برووسکەی پیرۆزبایی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە بۆ بەڕێز میر حازم میر تەحسین بەگ میری پەیڕەوانی ئایینی ئیزەدی

بەڕێز میر حازم میر ته‌حسین به‌گ میری په‌یڕ‌ه‌وانی ئائینی ئیزه‌دی 

 

له‌ لایه‌ن خۆم و ڕێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، به‌ بۆنه‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن په‌یڕ‌ه‌وانی ئائینی ئیزه‌دی_یه‌وه‌‌ به‌ جنابتان به‌خشراوه پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین‌. 
هیواخوازین به‌ڕێزتان له‌و مه‌نسه‌به‌دا هه‌موو هیوا و وزه‌تان ته‌رخان بكه‌ن بۆ خزمه‌ت به‌ خۆشك و برا ئیزه‌دییه‌كانمان لە کوردستان. 
هه‌موو غه‌دره‌ مێژووییه‌كان و به‌تایبه‌تی تاوانكارییه‌كانی داعش له‌م ساڵانه‌ی دواییدا برینی گه‌وره‌ی خستووه‌ته‌ سه‌ر جه‌سته‌ی‌ گه‌له‌كه‌مان‌. بۆیه‌ داوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌كه‌ین له‌ تیماركردنی ئه‌و زامانه‌ و هه‌وڵدانتان بۆ نه‌هێشتنی هه‌رچه‌شنه‌ هه‌ڵاواردنێكی ڕه‌گه‌زی و ئائینی.

عه‌بدوڵڵا موهته‌دی
سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:50:29/07/2019