کومیتەی فەنلاندی کۆمەڵە لە پرسەی مام جەلال دا بەشداری کرد

ڕۆژی یەکشەممە ٨ .٩ .٢٠١٧ وەک کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەشداریمان کرد لە کۆڕی ماتەمینی وهاوخەمی و رێزلینان مام جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. هەر وەک ئاماژەم پێدا لە لایەن کۆمیتەی رێکخستنی یکێتییەوە لە فینلاند کۆڕێک بۆ رێز گرتن لە خەبات و تێکۆشان و سەروەرییەکانی مام جەلال ڕێکخرا. لەم مەراسیمی هاوخەمی و رێزلێنانەدا ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیانی دانیشتووی وەڵاتی فینلاند و هەروەها نوێنەرانی حیزبەکانی کوردستان ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ماریت فێلدێت جێگری سکرتێری گشتی پارتی سیۆسیال دێمکراتی فینلاندی شاندی یاوەری بە تایبەت کەسایەتی دیاری ئەو پارتە تاریا کۆنتۆڵا و هەروەها ئاغای پێتێر نوێنەری سۆسیال دێمکرات و وەڵاتی فینلاند لە پەرلمانی ئۆروپا بەشدار بوون. نوێنەرانی پارتی سۆسیال دێمۆکرات و نوێنەری پەرلمانی ئۆروپا هاوخەمی و هەستی خۆیانیان بۆ کۆچی دووایی مام جەلال و خەباتی پڕ لە شانازی ڕێبەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورستانی باشوور و جێگری پێشووی ئینترناشناڵ سۆسیالیست دەربڕی و لە پرسی هەنوکەیی کوردستان بۆ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی پشتیبانیان کرد. لەم کۆڕەیادەدا رێز لە شەست ساڵ خەباتی بێوچانی هەڤاڵ مام جەلال گیرا. شایەنی باسە کاک جەعفەر مۆستەفاسۆڵتانی کۆرتە وت و وێژیکی لە سەر تایبەتمەندییەکانی بەرێز مام جەلال لە گەڵ کەناڵی کوردسات ئەنجامدا. یادی بۆ هەمیشە لە دڵماندا زیندووە.


کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

هێلسینکی/ فینلاند.


ئه‌م بابه‌ته 209 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:49:14/10/2017