له ده‌رفه‌ته‌كان، ده‌توانێ هه‌نگاوه‌كانی داهاتووی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان مانادارتر بكات.
هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌توركیا به‌رده‌وامه فوئاد كوردپور یه‌ك له‌و پرسه گرنگانه‌ی كه هه‌نووكه به‌شێكی زۆری راگه‌یاندنه‌كانی گه‌لی كورد‌و هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی كورد به‌چوار چاوییه‌وه روویان تێكردووه‌و به‌وردی به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن، پرسی چاره‌سه‌ری گه‌لی كورده له وڵاتی توركیا. گومان له‌وه‌دانییه كه بۆماوه‌ی زیاتر له 80 ساڵ ده‌چێ كه ئه‌م گه‌له له‌م پارچه‌یه‌دا مافه‌كانی پێشێلكراوه‌و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كانی توركیا به‌خراپترین شێوه كه‌وتوه‌ته به‌ر سته‌م‌و بێ مافی. له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌شدا به‌ده‌یان جار جووڵه‌و بزاڤی جۆراوجۆر به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانی ئه‌م گه‌له هاتوه‌ته ئاراوه‌و تا ئێستاكه‌ش به هه‌زاران كه‌س گیانیان له‌پێناو مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان له‌ده‌ست داوه. ئێستاكه‌و له‌م سه‌رده‌مه ئێمه شاهیدی ئه‌وه‌ین كه ده‌وڵه‌تێك له‌توركیا هاتوه‌ته سه‌ركار كه له‌ژێر هه‌ندێ كاریگه‌ری ناوچه‌یی‌و هه‌روه‌ها له‌ژێر گوشاری به‌رده‌وامی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی كورد له‌م وڵاته‌داو هه‌روه‌ها له‌ژێر كاریگه‌ری به‌شێك له بیروڕای كۆمه‌ڵگای توركیا باس له‌دانپێنان به‌مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات. حیزبی دادوگه‌شه پێدان كه هه‌نووكه هه‌وساری ده‌وڵه‌تی توركیایان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و به‌تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ركاریان خاوه‌ن هه‌ندێك به‌ڵێنی دڵخۆشكه‌ر بوو له‌پێناو به‌جێ گه‌یاندنی هه‌ندێك له‌مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌و وڵاته. له‌بیرمان نه‌چوه‌ته‌وه كه ئه‌ردۆغان چه‌ن ساڵ له‌وه پێش له سه‌ردانێكی بۆ شاری دیاربه‌كر به‌راشكاوایی رایگه‌یاند كه له توركیه مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ هه‌یه به‌ناوی مه‌سه‌له‌ی كورد. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌ردۆغان له مێژووی توركیادا شتێكی تازه بووه‌و ئه‌م دانپیانانه به كورد كه‌پێشووتر وه‌ك توركی كێوی حیسابی بۆ ده‌كراو ته‌نانه‌ت هه‌ر تاكێكی كورد له‌و وڵاته بۆی نه‌بوو به‌زمانی كوردی ئاخاوتن بكات‌و هه‌ركه‌سیش ئه‌م خاڵه سووره‌ی به‌زاندبا رووبه‌ڕووی توندترین شێوه‌ی سزا ده‌بووه، له‌م سه‌رده‌مه‌دا، وه‌ك سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی ده‌بێت وه‌سف بكرێت. له‌و كاته‌دا زۆر به‌كه‌می خه‌ڵك بڕوایان به‌م قسانه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌كردو وه‌ك هه‌میشه وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی بێ ناوه‌رۆك سه‌یری ده‌كرا. به‌ڵام به‌ره‌به‌ره تا هات‌و تا ئه‌و كاته‌ی كه ناوبراو دیمان به‌شێوه‌یه‌كی لێبڕاوانه ده‌ستی كرد به هێنانه به‌رباسی پرۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی كورد له‌م وڵاته‌و پاشان دیمان كه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان خۆیی‌و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئاماده‌یی ته‌واوی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مه به‌ڵێنه‌ش كه داویانه بیخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. ناوبراو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌توندی له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنی ره‌گه‌زپه‌ره‌ست‌و دژه كورده‌وه كه‌وتوه‌ته به‌ر هه‌ڕه‌شه به‌ڵام قسه‌و لێدوانه‌كانی گوزارشته له‌درێژه پێدان‌و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ی. رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 14/11/2009، پاش چه‌ند رۆژ وه‌دره‌نگ كه‌وتنی پارله‌مان كه بڕیار بوو باس له ورده‌كارییه‌كانی پرۆژه‌ی كرانه‌وه‌ی دێمۆكراسی به‌ڕوی گه‌لی كورددا بكرێت، ئه‌ردۆغان‌و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی تا راده‌یه‌ك راشكاوانه چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگی هێنایه به‌رباس سه‌باره‌ت به‌هه‌نگاوه‌كان بۆ رۆشتن به‌ره‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه‌و به‌گیانێكی سه‌رده‌میانه‌وه. ناوبراو بێ راڕایی توركیای شوبهاند به‌سروشت‌و رایگه‌یاند كه سرووشت به ره‌نگامه‌بوونه‌وه‌كه‌یه‌وه جوانه‌و توركیاش به جیاوازییه‌كانی. ئه‌مه‌ش به‌حه‌ق ده‌توانین بڵێین رسته‌یه‌كی بێوێنه بووه له مێژووی توركیادا‌و هه‌ڵگری بارێكی شیاوی سیاسی به‌هێزه بۆ كورده‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ناوبراو باسی له دانی هه‌ندێك مافی بێ ئه‌م لاولا بۆ كورده‌كانی ئه‌م وڵاته كرد له‌چه‌شنی بوونی كه‌ناڵی راگه‌یاندنی 24 كاتژمێری به‌زمانی كوردی‌و هه‌روه‌ها، مۆڵه‌ت به‌كورده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌زمانی كوردی بدوێن‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوه كورده‌كانی ناوچه‌و كێ‌و گه‌ڕه‌ك و لادێ‌و شه‌قامه‌كان بۆ زمانی كوردی‌و هتد. به‌گشتی هه‌نگاونان بۆ جێبه‌جێ كردنی هه‌ندێك مافی كولتووری كه ئه‌گه‌رچی هه‌نووكه هێشتاكه كه‌مه به‌ڵام له‌جێی خۆیدا پڕبایه‌خ‌و گرنگه. ئه‌م قسانه‌ی توركیا هه‌ر وه‌ك وترا ئه‌گه‌ر به‌شێكی زۆر سه‌ره‌تاییه له‌مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی ئه‌م گه‌له، به‌ڵام به‌مانایه‌كی دیكه ده‌بێت بڵێن كه به‌حه‌ق ئه‌م هه‌نگاوانه پێویسته له‌لایه‌ن كوردی توركیا‌و به‌تایبه‌تی پارتی كۆمه‌ڵگای دێمۆكراتی‌و پ ك ك به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت‌و به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت. ئاشكرایه وه‌رگرتنی مافی ته‌واویه‌تی گه‌لی كورد له‌توركیادا زۆر شتێكی ئاسایی‌و یه‌ك رۆژه نییه‌و كوردانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه به‌رانبه‌ری زۆر ئاسته‌نگ‌و له‌مپه‌ر ده‌بنه‌وه، بۆیه ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ی زۆر ژیرانه‌و پۆزه‌تیڤانه‌ی بۆ بكه‌ن تا به‌ڵكوو ئه‌م هه‌نگاوه ببێته سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی رۆشتن بۆ جێبه‌جێكردنی مافه بنچینه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد له‌م وڵاته. هه‌نووكه شاهیدی بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاوی مه‌ده‌نین له‌لایه‌ن كوردی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی پارتی كۆمه‌ڵگای دێمۆكراتی‌و ئه‌مه‌ش ده‌بێت له‌لایه‌ن پ ك ك و ه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت‌و به‌دانیشتن‌و لێدوان‌و تێگه‌یشتن له‌هه‌موو بواره‌كاندا به‌ره‌و ئاقارێك پاڵی پێوه‌نێن كه مافی زیاتری خه‌ڵكی كوردی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌سته‌به‌ر بكات. توندبوون‌و سووربوون له‌سه‌ر هه‌ندێك سیاسه‌تی فه‌ناتیك له‌م سه‌رده‌مه‌دا ره‌نگه به‌قازانجی كورده‌كان ته‌واو نه‌بێت‌و ببێته هۆی لاوازكردنی ئه‌م ده‌رفه‌ته مێژووییه بۆ گه‌لی كورد. ئه‌وه‌مان نابێت له‌بیربچێت كه چه‌ند لایه‌نی ده‌مارگرژی وه‌ك «مه‌هه‌په»و «جه‌هه‌په» هه‌ن كه هه‌روه‌ك ئه‌ردۆغان له‌پارلمان باسی كرد، توانای گوێدانیان به‌م قسانه نییه‌و به تێكدانی‌و پارچه‌پارچه بوونی توركیای وه‌سف ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی تا كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارله‌مان دابنیشن‌و له‌كاتی قسه‌كردنه‌كانی ئه‌ردۆغاندا هۆڵی پارله‌مانیان به‌جێ هێشت. بۆیه ده‌وڵه‌تی داد‌و گه‌شه پێدان خۆی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی توندی ئۆپۆزیسیۆندا ده‌بینێته‌وه‌و له‌مه‌وبه دوا ده‌بێت شاهیدی توندبوونه‌وه‌ی موناقشه‌و ململانێیه‌كانی ناو پارله‌مانی توركیا ببینه‌وه. كه وایه هه‌ر وه‌ك وترا ده‌بێت زۆر به‌وردی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م فاكته‌رانه دا بكرێ‌و هه‌وڵ بده‌ین بۆ هێنانه گۆڕی پرۆژه‌ی دیكه له‌قازانجی جێگیركردنی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد له‌م پارچه‌یه‌دا. توانه‌وه‌ی به‌شێنه‌یی به‌سته‌ڵه‌كی كه‌مالیزم، موژده‌ی ئاسۆگه‌یه‌كی نوێ بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌مدیتوو له‌و وڵاته وێنا ئه‌كات. به‌گشتی هه‌واڵ و ره‌وتی رووداوه‌كان و كاردانه‌وه‌كانی، ده‌توانێ ئاماژه بێت بۆ هیوابه‌خشی خه‌باتی ئێمه‌ی كورد له پێناو هه‌موار بوونی به‌ستێنی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌و هه‌روه‌ها له ئاراسته‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانمان له‌باقی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا.
پشتیوانی له‌بزووتنه‌وه‌ی هه‌نووكه‌یی‌و پێداگری له‌سه‌ر خواسته‌كانمان ئه‌نوه‌ر ئه‌سه‌دزاده ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه كه هه‌ر وه‌ك كه‌س بیری نه‌ده‌كرده‌وه ببێته بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رینی له‌مشێوه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه رووبه‌ڕووی سه‌ركوتی توندی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆته‌وه، هێشتاكه له تایبه‌تمه‌ندی به‌رده‌وامبوون خاڵی نه‌بۆته‌وه‌و وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی ره‌سه‌نی سیاسی،كۆمه‌ڵایه‌تی مۆركی خۆی له‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران داوه. ئه‌گه‌رچی ساخته‌كاری له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بووه هۆكار بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌م ئاخێزه‌و شكڵگرتنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی له‌مشێوه، به‌ڵام هۆكاری ئه‌م ئیعترازه‌و دژایه‌تی نواندن له‌دژی كۆماری ئیسلامی سه‌رچاوگه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سی ساڵ ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریانه‌ی رژیم له‌دژی گه‌لانی ئێران. بزووتنه‌وه‌ی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌هه‌می سه‌رۆك كۆماری ئه‌گه‌رچی هێشتاكه نه‌بۆته جێگه‌ی په‌سه‌ندی به‌شێك له‌ئۆپۆزیسۆنی كورد‌و هه‌نووكه‌ش به‌چاوی گومان‌و دودڵییه‌وه تێڕوانینی بۆده‌كرێت، به‌ڵام تێپه‌ڕكردنی قۆناغه جیاوازه‌كان‌و چییه‌تی راسته‌قینه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه ده‌توانێ هێندێك له نیگه‌رانی‌و گومانه‌كان بڕه‌وێنێته‌وه. پاش راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئێمه شاهیدی هاتنه مه‌یدانی بوێرانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بووین له‌دژی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو هێمنانه‌و ئه‌م خرۆشانه، ته‌نیا بۆ وه‌رگرتنی ده‌نگه‌كان هاته ئاراوه. به‌ڵام هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا كۆماری ئیسلامی وه‌ك هه‌میشه ته‌حه‌مولی ئه‌م هاتنه‌مه‌یدانه هێمنانه‌ی نه‌كردو ده‌ستبه‌جێ له‌ڕێگه‌ی هێزه ئه‌منیی‌و لیباس شه‌خسیه‌كان ده‌ستیان دایه سه‌ركوت‌و كوشتن‌و له‌نێوبردنی ناڕازییان. له‌به‌رابه‌ر ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكی شاره‌گه‌وره‌كانی ئێران‌و به‌تایبه‌تی پایته‌خت بێ هیچ ترس‌و دڵنیگه‌رانییه‌ك به‌ربڵاوتر له‌جاران هاتنه مه‌یدان‌و ئه‌مجاره ته‌نانه‌ت خۆیان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه پاڵێوڕاوانی ناڕازی بۆیان دیاریكردبوون، ده‌رباز كرد. هێنانی دروشمی دیكه‌و سه‌رهه‌ڵدانی له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌ریخست كه نیگه‌رانی ئه‌م خه‌ڵكه ته‌نیا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ساخته‌بوونی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان. پێویسته لێره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ش بكرێته‌وه كه ته‌نانه‌ت ده‌نگدانی خه‌ڵك به ریفۆرمخوازانی ده‌وڵه‌تیش له‌ئاراسته‌ی ده‌نگنه‌دان به ویلایه‌تی فه‌قیه و له راستیدا به گشتییه‌تی سیسته‌می سیاسی حاكم بووه. سه‌رجه‌م ده‌رفه‌ت‌و بۆنه‌كان هه‌نووكه بۆته پانتایی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵانی ناڕازی. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تا زۆر كه‌س باسیان له‌وه ده‌كرد كه هاتنه‌مه‌یدانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران له‌رۆژی قودسدا رێكه‌وت بوووه، به‌ڵام خۆپیشاندانی 13ی ئابان ئه‌و گریمانه‌یه‌ی پووچه‌ڵكرده‌وه‌و ئێمه شاهیدی بڕینی قۆناغێكی دیكه بووین له بزووتنه‌وه‌كه. خۆپیشاندانی رۆژی 13 ئابان بگره خاوه‌ن هه‌ندێك جیاوازی بوو كه بووه جێگه‌ی قسه‌و باسی به‌شێكی زۆر له كارناسان‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و سنوورانه‌شی به‌زاند كه هه‌ندێك له‌ریفۆرمخوازانی حكوومه‌تی لێی نیگه‌ران بوون‌و ئێمه شاهیدی بازدانێكی گرنگ بووین له‌لایه‌ن بزووتنه‌وكه‌وه. دانی دروشمی خامنه‌یی قاتله ویلایه‌تیش باتله‌و هه‌روه‌ها داگرتنی وێنه‌ی خامنه‌یی بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی كۆماری ئیسلامی‌و له‌رۆژی 13ی ئابان خۆی نیشانه‌یه‌كی به‌هێزه له دوور كه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی له‌دروشم‌و په‌یامه‌كانی پاڵێوراوانی ناڕازی. گشت ئه‌مانه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونن كه پێمان ده‌ڵێن ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌و ته‌نانه‌ت جه‌وهه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی دووره له دروشمه سه‌ره‌تاییه‌كان‌و ئه‌م بزووتنه‌وه به‌دوای ئامانجێكی گرنگتردا ده‌گرێت. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌ش‌و هه‌وای زاڵ به سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و ئاستی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ره‌و شكاندنی تابۆكان‌و هێنانه گۆڕی هه‌ندێك بابه‌تی هه‌ستیارو بڤه هه‌ڵكشاوه. ئه‌وه راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر بوو كه موسه‌وی خۆی به‌وه‌فادار به بنه‌ماكانی كۆماری ئیسلامی ناو لێده‌بردو باسی له كۆماری ئیسلامی نه وشه‌یه‌ك زیاتر و نه‌كه‌مترده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی بزووتنه‌وه‌كه ده‌ریخستووه ده‌ربازبوون‌و هه‌ڕه‌شه كردنه له چییه‌تی كۆماری ئیسلامی‌و دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ ویلایه‌تی فه‌قیه و ته‌واویه‌تیی رژیم. به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی كۆماری ئێرانی له‌جیاتی كۆماری ئیسلامی ده‌توانێت راستی ئه‌و قسه‌مان بۆ بسه‌لمێنێت. پشتیوانی كردن له‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌مانای پشتیوانی كردن نییه له كه‌سانی وه‌ك موسه‌ویی‌و كه‌ڕوبی‌و هتد. كه‌وایه خه‌ڵكی كورد‌و به‌تایبه‌تی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی ئه‌م گه‌له ده‌بێت خوێندنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌م بزووتنه‌وه‌و به تێگه‌یشتن له‌م راستیه‌ش ده‌بێت ئۆپۆزیسیۆنی كورد به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه‌و به فۆرمۆله كردنی خواسته‌كانی خۆیان كه‌ڵك له‌و ده‌رفه‌تانه بگرێت، وا ئێستاكه هاتۆته ئاراوه. ئه‌گه‌رچی ئێمه له‌سه‌ره‌تادا به‌خشكه و له‌رێگه‌ی هه‌ندێك له‌راگه‌یاندنه‌كانی پاڵێوراوه‌كاندا شاهیدی ئه‌وه بووین كه باسی هه‌ندێك له‌مافه كولتووری‌و سیاسیه‌كانی گه‌لی كوردیان هێنایه به‌رباس، به‌ڵام دواتر كاتێك سه‌یری راگه‌یاندنه‌كانی پاش ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسێك سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی مافی گه‌لانی ژێرده‌سته‌ی ئێرانی‌و به‌تایبه‌تی كوردی تێدا نابێنرێ. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێمه له‌ماوه‌ی 5 مانگی رابردوودا شاهیدی كوشتنی زیاتر له 40 كه‌س‌و برینداربوونی زیاتر له 100 كه‌س له شارۆمه‌دانی گه‌لی كورد بووین، به‌ڵام له‌هیچ شوێنێكدا نه‌مان دی كه پاڵێوراوانی ناڕازی له‌مه‌حكوومییه‌تیان قسه بكه‌ن‌و ئاوڕێك له‌م سه‌ركوتانه بده‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش راستیه‌كی شیاوه‌و بزووتنه‌وه‌ی كورد ده‌بێت له‌به‌رچاوی بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشووتریش ئاماژه‌م پێدا هه‌موو شتێك له قۆرغی ریفۆرمخوازاندا نییه‌و بۆیه نابێت ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كورد خۆمان گرێ بده‌ینه‌وه به قسه‌و لێدوانه‌كانی كه‌سانی وه‌ك كه‌ڕوبی‌و مووسه‌ویی. ئێمه له‌لایه‌كی دیكه‌وه شاهیدی ئه‌وه‌ین كه به‌شێكی له‌رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنی راسته‌قینه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌كانی خوێندكاران‌و ژنان‌و كرێكاران‌و به‌شێكی زۆر له كه‌سایه‌تییه ئازادیخوازه‌كان رێكده‌خرێت، به‌م بۆنه‌وه دووری گرتن له‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌سوودی بزووتنه‌وه‌ی كورد‌و به‌گشتی خه‌ڵكی كورددا نییه. مێژووی خه‌بات‌و راوه‌ستاویی خه‌ڵكی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دژی كۆماری ئیسلامی له سی ساڵی رابردوودا نیشانه‌ی دركی قووڵی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌و هێزه سیاسییه‌كانی بووه له چییه‌تی نادێمۆكراتیكی كۆماری ئیسلامی. خه‌ڵكی كورد‌و هێزه سیاسییه‌كانی به‌ته‌واوی هه‌وڵ‌و تێكۆشانه‌كه‌ی به باقی گه‌لانی دیكه‌ی ئێران‌و به به‌شێك له ئۆپۆزیسیۆنی سه‌رتاسه‌ری نیشانی ده‌دا كه ئه‌م رژیمه دیكتاتۆره‌و دژی ته‌واوی بنه‌ماكانی دێمۆكراسی‌و مافه‌كانی مرۆڤه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌داخه‌وه هه‌میشه ته‌نیا كه‌وتۆته‌وه‌و له پێناو مافه‌كانی سه‌ختی‌و نه‌هامه‌تی چێشتووه. كه‌وایه ئێستاكه‌و پاش ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی ئێران‌و هه‌روه‌ها ئۆپۆزیسیۆنه‌كان گه‌یشتوون به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی خه‌ڵكی كورد، بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد ده‌بێت وێڕای پشتیوانی كردن له‌سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی ئێران، ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه به‌خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له‌بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری خه‌ڵكی ئێران له‌قه‌ڵه‌مبداو چی بۆ بكرێ له‌پێناو ئاماده‌كردن‌و رێكخستنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كورد له‌پشتیوانیكردنی ئه‌م جووڵه به‌هێزه كۆمه‌ڵایه‌تی- سیاسیه‌ی له‌دژی كۆماری ئیسلامی هاتۆته ئاراوه ئه‌نجامی بدات. كۆمه‌ڵه وه‌ك هێزێكی سیاسی كه خاوه‌ن پێگه‌و جێگه‌یه‌كی به‌هێزه له بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كوردستاندا وێڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاكانداو له‌سه‌ر ئه‌ساسی خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیع بینانه دژی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری بوو، به‌ڵام دواتر‌و له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌رێگه‌ی كه‌ناڵ‌و راگه‌یاندنه‌كانی پشتیوانی خۆی له‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌ربڕیوه‌وه چی بۆ كرابێت له‌پێناو گرێدانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجامی داوه. كۆمه‌ڵه به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی ژیرانه له‌دۆخی هه‌نووكه‌یی بزووتنه‌وه‌كه رایگه‌یاند كه سیاسه‌تی دروست له‌م برگه هه‌ستیاره مێژووییه‌دا ئه‌وه‌یه كه كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شدار له بزووتنه‌وه‌ی كوردستان به رێكخستنی خه‌ڵكی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م ده‌رفه‌ته‌و هه‌وڵ بۆ هێنانه ئارای پرسی كورد‌و داخوازییه‌كانیان خۆیان رێك بخه‌ن. به‌گشتی په‌یامی كۆمه‌ڵه به‌سه‌رنجدان به‌گشت كه‌م‌و كوڕییه‌كانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م دواییانه‌و به‌تایبه‌تی رێبه‌رییه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه گونجاوترین هه‌ڵوێست له‌م قۆناغه‌دا كه ئاكامه‌كه‌ی به قازانجی خه‌ڵكی كورد‌و بزووتنه‌وه‌كه‌ی ده‌شكێته‌وه، به‌شداری‌و پشتیوانی چالاكانه‌یه له‌م بزووتنه‌وه‌یدا. خه‌ڵكی كورد له سی ساڵی رابردوودا گونجاوترین ده‌رفه‌تی بۆ خولقاوه كه بتوانێ وێڕای پێداگری له‌سه‌ر داخوازییه‌هاوشێوه‌كانی له‌گه‌ڵ باقی گه‌لانی ئێران له‌چه‌شنی دێمۆكراسی‌و مافی مرۆڤ‌و داخوازییه ره‌واو له‌مێژینه‌كانی خۆی بێنێته گۆڕێ‌و به نواندنی رۆڵێكی ئه‌كتیڤ له‌م بزووتنه‌وه‌یدا جارێكی دیكه بیسه‌لمێنێت كه كوردستان وه‌ك هه‌میشه سه‌نگه‌ری خه‌بات‌و خۆڕاگرییه له‌دژی دیكتاتۆرییه‌تی كۆماری ئیسلامی. خه‌ڵكی كورد له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌توانێ دۆستان‌و لایه‌نگرانی زیاتر به‌لای خۆیی‌و بزووتنه‌وه‌كه‌یدا رابكێشێت كه ده‌توانێ له‌داهاتوودا كاریگه‌ری باشی هه‌بێت له‌چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان. دووری گرتن‌و خۆ خستنه په‌راوێزه‌وه‌و له دووره‌وه سه‌یركردنی بزووتنه‌وه‌كه‌و رووداوه‌كانی ناوخۆی ئێران نه‌ك له قازانجی خه‌ڵكی كورد نییه، به‌ڵكوو ره‌نگه له‌دواتردا ببێته هۆی گرفت‌و كێشه بۆ خه‌ڵكی كورد‌و ته‌نانه‌ت ئه‌م بابه‌ته ده‌توانێ بزووتنه‌وه‌ی كوردستان ئیزۆله بكات. كه وایه هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵه‌ی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ چه‌سپاندنی هه‌رچی زیاتری خواسته ره‌واكانمان‌و جێگیركردنیان له ناو داخوازییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری له ناوخۆی ئێران‌دا.
