ڕەوەندی کوردی لە فینلاند خۆپێشاندانێکی وەڕێخست

ڕؤژی پێنجشەممە، ٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ی زایینی، ڕەوەندی کوردی لە شاری هێلسینک خۆپێشاندانێکی بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی فینلاند دژ بە هێرشی حەشدی شەعبی و سپای عێراق بە هاوکاری سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستانی باشوور بەڕێوەبرد.

کوردستانیانی دانیشتووی وڵاتی فینلاند لە بەردەم سەفارەتی ئامریکا، نوێنەرایەتی ئیتحادیەی ئوروپا و پەڕلمانی فینلاند کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی و بڕیارنامەیەکی هەشت خاڵییان بۆ داکۆکی لە هەرێمی کوردستان و کورت کردنەوەی دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران تەسلیمی کۆمەڵگای نێۆنەتەوەیی کرد.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی هێلسینک/ فینلاند





ئه‌م بابه‌ته 138 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:02:28/10/2017