كۆبوونەوەی كۆمیسیۆنی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی دێمۆكراتی گەلان(HDP)

رۆژی یەكشەممە رێكەوتی 11ی مانگی مارسی 2018ی زاینیی وەفدێكی كۆمیسیۆنی پەیوەندییە كوردستانیەكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێر سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی  پارتی دێمۆكراتی گەلان(HDP)یان كرد لە شاری هەولێر.
هاوڕێیان ساڵح شەریفی بەرپرسی كۆمیسیۆنی پەیوەندییە كوردستانیەكانی كۆمەڵە و سامان ریشەساحێب جێگری پەیوەندییەكانی لە لایەن بەڕێزان موزەییەن گونەش و عابید ئیكە نوێنەرای (HDP) لە هەرێمی كوردستان پێشوازی گەرمیان لێكرا.

سەرەتا وەفدی كۆمەڵەی شۆڕشگێر پیرۆزبایی سەركردایەتی كۆمەڵەیان بە بۆنەی بەستنی كۆنگرەی  (HDP) ئاراستەی نوێنەرانی ئەو پارتەیان كرد و هیوای سەرگەوتن وبەردەوام بوون لە خەبات و چالاكیانیان بۆ بە ئاوات خواست.

دیدارەكە چەند تەوەری گرینگی لە خۆ گرتبوو، بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و دۆزی كورد بە تایبەتی، پێشهاتەكانی رۆژئاوای كوردستان بە تایبەت دۆسیەی عەفرین و ئەگەرەكان و مەتەرسیەكان لە  تەوەری سەرەكی دیدارەكە بوو كە هەر دولا لە سەر ئەم بابەتە ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد.

لە كۆتاییدا هەر دوو لا هاوڕا بوون  لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان و پێداگری لە پێناو بەرژەوەندی گشتی نەتەوەیی دا.

ئه‌م بابه‌ته 529 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:45:12/03/2018