چاوپێکەوتنی نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان




ئەمڕۆ پێنج شەممە رێککەوتی 7ی سێپتامبری 2017ی زاینیی وەفدێکی نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە هەولێر سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستانیان کرد لە شاری هەولێر.

بە مەبەستی دیدار نوێ کردنەوە و هەروەها پیرۆزبایی بە بۆنەی بەستنی گۆنگرەی دووهەمی  پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، وەفدێکی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە هەولێر کە پێکهاتبوون لە هاوڕێیان ساڵح شەریفی بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەولێر و سامان ریشەساحێب جێگری نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە هەولێر سەردانی ئەو پارتەیان کرد و لە لایەن بەڕێز باپیر کامەلا سکرتێری پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان و وەفدی یاوەری  بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

باس له‌ بارودۆخی سیاسی ناوچه‌که‌، پارچه‌کانی کوردستان به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بەتایبەتی و ئێران کرا و بیروڕایان لەسەر ئاڵووگۆڕکرا. تەوەرێکی تری باسه‌کانی ئه‌و دیداره‌، باسکردن له‌سه‌ر پێوه‌ندیی نێوان هێز و لایه‌نه‌سیاسییه‌کانی  کوردستان بوو و هەردوولا راوسەرنجی خۆیان لەوبارەیەوە دەربڕی. پرسی ریفراندۆم کە بابەتێکی گرینگی کوردستانی باشوورە سەر لە نوێ هەر دولا پشتیگری خۆیانیان بۆ ئەنجامی پرۆسەی ریفراندۆم دووپات کردەوە.

لە کۆتاییدا هەر دو لا لە سەر پەیوەندی زیاتری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی کرێکارانی کوردستان  لەم قۆناغە هەستیارەدا جەختیان کردەوە.

ئه‌م بابه‌ته 484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:18:07/09/2017