دەقی وتاری هاوڕێ “کاکۆ عەلیار” ئەندامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە ڕۆژی کرانەوەی “کۆنفرانسی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لە ستۆکهۆڵم

دەقی وتاری هاوڕێ “کاکۆ عەلیار” ئەندامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە ڕۆژی کرانەوەی “کۆنفرانسی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لە ستۆکهۆڵم

میوانهبهڕێزهكان

ئامادهبووانی خۆشهویست

بهڕێزان، كومیتهی ئامادهكاری كۆنفرانسی نهتهوهیی ڕۆژههڵاتی كوردستان

 

بهناوی خۆم و كومیتهی ناوهندی كۆمهڵهی شۆرشگێڕی زهحمهتكێشانی كوردستانی ئێرانهوه، پیرۆزبایی گرتنی ئهم كۆنفرانسهتان لێدهكهم و هیواخوازم لهكارهكانتاندا سهركهوتوو بن و ئامانجهكانی ئهو كۆنفرانسه وهدی بێنن.

 

بهڕێزان!

ئهگهر سهدهی بیستهم مێژوو و ڕێڕهوی مرۆڤایهتی كهوتهژێر كاریگهری و موتڵهقگهرایی ئییۆلۆژیهوهو سهرجهمی باروودۆخی سیاسی، كۆمهڵایهتی و ئابووری مرۆڤ لهچوارچێوهی ئیدیۆلۆژیهجیاوازهكاندا پێناسهدهكرا، سهدهی ٢١ بهپرسی شوناس و هوویهت دهستی پێكرد. تهنانهت لهبەرامبەرر گلۆبالیزم و بهجیهانی بوونی لیبرالیزمیشدا گهڕانهوهبۆ خۆ و چهمكی نیسبیهتی كلتووری سهریههڵدا، ههنووكه ئهوهی لهڕۆژههڵاتی ناوهراست دهیبینین وهك ساموئل هانتینگتۆنی بیرمهندی ئهمریكایی لهكتێبی شهری شارستانیهتهكاندا باسی دهكا گهڕانهوهیهبۆ ئالا و كهرهستهكانی شوناسی كولتووری، لهبهر ئهوهی كولتوور گرینگهو هۆویهتی فهرههنگی ئهو شتهیهكهبۆ زۆرترینی خهڵك گرینگی ههیه‌. خهڵك لهدوای دۆزینهوهی شوناسی نوێ بهڵام زیاتر كۆن دان كهلهژێر ئالای نوێ بهڵام زیاتر كۆندا ڕێپێوان بكهن بۆ چوونه شهری دوژمنانی نوێ بهڵام زیاتر كۆن. ئهمهلهڕوانگهی هانتینگتۆنهوهڕاستیگهلێكی تاڵن كهڕیشهیان لهڕاستیهكۆنهكاندایهو ناتوانن لهلایهن سیاسهتمهداران و بیرمهندانهوهنادیدهبگیرێن، لهبهر ئهوهی بۆ خهڵك كهبهدوای شوناسی كلتووری و سازدانهوهی قهومیهتدان بوونی دووژمن پێویستیه‌.

ئهمهیهدۆخی ههنووكهی ڕۆژههڵاتی ناوهراست، بهشێكی زۆر وڵاتان نووقمی ئیفرات گهرایی ئایینی و قهومین، شهری خهندهقهكان لهزۆر شوێن لهئارادایه، ناسیۆنالیزمی توركی ئاوێتهی ئیسلام گهرایی كراوهو بێ پهروا هێرش دهكاتهسهر ههموو ئهو خهڵك و بههایانهی لهخۆی ناچن، كۆمهڵگا و وڵاتانی عهرهبی بهدوای بههاری عهرهبدا وهیلانی دۆزینهوهی ڕێچكهیهك بۆ دهربازبوونن لهقهیرانهناوخۆییهكانن، بهگشتی ساڵیانێكه جیهانی عهرهب لهململانێی سوونهت و مۆدێڕنیتهدا تل دهدا. ئێرانی كۆماری ئیسلامیش كهحهوزهی كار و چالاكی خۆمانه، ڕهش و سپی و عهرهب و عهجهم و جوولهكهو ههموو كهسی لهو ناوچهیهكردۆتهئامانج. خاڵی هاوبهشی ههرسێ نهتهوهكه ڕهنگهلهو قسهیهی "مایكێل دیبدینیبریتانیاییدا خۆی بدۆزێتهوهكهلهكتێبی "زهلكاوی مردوودا دهڵێ؛ بهبێ ئهوهی نهفرهتمان بێ لهو شتهی كهنین، ناتوانین ئهو شتهمان خۆش بوێ كهههین. یهك لهو شتانهی كهنین كورده، ئهوان هیچیان كورد نین.


ئامادهبووانی خوشهویست! 


تا ئهو جێگهیهی دهگهڕێتهسهر بارودۆخی ناوخۆیی ئێران بهكورتی چهند خاڵتان عهرز دهكهم كهلهڕوانگهی ئێمهوهدۆخێكیان خولقاندووهكهلهئهگهری ههر سهناریۆیهكدا كۆماری ئیسلامی وهك خۆی نامێنێتهوه‌.

یهكهم؛ پرسی قهیرانی مهشرووعیهتی دهزگای حاكمییهتی كۆماری ئیسلامی، ههنووكهمهشروعییهت و مهقبوولییهتی لهنزمترین ئاستی خۆی دایه‌.

دووههم؛ پرسی نهمانی كارامهیی و لهدهست دانی توانی زاڵ بوون بهسهر قهیرانهكاندا.

