چاوپێکەوتنی نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و حیزبی شیوعی کوردستان



ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۲ی ئاگۆستی ۲۰۱۷ی زاینیی هەیئەتێک لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە سەرپەرەستی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی و هاوڕێیان ساڵح شەریفی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکان، کاکۆ عەلیار ئەندامی کومیتەی ناوەندی و سامان ریشەساحێب جێگری کومیتەی ناوەندی سەردانی مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستانیان کرد لە شاری هەولێر و لە لایەن هەیئەتی حیزبی شیوعی کوردستان  بە سەرپەرەستی بەڕێز دوکتور کاوە مەحموود سکرتێری ئەو حیزبە پێشوازییان لێکرا.

سەرەتای دیدارەکە ھەر دوو لا لە سەر بارودۆخی ھەرێمی کوردستان بەگشتی باسێکی تێروتەسەلیان کرد و وەفدی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە سەر سەقامگیری ناوچەکە بە تایبەتی ھیواییان خواست کە ھەموو لایەنەکان بەرپرسانە تەعامول لە گەڵ رووداوەکان بکەن و ئەزموونی ئەم پارچەی کوردستانیان بەرز نرخاند.  هەردوولا پاش ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکانیان سەبارەت بە ڕووداوە سیاسیەکانی ناوچەکە و کوردستانی باشوور و ڕۆژهەڵات لەسەر گرنگی نزیک بوونەوەو هاوکاری حیزب و لایەنە سیاسیەکان گفتوگو و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.
دوکتور کاوە مەحموود ئاماژەی بە دۆستایەتی و نزیکی دێرینی حیزبی شیوعی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێر کرد و رۆرڵ و کاریگەری کۆمەڵەی لە سەر بزووتنەوەی کوردستان بەرزنرخاند و ئاماژەی بەوەکرد کە کۆمەڵە دەتوانێ کارتێکردنی زیاتری هەبێ لە سەر رای گشتی سەبارەت بە رووداوەکان.
پاشان هەر دوو لا لە سەر پرسی رێفراندۆم ئاڵ و گۆڕی بیروڕایان گرد و پشتیوانی خۆیانیان بۆ ئەم پرسە گرینگە دووپات کردەوە. لە کۆتاییدا هەردوولا جارێکی دیکەش لەسەر بەردەوام بوونی پەیوەندی لەمێژینەی نێوانیان جەختیان کردەوەو و ئەم چاوپێکەوتنەیان پڕ دەسکەوت نرخاند.










ئه‌م بابه‌ته 702 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:38:23/08/2017