دیمانەی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لەگەڵ بەرنامەی "ئەلمەشهەد" لە زنجیرە بەرنامەکانی بی بی سی عەرەبی

عەبدوڵڵا موهتەدی؛ داگیرکەرانی کوردستانناتوانن ڕزگاریان بێت لە ئیرادەی کۆمەڵگاکەمان لههێزەکانی پێشمەرگە و لهچالاکییە دیپلۆماسییەکانمان!


جیزال خوری؛ شەو باش بەخێربێن بۆ ئەڵقەیەکی نوێی بەرنامەی (المشهد) لە کەناڵی بی بی سی عەربی.

گفتوگۆی ئەم شەومان دیمانهیهكی نوێیە لە بەرئەوەی سهبارهت بهکوردستانە و ناوچە کوردییەکان لە ئێران میوانەکەمان بەڕێز "عەبدوڵڵا موهتەدی" یە سکرتێری گشتیی حیزبی کۆمەڵەی كوردستانی ئێران 

بەرهەڵستکاری ڕژیمی ئێستا لە ئێران بهڕێز موهتەدی لە شەستەکاندا لە ناو پۆلی خوێندکارانی کورد لە زانکۆی تاران چالاك بووە و لە لایەن دەسەڵاتی ''شا'' سئ جار دەستگیر کراوە حیزبەکەی بەشداری کردووە لە شۆڕشی دژ بە ڕژیمی پاشایهتی دواتر لە بەرامبەر خومەینی و کۆماری ئیسلامی و دووبارە دەست بەسەر کراوەتەوە بڕوانامەی لیسانسی لە زانکۆی تاران بەدەست هێناوە و  تا ناوەراستی نەوەدەکان لە لەندەن بەردەوامی بە خوێندن دا، بەڵام بڕیاری دا کە خۆی بۆ سیاسەت و کێشەی کوردی ئیران تەرخان بکات ئەمڕۆ لە دەرەوەی ئێران دەژی و هاتوچۆ دەکات لە نێوان هەرێمی کوردستان  و پایتەختە خۆرئاواییەکان و ئەوروپییەکان پشتگیری کوردانی ئێرانی کردووە بۆ شۆڕش دژ بە دەسەڵاتی پاشایهتی بەڵام دەست بەسەرداگرتنی ئیسلامی بەسەر سیاسەتدا ڕەتکردەوە هەردوو لایەنەکە لە شەقام ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و لە سەر مێزی گفتوگۆ هیچ ڕێکەوتنێكیان بەدەست نەهێنا ساڵی 1980 سپای پاسداران هەستان بە هێرشێك بۆ سەر ناوچە کوردییەکان و سەرکردەکانیان دەستبەسەرکران.


بی بی سی عەرەبی؛ کوردەکان دابەش دەبن لە نێوان سوریا، عێراق، ئێران و تورکیا لەدوای جەنگی جیهانی یهكهم کوردەکان هەوڵیان دا دەوڵەتی کوردی دروست بکەن ساڵی ١٩٤١ ستالین و دەوڵەتە هاوپەیمانهكانی ئێران ساڵی ١٩٤٦ یەکییەتی سۆڤیەت پاڵپشتی کوردەکانی ئێرانی کرد بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی لە مەهاباد ئەم کۆمارە بۆ ماوەی ١١ مانگ درێژەی کێشا لە دوای کشانەوەی سوپای سۆڤیەت شا کۆماری مەهابادی ڕووخاند کوردەکان هێشتا دیارترین بەرهەڵستکاری ڕژێمن لە ئێران


لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕاپرسیە(ڕێفراندۆم) بەناوبانگەکە دەربارەی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران کوردەکان تاکە بەش بوون لە کۆمەڵگای ئێرانی کە بایکۆتی ڕاپرسییەکەیان کرد و بەشدارییان نەکرد و حیزبەکەی ئێمە یەکەم حیزب بوو کە هەستا بهو بایكۆتهدواتر حیزبەکانی تریش دوای کەوتن هەروەك چۆن ڕێبهرێكی بهناوبانگی مهعنهویمان هەبوو بهناوی (شێخ عزهدین حوسهینی) و بایکۆتی هەڵبژاردنی  ڕژیمی ئیسلامی کرد لە ئێران كهواتهکوردەکان  هەر لە سەرەتاوە گومانیان هەبوو دەربارەی ئەم ڕژیمە تازەیە هەرچەندە کوردەکان بەشداری شۆڕشەکەیان کرد.


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بەڵی دژ بە شا. بەڵێ، چونکە ئارەزووی ژیانێكی باشتریان دەکرد و دەیانویست مافهكانیان بەدەست بهێنن هەروەها ئازادییە سیاسییەکان و مافی كورد مسۆگهر بكهن، بەڵام ئارەزووی ڕژیمێکی سیاسی تازەیان نەدەكرد کە زۆردارتر و ستەمکارتر بێت لە ڕژیمی پێشوو هەر لە سەرەتاوە گومانیان هەبوو بۆیە بەشداری ڕاپرسییەکەیان نەکرد.


جیزال خوری-كهواتهلە ئابی (ئاگۆست) ١٩٧٩؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ لە ئابی ١٩٧٩ خومهینی فهرمانی هێرشی دهرکرد لهدژی کوردەکان بەبێ هیچ بیانوویهكی پێش وهخته‌. کوردەکان هەڵنەسان بە هیچ جوڵەیەکی بزوێنهرانه، بەڵام ئەو فەرمانی کرد بە هێرشێکی سەربازی هەستان بە ئۆپەراسیۆنی لە سێدارەدانی بەپەلە لە ههموو كوردستان بارودۆخەکە زۆر زۆر....


