پەیامی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی (سکرتێری گشتی کۆمەڵە) بە بۆنەی ناڕەزایەتییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ئێران و کوردستان

پەیامی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی (سکرتێری گشتی کۆمەڵە) بە بۆنەی ناڕەزایەتییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ئێران و کوردستان

کۆمەڵانی‭ ‬تێکۆشەری‭ ‬خەڵکی‭ ‬کوردستان‭ ‬ڕۆژانی‭ ‬ڕابردوو‭ ‬کوردستان‭ ‬و‭ ‬هەموو‭ ‬ئێران‭ ‬شاهێدی‭ ‬گەورەترین‭ ‬بزووتنەوەی‭ ‬ئێعترازی‭ ‬و‭ ‬هاتنە‭ ‬مەیدانی‭ ‬ئێوەی‭ ‬تێکۆشەر‭ ‬بوو‭. ‬ڕژیمی‭ ‬کۆماری‭ ‬ئیسلامی‭ ‬ئێران‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬هەستان‭ ‬و‭ ‬هاتنە‭ ‬مەیدانێکی‭ ‬جەماوەر‭ ‬زڕاوی‭ ‬تۆقیوە‭ ‬وڵامی‭ ‬داخوازی‭ ‬ڕەوا‭ ‬و‭ ‬ئاشتیخوازانەی‭ ‬خەڵکی‭ ‬بە‭ ‬زۆرترین‭ ‬توندووتێژی‭ ‬داوەتەوەو‭ ‬دەیان‭ ‬کەس‭ ‬لە‭ ‬ڕۆلەکانمان‭ ‬گیانیان‭ ‬لە‭ ‬دەست‭ ‬داوە،‭ ‬من‭ ‬لێرەدا‭ ‬پڕ‭ ‬بە‭ ‬دڵ‭ ‬سەرەخوەشی‭ ‬و‭ ‬هاوخەمی‭ ‬خۆم‭ ‬بۆ‭ ‬بنەماڵە‭ ‬و‭ ‬کەسوکار‭ ‬و‭ ‬دۆستانی‭ ‬ئەو‭ ‬شەهیدە‭ ‬سەربەرزانە‭ ‬دەردەبڕم،‭ ‬خۆم‭ ‬بە‭ ‬شەریکی‭ ‬خەمیان‭ ‬دەزانم‭ ‬و‭ ‬دڵنیایان‭ ‬دەکەمەوە‭ ‬کە‭ ‬خوێنی‭ ‬ئەو‭ ‬ڕۆڵە‭ ‬ئازیزانەمان‭ ‬بە‭ ‬فیڕۆ‭ ‬ناڕوا‭ ‬و‭ ‬داری‭ ‬ئازادی‭ ‬و‭ ‬بەختەوەریمان‭ ‬دێنێتە‭ ‬بەر،‭ ‬بۆ‭ ‬بریندارەکانیش‭ ‬ئاواتی‭ ‬چاک‭ ‬بوونەوە‭ ‬دەخوازم‭ ‬و‭ ‬چاویان‭ ‬ماچ‭ ‬دەکەم‭.‬

