دیداری نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران



رۆژی سێشەممە رێکەوتی 10ی مانگی ئۆکتۆبری 2017ی زاینیی وەفدێکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕیان کرد لە شاری هەولێر.
هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان، محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسی و محەممەد ساڵح قادری بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەولێر سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی کۆمەڵەیان کرد لە شاری هەولێر  و لە لایەن هاوڕێیان ساڵح شەریفی بەرپرسی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکان وسامان ریشەساحێب جێگری پەیوەندییەکانی هەولێر پێشوازییان لێکرا.
لەم کۆبوونەوەدا  ئەم تەوەرانە کەوتنە بەر باس و لێکدانەوە.  بارودۆخی ئێران و کوردستانی رۆژهەڵات، رێفراندۆم و دەرەنجامەکانی، قەیران و  کێشمەکێشی ناوخۆی دەسەڵات لە ئێران.
لە تەوەرێکی دیکەی ئەم چاوپێکەوتنە بارودۆخی هەرێمی کوردستان، باکوور و رۆژئاواو کێشەی کورد بە گشتی و جێگەو پێگەی کورد لە کێشە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکاندا تاوتووی کرا.
لە کۆتایدا پێداگری لەسەر هاوکاری و  پتەوتر کردنی پەیوەندی نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کرایەوە.





ئه‌م بابه‌ته 816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:10:11/10/2017