قه‌تڵه زنجیره‌ییه‌كان تاوانێكی له‌بیرنه‌كراو به‌شی سیاسی: نزیك به یازده ساڵ به‌سه‌ر جه‌نایه‌تی قه‌تڵه زنجییره‌ییه‌كانی پاییزی 1377 له ئێران تێده‌په‌ڕێت. جه‌نایه‌تێك كه كه‌سایه‌تی و روناكبیرانی سیاسی زۆری به بێ هیچ تاوانێك و ته‌نیا به هۆی بیرجیاوازییه‌وه كرده قوربانی خۆی. دیكتاتورییه‌كانی دونیا له مێژوویی خۆیاندا زۆر وه‌ك یه‌ك بۆ راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌ڕۆیان هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن. فاشیزم و نازیسم له مێژووی نه‌چه‌ندان دوری جیهان، نمونه‌ی به‌رچاوی هه‌ڵسوكه‌وتی دڕندانه‌و پیلانگێڕانه‌ن له‌گه‌ڵ رووناكبیران و بیرجیاوازانی وڵاته‌كه‌یان. ئه‌م دیكتاتۆرانه یان هه‌وڵیان داوه رووناكبیرانی ره‌خنه‌گڕ ده‌سته‌مۆی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت پێگه‌یه‌كی درویینیان پێ ببه‌خشن له ده‌سه‌ڵاتدا و یان ئه‌گه‌ر به‌قسه‌یان نه‌كردن، ده‌كه‌ونه به‌ر زه‌بری تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌و كوشتاری بێڕه‌حمانه و پیلانگێڕانه‌وه. سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری خاته‌می وه‌ك ده‌وڵه‌تی ئیسلاحخوازی ده‌وڵه‌تی له ئێران، ئه‌و سه‌رده‌مه بوو كه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به پشتیوانی خامنه‌یی رێبه‌ره‌وه، هه‌ستی به ترس له كۆمه‌ڵێك روناكبیرانی و بیرجیاوازنی سیاسی و ره‌خنه‌گر كرد و شانۆیه‌كی نوێ له جه‌نایه‌تی به كرده‌وه ده‌رهێنا. داریوش و په‌روانه‌ی فروهه‌ر، مه‌جیدی شه‌ریف، محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ری پویه‌نده، محه‌مه‌دی مۆختاری و زۆر كه‌سی دیكه له بیرجیاوازانی ئێران، له‌و كه‌سانه بوون كه به بڕیای شومی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به خراپترین شێوه‌یان له ماڵی خۆیان یان له بیابانه دوره‌كانی ده‌وروبه‌ری تاران بێ ره‌حمانه تێرۆر كران. جه‌سته‌ی له خوێن گه‌وزاوی فروهه‌ره‌كان له شه‌وی 30ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 77، وێنایه‌كی راسته‌قینه له نه‌فره‌ت و خوێنمژی خامنه‌یی و داروده‌سته‌كه‌ی بوو. وه‌زاره‌تی ئیتلاعات وه‌ك چاوی سه‌ره‌كی و ئه‌منی ده‌سه‌ڵاتی ویلایه‌تی فه‌قیه له ناو كومه‌ڵگادا، زۆر به‌وردی و له مێژ بوو هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتی ریفۆرمخوازی و ئاستێك له جوڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بیرجیاوازان و چالاكانی مه‌ده‌نێ، كه‌وتبووه خۆ و مه‌ترسی پێگه‌یشتن وكاریگه‌ری چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵێك له‌و بیرجیاوازانه بوو. ئه‌مه ده‌توانین وه‌ك سه‌ره‌كیترین هۆكار و پاڵنه‌ری ئه‌م جه‌نایه‌تانه ده‌ستنیشان بكه‌ین. دۆڕی نه‌جه‌فئابادی وه‌ك وه‌زیری ئیتلاعاتی ئه‌وكات، هه‌ر زوو ده‌ركه‌وت كه فه‌رمانی ئه‌م جه‌نایه‌تانه‌ی به وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و كه‌سانی وه‌ك سه‌عیدی ئیمامی جێگری وه‌زیری ئیتلاعات دابوو. هه‌ر بۆیه به له‌قاودرانێكی زۆر ئاسایی فایله‌كانی قوربانیان، وه‌زیری ئیتلاعات ئیستعفا(ئیستقاله)ی له پۆسته‌كه‌ی خۆیدا و سه‌عیدی ئیمامیش به ناوی ده‌رمان خوارد كردنی واجبی پێی، رایانگه‌یاند كه خۆكوژی كردووه و به‌م جۆره، په‌روه‌نده‌كانیان داخراو و ته‌واو راگه‌یاند. ئه‌و گروپه به‌ناو سه‌ره‌ڕۆیه‌ش كه به گروپی (لایه‌نگرانی ئیسلامی نابی محه‌ممه‌دی مسته‌فا نه‌واب) له ناو دڵی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به راگه‌یاندنێك خۆی ئاشكرا كرد، كه‌س نه‌یزانی ده‌زگای قه‌زایی چلۆن به پیلان رزگاری كردن و ته‌نانه‌ت ناوی خوازراویان له كاتی دادگایی كردنێكی درۆییندا بۆ دیاری كردن. به‌م پێیه ده‌توانین بڵێین: یه‌كه‌م هۆكاری ئه‌نجام دانی ئه‌و جه‌نایه‌ته‌ی وا به ناوی قه‌تڵه زنجییره‌یه‌كان ناسراوه، سڕینه‌وه‌ی بیرجیاوازان و روناكبیرانی سه‌ره‌كی ناو كۆمه‌ڵگا به شێویه‌كی ترسناك بوو كه هاوكات به مه‌به‌ستی زاڵكردنی كه‌شی ترس وتۆقاندن، خه‌ڵكی دیكه و كۆمه‌ڵگاشیان پێ چاوترسێن ده‌كرد. دووهه‌م: جه‌نایه‌ته‌كه به پیلان و هاو ئاهه‌نگی خامنه‌یی رێبه‌ری رژیم، دوڕی نه‌جه‌فئابادی وه‌زیری ئیتلاعات و پاشان به هاوكاری ده‌زگای قه‌زایی، فه‌رمانه‌كه‌ی جێبه‌جێكرا و تاوانبارانیش لێی ده‌رباز كران. سێهه‌م: ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاتی خاته‌می ئه‌گه‌رچی له لوتكه‌ی به‌هێز بوونی خۆیدا بوو نه‌ته‌نیا ئه‌م پرسه گرنگه‌ی ئیهمال كرد به‌ڵكوو هه‌ر نه‌یشیوێرا هیچ به‌دوادا چونێكی یاسایی شیاوی بۆ بكات‌و به كرده‌وه خۆی بوو به هاوته‌ریب و هاوبه‌رژه‌وه‌ندی له‌و جه‌نایه‌ته‌دا. خاڵێكی جێگه‌ی باسی دیكه پاش تێپه‌ر بوونی زیاتر له یه‌ك ده‌یه له‌م جه‌نایه‌ته ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌رچی ئێستا به خۆشحاڵیه‌وه پچووكترین پێشێلكاری مافی مرۆڤ به‌ده‌ست كۆماری ئیسلامی و داموده‌زگای سه‌ركوت ناشاردرێته‌وه‌و به خێرایی رای جیهانی لێ ئاگادار ئه‌بێت و ده‌توانێ ببێت به‌گوشارێك به‌سه‌ر رژیمه‌وه، به‌ڵام ئه‌وكات هه‌رگیز ئه‌و جه‌نایه‌ته گه‌ورانه‌ی به دژی بیرجیاوازان كرا سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌ندێ له رێكخراوه مرۆڤ دۆسته‌كان، كه‌مترین ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌داخه‌وه له ئاستی جیهانیدا په‌یدا كرد و جه‌نایه‌تكارانی رژیم له بێده‌نگی و چه‌شنێك له‌شه‌وه‌زه‌نگدا ئه‌م پیلانه دژه ئینسانیانه‌یان جێبه‌جێ كرد. ئێستا به‌هێز بوونی بزووتنه‌وه‌ی دێمۆكراسیخوازانه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێران،ده‌توانێ به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له ناكۆكی دنیای رۆژائاو و رژیمی ئێران، به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له شه‌پۆلی گه‌وره‌ی له‌قاودانی مافی مرۆڤ له دژی ئێران كه بۆته شه‌پۆڵیكی جیهانی و سه‌رجه‌م ده‌رفه‌ته‌كانی دنیای مه‌جازی و راگه‌یاندن، به زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌روه‌ندانه، زیاتر له هه‌مووكاتێك كارنامه‌ی پڕ له جه‌نایه‌تی كۆماری ئیسلامی بخاته‌وه به‌رده‌م رای جیهانی و رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیفاع له مافی مرۆڤ. ریسواتر كردنی هه‌رچی زیاتری ده‌سه‌ڵاتدرانی ئێران و گوشار خستنه سه‌ر ئه‌وان، كارێكی خه‌باتكارانه‌و پێویسته له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ی مێژووی هاوچه‌رخی ئێران‌دا. بێ شك بیرجیاوازان‌و بزاوتی ئازادیخوازانه‌ی ئێران، تازه كه‌لێنی گه‌وره‌یان خستۆته نێو ده‌زگای حاكمییه‌ته‌وه‌و سوورن له‌سه‌ر به‌رخۆدانیان له پێناو گه‌یشتن به خواسته ره‌واكانیان واته: دێمۆكراسی و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
شوێنگه‌ی مناڵ له ئه‌ده‌بی مناڵاندا نووسینی: ئا ڤی و/لاپه‌ره‌ی ئه‌دب ئه‌وه چییه كه ئێمه گه‌وره‌كان كاتی خۆمانی بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ین و ناوی ده‌نین ئه‌ده‌بی مناڵان؟ بۆچوونێكی گشتی هۆكاری نووسین بۆ مناڵان وه‌ها ریز ده‌كات و ناویان لێ ده‌بات 1- زانینی ئه‌وه‌ی مناڵان چی ده‌خوێننه‌وه 2- ناسینی توخمه‌كانی شیعر یان په‌خشانێكی باش 3- هه‌بوونی هه‌ستگه‌لێك له چه‌شنی هه‌ستی مناڵان سه‌ره‌تا ده‌مهه‌وێ له هۆكاری سێهه‌مه‌وه ده‌ست پێ بكه‌م. شه‌وێ من و ژنه‌كه‌م بۆ خواردنی شه‌و میوانی ژن و مێردێ بووین كه دوو مناڵی سێ و پێنج ساڵانیان هه‌بوو. وا دیار بوو ئه‌و دوو مناڵه نیگه‌رانن، چونكه ده‌بوا به‌ر له كاتی دیاری كراوی شه‌وانی پێشتر بڕۆنه ناو جێگا و بخه‌ون، ئه‌م دانیشتن و میوانییه جێی ئه‌وان نه‌بوو، گه‌وره‌كان كه‌مته‌رخه‌م بوون به‌رامبه‌ریان. بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نیگه‌رانیه‌یان كه‌م بێته‌وه ئیزنیان دایه كوڕه گه‌وره‌كه، كه ناوی نیكۆلاس بوو، له میوانه‌كان بپرسێ هه‌ر كامه‌یان حه‌زیان له چ خواردنه‌وه‌یه‌كه. نیكۆلاس زۆر جیددی و به لاسایی كردنه‌وه‌ی حاڵه‌تی گه‌وره‌كان ده‌ستی كرد به پرسیار كردن. هه‌ر كامه‌یان شتێكیان ده‌ویست. كه گه‌یشته من به‌ره‌و پێشه‌وه نووشتامه‌وه‌و ئارام پێم وت: «نیكۆلاس تكایه په‌رداخێ گڵاسێ ئاوی زارم بۆ بێنا.» نیكۆلاس به سه‌ر سووڕمانه‌وه پرسی:"چی؟" وتم گڵاسێ ئاوی زار تكایه! بۆ چه‌ن ساتێ لێم راما و له پشت ئه‌و ده‌م و چاوه فریشته‌یه‌یه‌وه پێكه‌نینێكی زرینگانه ده‌بیندرا. به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد:» ئه‌م پیاوه گڵاسێ ئاوی زاری ده‌وێ.» ئه‌و شته‌ی دوای ئه‌م وته رووی دا سه‌یر بوو: دوو مناڵه‌كه وه‌ها هه‌ڵسووكه‌وتیان ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی درگای قه‌فه‌سێكیان له سه‌ر كرابێته‌وه یان به‌ندیان له ده‌ست لا برابێت: ده‌ستیان كرد به هه‌ڵهاتن و شادی كردن. ئه‌و كاته‌ی شادی ئه‌و دوو مناڵه‌م دیت هه‌ستم كرد به‌و گڵاسه ئاوه زاره گه‌یشتووم. ئینجا دایكی مناڵه‌كان رووی كرده من و وتی:» ئێستا ده‌زانم بۆچی بۆ مناڵان ده‌نووسی.» ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ریبری به‌و مانایه بوو ده‌بێ بۆ ئه‌م كاره هه‌ستێكم هه‌بێت له چه‌شنی هه‌ستی مناڵان. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم بچمه ده‌روونی مناڵانه‌وه ده‌بێ وه‌ك مناڵان بنووسم. دووهه‌مین هۆكار كه له نووسین بۆ مناڵاندا پێویسته بزانین، ئه‌وه‌یه ده‌بێ بزانین مناڵان چی ده‌خوێننه‌وه و ده‌یانهه‌وێ چی بخوێننه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێوه كتێبێكی دڵخوازی خۆتان له بواری ئه‌ده‌بی مناڵاندا له ته‌نیشت كتێبیگه‌لێكی وه‌ك «پشیله‌ی كارفیلد» یان «كلووپی پاریزگاری له مناڵان» یان «دۆڵی گه‌وره‌ی شیرینی» دانێن و به مناڵێك پێشنیار بكه‌ن یه‌كیان هه‌ڵگرێ، تا ئێستا له خۆتان پرسیوه كامیان هه‌ڵده‌گرێ؟ من لام وایه ناسینی توخمه‌كانی شیعر یان په‌خشانێكی باش مانا و ناوه‌رۆكی ئه‌ده‌بی مناڵان پێك دێنێ، نه‌ك ساده نووسین. با پرسیارێكی سه‌ره‌كی بپرسین: ئه‌و مناڵه كێیه ئه‌م ئه‌ده‌به‌ی بۆ ده‌نووسرێ؟ ئاخۆ ئه‌و هه‌مان ئه‌و مناڵه دوازه ساڵه‌یه چه‌كێكی به ده‌سته‌وه‌یه و له شه‌قامه‌كانی شاردا ده‌گڕی؟ ئاخۆ تازه لاوێكی ئه‌مریكاییه كه خوێندنی كۆلێژی ته‌واو كردوه‌و كۆتایی حه‌وتوو دێته‌وه ماڵ بۆ ئه‌وه‌ی دایكی جله‌كانی بشوات؟ ئه‌مڕۆ له په‌راوێزی شاره‌كاندا ئه‌و مناڵانه‌ی قه‌تڵ ده‌كه‌ن زۆرن. به‌ڵام ئه‌وان له به‌ر ته‌مه‌نیان پێیان ده‌وترێ مناڵ. بۆچی وه‌ها كارگه‌لێك ده‌كه‌ن و ئه‌م كارانه‌یان لێ ده‌وه‌شێته‌وه؟ چونكه كولتووری ئێمه ئه‌وانی له خۆی دوور خستۆته‌وه. ئه‌وان سه‌رده‌می مناڵیان نییه‌و بۆ زیندوو مانه‌وه كاری گه‌وره‌كان ده‌كه‌ن و وه‌ك ئه‌وان هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن و كه‌س ده‌كوژن. كه‌وایه ئه‌و كاته‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌بی مناڵان قسه ده‌كه‌ین زۆر گرنگه له خۆمان بپرسین كامه مناڵ؟ خاڵی جێگای سه‌رنج ئه‌وه‌یه ئه‌ده‌بی مناڵان به پێی كات، شوێن، نه‌ته‌وه‌و ..... جیاوازی هه‌یه. با ئێستا بزانین ئه‌ده‌بی مناڵ چی ده‌گرێته‌وه‌وچی ناگرێته‌وه؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته با ده‌وری مناڵ له ئه‌ده‌بی مناڵاندا لێك بده‌ینه‌وه: منی نووسه‌ر كتێبێ ده‌نووسم‌و ده‌یده‌مه به ناوه‌ندی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه، له‌وێدا بڕیار ده‌ده‌ن نووسراوه‌كه‌م چاپ بكه‌ن یان نا، ئه‌گه‌ر چاپ ببێ له لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه، دیزاین، هه‌ڵه‌چنی، پروپاگه‌نده، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێ وته‌نانه‌ت له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه خه‌ڵات ده‌كرێ. سه‌ره‌نجام ئه‌مه گه‌وه‌ره‌كانن كتێبه‌كان ده‌خه‌نه نان‌و قه‌فه‌سه‌كانه‌وه‌و ده‌یچنن‌و ده‌یفرۆشن. ته‌نها‌و ته‌نها له‌م كاته‌دایه كتێبه‌كه ده‌كه‌وێته ده‌ست مناڵان، له‌م كاته دایه دێته دنیای ئاڵۆزی ئه‌ده‌بی مناڵانه‌وه. به‌م شێوه‌یه، مناڵان ده‌كه‌ونه پله‌ی ئاخر، ئه‌وان خوێنه‌ر‌و كه‌ڵك لێوه‌رگرن، نه‌ك داهێنه‌ر. ده‌زانین ئه‌ده‌بی مناڵان له لایه‌ن گه‌وه‌ركانه‌وه ده‌نووسرێ‌و مناڵان ته‌نها له رووی نێو‌و رواڵه‌تی كتێبه‌كه‌وه ده‌یكڕن. هه‌ر چه‌ن زۆربه‌ی كات ئه‌و كتێبه‌ی ده‌یكڕن له لایه‌ن قوتابخانه، دایك‌و باوك یان رادیۆ‌و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه به سه‌ریاندا داده‌سه‌پێ، با بێ په‌رده ئه‌م راستیه بخه‌ینه روو كه ئه‌ده‌بی مناڵان زۆرتر په‌یوه‌ندیداره به گه‌وره‌كانه‌وه نه‌ك مناڵان. ئه‌مه پاڕادۆكسێكه. ئه‌ده‌بیاتی مناڵان له لایه‌ن ئه‌و گه‌ورانه‌وه ده‌نوسرێ كه نازانن مناڵان هۆگری چ ده‌قگه‌لێكن، یان ئه‌وه‌ی ده‌ینووسن له باری سیاسی‌و ئاییینه‌وه بۆ مناڵان باش نییه. بۆ ئه‌وی نووسراویه‌كی باش و شیاو بۆ مناڵان بنووسین نابی بگه‌ڕینه‌وه بۆ سه‌رده‌می مناڵی. به‌ڵكوو ده‌بێ تێگه‌یشتنی گه‌وره‌كان له منداڵی له به‌رچاو بگرین. ده‌بێ مناڵان و جیهانی مناڵی به‌و شێوه‌ی ده‌ركیان ده‌كه‌ین و لێیان ده‌گه‌ین له كتێبه‌كاندا بێنین. ئه‌گه‌ر ئاوڕ له چیرۆكه خه‌یاڵییه‌كان بده‌ینه‌وه زۆر باشتر له‌م شته ده‌گه‌ین. ئه‌و شتانه‌ی له چیرۆكه خه‌یاڵیییه‌كاندا باسیان لی ده‌كرێ راستن. ئێمه راستییه‌كان ناگۆڕین به‌وه‌ی به دڵی مناڵان بێت، به‌ڵكوو مه‌به‌ستمان له پێوه‌ند له گه‌ڵ راستییه‌كان ده‌گۆڕین. تێگه‌یشتنی نازانستیانه‌ی مناڵ ره‌نگه ئه‌مه بێت كه خۆر به ده‌ور زه‌ویدا ده‌گه‌ڕێ. ئێمه گه‌وره‌كان ده‌زانین واقێع شتێكی تره. به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئاخۆ دڵنیاین ئه‌م گریمانه‌یه راسته؟ بۆخۆم هیچكات ئه‌م گریمانه‌یه‌م تاقی نه‌كردۆته‌وه و ناشتوانم بیسه‌لمێنم. به‌ڵام ده‌زانم بیر كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌كان راسته. هه‌ر بۆیه ئه‌و كتێبه زانستیانه‌ی بۆ مناڵان ده‌نووسرین وێنایه‌ك ئه‌ده‌ن به ده‌سته‌وه كه له گه‌ڵ دنیای ئه‌واندا جیاوازی هه‌یه. له چیرۆكه ریالیستییه‌كاندا، ئێمه ئه‌زموونی جیهانی ئاڵۆزی خۆمان جۆرێ ده‌گێڕینه‌وه كه مناڵان بتوانن لێی تێ بگه‌ن. ئه‌زموونی راسته‌قینه‌ی خۆمان ناگۆڕین، به‌ڵكوو جۆری دایان ده‌ڕێژین كه مناڵان بتوانن لێی تێ بگه‌ن و ئه‌مه‌ش ساده نییه. ئێمه به‌م شێوه‌یه راستییه‌كان جۆرێ ده‌گێڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مناڵان كه كه‌م ئه‌زموونترن لێی تێ بگه‌ن. وه‌ك چۆن كتێبێكی زانستی راستییه‌كان ده‌رده‌بڕێ، ئه‌و چیرۆكانه‌ش كه ئێمه ده‌یاننووسین هه‌وڵدانێكه بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان له زمانی گه‌وره‌كانه‌وه بۆ مناڵانه‌وه بگێڕینه‌وه. مناڵان ده‌توانن وێناگه‌لێكی جوان پێشكه‌ش بكه‌ن. له بواری ئه‌ده‌بدا شیعرگه‌لێكی جوان ده‌هۆننه‌وه كه زۆرتر له خه‌یاڵیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌و پێشكه‌وتنه سه‌یرانه‌ی كه‌له نوسینی مناڵاندا ده‌بیندێت. جێگای سه‌رسوڕمانه‌و پێویسته شتیان لێفێربین. ئه‌وه له به‌رچاوبگرن ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆرته‌رخان ده‌كرێ بۆ كاری مناڵان بۆ ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ رۆشنبیری‌و ئاستی تێگه‌یشتنی گه‌وره‌كان‌و هه‌روه‌ها مناڵانیشدا بێته‌وه. ئه‌م جۆره به‌رهه‌مانه دڵی هه‌ردوو لا راده‌گرێ‌و جۆری هاوئاهه‌نگی له نێوان پارادۆكسه‌كان_ته‌نهابه شێوه‌ی هونه‌ری_ پێك دێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر جۆرێ هاوئاهه‌نگی له نێوان ناكۆكی‌و پارادۆكس بوونه‌كاندانه‌بێ، مه‌ودا ساز ده‌بێ. لێره‌دایه ئه‌و كتێبانه‌ی گه‌وره‌كان هه‌ڵیده‌بژێرن مناڵان نایخوێننه‌وه؟ من لام وایه، ئێمه له چوارچێوه‌ی ئه‌ده‌بی مناڵاندا، چیرۆكێك ده‌نووسین بۆ ئه‌وه‌ی مناڵان له دنیای نائارامی گه‌وره‌كان ئاگادار بكه‌ینه‌وه. لێره‌دایه هه‌ڵسووكه‌وتی رئالیستانه‌و كۆنترۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رده‌كه‌وێ. هه‌رشتێ له جیهانی گه‌وره‌كاندا هه‌ڵه‌یه، زۆربه‌ی كات له به‌ر ئه‌وه‌یه ئارمانه‌كانی ئێمه له سه‌رده‌می مناڵیدا به‌دی نه‌هاتوون. ئه‌ده‌بی مناڵان ئه‌و ئیزنه به ئێمه گه‌وره‌كان ده‌دات به گه‌ڕانه‌وه بۆ خاڵی ده‌سپێك، هه‌ندێ گۆڕان له‌م باریه‌وه پێك بێنین‌و مناڵ ده‌توانێ رێك‌و پێكیان بكات. كه‌وایه ئێمه ده‌رباره‌ی مناڵان كتێب ده‌نووسین، چونكه ئه‌وان كۆمه‌ڵێك بۆچوون له پێوند به ئازار، گوشار‌و كۆت‌و به‌نده‌كان ده‌خه‌نه روو، گوشارێ كه ئێمه له دنیای گه‌وره‌كاندا هه‌ستیان پێده‌كه‌ین. به واتایه‌كی تر به شاردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكه‌و نیگه‌رانییه‌كانمان هه‌وڵمان ئه‌وه‌یه بۆ مناڵان بنوسین‌و ناوی ده‌نێین ئه‌ده‌بی مناڵان، چیرۆكه‌كان ده‌رباره‌ی هه‌ڵاواردن‌و بێ عه‌داڵه‌تی‌و نه‌سازانه له دنیای گه‌وره‌كاندا. خه‌باتی به‌رده‌وامی چاكه دژ به شه‌ڕ. به‌م چیرۆكانه به مناڵان ده‌ڵێین رزگارمان بكه‌ن له‌وه‌ی له داهاتوودا به سه‌رماندا دێ، ئێمه رزگار بكه‌ن له‌وه‌ی فێرتانی ده‌كه‌ین به‌وه‌ی وا بن. به‌ڵام گاڵته‌جار و پێكه‌نین هێنه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م چیرۆكانه زۆربه‌ی كات ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تی چوونه ناو جیهانی گه‌وره‌كانه‌وه‌یه. كه وایه ئه‌ده‌بی مناڵان هاوارێكه له لایه‌ن گه‌وره‌كانه‌وه بۆ مناڵان به‌وه‌ی یارمه‌تیان بده‌ن. ئه‌ده‌بی مناڵان زۆربه‌ی كات قووڵترین مانایه‌ك كه ده‌یدا به ده‌سته‌وه، چیرۆكی فێر بوونی زانستمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه. به‌ڵام چ به زمانی راسته‌قینه‌و چ به زمانی خوازه، ئه‌م زانسته سه‌ر به سه‌رده‌می مناڵییه. ئه‌م كۆتایی پێهێنانه سه‌ركه‌وتوانه‌یه و ئه‌م هونه‌ر كه مناڵ هان ده‌دا به‌وه‌ی بێته دنیای گه‌وره‌كانه‌وه، به شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕانه جۆرێ شكست و داڕووخانه، شكست به‌و مانایه‌ی زۆربه‌ی كات كۆتایی چیك كۆتایی واقێعه. له ئه‌ده‌بی مناڵاندا هه‌ندێ جار به مناڵان ده‌ڵێین:» ئه‌و كاره‌ی ئێمه كردمان ئێوه مه‌یكه‌ن، ئێوه له ئێمه باشتر بن. تكایه جیهان به‌و شێوه‌یه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ین درووست بكه‌ن، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی ئێمه كردمان ئێوه مه‌یكه‌ن. واته گه‌وره مه‌بن. له هه‌مانكاتدا وه‌ك ئه‌وه وایه به مناڵان بڵێین:» گه‌وره بوون ناخۆشترین قۆناغی ته‌مه‌نی مرۆڤه. به‌ڵام ئێمه ده‌بێ گه‌وره بین، وه‌ك ئه‌و رێبوارانه‌ی ده‌چنه وڵاتێكی تر و شتی زیاتر ده‌رباره‌ی وڵاته‌كه‌یان فێر ده‌بن.
ئێمه ئه‌و كاته‌ی له به‌هه‌شت هاتینه ده‌ر به‌هه‌شتمان دۆزییه‌وه. خاتوونی چیرۆك‌نووسیی مۆدێڕن به‌شی ئه‌ده‌بی: ده‌كرێ مارگریت دوراس، به یه‌كێك له ده‌نگه دیاره‌كانی چیرۆك و رۆمانی مۆدێڕن بزانرێ. فۆڕمی نوێ و شێوه‌ی تایبه‌تی گێڕانه‌وه، - به تایبه‌ت له دوو رۆمانی عه‌شق و عاشق-دۆراسی وه‌ك رۆماننووسێكی مۆدێڕن یان ئه‌و شته‌ی كه پێی ده‌وترا رۆمانی نوێ له ئوورووپا ناساند. عاشق 1984) یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی دۆراسه كه جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه له گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی تری ئه‌م خاتوونه رۆماننووسه و به له به‌رچاو گرتنی ژماریه‌كی زۆر له خوێنه‌رانی وه‌ك "پڕفرۆش‌ترین كتێبی سه‌ده‌ی بیسته‌م" له فه‌رانسه ده‌ناسرێ. هه‌روه‌ها ئه‌م رۆمانه خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی كۆنگۆری له هه‌مان ساڵ واته (1984) پێ به‌خشرا. به‌ر له نووسینی رۆمانی عاشق به هۆی فۆڕمی تایبه‌تی گێڕانه‌وه‌وه، زۆر كه‌س دژ به دۆراس وه‌ستانه‌وه‌و هه‌ڵوێستیان گرت، به‌ڵام بڵاو بوونه‌وه‌ی رۆمانی عاشق وای كرد ته‌نانه‌ت نه‌یارانیشی سه‌ری كڕنۆش دانه‌وه‌ێنن له ئاست تواناییه‌كانیدا. دۆراس ساڵی 1914 له ڤییه‌تنامی باشوور له دایك بوو، پاش ته‌واو كردنی خوێندنی دواناوه‌ندی بۆ درێژه دان به خوێندن رۆشته زانكۆی سۆربۆنی فه‌رانسه و له بواری زانسته سیاسییه‌كاندا ده‌ستی دایه خوێندن. ماوه‌یه‌كیش بوو به ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی فه‌رانسه، ئه‌م خاتوونه چیرۆكنووسه كه له باری ئه‌ده‌بی و هه‌روه‌ها سینه‌ماشدا ده‌نگێكی ناسراوه، رۆژی 3ی مارسی 1996 له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیان كرد.
خاتوونه‌كانی هۆتێل درۆش نۆ ئاڕ ن:مارگریت دۆراس لێره، له هه‌یوانی «هۆتێل درۆش نۆ ئاڕ» پاش نیوه‌رۆكانی هاین پیره‌ژنه‌كان له ده‌وری یه‌ك كۆ ده‌بنه‌وه‌و پیكه‌وه قسه ده‌كه‌ن. ناویانم ناوه خاتوونه‌كانی «هۆتێل درۆش نۆ ئاڕ». خاتوونه‌كانی هه‌موو رۆژێ، هه‌موو دوانیوه‌ڕۆكانی هاوین. مرۆڤ ده‌توانێ به درێژایی ته‌مه‌نی له ژیانی خۆی بدوێ، ژیانی شایانی بایه‌خه. خاتوونه‌كان له‌و هه‌یوانه‌ی كه ده‌ڕوانێته سه‌ر ده‌ریا داده‌نیشن و تا لای ئێواره، تا كاتێ هه‌وا فێنكه قسه ده‌كه‌ن. زۆر جار كه‌سانێك له لایانه‌وه ره‌ت ده‌بن و گوێ ده‌ده‌نه قسه‌كانیان، ژنه‌كان فه‌رمووی لای خۆیانیان ده‌كه‌ن. ژنه‌كانی «درۆش نۆ ئاڕ» له‌و ژنانه‌ن كه رووداوه‌كانی ژیانیان یان كه‌سانی تر و بوونه‌وه‌ره‌كانی تر به شێوه‌یه‌كی بێ وێنه ده‌گێڕنه‌وه. هه‌ڵقوڵاو له وێڕانه‌كانی شه‌ڕ، پاش 40 ساڵ ده‌رباره‌ی ئه‌ورووپای ناوه‌ند قسه ده‌كه‌ن. هه‌موو ساڵێك كه‌سانێك له‌م هۆتێله كه ده‌ڕوانێته سه‌ر ده‌ریا كۆ ده‌بنه‌وه بۆ قسه كردن. له ساڵه‌كانی 1940 ئه‌م ژنانه بیست تا بیست و پێنج ساڵیان ته‌مه‌ن بوو. زۆربه‌یان دانیشتووی گه‌ڕه‌كی «پاس پاریس»ن. وشه‌ی «خاتوونه‌كان» بێ مانایه ئه‌گه‌ر كه‌سێك خاتوونه‌كانی «مانش» نه‌ناسێت. ئه‌م ژنانه به پێوه‌ندی دۆستانه‌و دیمانه‌و رابورادن و هه‌ڵسووكه‌وتی دیپلۆماتانه‌و كۆڕ و كۆمه‌ڵی سه‌ما كردن له ڤییه‌ناو پاریش، هه‌روه‌ها له گه‌ڵ قوربانییه‌كانی ئاشویتس و دوورخراوه‌كانی ئه‌م ساڵانه له هاوێندا سه‌ر له نوێ بناغه‌ی ئه‌ورووپا داده‌ڕێژنه‌وه. پرۆستیش جار‌و بار سه‌ردانی ئه‌م هۆتێله‌ی كردووه. پێده‌چێ هه‌ندێ له‌م خاتوونانه ناسیبێتیان. میوانی ژووری 111 به‌رامبه‌ر به ده‌ریاكه. ده‌ڵێن «سوان»یش لێره بووه. هه‌ر لێره‌و له‌و داڵانه‌دا، لێره‌وه ره‌ت بووه. له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ئه‌م ژنانه گه‌نج بوون.
