بۆ پشتیوانی لە ڕامین حسێنپەناهی چالاکییەک لە بەردەم سەفارەتی ئێران لە نۆروێژ بەڕێوەچوو
هاوڕێ سەعید دانایی، یەکێک لە تێكۆشەرانی كۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژ، بۆ پشتیوانی لە ڕامین حوسەین پەناهی و بە مەبەستی مەحكووم كردنی حوكمی ئێعدامی ڕامین خۆی گەیاندە ناو سەفارەتی كۆماری ئیسلامی لە شاری ئۆسلۆ و پۆستەڕی هاوڕێ ڕامین حوسەین پەناهی و هیدایەت عەبدوڵاپووری لە دەرگای ئەو سەفارەتە دا.
گەیاندنی داخوازییەكان و پشتیوانییەكان بەگوێی ناوەندەكانی دەسەڵات و تەنانەت خودی كۆماری ئیسلامیش یەكێك لە ئەركەكانی هاوڕێیانی كۆمەڵەیە لە دەرەوەی وڵات.
كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
كۆمیتەی نۆروێژ

ئهم بابهته 372
جار خوێنراوهتهوه
PM:09:35:09/02/2018