به‌ڕێوه‌چوونی سمینارێک بۆ ڕێز لێنان له‌ ڕۆژی ئاڵای کوردستان

لە سەر بانگهێشتی کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە وڵاتی نۆروێژ، ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ١٦ی١٢ی٢٠١٨ی زاینی کاتژمێر١٤ تا ١٧ سمیناڕیک بۆ بەڕێزان عەبدوڵڵا حیجاب، محەمەد ئەسکەندەر و ڕوودی ئیلگێن لە ده‌رباره‌ی ئاڵای کوردستان و ڕۆژی ئاڵا لە شارۆچکەی سترۆمێن ڕێکخرا.
جەماوەرێکی بەرچاو  لە کوردانی چوار پارچە ی کوردستان، بەشداری ئەم سمینارەیان کرد، سەرەتا هاوڕێ ئیبراهیم کۆنەپۆشی وەک بەڕێوەبەری سمینارەکە بە ناوی کومیتەی هاوکاری بەخێرهاتنی ئامادەبوانی کرد و ڕێزی بەرنامەکەی ڕاگەیاند، سمیناره‌كه‌ بە سروودی ئەی ڕەقیب لە لایەن هونەرمەند شێرکۆ مەریوانی و دواتر ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی هەموو گیانبەختکردوانی ڕێبازی ڕزگاری کوردستان بە فەرمی دەستی پێکرد.
 لە پانێلی یەکەم دا بەڕێزان کاک عەبدوڵڵا حیجاب و کاک محەمەد ئەسکەندەر باسێکیان ده‌رباره‌ی ئاڵای کوردستان و مێژووی ئەو ئاڵایە پێشکەش بە ئامادەبوان کرد. پانێلی دووه‌می سمیناره‌كه‌ تەرخان کرابوو بۆ درێژەی باس لە سەر ئاڵای کوردستان و ڕۆژی ئاڵای کوردستان کە بەڕێز کاک ڕوودی ئیلگێن پێشکەش کاری ئەم باسە بوو.
به‌ به‌شی دووه‌می پانێلی دووه‌م دا ده‌رفه‌ت درا به‌ ئامادەبووان تا باس و تێنینییه‌كانی خۆیان ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی سمیناره‌كه‌ بێننه‌ گۆڕێ و هه‌روه‌ها به‌ وروژاندنی چه‌ند پرسیارێك سمیناره‌كه‌یان دەوڵەمەندتر کرد. بەشی سێی پانێلی دووه‌مدا سمیناره‌كه‌ تەرخان کرا بۆ وڵامی باسكاره‌كان بە پرسیار وتێبینییەکانی بەشداربوون.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ پاش ٣ كاتژمێر باس و شیکاری به‌پێز، کۆتایی سمینارەکە هات. شایانی باسە کۆمەڵێک  لە هاوڕێیانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بەشداری ئەم سمینارە بوون.
کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان پێکهاتووە لە دە حیزبی کوردستانی لە چوارپاچەی کوردستان کە کۆمەڵە یەک لە ئەندامانی کومیتەی هاوکارییە.

كومیته‌ی نۆروێژ_کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران


ئه‌م بابه‌ته 275 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:19:17/12/2018