كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان كۆبوونەوە

رۆژی سێشممە رێكەوتی 7ی مانگی 2017ی زاینیی هەیئەتێكی كۆمیسیۆنی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ كە پێكهاتبوون لە هاوڕێیان، ساڵح شەریفی بەرپرسی كۆمیسیۆنی پەیوەندییەكانی كۆمەڵە و سامان ریشەساحێب جێگری پەیوەندییەكانی هەولێر سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی كرێكاران و رەنجدەرانیان كرد لە شاری هەولێر.
سەرەتا لە لایەن بەڕێز باپیر كامەلا سكرتێری گشتی پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان و وەفدی یاوەری پێشوازی گەرمیان لێكرا. دواتر چەندین تەوەر و بابەتی گرینگی ناوچەكە كەوتە بەر باس.
بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و دۆخی كوردستانی باشوور بە تایبەتی دوای روداوەكانی پاش رێفراندۆم، روەشی سیاسی كورد لەم قۆناغەدا، بزووتنەوەی كوردستانی رۆژهەڵات و بارودۆخی ئێستاكەی و چەندین تەوەری دیكە هەر دو لا سەری ئاڵ وگۆڕی بیروڕایان كرد.
دواتر هەر دو لا لە سەر یەكریزی وهاوهەڵوێستی هێز و لایەنە سیاسیەكان كۆك بوون بۆ روبەرووبوونەوەی هەر ئەگەرێك و گۆڕانكارییەك لە ناوچەكە.
پارتی كرێكاران و رەنجدەرانی كوردستان و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە كۆتاییدا جەختیان لە سەر بەردەوام بوون و تپەوتركردنی پەیوەندییەكانی لە مێژینەی خۆیان كردەوە.

ئه‌م بابه‌ته 113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:45:08/11/2017