خۆشەویستانم‭ ‬چل‭ ‬ساڵە‭ ‬کە‭ ‬کوردستان‭ ‬سەری‭ ‬بۆ‭ ‬ئەو‭ ‬ڕژیمە‭ ‬گەندەڵ‭ ‬و‭ ‬دیکتاتۆرە‭ ‬دانەنەواندووە‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬زەبر‭ ‬و‭ ‬زەنگی‭ ‬دامودەزگاکانی‭ ‬نەترساوەو‭ ‬زۆرجار‭ ‬بە‭ ‬تەنیایش‭ ‬ئەو‭ ‬خەباتەی‭ ‬بردووتە‭ ‬سەر،‭ ‬ئێستا‭ ‬بۆ‭ ‬یەکەمین‭ ‬جار‭ ‬لەم‭ ‬چل‭ ‬ساڵەدا‭ ‬دەبینین‭ ‬کە‭ ‬هەموو‭ ‬خەڵکی‭ ‬ئێران‭ ‬و‭ ‬لە‭ ‬سەرتاسەری‭ ‬وڵاتدا‭ ‬بە‭ ‬گەرموگۆڕی‭ ‬بە‭ ‬دژی‭ ‬ئەو‭ ‬ڕژیمە‭ ‬هەستاون‭ ‬و‭ ‬بوێرانە‭ ‬لە‭ ‬بەرانبەریدا‭ ‬وستاونەتەوە،‭ ‬دڵنیا‭ ‬بن‭ ‬ترسی‭ ‬ڕژیمی‭ ‬کۆماری‭ ‬ئیسلامی‭ ‬و‭ ‬کار‭ ‬بەدەستانی‭ ‬لە‭ ‬هەستانی‭ ‬یەکپارچەی‭ ‬خەڵکی‭ ‬ئێران‭ ‬زۆر‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬ترسێک‭ ‬گەورەترە،‭ ‬ئەوان‭ ‬لە‭ ‬هەموو‭ ‬بوارێکی‭ ‬سیاسی‭ ‬و‭ ‬ئابووری‭ ‬و‭ ‬نێونەتەوەییدا‭ ‬بە‭ ‬بنبەست‭ ‬گەیشتوون،‭ ‬شاییان‭ ‬بە‭ ‬عراق‭ ‬و‭ ‬لۆبنان‭ ‬بوو‭ ‬کە‭ ‬چی‭ ‬لەو‭ ‬وڵاتانەش‭ ‬میلیونها‭ ‬خەڵک‭ ‬بە‭ ‬دژیان‭ ‬هاتنە‭ ‬سەر‭ ‬شەقامەکان‭ ‬و‭ ‬نیشان‭ ‬درا‭ ‬کە‭ ‬لە‭ ‬نێو‭ ‬کۆمەڵانی‭ ‬خەڵکی‭ ‬ئەو‭ ‬وڵاتانەش‭ ‬بێجگە‭ ‬لە‭ ‬نەفرەت‭ ‬و‭ ‬ناخۆشەویستی‭ ‬هیچ‭ ‬بەرهەمێکیان‭ ‬نییە،‭ ‬لە‭ ‬ڕاستیدا‭ ‬هەموو‭ ‬ناوچەی‭ ‬ڕۆژهەڵاتی‭ ‬ناوەڕاست‭ ‬ئێستا‭ ‬بە‭ ‬دژی‭ ‬کۆماری‭ ‬ئیسلامی‭ ‬هەستاون‭ ‬بە‭ ‬دڵنیاییەوە‭ ‬ترسی‭ ‬گەورە‭ ‬کەوتووەتە‭ ‬گیانی‭ ‬ڕژیمی‭ ‬کۆماری‭ ‬ئیسلامی‭ ‬ئێران،‭ ‬زەبرو‭ ‬زەنگ‭ ‬نواندنەکەشی‭ ‬هەر‭ ‬لەو‭ ‬ترسەوە‭ ‬سەرچاوە‭ ‬دەگرێ،‮ ‬

ڕژیمی‭ ‬کۆماری‭ ‬ئیسلامی‭ ‬نوقمی‭ ‬گەندەڵی‭ ‬و‭ ‬دزی‭ ‬و‭ ‬ناکارئامەییە،‭ ‬بە‭ ‬سیاسەتی‭ ‬چەوت‭ ‬دنیای‭ ‬لە‭ ‬خۆی‭ ‬کردووە‭ ‬بە‭ ‬دوژمن‭ ‬و‭ ‬ئەمڕۆ‭ ‬خەڵکەکەی‭ ‬خۆیشی‭ ‬بە‭ ‬پانایی‭ ‬هەموو‭ ‬ئێران‭ ‬لێ‭ ‬هاتوونەتە‭ ‬مەیدان‭ ‬ئەو‭ ‬ڕژیمە‭ ‬دەرەتانێکی‭ ‬بۆ‭ ‬خۆی‭ ‬نەهێشتووەتەوەو‭ ‬لە‭ ‬ڕاستیدا‭ ‬ڕێگەیکەیشی‭ ‬بێجگە‭ ‬لە‭ ‬خەبات‭ ‬و‭ ‬هاتنە‭ ‬مەیدان‭ ‬بۆ‭ ‬خەڵکیش‭ ‬نەهێشتووەتەوە،‭ ‬میلیاردها‭ ‬دولار‭ ‬تەخشان‭ ‬و‭ ‬پەخشانی‭ ‬پەرەدان‭ ‬بە‭ ‬تێرۆریزم‭ ‬لە‭ ‬ناوچەکە‭ ‬دەکا،‭ ‬هەر‭ ‬ڕۆژەو‭ ‬گەندەڵیێکی‭ ‬چەن‭ ‬میلیاردی‭ ‬لێ‭ ‬دەردەکەوێ‭ ‬و‭ ‬لێشی‭ ‬ناپرسێتەوە‭ ‬بەو‭ ‬حاڵەش‭ ‬توانایی‭ ‬و‭ ‬ویستی‭ ‬دابینکردنی‭ ‬کار‭ ‬و‭ ‬ژیانێکی‭ ‬سەرەتایی‭ ‬بۆ‭ ‬خەڵکەکەی‭ ‬خۆی‭ ‬نییەو‭ ‬بە‭ ‬گران‭ ‬کردنی‭ ‬نرخی‭ ‬سووتەمەنی‭ ‬لە‭ ‬ڕاستیدا‭ ‬کەوتووەتە‭ ‬ڕاوڕووتی‭ ‬داهاتی‭ ‬بنەماڵەکانیش‭. ‬ئەو‭ ‬نە‭ ‬نانی‭ ‬لە‭ ‬سەر‭ ‬سفرەی‭ ‬بنەماڵەکان‭ ‬هێشتووتەوە،‭ ‬نە‭ ‬کرامەت‭ ‬و‭ ‬حورمەت‭ ‬و‭ ‬نە‭ ‬ماف‭ ‬و‭ ‬ئازادیشی‭ ‬بۆ‭ ‬کەس‭ ‬بە‭ ‬جێ‭ ‬هێشتووە،‭ ‬بۆیە‭ ‬هەستانی‭ ‬خەڵک‭ ‬و‭ ‬هاتنە‭ ‬مەیدانیان‭ ‬ڕەواترین‭ ‬وڵامەو‭ ‬لە‭ ‬گەڵ‭ ‬هەموو‭ ‬یاسایەکی‭ ‬نێونەتەوەییش‭ ‬دێتەوە‭.‬

