بەشداری كۆمیتەی ئوتریشی كۆمەڵە لە رێوڕەسمی پرسەی مام جەلال

رۆژی دوشەممە، رێكەوتی ۹ ئۆكتۆبر نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وڵاتی ئوتریش كۆڕێكی ماتەمینی لە شاری ڤیەنی پێتەختی ئەو وڵاتە بۆ ماڵاوایی لەژیانی مام جەلال بەڕێوە برد.
كۆمیتەی كۆمەڵەش وەكوو كوردستانیان و لایەنەسیاسیەكەنی چوار پارچەی دانیشتووی ئوتریش بەشداری لەم رێوڕەسمەدا كرد.

جێگەی ئاماژەیە لە لایەن كۆمەڵەوە هاوڕێ عادل محەممەدی ئەندامی كۆمیتەی كۆمەڵە و هاوڕێ یەدێ مەتاپوور پێشمەرگەی دێرینی كۆمەڵە بەشداری رێوڕەسمەكە بوون.





ئه‌م بابه‌ته 405 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:44:11/10/2017