وتووێژ
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: حوكمی ئێعدامی ئیحسان فه‌تاحییان زۆرتر هۆكاری سیاسی هه‌بوو و بۆ چاوترسێن كردنی خه‌ڵكی كوردستانه ئا/سامان ریشه‌ساحێب ده‌قی وتوێژی هاوڕێ عه‌بدوڵڵا موهته‌دی له‌گه‌ڵ تلویزیۆنی ده‌نگی ئا‌مریكا سه‌باره‌ت به ئێعدامی ئێحسان فه‌تاحیان چاله‌نگی: سه‌ره‌تا كاك عه‌بدوڵڵا موهته‌دی زۆر به‌خێر بێیت بۆ ستۆدیۆو به‌شداری كردنت له‌م وتووێژه‌دا سڵاو بۆ ئێوه به‌ڕێز چاله‌نگی و سڵاو بۆ میوانانی به‌رنامه‌كه‌یش. پ: كاك عه‌بدوڵڵا ئیحسان له سێداره درا. ئایا ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه بوو؟ ج: سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئێحسان و هه‌روه‌ها ته‌واوی دۆستانی ده‌كه‌م. به‌ڵێ تاكوو دوساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه بوو دواتر له نێوریزه‌كانی ئێمه نه‌ماو تووشی ئه‌م كاره‌ساته دڵته‌زێنه بوو. پ: كاك عه‌بدوڵڵا ده‌كرێت بڵێن كه ئایا حوكمی ئیعدامی ئێحسان فتاحییان دادپه‌روه‌رانه‌بوو؟ بۆچی له ده ساڵ زیندان حوكمه‌كه‌ی گوڕدراو كرا به ئیعدام؟ ج: ئه‌م حوكمه هیچ شێوه‌یه‌ك دادپه‌روه‌رانه نه‌بوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌ڕاستیدا نه بۆ ئێحسان به‌ڵكوو، بۆ هیچ كه‌س له تۆمه‌تباران دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه پێك نایه‌ت. هۆكاری ئیعدامی ئێحسان زۆرتر سیاسی بوو. هۆكاری حوكمی له‌م چه‌شنه چاوترسێن كردنی خه‌ڵكی كوردستانه، به‌پێی هه‌واڵه‌كان هه‌رئێستاكه زیاتر له ده كه‌سی دیكه چاوڕوانی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی ئیعدامه‌كانیانن. له راستیدا ئه‌مه هه‌وڵێكی نێوخۆیی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كجا رزۆری پێویسته بۆ رزگاركردنی گیانی ئه‌م تۆمه‌تبارانه. من پێم وایه جگه له مه‌سه‌له‌ی چاوترسێن كردن و درووستكرنی فه‌زایه‌كی پڕ له ترس و دڵه‌ڕاوكێ، كه‌ساڵه‌های ساڵه به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، هیچ هۆیه‌كی تر ناتوانین بۆئه‌م مه‌سه‌له‌یه (ئیعدامی ئێحسان) بدۆزینه‌وه. پ: ئێحسان ئیعدام كراوه ،ده‌مهه‌وێ له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌ویزیۆن ئه‌م هه‌واڵه پشت راست بكه‌یته‌وه كه ئایا ئیحسان كه‌سی كوشتبوو؟ ج: پێم وانه‌بێ، نه‌خێر پ: كاك عه‌بدوڵڵا ئامانجی ئیحسان چی بوو؟ داخوازییه‌كانی چ بوون؟ ج: ئیحسان وه‌كوو زۆرێك له لاوه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به دیتنی ئه‌م هه‌موو زرڵم و زۆره و جیاوازیانه‌ی كه ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكی كورد ده‌كرا به ده‌ربه‌ست بوو، ئه‌مه‌ش هه‌ستێكی گشتییه، هه‌ستی سته‌م دیتوویی‌و هه‌ستی ئه‌م هه‌موو گوشاره كه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت. جگه له‌مه ئێمه باش ده‌زانین كه سه‌ره‌ڕۆیی له سه‌رتاسه‌ری ئێران به‌ڕاستی گه‌یشتوه‌ته قوناغێ ك كه قابیلی ته‌حه‌مول نییه لای خه‌ڵك به‌تایبه‌ت بۆ نه‌سڵی تازه پێگه‌یشتووی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌ڵام، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌رباره‌ی كوردستان مێژوییه‌كی درێژی هه‌یه‌و ئه‌مانه‌ی كه باسم كرد ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان و لاوه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان بێنه نێو ریزی ئۆپۆزیسیۆنه‌كان یاكوو به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ ته‌نانه‌ت له دامه‌زراوه‌كان، به شێوازی جیاواز بێنه نێوجه‌رگه‌ی خه‌باتی سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌وه. به‌ڕاستی خه‌ڵكی كوردستان هیچ داواكارییه‌كی دیكه‌ی جگه له وه‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی خۆی نییه، داواكارییه‌ك كه له‌گه‌ڵ پێوه‌ر و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ناته‌با بن و ئه‌و داواكاربانه مافی هه‌موو مرۆڤێكه. پ: به‌شێوه‌یه‌كی كورت بڵێن كه حیزبی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانی ئێران خوازیاری چییه؟ بۆچ مه‌به‌ستێك خه‌بات ده‌كات و ئه‌وه‌ش بڵێن كه ئایا ئیحسان خوازیاری جیایی كوردستان له ئێران بوو؟ ج: نه‌خێر، به ته‌ئكید هیچكام له حیزبه سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان و به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵه خوازیاری جیایی كوردستان له ئێران نه‌بوون و هه‌روه‌ها هیچ شتێكی له‌وچه‌شنه له نێو به‌رنامه‌و پڕۆگامه‌كانیاندا بوونی نییه. ئێمه خوازیاری ئێرانێكی دێمۆكراتیك_سێكۆلار‌و فیدراڵین و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌شین كه نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌تایبه‌ت كورده‌كان له‌م چوارچێودا ده‌توانن مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه توندوتیژی له ئه‌ساسدا كۆماری ئیسلامییه له كوردستان په‌ره‌ی پێ ده‌دات و سی ساڵه به‌رده‌وامه له سه‌ری، به‌ڵام به‌م حاڵه‌شه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه خه‌ڵكی كوردستان و نه‌حیزبی كۆمه‌ڵه خوازیاری توندوتیژی نین، به‌ڵكوو شێوازی سیاسی و مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی و هه‌روه‌ها ئه‌وشێوازانه‌ی كه قابیلی قبووڵ بێت بۆ بزوتنه‌وه‌ی دێمۆكراسیخوازی له سه‌رتاسه‌ری ئێران و جیهانی، گرتوه‌ته‌به‌رو هه‌وڵی بۆ ده‌دات. هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان هه‌ست به یه‌كگرتووییه‌كی قووڵ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و بزووتنه‌وه ئازادیخوازانه كه له سه‌رتاسه‌ری ئێران له چه‌ند مانگی رابردوودا ده‌ستی پێكردوه‌و ئێستاش له جم و جۆڵدایه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له خوێندكاران و خه‌ڵكی كوردستان له شانۆی ئه‌م خه‌باته گشتییه گیانی خۆیانیان له ده‌ستدا.س به‌م پێیه نه‌خیر (ئیحسان خوازیاری جیابوونه‌وه نه‌بوو)، ئه‌مانه هه‌موو پڕوپاگه‌نده‌ی كۆماری ئیسلامییه بۆ ره‌وایی به‌خشین به‌و سه‌ركوتانه‌ی كه له كوردستان ده‌یكات، ئه‌مه(جیایی كوردستان له ئێران) وه‌ك بیانیویه‌ك ده‌ستنیشان ده‌كات و به هیچ شێوه‌یه‌ك راست نیین. پ: ئێوه ئاماژه‌تان به‌وه‌كرد كه پێتان وانییه ئێحسان كه‌سێكی كوشتبێت. هه‌نووكه‌ش دادگا به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌خستوه‌ته‌ڕوو، شكایه‌تێكی تایبه‌تیشی نه‌بووه‌و به‌و پێیه‌ی كه ده‌توانێت(شاكی خسووسی)داواكاری ئیعدام بكات ده‌رباره‌ی ئیحسان فتاحیان كه تووشی كوشتن بووه‌و یان تاوانێك له ئاستی ئه‌و سزا له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی بۆ ئێحسان بوونی نه‌بووه. ج: ئه‌گه‌ر ئێحسان تووشی كوشتن بوایه كه له‌وحاڵه‌ته‌شدا من هه‌ردژ به ئیعدامم، به‌ڵام گه‌ر تووشی بوایه له هه‌مان دادگای سه‌ره‌تاییدا به ده ساڵ زیندان حوكم نه‌ده‌درا، ئێحسان بۆخۆی ئینتما سیاسیه‌كانی خۆی قبووڵ كردوه‌و هه‌روه‌ها پروپاگه‌نده دژ به كۆماری ئیسلامی و كاری وشیاریده‌رانه له‌م بواره‌دا قبووڵ ده‌كات، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رۆیشتنه‌ژێرباری كوشتن و باقی سزا نامرۆڤانه‌كانی دیكه‌ی قبووڵ نه‌كردووه‌و به ده ساڵ زیندان حوكمه‌كه‌ی بڕایه‌وه. دواتر ئه‌وه بووكه له دادگای پێداچوونه‌وه به‌رایی له ژێر گوشاره سیاسیه‌كان هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێ كرد(چاوترسێن كردنی) خه‌ڵكی كوردستان، حوكمه‌كه‌ی ئێحسانیان له ده ساڵ زیندانه‌وه گۆڕدراو بڕیاری ئیعدامیان به‌سه‌رد سه‌پاند. ئه‌گه‌ر دادگایه‌كی به‌ته‌واو مانا دادپه‌روه‌رانه بۆ ئه‌و بوونی بوایه، گه‌ركۆماری ئیسلامی به‌ڵگه‌یه‌كی هه‌یه ده‌توانێت له‌وێ ده‌ستنیشانی بكات. به‌ڵام له راستیدا پێم وانه‌بێت هیچكام له‌م مانه بوونی هه‌بێت له كۆماری ئیسلامی دا. چاله‌نگی: به‌ڵێ زۆر سپاس كاك عه‌بدوڵڵا موهته‌دی بۆ ئه‌وه‌ی كه داواكاری ئێمه‌تان قبووڵ كرد و ستۆدیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا ئاماده بوون، هیوادارین كه له به‌رنامه‌كانی داهاتوو دیسانه‌وه له گه‌ڵمان بیت و به‌شێوه‌ی چڕوپرتر له بابه‌ت هه‌واڵه‌كانی رۆژ له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ كوردستان و سه‌رتاسه‌ری ئێران له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ڕێز وتووێژمان هه‌بێت. به‌سپاسه‌وه به‌سپاسه‌وه بۆئێوه‌ش
خوێندنه‌وه
پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران (ئیعدام وه‌ك زه‌قترین وێنا)2-2 "چاو له به‌رامبه‌ر چاودا، هه‌موو جیهان كوێر ده‌كات" گاندی ئه‌رده‌ڵان فه‌ره‌جی له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م وتاره‌دا تیشك خرایه سه‌ر چه‌ند ئامارێكی گشتی ئیعدام له ئاستی جیهاندا و هه‌روه‌ها ئه‌و تاوانانه‌ی كه له ئایینی ئیسلام دا به ئیعدام سزا ده‌درێن و شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی ده‌سه‌ڵاته‌كان له وڵاتانی جۆراوجۆر و به ده‌سه‌ڵاته ئیسلامییه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه. به چاوخشاندنێكی كورت به‌و تاوانانه‌ی كه له ده‌سه‌ڵاته جۆراوجۆره‌كان به ئیعدام سزا ده‌درێن، ئێعدام كراوه‌كان به دوو ده‌سته‌ی گشتی دابه‌ش ده‌كرێن: قوربانیانی تاوانه تاكه كه‌سییه‌كان ئه‌م ده‌سته‌یه له قوربانیان بریتین له‌و كه‌سانه‌ی كه به هۆی تۆمه‌ت و ئه‌نجامی كرده‌ی نایاسایی دژی باقی تاكه‌كانی تر به ئێعدام مه‌حكووم ده‌كرێن. ئه‌م تۆمه‌تانه پانتاییه‌كی به‌رینی هه‌یه و له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تره‌وه جیاوازه. بۆ وێنه: كوشتی مرۆڤێك به ئه‌نقه‌ست، په‌یوه‌ندی سێكسی له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی یاسایی و خێزان و هتد. به‌ڵام به‌و پێیه‌ی كه ئه‌نجام و سه‌پاندنی توندوتیژی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و یاساوه، نرخ و به‌های یاسا هاوئاستنی ئیعدام كراوه‌كان ده‌كات و ده‌وڵه‌تیش هه‌روه‌ك ئه‌و یان خراپتر له‌و ده‌سه‌پێنێت، جگه له‌وه‌ش ده‌وڵه‌ت ئه‌ركی سه‌رشانییه‌تی گیانی هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و یه‌ك له‌وان تۆمه‌تباران بپارێزێت و كوشتن له لایه‌ن یاساوه قبووڵنه‌كراوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ئه‌نجامی ئیعدام و له سێداره‌دان ئه‌و بوار و به‌ستێنه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی روودانی تاوانه‌كه سزا نادرێت و بۆیه‌ش سوودێكی نابێت. قوربانیانی تاوانه گشتی و عه‌قیده‌تییه‌كان ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه بریتین له‌و كه‌سانه‌ی به هۆی جۆری بیركردنه‌وه‌یان (كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یاسا دارێژه‌ره‌كان هاوته‌ریب نه‌بێت) و كرده‌ی له پێناو ئه‌وه‌دا به ئێعدام سزا ده‌درێت. سه‌ردێڕی ئه‌و تاوانانه ده‌كرێ ئاماژه به‌مانه بكرێت: خیانه‌ت له وڵات، كفر كردن و سیخوڕی و جاسووسی. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو بێت كه مه‌حكوومكراوه‌كیش به‌شێكه له كۆمه‌ڵگا و روانگه‌ی ئه‌ویش ده‌بێت له لایه‌ن یاساوه پارێزراو بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له ئارادایه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگا له روانگه‌ی كه‌سه مه‌حكوومكراوه‌كه ده‌كرێت جیاواز بێت. جگه له‌مه‌ش تاكه‌كان كۆمه‌ڵگا پێك دێنن و كه‌س ناچار نییه به ئه‌نجامی باوه‌ڕه‌كانی كۆمه‌ڵگا واته دیكتاتۆری زۆرینه. تاوانبارانی ناباڵغ (منداڵ) ئایا ده‌بێت منداڵان و مێرمنداڵه ناباڵغه تۆمه‌تباره‌كانیش ئێعدام بكرێن؟ یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی كه له ته‌وه‌ره‌ی ئێعدام له ئێران و له ناو كۆڕ و كۆمه‌ڵه‌كانی پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ له ئاستی ناوخۆیی و جیهانی له ئارادایه، پرسی ئێعدامی منداڵانه. له ساڵی 1990 كه‌متر له 10 وڵات مێرمنداڵانیان به‌هۆی تاوانی كوشتن ئیعدام كردووه و ئێران یه‌كێك له‌و نموونه ده‌گمه‌نانه‌یه. له ساڵی 1990ی زاینییه‌وه تا ساڵی 2009، 81 مێرمنداڵ له سه‌رتاسه‌ری جیهان ئیعدام كراون كه 42 له‌و مێرمنداڵانه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه ئیعدام كراون. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌م دۆخه ناڕه‌زایه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌رامبه‌ر به كۆماری ئیسلامی هه‌ڵخراندووه. به پێی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ هه‌ر مرۆڤێك ژێر 18 ساڵ منداڵه و به پێی مادده‌ی 6 له به‌شی 5 جاڕنامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ماف مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان نابێت تاكه‌كانی ژێر 18 ساڵ و ژنانی دوو گیان كه تووشی تاوانی كوشتن ده‌بن به مه‌رگ سزا بدرێن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه منداڵان كه‌متر له تاكه باڵغه‌كان سزاواری ته‌مێ كردنن – هه‌ر بۆیه سزادان پاساوێكی باش نییه بۆ ئێعدامی تاكه ناباڵغه‌كان (منداڵان) و مێرمنداڵان زیاتر تاكه گه‌وره‌كان بێ‌عه‌قڵی ده‌كه‌ن – ئه‌وان كه‌متر بیر له پاشی كرده‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه و كه‌متر ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه كه ترس له سزای ئیعدام ئه‌وان له ئه‌نجامی تاوان بگه‌ڕێنێته‌وه و له هه‌مانكاتدا ئه‌گه‌ری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و خوێنخوازی سه‌باره‌ت به ئیعدامی مێرمنداڵان زۆرتره. ئیعدامه سیاسییه‌كان ئه‌گه‌رچی له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو هه‌ندێك لایه‌نی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی باسی له‌وه كردووه كه له هه‌وڵی گه‌ڵاڵه كردنی «تاوانی سیاسی»ـن. به‌ڵام له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردووی پاش هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی به هه‌زاران كه‌س له‌و كه‌سانه‌ی كه عه‌قیده و بیروباوه‌ڕی جیاوازیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی بووه له سیاچاڵه‌كان و به شێوه‌ی به كۆمه‌ڵ گولله باران یان ملیان به په‌تی سێداره‌وه كرا. گۆڕستانی خاوه‌ران كه به هێمای ئیعدامكراوه‌كانی سیاسی ده‌یه‌ی 60ی هه‌تاوی ئێران ده‌ناسرێت، گومانی ئه‌وه هه‌یه كه ته‌رمی 5 هه‌زار كه‌س له نه‌یارانی ئیدئۆلۆژیكی كۆماری ئیسلامی تێدا چاڵ كرابێت. به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان بڕیاری كوشتنی ئه‌م كه‌سانه له لایه‌ن شه‌خسی خومه‌ینییه‌وه له دادگایه‌كی چه‌ند ده‌قه‌یی و چه‌ند پرسیار له زومره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا باوه‌ڕت به خودا هه‌یه؟ نوێژ ده‌كه‌ی؟ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی موسڵمان له دایك بووی؟ و ئایا ئاماده‌ی بۆ هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی و تۆبه بكه‌ی؟دراوه‌و و له ئه‌گه‌ری «نا» بوونی هه‌ر كام له‌م پرسیارانه كه‌سی ناوبراو ده‌كوژرا. هه‌روه‌ها له تیرۆره‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه زۆربه‌ی نه‌یارانی سیاسی كۆماری ئیسلامی ده‌گرته‌وه كه ده‌كرێت ئاماژه به عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو، سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی، سدیقی كه‌مانگه‌ر، غوڵامی كه‌شاوه‌رز و... له ده‌یه‌ی 70 ی هه‌تاویش دۆسییه‌ی قه‌تڵه زنجیره‌ییه‌كان هه‌ر له محه‌مه‌د جه‌عفه‌ری پویه‌نده، موختاری، فرووهه‌ره‌كان و ... و به دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌یه‌می سه‌رۆك كۆماری له ئێران و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ی كه له ئاستی ئێران هاته ئاراوه، هه‌ڵسووكه‌وتی توندوتیژانه‌ی هێزه‌كانی لایه‌نگری ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ناڕازیان كه به ده‌یان كه‌س له سه‌ر شه‌قامه‌كان له سیاچاڵه‌كان ته‌نیا له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه داوای ده‌نگه‌كانیان ده‌كرده‌وه گیانیان لێسه‌ندرایه‌وه. هه‌موو ئه‌مانه له كاتێكدایه كه به درێژای پاش هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی و به تایبه‌تی به دوای هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان له 28ی گه‌لاوێژی 1358 ئێعدام و تیره‌باران كردنی نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه وه به بزووتنه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری گه‌لی كورد بووه. به سه‌دان رۆڵه‌ی كورد له سیاچاڵه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌وپه‌ڕی بێ‌ده‌نگیدا به په‌تی سێداره هه‌ڵواسران و یان له‌شیان كه‌وته به‌ر ده‌سرێژی گولله ته‌نیا به تاوانی ئه‌وه‌ی كه داوای مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان كردووه. هه‌تا ئێستا و تا ئه‌م ساته‌وه‌خه‌ته‌ش كه ئه‌م بابه‌ته ده‌نووسرێت ئیعدامی سیاسی له كوردستان به‌رده‌وامه. نموونه‌ی نزیكی ئه‌و ئیعدامه، له سێداره‌كانی تێكۆشه‌ری لاوی كورد «ئیحسان فه‌تاحییان» بوو كه له به‌ره‌به‌یانی رۆژی 20 خه‌زه‌ڵوه‌ر له زیندانی شاری سنه ناجوامێرانه ئه‌نجام درا. جگه له ئیحسانیش كۆمه‌ڵێكی ده، دوازده كه‌سی دیكه له هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد مه‌ترسی جێ به‌جێ كردنی حوكمی ئیعدامه‌كه‌یان هه‌یه كه له لایه‌ن دادگاكانی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامییه‌وه به سه‌ریاندا سه‌پاوه. به‌ڵام جێی خۆیه‌تی له‌م وتاره‌دا ئاماژه‌ی پێبكرێت كه له سه‌ر داوا و پێشنیاری به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق ئیعدامی دوو هه‌ڵسووڕاوی سیاسی كورد به ناوه‌كانی «شێركۆ مه‌عارفی و حه‌بیب له‌تیفی» هه‌ڵوه‌شایه‌وه. هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدرا كه پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامییه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كی جیهانی هه‌ڵخراندووه و له دوایین بڕیارنامه‌ی كومیته‌ی 3ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئیدیعایه‌ك له سه‌ر ئه‌و راستییه.
