ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە لەسێدارەدانی زیندانی سیاسی هاوڕێ سەرکەوت ئەحمەدی

ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە لەسێدارەدانی زیندانی سیاسی هاوڕێ سەرکەوت ئەحمەدی
بۆ رای گشتی

ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە لەسێدارەدانی زیندانی سیاسی هاوڕێ سەرکەوت ئەحمەدی

بەداخەوە ئەمڕۆ ٢٢ی فێبریەی ٢٠٢٣ی زاینیی سەرکەوت ئەحمەدی پێشمەرگەی پێشووی کۆمەڵە و زیندانی سیاسی لە سێدارە درا.
سەرکەوت ئەحمەدی خەڵکی ڕەوانسەر، لە دوای چەند ساڵ پێشمەرگایەتی و چەند مانگ پاش نەمانی لە ڕیزەکانی کۆمەڵە و گەرانەوە بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر دەکرێت و کۆماری ئیسلامی لە چوارچێوەی سناریۆسازی و دان پێدانانی زۆرەملی حوکمی ناڕەوای ئێعدامی بە سەر هاوڕێ سەرکەوت ئەحمەدی  داسەپاند و بەداخەوە ئەمڕۆ حوکمی لەسێدارەدانی جێبەجێ کرا.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وێرای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کار و هاوڕێیانی هاوڕێ سەرکەوت ئەحمەدی و سەرجەم خەڵکی تێکۆشەری ڕەوانسەر، لەسێدارەدانی سەرکەوت ئەحمەدی و هەر چەشنە لە سێدارەدانێک و سەرکوتێک بە توندی مەحکووم دەکات.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە
٢٢ی فێبریەی ٢٠٢٣ی زاینیی

ئه‌م بابه‌ته 1783 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:39:22/02/2023