بەشداریی نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە ۲٥مین کۆنگرەی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست لە وەڵاتی کۆلۆمبیا


‌رۆژانی ٣، ٤ و ٥ی مارچی ٢٠١٧ به‌به‌شداری زیاتر له‌٣٠٠ شاندی حیزب و رێكخراوە جیهانییەكان، ٢٥مین كۆنگره‌ی ئه‌نترناسیۆنال سۆسیالیست له‌شاری (كارته‌گینا)ی وڵاتی كۆلۆمبیا به‌ڕیوه‌چوو. له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وە، هاوڕێ سه‌لاح بایه‌زیدی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا به‌شداریی له‌و‌كۆنگره‌یه‌‌كرد و له‌په‌راویزیدا ده‌یان دیدار و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی وڵاتانی به‌شدار ‌له‌ كۆنگره‌كه‌ و چەندین وتوێژی ته‌له‌فزیۆنی له‌باره‌ی هۆكاری به‌شدارییكردن له‌و كۆنگره‌یه‌و ده‌ور و پێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ لە بزۆتنەوه‌ی رزگارێخوازانه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات ئه‌نجامدا.


كۆنگره‌كه ‌رۆژی یه‌كه‌م به‌درۆشمی (دونیایه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كگرتوویی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی) به‌قسه‌كانی (لۆیس ئه‌یالا) سكرتێری ئه‌نترناسیۆناڵ سۆسیالیست ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد كه‌‌كۆمه‌ڵیك بابه‌تی گرنگ له‌‌پرسه ‌گه‌رمه‌كانی جیهانی وه‌كوو كیشه ‌هه‌ژاری، شەڕ و نادادپه‌روه‌ری له‌ئه‌فریقا، تیرۆریزم له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، جیاوازی نێوان رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای ئه‌رووپا و به‌روپێشچوونی پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان بزۆتنه‌وه‌ی چه‌كداری فارك و ده‌وڵه‌تی كۆلۆمبیای له‌خۆگرتبوو. دواتر هه‌ریه‌ك له‌(خوان مانۆیل سانتور) سه‌روک كۆماری كۆلۆمبیا و (جورج پاپاندرو) سه‌روكی ئه‌نترناسیۆنالی سۆسیالیست وتاریان پێشكه‌ش به‌كۆنگره‌كه‌كرد. هاوڕێ سه‌لاح بایه‌زیدی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كە له‌سکرتێر و سه‌رۆكی ئه‌نترناسیۆنال سۆسیالیست و شاندی ده‌یان و‌ڵاتی به‌شداربووی كۆنگره‌كە دیدار و دانیشتنی كرد و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵیك پرسی وه‌ك پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ئیران، هه‌لومه‌رجی كوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌دوای ٣٨ ساڵ سیاسه‌تی كۆشتاری و قركردنی كۆماری ئیسلامی ئیران، كۆشتاری كوڵبەرانی كورد له‌ناوچه ‌سنوورییه‌كان، تاڵانی سه‌رماییه‌كانی كوردستان و له‌سێداره‌دانی لاوانی كورد له‌و پارچه‌یه قسە ‌و باسی كرد و ئالوگۆری بیرورای له‌گه‌ڵ كردن. هه‌روه‌ها گرووپی كوردی كه ‌حیزبه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات، باشوور و رۆژئاوای له‌خوگرتبوو به‌ دەرکردنی بەیانییەكه‌ی هاوبه‌ش داوای له‌ده‌سته‌ی سه‌روكایه‌تی ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ كرد پشتگری له‌مافی مرۆڤ و داوا ره‌واكانی گه‌ڵی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بكات چونكه ‌‌بێ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی پرسی كورد ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌شه‌ڕ و ماڵویرانی رزگاری نابێت.

هه‌روه‌ها جێگه‌ی ئاماژه‌پێكردنه‌ کە هاوڕێ سه‌لاح بایه‌زیدی وتۆێژی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیونی كوردستان ٢٤ و كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی پارتی لیبرالی كۆلۆمبیابه‌شیوه‌یه‌كی زیندوو بە دوو زمانی ئینگلیسی و ئیسپانیایی بڵاوده‌بووه‌ ئەنجامدا و تێدا باسی له‌چالاکییەكانی كۆنگره‌كه‌، روانگه‌ی كۆمه‌ڵە بو چه‌ندین پرسی جوراوجور و هه‌ڵۆمه‌رجی بزوتنه‌وه‌ی رزگارێخوازانه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات كرد.


نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ لە وەڵاتە یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا

كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئیران

٧ی مارچی ٢٠١٧ی زایینی


ئه‌م بابه‌ته 506 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:03:10/03/2017