پێوەندییەکانی کۆمەڵە سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد


ڕۆژی چوارشەممە١٠ی ئاپریلی ٢٠١٩ی زایینی هەیئەتێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە سەرپەرشتی هاوڕێ ساڵح شەریفی ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵە و هاوڕێ فەرزین کەرباسی بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆمەڵە لە سلێمانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد و لەگەڵ بەڕێز "ئازا تۆفیقپارێزگاری هەڵەبجە کۆبوونەوە.

لەم دیدارەدا سەرەتا هەیئەتی کۆمەڵە پیرۆزبایی دەست بەکار بوونی بەڕێز ئازاد تۆفیقیان وەک پارێزگای هەڵەبجە کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ ئەو بەڕێزە لە پۆستە نوێکەی خواست. لە درێژەی دانیشتنەکە دەربارەی چۆنییەتی کاروباری پارێزگای هەڵەبجە قسەوباسێک کرا.

پاش کۆبوونەوەکە هەیئەتی کۆمەڵە بەڕێزەوە لە لایەن پارێزگای نوێی هەڵەبجەوە ماڵئاواییان لێکرا.








ئه‌م بابه‌ته 801 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:26:10/04/2019