سێ فاكته‌ری روودانی شۆڕشێك توماس زایفرت و/ بۆ فارسی: ئێلاهه بوقرات و/ بۆ كوردی: كاوه فه‌تاحی
زگی تێر، بیر له شۆڕش ناكاته‌وه. ئه‌و كاته‌ی هه‌مووان تێر و رازین، هه‌رگیز شۆرشێك سه‌ر هه‌ڵنادا. تۆماس فریدمه‌ن Thomas Seifert رۆژنامه‌نووسی «نیۆیۆرك تایمز» و نووسه‌ری به‌رهه‌م گه‌لێكی پڕفرۆش، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر «یه‌كه‌م یاسای سیاسیه‌تی نه‌وت»ی به كورتی ئاوا فۆرمووله كرد: هه‌ر چه‌نده نرخی نه‌وت كه‌متر بێت، رێك به‌و ئاسته‌ش پله‌ی ئه‌گه‌ری به ده‌ست هێنانی ئازادی له وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وتدا زیاد ده‌بێت. 3 فاكته‌ر بۆ روودانی شۆڕشێك رۆژنامه‌ی «دی پێرسه»ی ئوتریش، له بابه‌تێكی كورتدا له نووسینی «تۆماس زایفێرت» باسی له بوونی هه‌لومه‌رجێكی شۆرشگێرانه له ئێران‌دا كردووه و نووسیویه‌تی: هه‌لومه‌رجێكی گونجاو بۆ گۆڕان و رووخانی رژیم له ئێران‌دا فه‌راهه‌مه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌ی به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی ئێران تووندتر بێته‌وه و ئیسرائیل شه‌ڕ له دژی ئێران ده‌ست پێبكات. ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێننه‌وه: شۆرش له چ كاتێكدا و به‌راستی كه‌ی شۆرشه؟ ساموئێل هانتیگتۆن له ساڵی 1968دا له كتێبكه‌یدا به ناوی «به‌ستێنی سیاسی له ئاڵوگۆڕه‌كان له كۆمه‌ڵگایه‌كدا» به‌م شێوه‌یه وه‌سفی شۆرشی كردووه: «شۆڕش بریتییه له گۆرانی خێرا، بنچینه‌یی و تووندوتیژیانه‌ی ئه‌رزشه‌كان و له روانینه‌كانی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا له ناوه‌نده سیاسییه‌كان و پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، و هه‌روه‌ها له رێ‌نوێن كردن و تێكۆشان و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت.» فاكته‌ره‌كانی یارمه‌تیده‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شۆرش كامانه‌ن؟ فاكته‌ری لاوان: هه‌ر شارێك كه زۆربه‌ی دانیشتوانی پێكهاتوو له لاوانی 15 تا 25 ساڵ بێت، پوتانسیه‌لێكی به‌هێزی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی له‌چاو ئه‌و گوندانه هه‌یه كه ته‌مه‌نی دانیشتوانی له ده‌وری 40 ساڵدایه. فاكته‌ری شار: ئه‌وه شاره‌كانن زیاتر ده‌بنه گۆره‌پانێك بۆ شۆڕش. ئه‌وه‌ی كه له‌وێ رووده‌دات، له كۆتاییدا كاریگه‌ری له سه‌ر پانتایی وڵات داده‌نێت. ئه‌گه‌ر پێته‌ختێك رۆڵی ناوه‌ند بوونی له وڵاتێكدا له ئه‌ستۆ بێت، ئه‌و كات ئه‌م فاكته‌ره له‌وێدا گرینگی زیاتری هه‌یه. پاریس جیا له‌وه‌ی گۆره‌پانی سه‌ره‌كی شۆڕشی فه‌رانسه له ساڵی 1789دا ئه‌ژمار ده‌كرا، ناوه‌ندی شۆڕشی ساڵه‌كانی، 1830، 1848 و 1871 بوو. دوایین بزووتنه‌وه‌ی گرینگی شۆڕگێڕانه له پاریس، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ساڵی 1968 بووه. فاكته‌ری ئابووری: زگی تێر بیر له شۆڕش ناكاته‌وه. ئه‌و كاته‌ی هه‌موان تێر و بێ گله‌یین، هه‌رگیز شۆڕش سه‌رهه‌ڵنادا. به‌ڵام به‌راستی چۆن شۆڕشێك ده‌ست پێده‌كات؟ سیناریۆیه‌كی ئاسایی به‌م شێوه‌یه‌یه: رژیم كۆمه‌ڵێك كرده‌وه‌ی پاڵنه‌رانه ئه‌نجام ده‌دات. ئاستی چاوپۆشیكردنی خه‌ڵك ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی و به پێی په‌ندی: «برا له پشت برا بێ، مه‌گه‌ر به‌ڵا لای خوا بێت» كۆ ده‌بنه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ده‌بڕن. چه‌ند كه‌سێك له ناره‌زایه‌تیده‌ربڕینه‌كاندا ده‌كوژرێن. دواتر پرسه‌یان بۆ ده‌گرن و به شوێنی‌دا ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ربڵاوتر ده‌بێته‌وه. دووباره كه‌سانێك ده‌كوژرێن و دووباره پرسه‌یان بۆ ده‌گێرێت، به‌م شێوه‌یه «كرده» و «دژكرده‌وه‌كان» یه‌كجار زۆر ده‌بن. له كۆتاییدا وزه‌ی خه‌ڵك ده‌بێته هۆكاری رووخانی رژیم. له ساڵه‌كانی 1978 و 1979شدا له ئێران ئه‌م رووداوانه‌مان ئه‌زموون كرد كه بوو به هۆی رووخانی رژیمی پاشایه‌تی و هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی.به‌ڵام سه‌باره‌ت به «بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز»، كه پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له 12 ژووئه‌ندا خرۆشا، و خه‌ڵك رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان تاكوو دژی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردندا ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن، ده‌بێ بڵێی چی؟ ده‌كرێ ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی 15ی ژووئه‌ن، كه تێیدا 3 میلیۆن كه‌س له تاران، له مه‌یدانی ئینقلابه‌وه به‌ره‌و مه‌یدانی ئازادی ریپێوانیان كرد، به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ شۆرشێكی نوێ بزانین؟ فاكته‌ری لاوان: هێمای وزه‌یه‌كی به‌هێز بۆ شۆڕش له ئێران، بوونی لاوانه. رێژه‌ی دانیشتوانی ئێران له‌چاو ساڵی 1979 دووهێنده زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 75 میلیۆن كه‌س، كه 65 له سه‌دی ئه‌م رێژه‌یه ته‌مه‌نیان ژێر 35 ساڵه. زۆربه‌یان له خۆ سانسۆركردن، رێگری له پۆششی خوازراو، نه‌بوونی هیوایه‌ك به داهاتوو و كۆنترۆلكردنی هه‌میشه‌یی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئینتزامی و به‌سیجه‌وه بێزارن، رۆڵی ژنانیش پتانسیه‌لی ئه‌م شۆڕشه‌ی زۆر زیاتر كردووه. فاكته‌ری شار: تاران دووباره وه‌ك شۆڕشی ئیسلامی بۆته‌وه به مه‌یدانی سه‌ره‌كی شانۆیه‌كی خه‌مبار كه پاش هه‌ڵبژادنه‌كانی 12 ژووه‌ن ده‌ستی پێكرد. هه‌ر به‌م پێیه ده‌توانین تا راده‌یه‌ك دڵنیا بین كه كاریگه‌ری و رۆڵی ناوچه گوندی و پاوه‌نخوازه‌كان زۆر كه‌مه. فاكته‌ری ئابووری: تۆماس فریدمه‌ن رۆژنامه‌نووسی «نیۆیۆرك تایمز» و نووسه‌ری كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می پڕفرۆش، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر «یه‌كه‌م یاسای سیاسیه‌تی نه‌وت»ی به كورتی ئاوا فۆرمووله كرد: هه‌ر چه‌نده نرخی نه‌وت كه‌متر بێت، رێك به‌و ئاسته‌ش پله‌ی ئه‌گه‌ری به ده‌ست هێنانی ئازادی له وڵاتانی خاوه‌ن نه‌وتدا زیاد ده‌بێت. ئه‌حمه‌دی نژاد له ماوه‌ی سه‌رۆك كۆماری خۆیدا ده‌یتوانی له به‌رز بوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی نرخی نه‌وت زۆر قازانج بكات، به‌ڵام بۆ ساڵی داهاتوو، به‌راوردی كه‌می ب 44 میلیارد دۆلار كراوه كه ئه‌وه‌ش بێ هاوتایه. ئه‌م كه‌مییه بۆته هۆی به‌تاڵ بوونی گیرفانی ئێرانییه‌كان، كه تۆڵه‌ی خۆیان له رژیم ده‌كه‌نه‌وه. له 7 ساڵی رابردوودا ئێرانییه‌كان نیزیك به دوسه‌د و په‌نجا میلیارد دۆلاریان گواستۆته‌وه بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه و به زۆری بۆ دوبه‌ی. كه‌لێنی نێوان تێر و برسی له‌و ماوه‌یه‌دا له ئێران، به پێی راپۆرتی دامه‌زراوه‌ی ئابووری ویرجینیا گه‌وره‌تر بۆته‌وه و به پێی راپۆرتی جه‌وادی ساڵحی ئیسفه‌هانی كارناسی دامه‌زراوه‌ی بروكینگ له ماوه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا ئه‌م كه‌ڵێنه زۆر به‌رچاوتر و گه‌وه‌ره‌تر بۆته‌وه. ئێستا له 12 ژووئه‌ن (22ی جۆزه‌ردان) به‌م لاوه روون بۆته‌وه كه رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی، ئیتر هۆگری كۆماری ئیسلامی و یان لانی كه‌م هۆگری خۆهه‌لخستن به كۆماری ئیسلامی نین. به‌مانه‌وه هه‌ندێ هێما هه‌ن كه ده‌كرێ وه‌ڵامی ته‌مه‌ن درێژی ئه‌م رژیمه‌ی لێ به‌ده‌س بهێنرێت، چینی ناوه‌ند زۆر به‌ربڵاوه، ئاستی په‌روه‌رده كردن له ناو جه‌ماوه‌رێكی فراوانی كۆمه‌ڵگادا له سه‌ره‌وه‌یه، رێبه‌ری سیاسی و رێبه‌ری رۆحانی لێك دوور كه‌تونه‌ته‌وه، به‌شه جیاجیاكانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كه‌لێنیان تێكه‌وتووه و هه‌ڵبه‌ت ئۆپۆزیسیۆنیش له ستراتیژی و رێبه‌رێكی لایه‌ق و ناسراو بێ به‌رییه. هه‌ر به‌م پێیه ده‌بێت خۆ بۆ خه‌باتێكی درێژماوه ئاماده بكه‌ین، له‌م ناوه‌دا، ته‌نیا هیوایه‌ك بۆ ئه‌حمه‌دی نژاد ماوه‌ته‌وه: ئه‌گه‌ر له‌ڕووی قووڵتر بوونه‌وه‌ی كێشه‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی، بۆمبه‌كانی ئیسرائیل به سه‌ر ئێران‌دا ببارێن، ئه‌و كاته ئه‌وه ئه‌حمه‌دی نژاده دووباره ده‌ژیه‌ته‌وه.
ژنان
توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان له كۆمه‌ڵگادا هه‌ڵاڵه به‌رزنجه توندوتیژی وهێرش كردنه سه‌رژنان،له هه‌موو جێگایه‌ك به شێوه‌ی جۆر به جۆر به كار ئه‌برێت.بنه‌ڕه‌تی ئه‌م ره‌فتاره نامرۆڤانه له لایه‌ن پیاووه ده‌رحه‌ق به ژن ده‌كرێت.پیاو ده‌ستی باڵای هه‌یه و ژنیش وه‌كو ژێرمه‌جموعه‌یه‌كی پله دوو سه‌یری ده‌كرێت و به‌رپرسایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتیش له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌م دابه‌ش كردن ولێكدانه‌وه نابه‌رابه‌ره ناوه‌رۆك ومه‌عنای پێ ده‌درێت. كولتوری پیاومه‌زنی له بنه‌ڕه‌تدا ده‌یهه‌وێت و تێده‌كوشێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له‌وانه به زه‌بری كاریگه‌ری توندوتیژی، ژن كۆنترۆڵ بكات و بیباته ژێر ركێفی خۆیه‌وه. له‌زۆرێك له وڵاتانی دواكه‌وتوودا ئه‌م كولتوره له یاساشدا پشتیوانی لێده‌كرێت و سیستماتیك به كرده‌وه ده‌ردێت. ئه‌م سیستمه وئه‌م كولتوره به‌رده‌وام بۆ شاردنه‌وه‌ی زوڵمی پیاوانه بۆ سه‌ركوتی ژن شێوازگه‌لی جیاواز به‌كاردێنیت. زۆرجار پیاو به ڵیدانی هاوسه‌ره‌كه‌ی جیاوازی قودره‌تی خۆی نیشان ده‌دات.لێدان و ئازاری ژنان كه ته‌نانه‌ت زۆر جار ده‌بێته هۆی گیان له ده‌ستدانیان، باوترین جۆری توندوتیژییه. ئه‌م دیارده‌یه له وڵاتی بێ یاسا و سوننه‌تیدا زۆر به‌رچاوه، به‌جۆرێك كه مێكانیزمێكیشه بو راگرتنی زبر و به‌هێزی پیاو و به‌ره‌سمی ناسینی راده‌ی ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر ژن‌دا. مه‌رج نییه كه توندوتیژی له ده‌رحه‌ق ژنان دایمه‌ن به لێدان و زه‌برو زه‌نگی فیزیكی نیشان بدرێت.له‌وه‌ش خراپتر له ولاتانیك كه یاسای به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا له سه‌ر ئایین ونه‌ریتی شه‌رعی دارژاوه،وه‌كوو ئێران كه ژنان دایمه‌ن سه‌ركوت دكرێن، له راستیدا هه‌ڵاواردنی جنسی له یاساكانی كۆماری ئیسلامی، یه‌كێك له به‌ستێنه به‌هێزه‌كانی هاتنه‌ئارای توندوتیژی له دژی ژنانه. هه‌ر بۆیه پیۆیسته كه به‌شێكی به‌رچاو له خه‌باتی ژنان له دژی هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه، واته سیستمی سیاسی له ئێران بێته ئاراوه. له راستیدا توندوتیژی سیاسی له كۆمه‌ڵگادا بنه‌مای هه‌موو ته‌ندوتیژیه‌ك پته‌و ده‌كات و ده‌بێته هۆی نه‌هادینه بوونیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له رێگای له به‌رچاونه‌گرتنی مافی ژنان له دارشتنی یاسادا، ئه‌سلی نابه‌رابه‌ر بوونی مافی ژن و پیاو ده‌كاته ئه‌مرێكی یاسایی و رێگا بۆ به ده‌سه‌لات نه‌گه‌یشتنی ژنان یان رێگا پێنه‌دانیان له زوربه‌ی بواره كومه‌ڵایه‌تی، سیاسی و شوغڵه سه‌ره‌كییه‌كاندا هه‌موار ده‌كات. له لایه‌كی دیكه‌وه، بنه‌بڕكردنی هه‌ڵاواردنی جنسی و توندوتیژی له دژی ژنان، پرۆسه‌یه‌كی دریژخایه‌نه و پێویستی به خه‌بات وهه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆره. هه‌روا كه دیتومانه، رژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌بیانوی حیجابی ئیسلامییه‌وه، به‌رده‌وام ژنانی داوه‌ته به‌ر په‌لامارو زه‌خت و زۆر، به‌رده‌وام به چه‌كی حیجاب، جیاوازی نێوان ژن وپیاوو هه‌ڵاواردنی جینسی له كۆمه‌ڵگادا له هه‌موو كاتێك زیاتر په‌ره‌پێده‌دا.نموونه‌یه‌كی دیكه له هه‌ڵاواردنی جنسی له كۆمه‌ڵگادا، ته‌ڵاق نه‌دانی ژنه‌له كاتێكدا كه ژن خوازیاری ته‌ڵاق سه‌ندنه،وهه‌روه‌ها نه‌دانی مافی سه‌رپه‌رشتی منداڵ به ژنه له كاتی جیابوونه‌وه‌دا، ئه‌م نموونانه له زومره‌ی توندوتیژی حقوقی دژ به مافه‌كانی ژنان دان. له راستی دا توندوتیژی سیاسی له كۆمه‌ڵگادا بنه‌مای هه‌موو توندوتیژیه‌ك پته‌و ده‌كاته‌وه وده‌بێته هۆی نهادینه بوونیان. توندوتیژی ده‌رحه‌ق به ژنان ره‌گی له هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زیدایه‌و هه‌روه‌ها په‌ره پێده‌ریشیه‌تی، به‌ڵام له‌م نیۆه‌دا ده‌كرێ به گرتنه به‌ری تاكتیكی كاتی و شیاو به‌ر به زیادبوون و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م گرفته كۆمه‌ڵایه‌تییه بگیردرێت. به‌شداریكردن له هه‌وڵه خه‌باتكارانه‌كانی ژنان و پیاوانی یه‌كسانی خواز، هه‌وڵ بۆ به‌یاسایی كردنی مافی یه‌كسان له یاسا بنچینه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگای سوننه‌تی وه‌كوو ئیران، سه‌ره‌تایترین و له راستیدا ده‌روازه‌ی چوونه ناو هه‌وڵه‌كانی دواتره بۆ كۆتایی هێنان به‌م بارودۆخه. له لایه‌كیتره‌وه هه‌وڵه‌كانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ ئاڵوگۆڕی بنچینه‌یی له سیستمی سیاسی ئێران ده‌توانێ رێگه‌خۆشكه‌رێكی باش بۆ ئاینده‌ی پرسی یه‌كسانی ژنان له ئێران و كوردستان بێت.
ده‌سه‌ڵات و تووندوتیژی ئا؛ كه‌ژاڵ دره‌خشانی یه‌كیك له‌دیارده كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تییه‌كان كه زۆر كاریگه‌ره له‌ژیانی هه‌موومان و زۆر رۆانگه‌و بیرمه‌ندی به‌خۆوه خه‌ریك كردووه‌و باس و گفتۆگۆی له‌سه‌ر كراوه، تووندوتیژیه كه به‌درێژایی مێژوو مرۆڤ هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆی كێشی كردووه. تا ئێستا زۆر له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه نووسراوه و بابه‌ت وروژێنراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌و وه‌ك واقیعێكی زاڵ وچه‌سپیوو ونه‌گۆڕ هه‌رماوه‌ته‌وه‌و چاره‌سه‌رێكی گونجاوی بۆ نه‌كراوه. تووندوتیژی، كرده‌وه‌یه‌كی جیهانییه كه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تاكه‌كه‌سی وكۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر خۆی نیشان ده‌دات و درزی كردۆته نێو هه‌موو بواره‌كان به‌گشتی و هه‌موو چین و توێژه‌كانی گرتۆته‌و بووه به‌هۆی له‌ده‌ست دانی مافی تاكه‌كه‌سی وهه‌روه‌ها به‌ها مرۆییه‌كان و له‌مپه‌رێكه له‌سه‌ر رێگای جیهانێكی ئه‌من وئه‌مان. له‌م نێوه‌دا كۆمه‌ڵگاو یاساش به بێده‌نگه بوونی خۆیان به دووباره بوونه‌وه‌و به‌رده‌وام بوونی یارمه‌تی ده‌گه‌یه‌نن. بێ گومان به‌ستێن گه‌ڵیكی وه‌ك، داب و نه‌ریت، ئابووری، سیاسی وئایین، ره‌نگدانه‌وه‌یان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه. هه‌ر بۆیه له‌كۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتی و دواكه‌وتووه‌كاندا ئه‌م دیارده‌یه به ته‌واوه‌تی ریشه‌ی داكووتاوه‌و بووه به به‌شێك له ژیان و ته‌نانه‌ت به یاساش ده‌رهاتووه. ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا زۆر گرنگه كه له‌سه‌ری بدوێین و شتێكی غه‌ریب و نامۆ نییه‌و به زه‌قی ده‌بیندرێت، تووندوتیژیه دژ به‌ژنان كه مێتودو كرده‌وه‌یه‌كی نائه‌خلاقیه‌و وه‌ك قه‌یرانێكی زه‌به‌لاح رۆژ به‌رۆژ په‌ره‌ده‌ستێنێت وئاسه‌وارێكی یه‌كجار خراپ له‌سه‌ر له‌ش و ره‌وانی ژنان به‌دیاری ده‌هێنێت وكاریگه‌ری نێگه‌تیفیشی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا به‌جی هێشتووه و ده‌توانیین بڵێین وه‌ك چه‌مكێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی پیاوانه‌یه. هه‌ر له‌بنه‌ماڵه‌وه بگره تا قوتابخانه، شه‌قام، دوكان وبازار سات به‌ساتی ژیانی ژنان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه‌و كه‌ش و هه‌وایه‌ك ده‌خوڵقێت كه به‌رده‌وام دڵه‌ڕاوكێ و ترس سێبه‌ر ده‌كێشێت به‌سه‌ر ژیانیاندا. ئه‌مه خۆی زۆر خه‌ساری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك، خۆكوژی، خوسوتاندن و هه‌ڵاتن له‌ماڵی لێده‌كه‌وێته‌وه. زۆرترین ئاماری تووندوتیژی تایبه‌ته به‌بنه‌ماڵه كه به‌بیانووی جۆراوجۆر وه‌ك به‌رێوه‌نه‌بردنی به‌ها پیرۆزه‌كان و ئایین كه بێگومان ده‌ستكردی ده‌ستی پیاوانه وداب ونه‌ریتی سوننه‌تی كۆمه‌ڵگا له لایه‌ن ژنه‌وه و هه‌روه‌ها به بیانووی پاراستنی نامۆس ئه‌نجام ده‌گرێت و به‌گشتی، به ره‌سمیت نه‌ناسینی مافی ژن وه‌ك ئینسانێكه. جێگای داخه كه ئه‌م كردوه‌یه له نێوان نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران به شێوه‌یه‌كی زه‌قتر به‌رچاوو ده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌خۆی بیرته‌سكی تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه نیشان ده‌دات كه به‌رده‌وام حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ده‌مارگرژانه به نه‌ڕخساندنی ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی وشیاری، كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و دروست كردنی زۆر له‌مپه‌ر له‌سه‌ر رێگای كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد و دێمۆكرات، ئه‌م دیارده‌یه وه‌ك ره‌وتێكی ئاسایی به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته باسی لێوه بكرێت، ده‌سه‌ڵاته كه یه‌ك له‌گرنگترین، ئه‌و فاكتانه‌یه كه وه‌ك فاكته‌رێكی دانه‌بڕاو له‌كۆی فاكته به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی دیكه، له‌به‌رهه‌مهێنانی تووندوتیژی به‌گشتی و دژ به‌ژنان به‌تایبه‌تی ده‌ور ده‌گێڕێت كه به‌شێوه‌ی جیاواز‌و له‌سیسته‌مه جۆراوجۆره‌كاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌شوێن خۆی به‌جێ ده‌هێڵێ و رێژه‌ی تاوان و پێشێلكردنی ته‌نانه‌ت نۆرمه ئاساییه‌كانیشی بردووه‌ته سه‌ره‌وه. به‌درێژایی مێژوو ده‌سه‌ڵات به‌واتای حاكمییه‌تی سیاسی بووه‌و چینی حاكم خاوه‌نداری بوون، وئه‌م چینه‌ش رێژه‌یه‌كی كه‌میان له كۆمه‌ڵگا پێكهێناوه‌و له‌م نێوه‌دا به‌گشتی حكومه‌ت نه‌ته‌نیا نوێنه‌ری ئه‌م چینه حاكمه بووه به‌ڵكوو نوێنه‌ری ره‌گه‌زی حاكم واتا پیاوان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاشدا بووه‌و جێی داخه كه‌تا ئێستا له مێژوودا مه‌جالێكی وه‌ها نه‌ره‌خساوه كه ده‌سه‌ڵاتێكی پێكهاتوو له هه‌ر دوو ره‌گه‌زی نێر و مێ و دێمۆكرات پێك بێت. كه وایه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات كه پیاوانن، رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن له میكانیزمی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا و دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵاتدا. بێگومان ئه‌مه خۆی ده‌گوێزرێته‌وه بۆ هه‌موو بواره‌كانی ژیان به گشتی و قۆرخ كردنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن پیاوه‌وه كه ده‌توانێ بێ ره‌حمانه سنوورێك نه‌ناسێت و په‌ل ده‌هاوێژێت به‌سه‌ر ژیانی ژناندا. له وڵاتێكی وه‌ك ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا، ده‌سه‌ڵاتی له راده‌به‌ده‌ری پیاوان، بووه به هۆی ئه‌وه‌ی كه یاساش سه‌قه‌ت و پیاوانه بێت، پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگاش له‌سه‌ر بنه‌مای نابه‌رابه‌ری جنسی و چینایه‌تی بنیات نراوه. له كۆماری ئیسلامی‌دا به هۆی فه‌رهه‌نگی كۆن و سوواوی سه‌ده ناوه‌راستییه‌كان و داب ونه‌ریتی پیرۆزكراو كه خه‌ڵك ملكه‌چی ده‌بن و به‌رهه‌می ئایینی تووندی ئیسلامییه، په‌راوێز خستی ژنان له لایه‌ن به‌شێكی به‌رچاو له دانیشتوانی كۆمه‌ڵگاوه بۆته راستییه‌كی تاڵ، ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندی وڵاتێكی دیكتاتۆر لێدراوه. هه‌روها كه ئاماژه‌مان پێدا له كۆمه‌ڵاگای ئێران‌دا ده‌سه‌ڵات پیاوانه‌یه‌و هه‌موو قوژبنێكی گرتووه‌ته‌وه‌و تووندوتیژی بنه‌ماڵه‌ش، زایه‌ڵه‌ی ئه‌و نابه‌رابه‌رییه‌یه له دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵاتدا. له‌كۆمه‌ڵگای پیاومه‌زنی(پاتریاركی)، پیاو سێمبۆلی زوڵم و زۆره له بنه‌ماڵه‌دا و ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌وه. ئه‌م نابه‌رابه‌ریه له ده‌سه‌ڵات دا تووند‌و تیژی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. ده‌سه‌ڵاتی پیاوان له بنه‌ماڵه‌دا، زه‌ختی زۆر‌و چاودێری سونه‌تی(ترادیسۆنی) ژیانی ژنانی به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی مه‌ترسیدار پاڵ پێوه ده‌نێت و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نابێت به شێوه‌ی مرۆڤێكی ته‌واو، هه‌ست به بوونی خۆی بكات وئه‌مه‌ش رێگره له سه‌ر گه‌شه‌ی ژنان و ئاستی وشیارییان و وه‌كوو مرۆڤێكی لاواز له به‌رابه‌ر تووندوتیژی پیاواندا بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت. باوك و برا و هاوسه‌ر بێ ترس له سزادان و یاسا‌و كۆمه‌ڵگا، ناعه‌داڵه‌تییه‌ك كه له ساختاری كۆمه‌لگادا هه‌یه له نێو خێزانیش به كرده‌وه ده‌ری ده‌هێنن و به شێوه‌یه‌كی وحشیانه، لێدان، ئه‌شكه‌نجه‌و سووكایه‌تی پێكردن ئاراسته‌ی ژنان ده‌كرێت كه له‌كۆتاییدا ده‌بێت به هۆی ترس‌و بێتوانایی رۆحی و ره‌وانی و له‌ده‌ست دانی باوه‌ر به خۆبوون و بیركردنه‌وه له خۆكوژی. تووندوتیژی به شێوه‌ی سیستماتیك په‌یوه‌ندی هه‌یه به ده‌سه‌ڵاته‌وه كه قۆرخكراوی پیاوانه و به‌درێژایی سی ساڵ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به‌م سیسته‌مه كار كراوه، بۆیه جێی سه‌رسوورمان نییه كه ژنانێكی زۆر بوونه‌ته قوربانی. ئه‌گه‌ر چی ئه‌م دیارده كوشه‌نده و دیارده هاوشێوه‌كانی، زه‌برێكی قورسی له كۆمه‌ڵگای ئیران داوه‌و رژیمی ئیسلامی له رێگای په‌ره‌پێدانی و زه‌خت و گوشار و سه‌ركوت بۆ به‌رێوه‌بردنی سیاسه‌ته دژه مرۆییه‌كانی خۆی هه‌وڵی بێوچانی داوه‌و به درۆ و فریوكاری پروپاگه‌نده‌ی بۆ سیاسته‌كانی كردووه، به‌ڵام ئه‌مرۆژه ده‌بینن و ده‌بیستین كه نه‌ته‌نیا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئامانج، به‌ڵكوو سه‌ره‌ڕای له‌سێداره دان و زیندان و لێدان، له‌گه‌ڵ نه‌فره‌ت و قینی جه‌ماوه‌ری وه‌زاڵه هاتووی ئێران به‌گشتی و ژنان به تایبه‌تی به‌ره‌وروو بوه‌ته‌وه. ئێستاكه بزوتنه‌وه‌ی ژنان له دوای تێپه‌ڕكردنی ده‌ورانێكی پر له‌ئازارو مه‌ینه‌ت، شێلگیرانه‌و ئاشكرا ده‌نگی هه‌ڵبڕیوه‌و به‌هێز و به‌تین هاتوونه‌ته مه‌یدان و هه‌ڵگری پۆتانسیه‌لێكی به‌هێزه دژبه سیاسه‌تی دژه ژن و شه‌وه‌زنگی ئایینی كوماری ئیسلامی. بۆنموونه له ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی هه‌نووكه‌ی ئێران‌دا شاهێدی ئه‌وه بووین كه ژنان چلۆن به تین و ته‌وژم و سه‌ربه‌رزانه، شان به شانی پیاوان سه‌ره‌رای هه‌ورازو نشێو، ته‌نانه‌ت بوێرانه‌تر هاتوونه‌ته مه‌یدان. كه ده‌لێین بوێرانه‌تر مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه سه‌لماندیان راست نییه كه ده‌لێن شۆرش پیاوانه‌یه و ژنان وه‌ك هێزێكی پاشكۆی شۆرشن وهه‌روه‌ها له ئه‌گه‌ری به‌ند كردن و زیندانی كردن‌دا، به شێوه‌ی وه‌حشیانه‌تر رووبه‌رووی ئه‌شكنجه و ئازار ده‌بنه‌وه ومه‌ترسی زیاتر له سه‌ر رێگایاندایه. هه‌رچه‌ند به‌رده‌وام له پێش شۆرشه‌كاندا ژنان رۆڵێكی كارا و ئه‌كتیفیان گێڕاوه‌و و وه‌ك ئامێرێك بۆ سه‌رخستنی شۆرشه‌كه كه‌ڵكیان لێوه‌رگیراوه، به هیوای ئه‌وه‌ی كه له دوای شۆرش مافه‌كانیان دابین ده‌كرێت و چیتر له بیرناكرێن، به‌ڵام به داخه‌وه له دوای سه‌ركه‌وتنی شۆرش په‌راوێز خراون. بۆ نموونه له ناره‌زایه‌تییه‌كانی شۆرشی ساڵی57 به دژی حكوومه‌تی پاشایه‌تی ژنان وه‌ك ئامرازێك به‌كارهێنران، پۆششی ئیسلامی كه زه‌مه‌نێك ته‌نیا بۆ یه‌كگرتوویی خه‌باته‌كه ناوی لێ ده‌برا دواتر بوو به به‌هانه‌یك به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ملهۆرو سه‌ره‌رۆ بۆ كپ كردنی هه‌ر جۆره ده‌نگ هه‌لبڕینێك و حیجابی زۆره ملی سه‌پێنرا به‌سه‌ر ژنانی ئێرانداو ئه‌و ئازادیه كه پێشتر ژنان له‌پۆششی خویاندا هه‌یانبوو لێیان زه‌وت كرا. له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا ئاسۆی ئاڵوگۆڕه‌كان و رووداوه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه چیتر قۆناغی بێده‌سه‌ڵاتی و لاوازی روو له تێپه‌ڕینه و ژنان به تێگه‌یشتنی قووڵتر‌و روانینی وردتر‌و بابه‌تیانه‌تر له‌رووداوه‌كان ده‌ڕوانن و ئیتر نابنه ئامێرێك له‌م پانتایه‌دا، به‌ڵكوو دژی هه‌ر جۆره ناعه‌داله‌تییه‌ك و تووندوتیژیه‌ك دژ به هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگا به‌گشتی و ژنان به‌تایبه‌تی ده‌وه‌ستنه‌وه‌وه به‌هێزتر له رابردوو له سه‌نگه‌ری ئه‌م خه‌باته هه‌نگاوی قایمتر هه‌ڵده‌گرن.
گه‌شاوه‌كان
له یادی هاوڕێی شه‌هید، سووسه‌ن فه‌ریقی دا
هاوڕێ سووسه‌ن فه‌ریقی ساڵی 1345 له بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی ئاوایی "مووسك"ی ناوچه‌ی شاری مه‌ریوان له دایك بوو و هه‌ر له‌و، شاره دا چووه مه‌كته‌ب، هێشتا منداڵ بوو كه باوكی له ده‌س دا‌و دایكی سه‌رپه‌رشتی ئه‌وانی گرته ئه‌ستۆ. سووسه‌ن هه‌ر له‌سه‌ره‌تای منداڵییه‌وه هه‌ستی به‌و هه‌موو فه‌قر و مه‌حروومییه‌ته ده‌كرد به‌ڵام زه‌ینی منداڵانه‌ی ئه‌و نه‌یده‌توانی له‌ریشه‌ی ئه‌و كێشانه بكۆلێته‌وه. هاوڕێ سوسه‌ن، خوشكی ژنه هونه‌رمه‌ندی شۆڕشگێڕ هاوڕێ "مه‌رزیه‌ی فه‌ریقی"یه. هاوڕێ سووسه‌ن 12 ساڵان بوو كه شۆڕشی جه‌ماوه‌ری ساڵی 57 ده‌ستی پێ كرد و ئه‌ویش به‌و هه‌سته ناسكه‌ی منداڵییه‌وه له‌خه‌باتی ئه‌و ده‌ورانه‌دا به‌شداری كرد‌و به‌ده‌نگه گه‌رم و به سۆزه‌كه‌ی شێعری شۆڕشگێرانه‌ی ده‌خوێنده‌وه. هاوڕێ سووسه‌ن فه‌ریقی پاش راپه‌رینی ساڵی 57 ده‌ستی كرد به‌هه‌ڵسووڕان له‌بنكه‌كانی ناوشاری سنه‌و له‌هه‌موو كۆر‌و كۆبوونه‌وه ئامووزشی وسیاسی‌یه‌كاندا به‌و په‌ری زه‌وق و عه‌لاقه‌وه به‌شداری ده‌كرد و له‌م رێگایه‌وه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو. ساڵی 58 به گیان له‌ده‌س دانی دایكی، ژیانی هاوڕێ سووسه‌ن سه‌خت و دژوارتر بوو و زیاتر له گه‌ڵ ره‌نج و سه‌ختی رووبه‌روو بوو. هاوڕێ سووسه‌ن ساڵی 59 وه‌كوو هه‌وادارێكی نزیكی كۆمه‌ڵه ده‌ستی دایه فه‌عالییه‌تی سیاسی و له‌مه‌دره‌سه‌دا تراكت و ئیعلامییه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی بڵاو ده‌كرده‌وه و له‌سه‌ر دار و دیوار دروشمی شۆڕشگێڕانه‌ی ده‌نووسی. هاوڕێ سووسه‌ن ساڵی 62 چیتر نه‌یتوانی له‌شار بمێنێته‌وه‌و په‌یوه‌ست بوو به تشكیلاتی كۆمه‌ڵه‌وه‌وه‌و پاش ته‌واو كردنی ده‌وره‌ی فێرگه‌ی سیاسی_نیزامی له‌گوردانی شوان له‌ناوچه‌ی سنه سازمان درا، پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ڵسووڕانی بێ وچان له‌ناوچه‌ی سنه بۆ ئامووزشی پزشكیاری نێردرایه بیمارستانی كۆمه‌ڵه و له ناوچه‌ی باشووری كوردستان و له‌دوایی ته‌واو كردنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه به‌و په‌ری فیداكاری‌یه‌وه وه‌كوو پزیشكیاری په‌لێك له‌پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه درێژه‌ی به‌هه‌ڵسووڕانی خۆی دا و له‌ماوه‌ی 5 مانگ دا خه‌ریكی كاری ده‌رمانی بوو له ناو هاوڕێ‌یانی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش دا. هاوڕێ سووسه‌ن به رووحییه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌وه به‌ره‌و پیری ئه‌ركه شۆڕشگێڕانه‌كانی ده‌چوو، خوو و ره‌وشتی شۆڕشگێڕانه ئه‌وی له ناو هاوڕێ‌یانی و له‌ناو خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ناوچه‌كانی ساراڵ و به‌رپله دا كردبووه سیمایه‌كی خۆشه‌ویست و جێ متمانه. به تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه له‌ده‌سته‌ی سازمانده‌ی ساراڵ فه‌عالییه‌تی ده‌كرد ببووه یاوه‌رێكی خۆشه‌ویست وجێگای رێز بۆ زه‌حمه‌تكێشانی ئه‌م ناوچه‌یه بۆیه بیره‌وه‌ری هاوڕێ سووسه‌ن ئێستاش له دڵیان دا زیندووه‌و رێزی لێ ده‌گرن. به داخه‌وه ئه‌م كچه شۆڕشگێڕه و ئه‌م سیما ناسراو و خۆشه‌ویسته‌ی نێو پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی باشووری كوردستان رۆژی 27 ره‌شه‌مه ساڵی 66 له‌گه‌ڵ هاوڕێ‌یانی گوردانی شوان، له‌كاتی خۆده‌رباز كردن له‌نێو جه‌رگه‌ی شه‌ری ماڵ وێران كه‌ری ئێران-عێراق له‌ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه پاش موقاومه‌تێكی زۆر كه‌وته به‌ر گولله‌ی به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی‌و گیانی له پێناو ئامانجه به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا به‌خت كرد.
ئه‌ندێشه
خوێندنه‌وه بۆ سێ كتێب (چوارمین به‌ش‌و دوایین به‌ش) د. ئه‌میر حه‌سه‌ن پور و: مسته‌فا زاهیدی ژیژه‌ك به ئاماژه به لێكدانه‌وه‌ی ئالن به‌دیۆ(بیرمه‌ندی فه‌رانسه‌وی له شۆڕشی فه‌رهه‌نگی (شۆڕشیه‌كان ته‌نها «روخساری نه‌فی لێك ده‌ده‌نه‌وه» ده‌ڵێ ده‌بێ هه‌نگاوێ بڕۆینه پێشتر و ده‌پرسێ: چ ده‌بوو ئه‌گه‌ر شۆڕشی كه‌لتووری نێگه‌تیڤ ده‌بوو و نه‌ك به مانا كردنه‌وه‌ی فه‌زاو رێگا خۆشكه‌ر بۆ ده‌ستپێكردنی سه‌رله‌نوێی، به‌ڵكوو خۆی نێگه‌تیڤ ده‌بوو، واته نێگه‌تیف به مانای دیار بۆ نه‌توانینی خۆی له درووست كردنی جیهانێكی نوێ؟ (ل23) به‌م مانایه، به پێی بۆچوونی ژیژه‌ك، ویكچوونێك هه‌یه له نێوان شۆڕشی كه‌لتووری و پاڵاوتنه ستالینییه‌كاندا له كاتی دیاریكراویاندا، ئه‌و كاته‌ی ستالین په‌نای هێنایه به‌ر ئه‌ندامانی خواره‌وه‌و «داوای لێ‌كردن ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دژ به ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسانی لۆكاڵی حیزب ده‌رببڕن (جووڵه‌یه‌ك كه وه‌ك شۆڕشی كه‌لتووری ده‌چوو)... لێره‌دا ناتوانین سه‌رجه‌م باسه‌كه‌ی ژیژه‌ك ده‌رباره‌ی پاڵاوتنه‌كانی سه‌رده‌می ستالین بێنین. به‌ڵام پێویسته ئاماژه بده‌ین به‌وه‌ی ده‌توانین پاڵاوتنه حیزبیه‌كانی ساڵی 1930 له یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت، تێرۆری ژاكۆبینی ساڵه‌كانی 1792-1794 و شۆڕشی كه‌لتووری، له ئاستێكی زۆر گشتیدا، به لای یه‌كه‌وه‌و له چوارچێوه‌ی «شۆڕش له شۆڕش» یان به‌رده‌وامی شۆڕش دابنێین، به‌ڵام ده‌بێ جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه‌و ئه‌و بزانین پاڵاوتنه‌كانی ستالین و شۆڕشی كه‌لتووری دوو پرۆژه‌ن كه به ته‌واوه‌تی جیاوازییان هه‌یه پێكه‌وه. به‌ر له هه‌ر شتێ ستالین وێنایه‌كی دروستی له كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی و خه‌باتی چینایه‌تی له هه‌لوومه‌رجی نوێی كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی‌دا نه‌بوو. هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵه‌كانی ستالین ده‌بێ له چوارچێوه‌ی گوشاره ناوخۆیی و ده‌ركییه‌كان بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی یه‌كیه‌تی سۆڤییه‌ت- كاتی هێرشی سه‌ربازی جیهانی بۆرژوازی و شه‌ڕه ناوخۆیی و گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان- لێك بده‌ینه‌وه، به‌ڵام هه‌ڵه‌كانی‌ستالین له تێگه‌یشتنی نادروست ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی و هانده‌ره‌كانی پێشكه‌وتنی شۆڕش له كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی‌دا سه‌رچاوه‌یان ده‌گرت. ستالین تێگه‌یشتنێكی راستی له كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی و خه‌باتی چینایه‌تی له‌م هه‌لوومه‌رجه نوێیه‌دا نه‌بوو. ستالین ته‌نانه‌ت رایگه‌یاند یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت گه‌شه‌ی سه‌ندووه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ چین. ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی كه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی به دروستی له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌مدیسان زیندوو بوونه‌وه‌ی بۆرژوازی نه‌گاو مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆرژوازی ته‌نها له پیلانی تاك و گرووپه‌كان یان بۆرۆكراسی و خراپكاری «به‌رپرسانی لۆكاڵی» یان هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگای جیهانیدا ببینێ.به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ر چین له كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی‌دا بوونی نییه، دیكتاتۆری پرۆلتاریا دژ به كێ، بۆچی و چۆن به‌ڕێوه ده‌چێ؟ كۆمه‌ڵگای بێ چین كۆمه‌ڵگای كۆمۆنیستیه‌و بوونی وه‌ها كۆمه‌ڵگایه‌ك له هه‌لوومه‌رجی ساڵه‌كانی 1930 و ته‌نانه‌ت چه‌ندین ده‌یه دواتردا وێنا نه‌ده‌كرا. شۆڕشی كه‌لتووری به پێچه‌وانه‌ی پاڵاوتنه ستالینیه‌كان، به پێی تێگه‌یشتنێكی درووست له چین و خه‌باتی چینایه‌تی له كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی‌دا ، به واتایه‌كی تر به تێگه‌یشتنی دروست له ناسینی دۆست و دوژمن روویدا. بۆ وێنه، مائۆ فه‌رمانی به جه‌ماوه‌ر دا «بنكه‌ی به‌ڕێوه بردنه‌كان بۆمباران بكه‌ن». مه‌به‌ست له بنكه‌ی به‌ڕێوه بردنه‌كان ئه‌و تاقمه له به‌رپرسانی حیزب بوو كه رێگای بۆرژوازیان گرتبوه به‌ر. ستالین ئه‌زموونی گه‌ڕانه‌وه‌ی بورژاوازی له وڵاتێكی سۆسیالیستی‌دا نه‌بوو و تێگه‌یشتنی تیۆریكی ئه‌م له‌م پرۆسه‌یه، ناكۆك بوو له گه‌ڵ تێگه‌یشتنی ماركس (بۆ وێنه له« ره‌خنه له برنامه‌ی گۆتا) و لنین( له وتاری (ده‌رباره‌ی سیاسه‌ت و ئابووری له سه‌رده‌می دیكتاتۆری پرۆلتاریا» 1919). مه‌به‌ست له شۆڕشی كه‌لتووری چین به‌رگرتن بوو به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆرژوازی به‌و شێوه‌یه‌ی له یه‌كیه‌تی سوڤیه‌تدا رووی دا و هه‌وڵدان بوو بۆ قووڵ كردنه‌وه‌و به‌ربڵاو كردنه‌وه‌ی خه‌بات بۆ بیناكردنی سۆسیالیزم. مائۆ له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو كۆمه‌ڵگای سۆسیالیستی كۆمه‌ڵگایه‌كی چینایه‌تییه‌و له سه‌رجه‌م ده‌ورانی سۆسیالیزمدا كه ده‌ورانێكی درێژ ماوه‌یه، چین و خه‌باتی چینایه‌تی بوونی هه‌یه و چینی رووخاوی بۆرژوازی هه‌وڵی ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه ده‌ست و جارێكی‌تر بۆرژوازی زیندوو بكاته‌وه. له ره‌وتی شۆڕشی كه‌لتووریدا، پرۆسه، سه‌رچاوه‌و هۆكاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆرژوازی تاوتوێ كران و درانه به‌ر باس. كۆمه‌ڵی كرێكار و وه‌رزێر و رووناكبیر، له ئاستی ده‌یان میلیۆن كه‌سدا سه‌رقاڵی ئه‌م باسه بوون. له سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌رهه‌نگیدا تێگه‌یشتنی تیۆریك ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆرژوازی پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به خۆیه‌وه دی. بۆرژوازی له پانتایی ئابووریدا (ژێرخان) به‌رده‌وام خه‌رێكی خۆ به‌رهه‌م هێنانه‌وه بوو- به‌رهه‌مهێنانی بچووك، مافی بۆرژوازی (حه‌قده‌ستی یه‌كسان بۆ كاری یه‌كسان)، بوونی كاڵا‌و پێوه‌ندییه كاڵاییه‌كان، جیاوازی له نێوان كاری ده‌ستی و كاری فیكریدا، جیاوازی له نێوان شار‌و دێ، جیاوازی چینایه‌تی و... . ئه‌وه‌ی ستالین له بنه‌ڕه‌ته‌وه لێی تێنه‌گه‌یشت، به‌رهه‌مهێنان و دووباره به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی بۆرژوازی بوو له پانتای سه‌رخان دا. مائۆ به روانگه دیالكتیكیه‌كه‌یه‌وه، جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له بینای سۆسیالیزمدا، به پێچه‌وانه‌ی بینای بۆرژوازی، سه‌رخان ده‌وری دیاریكه‌ری هه‌یه. ئابووری سۆسیالیستی له خۆڕا له دڵی ئابووری بۆرژوازییه‌وه سه‌ر ده‌ر ناهێنێ، ئابووری سۆسیالیستی ده‌بێ ئاگاهانه و به پرۆگرامێكی رێك و پێكه‌وه‌وو هه‌نگاوبه هه‌نگاو له ماوه‌ی خه‌بات دژ به سیسته‌می كۆن بونیاد بنرێ و دامه‌رزێ. ئه‌مه هیچ نییه جگه له ره‌تكردنه‌وه‌ی جیهانی كۆن و درووست كردنی جیهانێ كه له گه‌ڵ ئه‌و دونیا كۆنه‌دا ناكۆكه. ئامرازی ئه‌م درووست كردنه حیزبه كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێزی ده‌وڵه‌تی، سیسته‌می كۆن ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و سیسته‌می نوێ داده‌مه‌رزێنێ. به‌ڵام ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تی كردنی ئابووری جگه له‌وه‌ی به مانای سۆسیالیستی كردن نییه، به‌ڵكوو ده‌وڵه‌ت ئه‌م به‌رهه‌مه مێژووییه‌ی سیسته‌می چینایه‌تی، خۆی یه‌كێكه له سه‌رچاوه گرینگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هه‌ڵسووكه‌وته بۆرژوازییه‌كان. ده‌وری گرینگی مائۆ له گه‌شه‌ی تیۆری ماركسیستی لێره‌دایه كه جه‌خت ده‌كاته‌وه : ئه‌گه‌ر ده‌تانهه‌وێ بزانن بۆرژوازی له كوێدا سه‌نگه‌ری گرتووه چاو له حیزب بكه‌ن. حیزبیش وه‌ك ده‌وڵه‌ت به‌رهه‌می كۆمه‌ڵگای چینایه‌تییه‌و ئه‌وه‌ی كه حیزبی چینی كرێكار بێت، نه‌ك له رێگای ژماره‌ی ئه‌ندامانی كرێكارییه‌وه، به‌ڵكوو به درووست بوونی هێڵی سیاسی و ئابوورییه‌كه‌ی دیاری ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر حیزب له پێگه‌ی رێبه‌ری كردنی بینای سۆسیالیزمدایه، هێڵی سیاسی و ئایدۆلۆژیكی بۆرژوازی بگرێته به‌ر، له بری سۆسیالیزم بۆرژوازی گه‌شه ده‌كات. لێره‌دایه پێویستی شۆڕشی فه‌رهه‌نگی ئه‌ویش به شێوه‌ی به‌رده‌وام فام ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر حیزب و ده‌وڵه‌ت ، خۆیان به‌رهه‌می كۆمه‌ڵگای چینایه‌تین و ئه‌گه‌ر له بینای سۆسیالیزمدا ده‌وری دیاریكه‌ریان هه‌یه، كه وایه چۆن ده‌كرێ سۆسیالیزم بۆ ئۆرگانه‌كانی به جێماو له كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی (حیزب و ده‌وڵه‌ت) بنیات بنرێ و دواتر بۆ گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگای بێ چین (كۆمۆنیسم) نه‌فی بكرێته‌وه؟ چۆن ده‌كرێ ئه‌م ناكۆكیانه چاره‌سه‌ر بكرێ؟ وه‌ڵامی مائۆ ئه‌وه شۆڕشی كه‌لتووری، ئه‌ویش به شێوه‌ی به‌رده‌وام، له رێگای زاڵ بوونی زانیاری به سه‌ر ماده‌دایه به‌م شێوه‌یه‌ی كه تیۆری ماركسیستی له لایه‌ن كرێكاران و وه‌رزێران و یه‌كیه‌تی له گه‌ڵ چیینه ناپرۆلته‌رییه‌كان، فام ده‌كرێ و به كار ده‌هێندرێ: ته‌نانه‌ت شێوه‌كانی خه‌یاڵ كردن تووشی شۆڕش ببێ. به‌م شێوه‌یه شۆرشی كه‌لتووری-نه له تیۆری و نه له پراتیكدا- وه‌ك پاڵاوتنه‌كانی ستالین نه‌بوو. شۆڕشی كه‌لتووری خاوه‌ن به‌رنامه‌ی چینایه‌تی دیار و به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دیار بوو. له‌ناوبردنی پێڕه‌وكه‌رانی بۆرژوازی له به‌رپرسانی حیزبی و ده‌وڵه‌تیدا بۆ قووڵكردنه‌ه‌ی بینای سۆسیالیزم و به‌رگرتن به زیندوو بوونه‌وه‌ی بۆرژوازی، به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی مافی بۆرژوازی و درزه‌كانی تری جێماو له سه‌رده‌می بوورژوایی. پێڕه‌وكه‌رانی بۆرژوایی،-له‌وانه دێن سیائۆ پێن- به‌رنامه‌یه‌كی 20 ماده‌ییان راگه‌یاند بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری. دوو رێگا، دوو روانگه، دوو چین به دوو به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازه‌وه به‌رامبه‌ر به یه‌ك وه‌ستانه‌وه. مائۆ باوه‌ڕی به به‌كار هێنانی توندووتیژی (زیندانی كردن و ئێعدامی) لایه‌نگرانی بۆرژوازی نه‌بوو، چونكه به هه‌ر حاڵ زه‌وی سۆسیالیزم ئه‌مانه‌ی لێ شین ده‌بوو و به له ناوبردنی رێبه‌ره‌كانیان هیچ نه‌ده‌گۆڕا و كه‌سانیتر جێگای ئه‌وانیان ده‌گرته‌وه. به‌ڵام وه‌ك چۆن له شۆرشی فه‌رانسه‌دا، باڵی میانه‌ڕه‌و پارێزكاری بۆرژوازی كودتای كرد و به‌و په‌ڕێ توندوتیژییه‌وه ژاكۆبینه‌كانی سه‌ركوت كرد، لایه‌نگرانی بۆرژوازی له چین، به هه‌مان شێوه، له رێگای كوودتاو زیندانی كردن و ئێعدامی رێبه‌رانی سۆسیالیسته‌وه ده‌سه‌ڵاتیان پته‌و كرد. وا دیار بوو ئه‌وه‌ی مائۆ ده‌رباره‌ی گۆڕانی ناكۆكییه‌كان نێوان جه‌ماوه‌ر به ناكۆكیه‌كانی نێوان جه‌ماوه‌ڕ و دوژمن باسی لێوه ده‌كرد و ژێژه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دا له ناوه‌ڕاستی ساڵه‌كانی 1970 له چین رووی دا، به‌ڵام لایه‌نگرانی بۆرژوازی هه‌له‌كه‌یان له به‌رژوه‌ندی خۆیاندا قۆسته‌وه. ژیژه‌ك ده‌ڵێ: خراپ كردنی به‌رهه‌مه كۆنه‌كان له ره‌وتی شۆرشی كه‌لتووریدا به مانای رون كردنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی رابردوو نه‌بوو، به‌ڵكوو شاهیدێك بوو به‌وه‌ی كه ناتوانن به سه‌ر رابردوودا زاڵ بن. (ل25) به پێی ئه‌و شتانه‌ی ئاماژه‌ی پێ درا، خراپ كردنی په‌یكه‌ره‌كان و به‌شێ له ئاسه‌واره‌كانی كۆمه‌ڵگای كۆن له به‌رنامه‌ی شۆرشی كولتووریدا نه‌بوو و شۆرشی كولتووری نه‌یده‌ویست ئه‌و كاره بكات. ئه‌وه‌ی رویدا به‌رهه‌می گه‌شه سه‌ندنی وره‌ی شۆرشگێڕانه بوو «شۆڕش ره‌وایه!». له‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌یان میلیۆن كه‌س به‌شداریان كرد‌و هه‌ڵسووكه‌وتی هه‌ڵه‌و نه‌شیاویان هه‌بوو به‌رامبه‌ر به ئاسه‌واره كۆنه‌كان و كه‌سانی باوه‌ڕدار به‌و ئاسه‌وارانه كه له ره‌وتی شۆڕشێكی گه‌وره‌دا شتێكی «سروشتیه». ژیژه‌ك له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا ئاماژه ده‌دا به كه‌ڵك وه‌رگرتنی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل له تیۆرییه‌كان دیلۆز و گواتاری بۆ سه‌ركوتی فه‌له‌ستینییه‌كان. ژیژه‌ك بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو بیرمه‌نده تاوانبار بكات به داگیر كاری و میلییتاریزم، ده‌یخاته روو كه تیۆرییه‌كانیان له چوارچیه‌وه‌ی سیسته‌می ئابووری و ئایدۆلۆژیای- سیاسی بۆرژوازی هاوچه‌رخدا ده‌گونجێ. ئینجا ژیژه‌ك ئه‌م پرسیاره دێنێته گۆڕ: كه وایه چۆن ده‌توانین سیسته‌می بۆرژوازی كه بنه‌ماكه‌ی له سه‌ر شۆڕشگێڕ كردنی به‌رده‌وامی خۆی دامه‌زراوه شۆڕشگێر بكه‌ین؟ ره‌نگه ئه‌مه پرسیاری گرینگی ئه‌مڕۆ بێ و له‌م رێگاوه‌یه كه ئه‌مڕۆكه ده‌بێ مائۆ دووباره بكه‌ینه‌وه‌و په‌یامه‌كه‌ی بۆ سه‌دان میلیۆن ئینسانی به‌ش مه‌ینه‌ت و به‌ش خوارو بخولقێنینه‌وه، په‌یامێكی ساده‌و دڵسۆزانه‌و بوێڕانه «گه‌وره‌یی شتێ نییه لێی بترسین. بچووكه‌كان گه‌وره‌كان ده‌رووخێنن و بچووك گه‌وره ده‌بێ. ژیژه‌ك له زمانی مائۆوه ده‌ڵێ : «ئێمه په‌سه‌ندكراوی ئاشتیمان ده‌وێ و دژ به جه‌نگین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمپریالیسته‌كان سوورن له سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕێكی‌تر رێك بخه‌ن ئێمه نابێ بترسین. رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێمه له گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا هه‌مان ئه‌و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه كه له گه‌ڵ هه‌ر ئاژاوه‌یه‌كی تردا هه‌مانه. یه‌كه‌م: ئێمه دژی ئه‌م شته‌ین. دووهه‌م: لێی ناترسین. ئه‌گه‌ر ئێمپریالیسته‌كان سوورن له سه‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕی سێهه‌می جیهانی رێك بخه‌ن، بێگومان سه‌دان میلیۆن كه‌سی تر روو ده‌كه‌نه سۆسیالیزم و ئه‌و كاته ئێمپریالیسته‌كان له گۆی زه‌ویدا شوێنێكی زۆریان به ده‌سته‌وه نامینێ. ژیژه‌ك ده‌ڵێ: له بیر كردنی ئه‌م وتانه له ژێر ناوی ئیدیعای بێ بنه‌مای رێبه‌رێ كه ئاماده‌یه به میلیۆن كه‌س بكات به قوربانی ئامانجه سیاسییه‌كه‌ی كارێكی ساده‌یه. به‌ڵام ئه‌م وتانه په‌یامێكی گشتیان هه‌یه: (نابێ بترسین). ئاخۆ ئه‌مه ته‌نها هه‌ڵوێستی درووست به‌رامبه‌ر جه‌نگ نییه؟ یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی ئێمه دژ به جه‌نگین، دووهه‌م ئه‌وه‌ی لێی ناترسین. به دڵنیایه‌وه شتێكی ترسێنه‌ر له‌م روانگه‌دا شاراوه‌یه_به‌ڵام ئه‌م تیۆر شاراوه‌یه له‌ودا، مه‌رجی ئازادیه.» (ل28) له كۆتاییدا ژیژك خوێنه‌ر و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی چه‌وساوه‌و ره‌نج دیتووی دونیا بانگهێشت ده‌كات به‌وه‌ی له دێوه‌زمه‌ی بۆرژوازی ئێمپریالیستی نه‌ترسن و به بوێری و تێگه‌یشتنی رۆبسپیه‌ر، لنین و مائۆوه به‌رامبه‌ری بوه‌ستنه‌وه. ئه‌و خۆی به چاپ كردنی ئه‌م سێ كتێبه و به لێكدانه‌وه‌یه‌ك كه بۆ ئه‌م سێ كه‌سایه‌تییه سیاسییه بوویه‌تی، بوێری و تێگه‌یشتنی خۆی خستۆته روو. به پشت به‌ستن به تێزی یازده‌یه‌می ماركس ده‌رباره‌ی فۆیرباخ ده‌توانین بڵێین ژیژه‌ك، له‌م سێ كتێبه‌دا هه‌م جیهانی ته‌فسیر كردوه‌و هه‌م ده‌ستی داوه‌ته گۆڕانی ئه‌م جیهانه. بێ گومان به‌شێكی زۆر له‌و لێكدانه‌وانه ده‌رباره‌ی ئه‌م سێ كه‌سایه‌تییه شۆڕشگێڕه جێگای مشت‌و مڕن و ده‌كرێ په‌سه‌ند بكرێن یان ره‌ت بكرێنه‌وه.
ئابووری
گه‌شه‌كردنی ئابووری ئێران، ته‌نیا كاریكاتۆڕێكه ئا: سوله‌یمان ئه‌بووبه‌كری به‌ر له ده‌ستپێكردنی ده‌یه‌مین خولی به‌ناو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئه‌حمه‌دینژاد به ئاماده‌كردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك له‌ژێرناوی «گه‌ڵاڵه‌ی نوێنه‌كی* به‌كارهێنان» كه هه‌مان گه‌ڵاڵه‌ی ئامانجداركردنی سووبسیته‌كانی ئێستایه، بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه چ له ئاستی كۆمه‌ڵگادا و چ له‌ئاستی مه‌جلیسدا(پارلمان) ئاماده‌كاری بۆ كردبوو، به ئاماده‌كردن‌و خۆشكردنی بوار بۆ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، ده‌بوایه پێشبینی ئه‌وه بكرێت كه ده‌وڵه‌تی كوده‌تا، ماوه‌یه‌كی زۆره له‌پشت په‌ره‌ده‌وه، خۆی بۆ داسه‌پاندنی وه‌ها گه‌ڵاڵه‌یه‌ك ئاماده كردووه. هه‌رچه‌ند له ژماره‌كانی رابردوودا، پێ به‌پێی پێشبینی‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی «لابردنی سووبسیته‌كان» هاتووین، به‌ڵام له‌م ژماره‌یه‌دا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئاكام‌و ده‌ره‌نجامی لابردنی سووبسیته‌كان له ئێران كراوه. بێگومان مه‌زه‌نده‌ی نزیكی ئابووری ئێران له‌داڕمان ده‌كرێت كه چینی هه‌ژار‌و مامناوه‌ند‌و به‌ره‌به‌ره چینی ده‌وڵه‌مه‌ندیش له جه‌ڵده‌یه‌كی ئابووری نزیكتر ده‌كاته‌وه. له‌وه‌ها بارودۆخێكیشدا كۆمه‌ڵگای ئێرانیش ئیتر توانای خۆڕاگریی له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته چه‌وت‌و هه‌ڵه‌و ناپسپۆڕانه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیان نامێنێت. گه‌ر رۆژانه سه‌یری شه‌قام‌و كۆڵانی‌شاره‌كان بكه‌ین، بێگومان ده‌یان‌و سه‌دان دیمه‌نی دڵته‌زێن له هه‌ژاری كۆمه‌ڵگای ئێران سه‌رنجمان راده‌كێشێت‌و داخی ئه‌وه‌یكه كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌له‌سه‌ر ئۆقیانووسێك له‌سامانی سروشتی‌دا خه‌وتووه، جێگای خۆی به ده‌یان پرسیار ده‌گۆڕێته‌وه. به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه وێڕای ته‌واوی ئه‌و فاكته به‌رچاوانه كه نیشانده‌ری ئابووری لاوازی ئێرانن، رۆژ نییه له میدیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی‌دا باس له پێشكه‌وتن له‌بواری ئابووریدا نه‌كرێت، هه‌ربۆیه ده‌توانین بڵێن: گه‌شه‌كردنی ئابووری ئێران، وێڕای ئه‌وه‌یكه ته‌نیا كاریكاتۆرێكه، كاریكاتۆریسته‌كانیشی ئاماتۆڕێكی به‌ته‌واو مانان، چونكه به‌پێچه‌وانه نیشاندانی وه‌ها بارودخێكیشدا لاواز ماونه‌ته‌وه. به‌پێی ئاماری گومرگی كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌ماوه‌ی 5 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی هه‌تاویدا، رێژه‌ی هاورده‌كانی ئێران نزیكه‌ی 20% په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و هاوكات 10% به‌های هه‌نارده‌كانی ئێران له‌چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو دابه‌زینی هه‌بووه. له‌حاڵێكدا مامناوه‌ندی هاورده‌كانی ئێران له‌ماوه‌ی ساڵی 1370ی هه‌تاویدا نه‌ده‌گه‌یشته 15میلیارد دۆلار، ئه‌م رێژه‌یه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا زیاتر له 60 میلیارد دۆلار بووه‌و له‌ماوه‌ی ساڵی 87ی هه‌تاویدا گه‌یشتووه‌ته 70میلیارد دۆلار. پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م رێژه‌یه وێڕای داهاته نه‌وتییه‌كانی ئێران، په‌ره بستێنێت. به‌ڵام، ته‌نیا تێكچوونی ته‌رازوی هاورده‌و هه‌نارده‌كان پشتی ئابووری ئێرانی كوڕ نه‌كردووه، به‌ڵكو په‌ره‌سه‌ندنی «قاچاغ» له‌م ماوه‌یه‌دا گورزێكی گارێگه‌ری له ئۆرگانه ئابوورییه‌كانی ئێران داوه. له‌وانه به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ندی رۆژانه 12میلیۆن لیتر سووته‌مه‌نی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی قاچاغ هه‌نارده كراوه‌و مه‌شروباتی ئه‌لكۆلیش زۆرترین پشكی قاچاغیان بۆ خۆیان ته‌رخان كردووه. هه‌رله‌و چوار چێوه‌یه‌دا، دامه‌زراوه‌ی گومرگی ئێران له دوایین راپۆرتی خۆیدا، باسی له په‌ره‌سه‌ندنی 10هه‌زار له‌سه‌دی قاچاغی جل‌و پۆشاك‌و لاوازبوونی هاورده‌كردنی یاسایی ئه‌م كاڵایه كردووه. به‌پێی ئه‌م راپۆرته، چارشێو، له‌چكه،مه‌قنه‌عه‌و ده‌ستماڵ زۆرترین شمه‌كی هاورده‌كراوی قاچاغ بۆ ناوخۆ بووه. به وته‌ی لێكۆڵه‌رانی ئابووری، «مه‌حموود ئه‌حمه‌دینژاد» به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی پیتاندنی یۆرانیۆم له‌و ماوه‌یه‌دا، ناچار بووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی چه‌ند وڵات بۆ نموونه روسیه‌و به‌تایبه‌ت چین، ده‌رگای بازاڕه‌كانی ئێران بۆ هاورده كردنی هه‌وسارپساوی شت‌ومه‌كی ئه‌و وڵاتانه بكاته‌وه‌و له‌ئاكامی ئه‌و سیاسه‌ته‌شدا، ده‌یان و سه‌دان كارگه‌و كارخانه له ناوخۆی ئێران هه‌ره‌سیان هێناوه‌و هه‌زاران كرێكاریش ئیشه‌كانی خۆیان له‌ده‌ست داوه‌و بۆ دابینكردن‌و به‌رێوه‌بردنی ژیانی خۆیان‌و بنه‌ماڵه‌كه‌یان، تووشی كێشه‌و گرفتی جیددی بوونه‌ته‌وه. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بانكی ناوه‌ندی كۆماری ئیسلامی ئێران له راپۆرتێكدا «نه‌بوونی متمانه به داهاتوو»ی یه‌كێك له لاوازبوونی دامه‌زرادنی یه‌كه به‌رهه‌هێنه‌رانی ناوخۆی ئێران له‌قه‌ڵه‌م داوه‌و به‌گشتی ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی ئێرانی پشتڕاست كردۆته‌وه كه ده‌ڵێت: 50%ی یه‌كه به‌رهه‌مهێنه‌ره پیشه‌سازییه‌كانی ئێران هه‌ره‌سیان هێناوه‌و داخراون‌و ته‌نیا 30%ی گشت یه‌كه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ئێران درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن. قه‌یرانی بێكاری‌و ده‌ستپێكردنی خولێك له گرفته كۆمه‌ڵایه‌تێیه‌كان«محه‌ممه‌د عه‌باسییان» وه‌زیری ته‌عاوه‌نی ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م، له دوایین لێدوانی خۆیدا رایگه‌یاندووه: نزیكه‌ی 4 میلیۆن كه‌سی هێزی چالاكی ئێران بێكاره‌كان پێكی دێنن. به‌م راگه‌یاندنه، وه‌زیری ته‌عاوه‌نی ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م ناڕاسته‌وخۆ، رێژه‌ی بێكاری 18%ی له ئێران پشتڕاست كرده‌وه. چونكه: به‌پێی دوایین راپۆرتی ناوه‌ندی «ئامار»ی ئێران، رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی چالاكی ئێران 22میلیۆن‌و 600هه‌زاركه‌س مه‌زنده كراوه. لێدوانی وه‌زیری ته‌عاون، راسته‌خۆ لێدوانه‌كانی «ئه‌حمه‌دینژاد»و وه‌زیری پێشووی (كار) «محه‌ممه‌د جه‌هرۆمی» وه‌درۆ خسته‌وه، چونكه تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش ئه‌وانه رێژه‌ی بێكارانی ئێرانیان به‌تایبه‌ت له‌پرۆسه‌ی ده‌یه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له‌نێوان 10 تا 11% راگه‌یاندبوو و ئه‌و ده‌نگۆه‌شیان بڵاوكردبووه‌وه كه «به‌دوای هاتنه سه‌ركاری ئه‌حمه‌دینژاددا ئه‌م رێژه‌یه به‌رده‌وام رووی له كه‌مبوونه‌وه بووه».! هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی گشتی بیمه‌ی بێكاری «وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی» رایگه‌یاندووه: له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 15% رێژه‌ی مووچه‌بگیرانی بیمه‌ی بێكاری زیادی كردووه‌و ئه‌مه‌ش له‌حاڵێكدایه كه به‌شی سه‌ره‌كی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه گرێبه‌ستی كاتی‌یان هه‌یه واته 80%ی هێزی كاری ئێران، بێبه‌شن له بێمه‌ی بێكاری. له‌راستیشدا، رێژه‌ی هێزی كاری ئێران 40%ی له ناوچه شارنشینه‌كان‌و زیاتر له 90%ی ئه‌م رێژه‌یه له ئاواییه‌كانی ئێران پێك دێت. دامه‌زراوه‌ی «شه‌فافییه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی» له دوایین راپۆرتی خۆیدا رایگه‌یاندووه: ئێران به 27 پله دابه‌زین له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له‌بواری گه‌نده‌ڵی‌و نه‌بوونی روونی به پله‌ی 168 له‌نێوان 180وڵاتی جیهان گه‌یشتووه. له‌م پله‌به‌ندییه‌دا، ئێران له‌گه‌ڵ دوایین وڵاتی ئه‌م پێرسته‌دا واته «سومالی» ته‌نیا 15پله جیاوازی هه‌یه. به وته‌ی كارناسان، ئه‌و په‌ره‌پێدانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت كه له‌چوارچێوه‌ی ماده‌ی 44ی یاسای بنه‌ڕه‌تی‌و به متمانه پێبه‌خشینی مه‌جلیس(پارلمان) له‌ماوه‌ی 4ساڵی رابردوودا په‌ره‌ی سه‌ندووه، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی لاوازبوونی «شه‌فافیه‌ت له ئابووری ئێران» بووه. چونكه به‌رێوبردنی ئه‌م سیاسه‌ته، له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا به‌ده‌ست دامه‌زاروه سه‌ربازییه‌كانی ئێران بۆ نموونه سپای پاسدارانه‌وه بووه. 2نموونه‌ی ئه‌م پێدانانه له ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا، كڕینی نیوه‌ی پشكی ئیداره‌ی موخابرات(ته‌له‌فون) ئێران به به‌های 8 میلیارد دۆلار له‌لایه‌ن سپای پاسداران‌و پێدانی گه‌ڵاڵه‌ی 5/2 میلیارد دۆلاری دامه‌زرادنی هێڵی قه‌تاری «چابه‌هار» هه‌ر به‌م دامه‌زراوه‌یه بووه. گه‌ر وابێ ده‌توانین به‌راوه‌ردی بكه‌ین نه‌ته‌نیا ئه‌وه‌یكه داراییه‌كانی ده‌وڵت تایبه‌تی كراوه، به‌ڵكو قه‌باره‌ی ده‌وڵه‌تیش له‌نه‌بوونی دامه‌زراوه‌و ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه له‌ده‌وڵه‌ت نزیكن، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌سڵی 44ی یاسای بنه‌ڕه‌تی خرابتر له جاران بووه. بێ‌هۆ نییه كه ئێران له‌بواری كه‌مترین حه‌قده‌ست، ته‌ندرووستی، دابینكردنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاسووده‌یی شوێنی كار، به‌رده‌وام له زومره‌ی دواكه‌وتووترین وڵاتانی جیهان دایه‌و دیسانیش بێ‌هۆ نییه كه به وته‌ی سه‌رۆكی ژووری بازرگانی‌و پیشه‌سازی كانزاكان، له ئاكامی زاڵبوونی سه‌رمایه‌ی بازرگانی ئێستاكه 50% یه‌كه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ئێران، له‌به‌رده‌م هێرشی لافاوئاسای شمه‌كی هه‌رزانی چین، پاكستان‌و توركیه هه‌ره‌سیان هێنا‌و داخراون و ته‌نیا 30%ی ئه‌م كارگایانه درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن. لابردنی سووبسیته‌كان، به‌تایبه‌ت سووبسیتی سووته‌مه‌نییه‌كان كه ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م ناوی «ئامانجداركردنی سووبسیته‌كان»ی لێناوه، نه‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه پشتی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ ده‌شكێنێت، به‌ڵكوو زیاترله هه‌ر كاتێكی دیكه ئێران به‌ره‌و به‌هه‌شتی سه‌رمایه‌داری بازرگانی پاڵ پێوه‌ده‌نێت. له‌راستیدا، له‌گه‌ڵ ئازادبوونی نرخی وزه‌كان، زۆربه‌ی یه‌كه پیشه‌سازی‌و كشتوكاڵییه‌كان كه له نه‌بوونی سووبسیتدا توانای ململانێ‌یان زیاتر له‌جاران له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هیچ ئاسۆیه‌كیان جگه له هه‌ره‌سهێنان‌و داخران نابێت. ئاسۆی پیشه‌سازی‌و كشت‌وكاڵ له‌ئه‌نجامی لابردنی سووبسیته‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ مشت‌ومڕی مه‌جلیس(پارلمان)و سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر چۆنێیه‌تی به‌رێوه‌بردن‌و شێوازی دابه‌شكردنی ده‌رامه‌دی به‌ده‌ستهاتوو له لابردنی سووبسیته‌كان، وه‌زیری پیشه‌سازی‌و كانزای ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م «عه‌لی ئه‌كبه‌ری مێحرابییان» باسی له‌وه كرد كه رێژه‌ی گه‌شه‌ی پیشه‌سازی‌و كانزاكانی ئێران له‌ماوه‌ی ساڵی 87ی هه‌تاویدا نزیكه‌ی 5/10% بووه كه به‌بڕوای ناوبراو سه‌رجه‌م ئه‌م رێژه‌یه جێگای ره‌زامه‌ندییه، هه‌رچه‌ند رێژه‌ی ئامانجداركردنی ئه‌م كه‌رته له گه‌ڵاڵه‌ی چواره‌مه‌ی گه‌شه‌پێداندا 12% راگه‌یاندرابوو. به‌ڵام، ئه‌وه‌ی گومان له رێژه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م زیاتر ده‌كات ئه‌وه‌یه كه وێڕای تێپه‌ڕبوونی 8مانگ له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵی هه‌تاویدا تا ئێستا، ئامارێكی باوه‌ڕپێكراو له‌باره‌ی به‌رهه‌مه پیشه‌ییه‌كانی ئێران بڵاو نه‌بۆته‌وه‌و ئه‌و ئامارانه‌ش كه له‌بواری كارناسی ئابووری له به‌رده‌ستدان، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م خۆی لێ ده‌شارێته‌وه!!! له‌م دواییانه‌دا، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی پشكنینی گشتی ئێران «مسته‌فا پوور محه‌ممه‌دی» وێڕای ره‌خنه‌گرتن له‌و نوقسانیه، ئاماری پێشكه‌شكراوی سه‌باره‌ت به پوڵا، مس، ئاله‌مینیۆم و سیمان وه‌درۆخسته‌وه. لێكۆلێنه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به رێژه‌ی گه‌شه‌ی پیشه‌سازی‌و كانزاكان نیشان ده‌ده‌ن كه مامناوه‌ندی گه‌شه‌ی ئه‌م كه‌رته له پلانی چواره‌می گه‌شه‌پێداندا كه‌متره له رێژه‌ی به‌ده‌سهاتوو له پلانه‌كانی گه‌شه‌پێدانی یه‌كه‌م‌و سێهه‌مدا. لانیكه‌م، 30%ی هێزی كاری چالاكی ئێران كه 24 میلیۆن‌و 500 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت و له كه‌رته‌كانی پیشه‌سازیدا چالاكن‌و زیاتر له یه‌ك له چواری ئه‌و رێژه‌یه‌ش له كه‌رتی كشت‌وكاڵدا سه‌رقاڵی كارن. وێڕای ئه‌وه، بارودۆخی كار له‌ماوه‌ی 4 ساڵی رابردوودا نه‌ته‌نیا له كه‌رتی پیشه‌سازیدا جێگای ره‌زامه‌ندی نه‌بووه، به‌ڵكو له كه‌رتی كشت‌و كاڵیشدا به‌ره‌و لاوازی رۆیشتووه كه له‌نه‌بوونی پلان‌و سیاسه‌تێكی گونجاوی ئابووری ده‌وڵه‌ت، تووشی هه‌ره‌سهێنان بوونه‌ته‌وه. بۆ نموونه: سیاسه‌تی جێگیركردنی نرخی دراو، وێڕای رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی دوو ره‌قه‌می و هاورده‌كردنی هه‌وسارپساو له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو تا ئێستا، گورزێكی كاریگه‌ری له «كار» داوه.له‌وه‌ها بارودۆخێكدا، یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ی كه بۆ چاودێران دێته پێش ئه‌وه‌یه كه لابردنی سووبسیته‌كان به‌تایبه‌ت سووبسیتی سووته‌مه‌نییه‌كان چ كاریگه‌رێیه‌كیان له‌سه‌ر پیشه‌سازی‌و كانزاكانی ئێران ده‌بێت؟ كه‌رتی پیشه‌سازی به‌ته‌نیا 16%ی سووبسیتی وزه‌ی به‌خۆیه‌وه ته‌رخان كردووه كه به‌ڕیز به‌م شێوه‌یه: به‌رق 28%- گاز 27%- گازاییل 10%- و گازی شله‌كیش 8%. پێویست به‌ئاماژه‌كردنه وێڕای وه‌رگرتنی ئه‌م رێژه‌یه له سووبسیته‌كان، پشكی پیشه‌سازی له داهاتی دانه‌شكاوی نه‌ته‌وه‌ییدا ته‌نیا له‌سه‌دانوزده‌یه. لابردنی سووبسیته‌كان له رێگاگه‌لێكی جۆراجۆر كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر كه‌رتی پشه‌سازی‌و كشت‌و كاڵ. به‌رچاوترین نموونه‌ی ئاكامی ئه‌م پرۆژه بریتیه له به‌رزبوونه‌وه‌ی دوایین تێچوونی به‌رهمهێنانه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئاستی ململانێ، سه‌رمایه‌گوزاری و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گشتی دێنێته خواره‌وه. به لابردنی سووبسیته‌كان یان هه‌مان «ئامانجدار كردنی سووبسیته‌كان» خه‌رج‌و ده‌خڵی جوتیارانی ئێرانی بۆ دابینكردنی وزه چه‌ند به‌رابه‌ر زیات ده‌كات كه له ئاكامدا به‌رهه‌مه‌كانی ئێران له كه‌رتی كشت‌و كاڵیشدا توانای هیچ راكابه‌رێیه‌كیان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مریكا، كانادا، ئۆسترالیا‌و ئافریقای باشوور نابێت. ئێستاكه‌ش، زۆربه‌ی پیشه‌سازییه‌كانی ناوخۆی ئێران، توانای ركابه‌ریی خۆیان له‌گه‌ڵ ركابه‌ره بیانییه‌كان له‌ده‌ست داوه و ئه‌گه‌ر په‌ره‌سه‌ندی ریاڵی خه‌رجه‌كان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی جێگیركردنی نرخی دراو هاوسه‌نگ نه‌كرێت، زۆربه‌ی نووسینگه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان كه له سنووری مان‌و نه‌ماندا ماونه‌ته‌وه، به‌یه‌كجار له بازاڕدا وه‌لاده‌نرێن. *نمونه
قه‌یرانی جیهانی ئابووری (4) (پێناسه‌ی قه‌یران) هوشیارمه‌حموودی ئه‌وه‌یكه چه‌مكی قه‌یرانی ئابووری له كاتێكی دیاریكراوه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه‌و بوه‌ته جێی بایه‌خی چینه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌و پاشان زانسته‌ئابووری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان تا راده‌یه‌ك روونكه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌یكه هه‌ر لایه‌نه‌و چۆن له‌به‌رامبه‌ریدا چۆن هه‌ڵویست ده‌گرێت. له‌وانه‌ش زانسته‌ئابوورییه‌كان هه‌ر لایه‌نێك جیاواز له‌لایه‌كه‌ی به‌رامبه‌رتێڕوانین‌و هه‌ڵویستی خۆی ده‌رده‌بڕێت. چونكوو زانسته‌كانیش له‌وپه‌ڕی خۆیدا هه‌ر لایه‌ندار ده‌ره‌نجامگیری ده‌كه‌ن‌و ناتوانن بێ‌لایه‌ن بن. بۆ نموونه لیبراڵه‌كان‌و نیۆلیبراڵه‌كان چاره‌سه‌ر بوونی ئه‌م قه‌یرانه به‌ره‌و ئامانجێك ئاراسته ده‌كه‌ن‌و لایه‌نه سوسیالیسته‌كانیش به‌ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا‌و هه‌ندێ جاریش تێكه‌ڵیه‌ك له‌هه‌ردوولا(رێگای سێهه‌م). جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی وڵاتێكیش به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان چه‌نده له سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی په‌ڕیبێته‌وه‌وله‌سیستمی سه‌رمایه‌داریداگه‌شه‌ی سه‌ندبێت و له‌چ ئاستێكی گه‌شه‌كردندا بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پرسه‌دا هه‌ڵوێست ده‌گرن. نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته له چاوی هه‌ژاران‌و بنده‌ستان‌و سته‌مدیتووانه‌وه (چ سته‌می نه‌ته‌وه‌یی‌و یان سته‌می چینایه‌تیه‌وه) ده‌ڕوانێته ئابووری جیهانی‌و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆی. چونكوو وه‌ك پێشووتریش ئاماژه‌مان پێدا لای ئۆپێراتۆرانی* ئابووریزانی سه‌ر به به‌ره‌ی نیۆلیبراڵ، هه‌ژاران‌و مرۆڤه‌كان ته‌نیا وه‌كوو ئامار یان چه‌مكێكی ئابووری هاوكێشه‌كه‌یان بوونی هه‌یه، ئیتر لایه‌نی مرۆڤ بوون گرنگیه‌كی ئه‌وتۆی نیه. ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كیتریشه‌وه ئه‌م ئابووریزانانه به‌عه‌قڵیه‌تی كرتكراوی خۆیانه‌وه ئه‌یانه‌وێت شێرپه‌نجه‌ی له‌شێك نه‌شته‌رگه‌ری بكه‌ن كه ئێسكه‌كانی رزیون. به‌م پێ‌یه‌ش ئه‌وان ئه‌گه‌ر وه‌كوو سیاسه‌تیش لایه‌نگیر نه‌بن وه‌كوو فه‌لسه‌فه لایه‌نگرن. هه‌ربۆیه‌ش ئێمه له كاتاگۆری ئه‌وانه‌دا ناگونجێین. سه‌رباری ئه‌مانه‌ش وه‌ك جان بێلامی فۆستێر** ده‌ڵێت ئه‌م توێژه ئابووریزانه پێشوه‌خت‌و له‌باكگراوندی زه‌ینی خۆیاندا وایانداناوه كه ئابووری به‌رده‌وام (هه‌ڵبه‌ت بێ گوێدان به چۆنایه‌تی‌و بۆ كێ) گه‌شه ده‌كات‌و قه‌یران چركه‌ساتێكی تێپه‌ڕه. دیاره پێناسه‌ی ماركس قوڵتر له هه‌ر ئابووریزانێكی دیكه پێناسه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ی كردووه‌و باسی ئاشتیهه‌ڵنه‌گربوونی توخم‌و ره‌گه‌زه‌كانی كردوه‌و پێشبینی‌و پێناسه‌كانی ئێستاش پاش زیاتر له سه‌ده‌ونیوێك له مه‌رگی، هه‌ر زیندوون، ئه‌ویش نه‌ك بۆ خودی ماركسیسته‌كان به‌ڵكوو بۆ دۆژمنه‌كانی ماركس. بۆ نموونه باراك ئۆباما له‌م كاتی قه‌یرانانه‌دا گه‌ڕابووه‌وه بۆ ماركس. له راپۆرتێكی ده‌نگی فارسی ئامریكایشدا(كه ته‌له‌فزیۆنێكی ته‌واو راسته) بێژه‌ره‌كه ئاماژه‌یدا به زه‌ق بوونه‌وه‌ی ماركس بۆ ئابووریزانه لیبراڵه‌كان له‌م كاتی قه‌یرانه‌دا‌و له كۆتاییدا به‌م رسته قسه‌كانی ته‌واو كرد: ((ئابووریزانه‌كان جارێكی‌تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای كتێبه‌كانی ناوبراو، ره‌نگه ماركس حه‌قی به‌ده‌ست بووبێت.)) به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه تیۆریه‌كانی ئه‌و كاتی ماركس به‌سن بۆ هه‌موو سه‌رده‌مێك به‌ڵكوو مانای وایه بنه‌ڕتیتر‌و رادیكاڵترن‌و میتۆده‌كه‌ی شیاوی پشت پێ‌به‌ستنه. پاش ماركس‌وئینگێڵس ئابووریناس زۆر هاتوون كه تیۆریه‌كه‌ی ئه‌ویان په‌ره پێداوه‌و ئه‌و رووداوانه‌ی كه له ماركسه‌وه ته‌نیا تروسكاییه‌كی دیاربووه روناكیان خستوه‌ته سه‌ری‌و په‌ره‌یان پێداوه. له‌وانه لینین، رۆزا لۆگزامبۆرگ، هه‌ری مه‌گدۆف، پۆڵ سویزی،پۆڵ باران‌و ئیرنێست ماندێل‌و جان بێلامی فۆستێر و...، كتێبه‌كه‌ی لینین له‌سه‌ر ئیمپریالیزم سه‌رچاوه‌یه ته‌نانه‌ت بۆ راست‌و لیبراڵه‌كانیش. له‌مانه‌دا كه هه‌ر كامه‌یان به‌گوێره‌ی سه‌رده‌می خۆی تیشكی خستوه‌ته سه‌ر لایه‌نێكی قه‌یرانه‌كه ئیرنێست ماندێل(ئابووریناسی ئاڵمانی) به تێر‌وته‌سه‌لی‌و له ره‌گی مێژوویی پرسه‌كانه‌وه تیشكی رووناكی خستوه‌ته‌سه‌ر قه‌یران. ناوبراو قه‌یرانی ئابووری له قۆناغه جیاوازه‌كانی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا روون ده‌كاته‌وه‌و جیاوازی نێوان قه‌یران له سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری‌و سه‌رده‌می كۆندا ده‌خاته‌ڕوو. درێژه‌ی هه‌یه... *سه‌میرئه‌مین له‌بابه‌تێكدابه‌ناوی «رۆشنبیران له به‌رانبه‌رئۆپێراتۆرانی فیكریدا» باسی كردووه ** مانسلی ریڤیو: "فاینانشیانیزم"
|
|||||||