راگەیاندنی كۆمیسیۆنی راگەیاندنی كۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی كاك خۆشناو ناسراو بە "خۆشناو عەلی شێعە"ەوە

بەداخەوە ئاگادار كراینەوە، كاك خۆشناوی عەلی شێعە دۆستی كۆنی كۆمەڵەو كادێری یەكیەتی نیشتمانی كوردستان، رۆژی چوارشەممە ١٩ی دیسەمبەر ماڵئاوایی لە ژیان كردووە.
باوكی كاك خۆشناو، یەكێك لە كادر و پێشمەرگەكانی هێزی پشتیوانی بوو كە لە شەڕی ٢٤ رۆژەی سنەدا شان بە شانی پێشمەرگەكانی كۆمەڵە و خەڵكی شاری سنە دڵسۆزانە بەشداری كرد و بەداخەوە لە شەڕی ٢٤ رۆژەی سنە گیانی بەختكرد.
مەرگی كاك خۆشناو هەواڵێكی ناكاو و چاوەڕوان نەكراو بوو. لە لایەن كۆمیسیۆنی راگەیاندنی كۆمەڵەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئازیزی كاك خۆشناو دەكەین و بەشداری خەم و ناخۆشیانین.

كۆمیسیۆنی راگەیاندنی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
١٩ی دیسەمبەری ٢٠١٨ی زایینی

ئه‌م بابه‌ته 1051 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:23:06/01/2019