چالاكی تەبلیغی تێكۆشەرانی كۆمەڵە بۆ سێهەمین جاری بەردەوام لە شاری سەقز

تێكۆشەرانی سەنگەری شاری كۆمەڵە لە شارەكەی كاك حەمە حسێن‌كەریمی، لە درێژەی چالاكییەكانیان بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی خەباتی نهێنی كۆمەڵە، شەوی ڕابردوو دەستیان دایە چالاكی بەربڵاوی تەبلیغی و بە هەڵكردنی ئاڵای سووری كۆمەڵە لە گەڕەك و كۆڵانەكانی ناو شار و نووسینی درووشمی تایبەت بە ٢٦ی ڕێبەندان، ڕێزیان لە هاتنی ٢٦ی ڕێبەندان و چەند دەیە خەباتی پڕ لە شانازی كۆمەڵە گرت.

ئەو شوێنانەی چالاكان و هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە لە شاری سەقز چالاكی بەربڵاوی تەبلیغییان تێدا بەڕێوەبردووە بریتین لە:
شەقامی سەعدی، چواڕڕای عەدنانی، شەقامی فەخری ڕازی، گڵكۆی كاك حەمە حسێن‌كەریمی، سیلۆ و زۆربەی گەڕەك و شەقامەكانی ئەو شارە.

دەستان خۆش بێ و بەردەوام بن درێژەدەری ڕێگای هاوڕێیانی گیانبەختكردوو نیزام حەسەنی، ئەمیر ئەعزەمی، عەتا شوكری و نەبی ڕەزایی، سەلماندتان كە رێبواری گیان لە سەر دەستی ڕێگای ئەم ئازیزانە و هەزاران گیانبەختكردووی كۆمەڵەن، هەر بژین بۆ كۆمەڵە و بەردەوام بن لە خەبات و تێكۆشانتان.



ئه‌م بابه‌ته 322 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:47:15/02/2018