حیزبی شیوعی کوردستان سەردانی بارەگای ناوەندیی کۆمەڵەی کرد


رۆژی ٢ شەممە رێکەوتی 29/7/2019ی زایینی، وەفدێکی حیزبی شیوعی کوردستان بە سەرپەرەشتی بەڕێز "کاوە مەحموود" سکرتێری گشتیی حیزب، سەردانی بارەگای ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران_یان کرد و لە لایەن هاوڕێیان "ساڵەح شەریفی" و"عەبدوڵڵا ئازەربار" ئەندامانی دەفتەر سیاسی و هاوڕێیان "فەرزین کەرباسی"، "موختار ئەحمەدی"، "ڕەفێق حوسەین‌پەناهی" ئەندامانی کومیتەی ناوەندیی و هاوڕێ "عەبدوڵڵا کۆنەپۆشی" کادری کۆمەڵە، پێشوازییان لێ کرا.
لەم دیدارەدا باس لە دۆخی سیاسی کوردستان، ناوچەکەو کێشەو ململانێکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا و هاوپەیمانانی هاتە ئاراوە و پاشان لەسەر یەکڕیزی و هاوهەڵوێستی نێو ماڵی کورد بەگشتیی، ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا. 
لەم چاوپێکەوتنەدا کە نزیک بە ٢ کاتژمێری خایاند، ئاماژە بە سیاسەتی هاوبەش لەمەڕ پرسە چینایەتییەکان، دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی ماف لە نێوان پیاوان و ژنان و هیتد هاتە گۆڕێ و بەشێوازێکی چڕوپڕ جەخت لەسەر هاوکاریکردنی گوفتمانی و نزیکی لەو پێناوەدا لە نێوان هێزە چەپ و نوێخوازەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان کرا. جێگەی ئاماژەیە کە وەڤدی کۆمەڵە پێشنیاری دۆستانی حیزبی شیوعی کوردستانی پێ گونجاو بوو و لە پێشنیارەکەیان پێشوازی کرد.       

سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە
٧ی گەلاوێژی ١٣٩٨ی هەتاوی
2019/07/29

ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:00:30/07/2019