راگەیاندنی كومیتەی هاوكاری حیزب و رێكخراوە سیاسی كوردستانیەكان لە نۆروێژ

سەبارەت بە بەندكراوی سیاسی رامین حسێن پەناهی لە ڕۆژهەلاتی كورستان

هەر وەك هەموو ئاگادارن كۆماری ئیسلامی ئێران وەك هەمیشە لە دژایەتی لە گەڵ هاووڵاتیەكانمان لە ڕۆژهەلات لە هیچ شتێك سڵ ناكات و بە ڕۆژانە لاوانی كورد لەم بەشەی كوردستان بە بیانوی جۆراجۆر بەرە و گرتوخانەكان راپێچیان دەدات و حوكمی مەرگیان بە سەریان دا دەسەپێنێ و لە‌ سێدارەیان دەدات.
رامین حسێن پەناهی یەكێ لەم لاوانەی نیشتمانی خۆشەویستمانە كە لە مەتەرسی جیدی لە سێدارەدان دایە و كەیسی ناو براو بۆ جێ بە جێ كردنی حوكمی زاڵمانەی سێدارە كە به زۆر و بە دوور لە دادگایەكی عادەلانە بە‌ سەری دا سەپاوە، بە ناوەندی زیندانی سنە رەوانەكراوە و بە شێوەی فەرمی بە ناوبراویان راگەیاندوە كە  بەم زووانە ئەم حوكمە جێ بە جێ دەكرێت.
ئێمە وەك كومیتەی هاوكاری هێز و رێكخراوە سیاسیەكانی كوردستان  لە وڵاتی نۆروێژ بە توندی ئیدانەی ئەم حوكمە دەكەین و داواكرین كە بە زووترین كات ئەم حوكمە رابگیرێت و لە دادگایەكی عادلانە دۆسەكەی بەرێوە بچێت.
هەر وەها لە پارلمانی كوردستانی باشوور داوا دەكەین كە هەر كارێك بۆ راگرتنی حوكمی سێدارەی رامین حسێن پەناهی وەك رۆڵەیەكی نیشتمانی كوردستانی گەورە لە دەستیان دێت دریغی نەكەن و هەموو هەولێ بۆ راگرتنی ئەم حوكمە ئەنجام بدەن.

كومیتەی هاوكاری حیزب و رێكخراوە سیاسی كوردستانیەكان لە نۆروێژ
٠٧.٠٦.٢٠١٨
ئۆسلو

ئه‌م بابه‌ته 619 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:35:11/06/2018