دیداری دۆستانه‌ی به‌ڕێز "عوسمان ئۆجه‌لان" له‌گه‌ڵ پێوه‌ندییه‌ كوردستانییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌

ئاسۆی ڕۆژ/ سلێمانی

رۆژی شەممەرێکەوتی10\8\2019 بەرێز "عوسمان ئۆجەلانكەسایەتی سیاسی و ناسراوی  باكووری كوردستان بهیاوهری كۆمهڵێك لە هاورێیانی بە دیدارێکی دۆستانە سەردانی  نوێنەرایەتی كۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانیان کرد و لەلایەن هەیئەتێکی کۆمەڵە پێکهاتوو لە ئەندامانی دەفتەرسیاسی و کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە پێشوازییان لێکرا.

لەم دیدارەدا وێرای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی سیاسی ناوچەکە، پرسە گشتییەکانی بزوتنەوەی کورد و هەروەها ئەگەر و ئەنجامی ملمڵانی هێزە نێودەولەتی و ناوچەیەکان لە داهاتوودا لە سەر یەکدەنگێ و هاوکاری حیزبە كوردییهكان بە گشتی و حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران  گفتوگۆ کرا.

لهتهوهرهیهكی باسهكانی ئهم دیدارهدۆستانهیه‌  بەڕێز عوسمان ئۆجەڵان ئاماژەی بە  خەباتی خەڵكی کوردستانی رۆژهەڵات کرد بۆ ئێستا و داهاتوو، رۆڵ و کاریگەری کومەڵەی بە پێویست و گرنگ وەسفکرد و پاڵپستی و دۆستایەتی خۆی لە خەباتی گەلی  کورد لە کوردستانی رۆژەهەڵات و کۆمەڵە دوو پات کردەوە.

 بابەتێکی دیکەی ئەم  دیدارپرسی گشتی بزوتنەوەی کورد و ئاڵوگۆرەکانی ناوچەکە و ئەگەر ئەنجامی داهاتوویی ملمڵانێی هێزە ناوچەیی و نێونهتهوهییهكان بوو ،کە وێرای ڕێزگرتن لە خەبات و شکڵ و شێوازی ئەو خەباتە لە هەرکام لە پارچەکانی دیکەی کوردستان، مەرجی بهرهوپێشچوون و سەرکەوتن بۆ بزوتنەوەی گەڵی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بایەخ و گرنگیدانە بە یەکگرتووی جەماوەر و هاوکار و هاودەنگی حیزب و لایەنە سیاسییەکانە لەم  پارچەیەی کوردستان.


ئه‌م بابه‌ته 263 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:38:10/08/2019