هەیئەتێکی سەرکردایەتی کۆمەڵە لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی شەهیدی حیزبی شیوعی بەشداری کرد

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی فێوریە، هەیئەتێکی سەرکردایەتیی کۆمەڵە پێکهاتوو لە هاوڕێیان ساڵح شەریفی ئەندامی دەفتەری سیاسی و ئیدریس کولاهدوزی ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی رۆژی شەهیدی حزبی شیوعی کوردستان لە شاری سلێمانی کرد.

هەیئەتی کۆمەڵە لەم ڕێوڕەسمەدا لە لایەن ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبی شیوعی کوردستان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

ئه‌م بابه‌ته 394 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:55:17/02/2018