برووسکەی ماتەمینی هاوڕێ "عەبدوڵڵا موهتەدی" سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بۆ مەرگی مامۆستا "حەمید دەروێش" کەسایەتی سیاسی گەورەی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا
ماڵاوا تێكوشه‌ری گه‌وره، حه‌مید ده‌روێش
دوێنێ مامۆستا حه‌مید ده‌روێش، تێكۆشه‌ری گه‌وره‌ی كوردستانی سوریه و خۆشه‌ویستی هه‌موو كوردستان و دۆستی به‌ڕێزی كۆمه‌ڵه، ماڵاوایی له ژیان كرد. حه‌مید ده‌روێش به پێشینه‌ی پتر له شه‌ست ساڵ خه‌باتی سیاسی دژی دیكتاتۆری وله‌پێناو ئازادی كورد، بۆ هه‌موان ناسرابوو و بێگومان مه‌رگی ئه‌و كه‌لێنێكی گه‌وره ده‌خاته ریزی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد. به‌داخه‌وه له كاتێكدا حه‌مید ده‌روێش رۆژاوای به‌جێ هێشت كه زیاتر له هه‌میشه پێویستی به ئه‌زموون و ژیری و ته‌گبیری ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره بوو. دڵنیام كه شاگردانی مه‌كته‌بی مامۆستا حه‌مید ده‌روێش به‌باشترین شێوه درێژه به رێگه‌ی ئه‌و ده‌ده‌ن.
من حه‌مید ده‌روێشم بۆ یه‌كه‌م جار چل ساڵ له‌وه پێش بینی. ئاخر و ئۆخری هاوینی ساڵی ١٣٥٩ی هه‌تاوی واتا ١٩٨٠ی زاینی بوو. كاك حه‌مید و ئه‌وان هاتن سه‌ردانی باره‌گای ئێمه‌یان كرد. ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه ئه‌و كات له به‌رده‌سووری ناوچه‌ی سه‌رده‌شت بوو. شوێنێكی تا بڵێی ساده و ساكار و كه‌م ئیمكاناتمان بوو، به‌ڵام هه‌ر جۆرێك بوو میوانانی ئازیزمان به‌ڕێ كرد. دیاره مامۆستا حه‌مید ده‌روێش هه‌ر ئه‌و كات ناو و ناوبانگێكی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه سه‌ره‌تای ئاشنایه‌تی نزیكمان بوو. له‌م ساڵانه‌ی دواتر، به شوێن رووداوه‌كانی قامیشلو و دواتریش به‌شوێن سه‌رهه‌ڵدانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له سوریه، جارێكی دیكه به‌خزمه‌تی گه‌یشتم. نه‌ك هه‌ر دیدارمان تازه كرده‌وه، به‌ڵكوو دوستایه‌تیه‌كی زۆر نزیك و راسته‌قینه له نێوانماندا دروست بوو. دامه‌زاندنی ئه‌و ئاشنایه‌تی و نزیكییه كه پڕ بوو له پرسیار و ته‌گبیر و ڕا و فێر بوونی ئه‌زموونی كاك حه‌مید ده‌روێش وه‌كوو برایه‌كی گه‌وره بۆ من جێگه‌ی شانازی بوو. دواتر ئه‌و بڕیاری دا كوردستانی باشوور به‌جێ بهێڵێ و بچێته‌وه بۆ قامیشلو. پێم وایه كارێكی چاكیشی كرد. هه‌ر چه‌ند ئێمه دیدار و دانیشتنمان كه‌متر بووه‌وه، به‌ڵام له دۆستایه‌تی و هاوكاریمان هیچ كه‌می نه‌كرد. كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانمان به‌رده‌وام بوو و له كۆنگره‌كانی یه‌كتریشدا، له زڕگوێزه‌ڵه و له قامیشلو، به‌شداری گه‌رم و گوڕمان ده‌كرد. قه‌ولی پێدا بووین بانگهێشتمان بكا بۆ قامیشلوی ئازاد. مه‌خابن، نه‌كرا. هیوادارم زۆری پێ نه‌چێ بتوانین له قامیشلوی ئازاد به دیداری هه‌ڤاڵانی تێكوشه‌ری پارتی پێشڤه‌ڕۆ شاد بین و چه‌پكی گوڵ له‌سه‌ر گۆڕی تێكۆشه‌ری مه‌زن مامۆستا حه‌مید ده‌روێش و هه‌موو گیانبه‌ختكردوانی رۆژاوا دانێین.
پڕبه‌دڵ سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی حه‌مید ده‌روێش و هه‌موو هه‌ڤاڵانی پارتی دێمۆكراتی پێشڤه‌ڕۆی كورد له سوریا ده‌كه‌م.
ئه‌م بابه‌ته 3071
جار خوێنراوه‌ته‌وه