بەڕێوەچوونی چەژنی سەری ساڵی نوێی زایینی لە بارەگاكانی كۆمەڵە

بە بۆنەی هاتنی ساڵی نۆێی 2019 زایینی لە بارەگای ناوەندی و مقەرەكانی كۆمەڵە مەراسمی تایبەت بەم رۆژە بەرێوە چوو. بەرێوەچوونی ئەم مەراسمانە جیاواز لە ساڵانی پێشوو لە چەند شوێنی جیاجیا و لە كەش و هەوایەكی تایبەتدا بەڕێوە چوو.

لە بارەگای ناوەندی كۆمەڵە بە بەشداری ئەندامانی سەركردایەتی و كادر و پێشمەرگەكانی كۆمەڵە و بنهماڵهكانیان و كۆمهڵێك لهدۆستان و لایهنگرانی كۆمهڵهجهژنی سهری ساڵ، كاتژمێر سێی پاش نیوهرۆ رۆژی دووشمە دەستی پێكرد، لە سەرەتای مەراسمەكە پەیامی سەركردایەتی كۆمەڵە لە لایەن هاورێ ئەردەڵان فەرەجی ئەندامی كومیتەی ناوەندی و بەرپرسی ناوهندی ڕاگەیاندنی كۆمەڵە پێشكهش كرا. هاورێ ئەردەڵان لە پەیامەكەیدادا هاتنی سەری ساڵی بە سەرجەم خەڵكی كوردستان، بنهماڵهی گیانبهختكردووان و زیندانیانی سیاسی، كادر و ئەندام و پێشمەرگەكانی كۆمەڵە و پیرۆز بایی كرد و هیوای ساڵیكی خۆش و پر لە دەستكەوتی بۆ ئارەزوو كردن. لە بەشێكی دیكە لە پیامەكەیدا یادی پۆلێك لە هاورێیانی گیانبەختكردووی كۆمەڵە كە لە ساڵی ڕابردوودا و سهرجهم شههیدانی بزوونتهوهی ڕزگاریخوازانهی خهڵكی كوردستان بەرز ڕاگیرا و لهلایهن ههمووانهوهبهڵێن درا كهدڕێژهدهری  رێگا و ڕێبازیان بن. پەیامەكەی هاورێ ئەردەڵان بە ئاوات خواستن بۆ ساڵێكی پڕ سهركهوتن و و دەسكەوت بۆ كۆمەڵە و بزووتنەەوی ڕزگاریخوازانهی كوردستان كۆتایی پێهات. درێژەی مەراسمەكەی لهبارهگای ناوهندی بە شایی و هەڵپەركێ بەردەاوم بوو و لە كەشێكی پر لە شادی و خۆشی و بە پەزیرایی و پیرۆزبایی كردن لە یەكتری تا كاتژمێر پێنجی ئێواری درێژەی كێشا.

لە لایەكی دیكە بەشێك لە هێزی پیشمەرگەی كۆمەڵە كە لە سنوورەكانی  كوردستانی رۆژهەڵات جێگیر كراون هاوكات لهگهڵ باقی ناوهند و مهڵبهندهكانی كۆمهڵهبە بۆنەی سەری ساڵەوە لە كەشێی سارد و بەفراویدا بەهەڵپەركێ و پیرۆزبایی لە یەكتری گەرما و گروتێنێكی تایبەتیان ڕەخساندبوو، و بە وتنەوەی دروشمی بژی كۆمەڵە ، بژی كوردستان و بژی سۆسیالیزم بهرهوپیری ساڵی نوێی زاینییهوهچوون و هیوای ساڵی پر لە دەسكەوتیان بۆ كۆمەڵە و بزووتنهوهی خهڵكی كوردستانی ڕۆژههڵات خواست.

جێی ئاماژهیهكهلە شاخهكانی كوردستان و لهفێرگەی پێشمەرگایەتی كۆمەڵە، لهناو ئاپۆرهی كچان و كوڕانی فێرخوازی بوون بە پێشمەرگایەتی كۆمەڵە، جهژنی ساڵی نوێی زایینی بهڕێوهچوو. كوڕان و كچانی فێرگەی كۆمەڵە لە كەش و هەوایەكی شۆرشگێرانەدا ساڵی تازەیان دەستپێكرد.


ئه‌م بابه‌ته 386 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:53:03/01/2019