سێههم؛ پرسی ئهوهی پێ دهلهن عهدهمی ئینسجامی نوخبهگان(لێكترازانی ههڵكهوتووهكان)، ململانێی دهسهڵاتداران بهبهر چاوی خهڵكهوه‌.

چوارهم؛ كێشهدهرهكییهكانی كۆماری ئیسلامی، ههم لهناوچهكهو ههم لهكۆمهڵگای نێونهتهوهییشدا.

 

سهرجهم ئهو كهڵان قهیرانانهو كۆمهڵێك قهیرانی بچووكتر بهجۆرێك تهنگیان بهكۆماری ئیسلامی ههڵچنیوهكهئومێد بهگۆڕانكاری زۆربهی خهڵكی وڵاتی گرتۆتهوه‌.

پرسیار ئهوهیهلهو هات و نههاته، لهو گهرمهی گۆڕانكاری تهحهوڵاتی كۆمهڵایهتییهدا ئێمهوهك كوردی ڕۆژههڵات چ دهكهین؟ چۆن شهنگی خۆمان لهقۆر دێنینهدهر؟

 

بهڕێزان..

ئهوهی ههموومان لهسهر كۆكین مافهكانمانه، لهكهس، تهنانهت لهنهیارانیشمان شاراوهنییهكهكورد مافی ههیهو تێكۆشانی بۆ دهكات، بهڵام چۆن دهگهین بهمافهكانمان؟ ئێمهلێرهڕاستهباسی پرسی كورد دهكهین بهگشتی و بهحهقیقهتیش پێویستهبیكهین، بهڵام لهبیرمان نهچێتهوهپرس سهرهكی ئێمه كوردی رۆژههڵات و خهبات و تێكۆشانی و بهسهرهنجام گهیاندنی داواكاریهكانییهتی.

 پێویستهبهتهعهقول و خیرهد، خواستهكانمان فۆرمۆلهبكهین، دوور لهههست و رۆمانتیسم و سۆزداری و به نیگایهكی ئاوێتهبه واقع گهراییهوهسهیری ڕووداوهكان، بار و دۆخی بابهتی و پۆتانسیهل و توانی خۆمان بكهین، هاورێیان ناكرێت و ناشێت تهنیا لهسهر ههستی خۆمان و لهناوخۆماندا یهكتر هان دهین بۆ كارگهلێك كهلهو قۆناغهدا قابیلی ئهنجام نین. خزمهتی گهورهبهگهلهكهمان ههنووكهپرۆمۆت و عهرزهی گوتار و گوفتمانییهتی، ئهركمانهدۆست و هاوپهیمان و هاوبهرژهوهند و هاوسۆزی بۆ پهیدا كهین، ئهركی گشتی و نیشتمانی دیاری بكهین و خهباتی تاك و حیزب هاوتهریب كهین بۆ خزمهت بهبهرژهوهندی هاوبهش.

هاوڕێیان كورد سوودمهندی سهرهكییهلهڕووخانی كۆماری ئیسلامی و زهرهرمهندی یهكهمیشهلهمانهوهی ئهو نیزامه‌. لهو پهیوهندهدا و كاتێك كهدهزانین كهدهسهڵات بهتهنیا بهئێمه ناڕووخێ، پێویستمان بههاوكاری و تهئاموولهلهگهڵ هێزهسهرتاسهرییهكان، بهپاراستنی بهرژهوهندیهكانمانهوه،هاوكارییان لهگهڵ بكهین و نهسڵهمێینهوه. ئێران بهتهحلیلی ههموومان پێویستی بهقهراردادێكی كۆمهڵایهتی نوێیهكههی ههمووان بێت و بۆ ههموان بێت.

 ئهمهپێویستی ئهوڕۆمانه، ڕهنگبێ ههروهك هێگێڵ دهڵێ؛ مێژووی مرۆڤایهتی موتڵهقی تێدانییه، حهقیقهت شتێكی گۆڕدراوه، دراوێكی ئهبهدی نییه، بهڵكوو دهركهوتهیهكهلهگهشهو گۆڕان و كشاندایه، لهدایك دهبێت و لهناو دهچێت، مێژوو چۆن حهقیقهت بهرههم دێنێت ئاوها لهناویشی دهبات و دهیخاتهدواوهو بهفۆرمی باڵاتری حهقیقهت جێگای دهگرێتهوه، ههموو حهقیقهتێك بهشێكی نزمهلهحهقیقهتێكی باڵاتر، ههموو شتێك مهرجداره، بهڵام لهههموو سهردهم و قۆناغێكدا جۆرێك لههوشیاری ههیه، كهنوێنهرایهتی حهقیقهت دهكات، یان باڵاترین پلهی گهشهی حهقیقهت بهرجهستهدهكاتهوه‌.

 ڕهنگبێ ئهوهی ئهمرۆ پێمان گوونجاوه، سبهی گۆڕانی بهسهردا بێت و داخوازی ئێمهش جۆرێكی دیكهبێت.

ئێمه پێشوازی دهكهین لهو كۆنفرانسه، ڕهنگهوهك خۆشتان بزانن كۆمهڵهی شۆرشگێر كار بۆ بەستنی كۆنگرهی ڕۆژههڵاتی لهدوای كۆنگرهی ١٤هوه، واته٥ ساڵهلهبهرنامهی دایه،ههم پێشكهشی حیزبهكانی ناوهندی هاوكاری كردووەو ههم كۆمهڵانی خهڵكی لێ ئاگادار كردۆتهوه، ئێستاش كهئێوهی بهڕێز بهو ئهركهههستاون، پێشوازی لێدهكهین و هاوكارتان دهبین بۆ بهسهرنجام گهیاندنی ئهركهكانتان.


ئه‌م بابه‌ته 3235 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:11:19:23/10/2019