چالاكی تەبلیغی بۆ پێنجەمین جاری بەردەوام لە شاری مەریوان بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان

چالاكان و ئەندامانی بەشی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵە لە شاری مەریوان بۆ چەندەمین جاری بەردەوام دەستیان دایە كاری تەبلیغی.

هاوڕێیانی كۆمەڵە شەوی رابردوو لە چەندین شوێنی جیاجیای شاری مەریوان و ناوچەكانی دەورووبەر بە هەڵكردنی ئاڵای كۆمەڵە و بڵاوكردنەوەی تراكت و نووسراوەی تایبەت بە 26ی رێبەندان، رۆژی كۆمەڵە و هەروەها بڵاوكردنەوەی كارتی تەبلیغاتی تەشكیلاتی زاگرۆس بە شێوازێكی بەرین، ڕێزیان لە هاتنی ٢٦ی ڕێبەندان گرت.

ئەو شوێنانەی كە چالاكی تەبلێغییان تێدا كراوە بریتین لە: گەڕەكی مەیدانی نەورۆز و كۆڵانەكانی دەوڕووبەر، بولوڵری نەورۆز، گەڕەكی میانەییەكان، پۆمپی بەنزینی قەدیم و گەڕەكی بیمارستانی كۆن.

هاوكات تێكۆشەرانی كۆمەڵە لە گوندەكانی بەری زرێبار بۆ چەندەمین جاری بەردەوام چالاكی تەبلێغیان بەڕێوە بردووە.

هاوڕێیانی كۆمەڵە لە بەردەڕەشە، شارەدێی نێ و گەورەدێی ولەژێر، كانی سپیكە، دەرەتفێ، كانی سانان، ئێنگیجە، پیرسەفا و سەردۆش بەهەڵكردنی ئاڵای كۆمەڵە و تراكت و كارتی تەبلیغاتی تەشكیلاتی زاگرۆس پێشوازییان لە 26ی رێبەندان رۆژی كۆمەڵە كردووە.

دەستتان خۆش بێت و ماندوو نەبن تێكۆشەرانی سەنگەری شار، بەردەوام بن بۆ كۆمەڵە و بزووتنەوی شۆڕشگێڕانەی كوردستان.

ئه‌م بابه‌ته 269 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:37:15/02/2018