لاوانی‭ ‬خوێنگەرمی‭ ‬کوردستان‭ ‬دڵم‭ ‬لە‭ ‬گەڵتانە،‭ ‬هەست‭ ‬و‭ ‬هۆشم‭ ‬لە‭ ‬گەڵتانە‭ ‬و‭ ‬شەو‭ ‬و‭ ‬ڕۆژ‭ ‬بۆ‭ ‬گەیاندنی‭ ‬دەنگی‭ ‬ئێوە‭ ‬بە‭ ‬دنیاو‭ ‬بۆ‭ ‬یارمەتی‭ ‬بە‭ ‬سەرخستنی‭ ‬خەباتە‭ ‬گەورە‭ ‬و‭ ‬شکۆمەندەکەی‭ ‬ئێوە‭ ‬خەریکم‭.‬

ئازیزانم،‭ ‬ئەوڕۆ‭ ‬دنیا‭ ‬چاوی‭ ‬لێتانەو‭ ‬کۆمەڵگەی‭ ‬نێونەتەوەییش‭ ‬ڕۆژبەڕۆژ‭ ‬بەرانبەر‭ ‬بە‭ ‬خەبات‭ ‬و‭ ‬وەستانەوەی‭ ‬ئێوە‭ ‬هەستیارترو‭ ‬پەرۆشتر‭ ‬دەبێ‭.‬

جارێکی‭ ‬دیکەش‭ ‬دەستان‭ ‬بە‭ ‬گەرمی‭ ‬دەگووشم،‭ ‬داواتان‭ ‬لێ‭ ‬دەکەم‭ ‬ئەوڕۆ‭ ‬ڕۆژی‭ ‬یەکگرتووییە،‭ ‬ڕۆژی‭ ‬هاوپشتی‭ ‬و‭ ‬پشتگیری‭ ‬یەکترییە،‭ ‬ڕۆژی‭ ‬وەلانانی‭ ‬هەموو‭ ‬ناکۆکیەکان‭ ‬و‭ ‬دەستی‭ ‬یەکتر‭ ‬گرتنە‭.‬

دەیشزانم‭ ‬ورەتان‭ ‬بەرزە‭ ‬مەیدان‭ ‬چۆڵ‭ ‬ناکەن‭ ‬بەڵام‭ ‬وریای‭ ‬خۆیشتان‭ ‬بن‭ ‬و‭ ‬بە‭ ‬وشیاری‭ ‬پیلانەکانی‭ ‬دوژمن‭ ‬پووچەڵ‭ ‬کەنەوە‭.‬

سەرکەوتن‭ ‬بۆ‭ ‬ئێوەیە‭ ‬و‭ ‬بۆ‭ ‬گەلە

شکست‭ ‬و‭ ‬ڕیسوایی‭ ‬بۆ‭ ‬ڕژیمی‭ ‬دیکتاتوری‭ ‬گەندەڵی‭ ‬کۆماری‭ ‬ئیسلامی



ئه‌م بابه‌ته 3030 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:12:21:29/11/2019