جیزال خوری-ئایا لەوێ بوویت؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بەڵێ لەوێ بووم و لەو کەمینەیەش بووم کە بڕیاری بەرەنگاربوونەوەمان دابوو. خومەینی لهكاتژمێر ٢ی پاش نیوهڕۆ فهرمانی هێرشی دا و پێش ئەوەی ئێوارە دابێت ڕامانگەیاند کە لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەین. ئێمە یەکەم حیزبی سیاسی و یەکەم قەوارەی سیاسی بووین كهدهستمان دایهبهرهنگاربوونهوهلە کوردستانی ئێران.


جیزال خوری-ئایا بەشداریتان کرد لە بەرەنگاربوونەوە سەربازییەکان؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بەرەنگاربوونەوەی سیاسی و مەدەنی و سەربازی بەیەکەوە لەبەر ئەوەی  هێرشیان کردبووە سەرمان و هیچ هەڵبژاردهیهكی ترمان نەبوو.


جیزال خوری-بەڵام تۆ وەك (عهبدوڵڵا موهتهدی) ڕۆڵت چی بوو لە ماوەی ئەم بەرەنگاربوونەوەیە؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بەشێك نەبووم لە یەکەکانی جەنگ، بەڵام بەشێك بووم لە پێشمەرگە و شانازی دەکەم بەوەی پێشمەرگەیەکی دێرینم.


جیزال خوری-ئایا ئەتوانی وەسفی بەشێك یان یەکێك لەو دیمەنانەی  ئهو بەرەنگاربوونەوەیە بکەی؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ هێشتا لە بیرمە لە یەکێك لە گوندەکان بووین کە چەندین هێلیکۆپتەری ئێرانی بەسەرمانەوە هەڵدەفرین بهمهودایهكی زۆر نزمەوە و ئەیانتوانی بمانبینن و تەنانەت لێشمانبدەن، بەڵام لەو ماوەیەدا جۆرێك لە ناکۆکی لە نێوان ئهڕتهش و سوپای پاسداران هەبوو و فڕۆکەکانیش سەر بە ئەڕتەش بوون  و لێیان نەداین هەرچەندە دەیانتوانی، بەڵام نەیانکرد


جیزال خوری -وە لەدواییدا یهكێك بووی كهبەشداریت کرد لە گفتوگۆ لەگەڵ خومەینی ...


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بەڵێ بەڵێ. هێزەکانی ئێران لە دوای سێ مانگ بەشێوەیەکی گەورە تێکشێندران، بۆیە هاتن بۆ لای کوردەکان بۆ گفتوگۆکردن

جیزال خوری-کێ هات؟ ئایا لە یادتە کێ بوون ئەو کەسانەی لەوێ ئامادە بوون؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ ژمارەیەکی زۆریان لە خەڵك ناردبوو، بەڵام پێم وابێت یەکێکیان کە گرنگترینیان بوو، وەزیری کاروبار بوو لەو ماوەیەدا ناوی (داریوش فروهەر ) بوو ئەو دۆستی کورد بوولەو کاتەدا و لە کۆتاییدا دەستگیر و دواجار تیرۆرکرا لەلایەن بەکرێگیراوانی ئێرانەوە لە تاران ئەمە چیرۆکێکی درێژە کە ڕوویدا دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێك لەبەرئەوەی بوو بە سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆن لە ئێران و ئەمەیان پێ قبووڵ نەکرا و تیرۆریان کرد لەگەڵ ئەوەی پیاوێکی بە ساڵداچوو بوو لەگەڵ هاوسەرەکەی کە ئەویش خانمیکی بەتەمەن بوو بەیەکەوە تیرۆر کران.


جیزال خوری؛ -لەماوەی گفتوگۆکاندا ئایا وتار یان وتووێژێک هەیە کە لە دوای تێپەربوونی ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵ هێشتا جێی سەرنج بێت؟ 


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ سەرەتا کە هاتن بۆلای کورد و ویستیان وتووێژ بکەن. لەو کاتەدا دوو حیزبی سەرەکی هەبوون یەکێکیان حیزبی کۆمەڵەی کوردستانی ئێران و ئەوی تر حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە بەرێز (قاسملوو) سەرکردایەتی دەکرد هەروەک چۆن سەرکردەیەکی ئایینیشمان هەبوو کە ناوی (شێخ عزهدین حوسهینی) بوو هاتن بۆ لای هەرسێکمان، بەڵام ئەیانویست گفتوگۆ لەگەڵ هەر قەوارەیەك بە تەنیا بکەن بەڵام ئێمە ڕەتمان کردەوە. من خۆم ئەوەم ڕەتکردەوە دەستمان نەکرد بە گفتوگۆ هەتاکوو ئامادەبوون بۆ دانوستان لەگەڵ نوێنەرایەتی یەکگرتووی کورد و ئێمەش هەیئەتی هاوبەشمان پێکهێنا من لە ماوەی ئەم گفتوگۆیانە سەرکردایەتی حیزبی کۆمەڵەم دەکرد کە لە مەهاباد بەڕێوەچوو. بە داخەوە هەندێك لە بەشداربووان ئەمڕۆ جێیانهێشتووی وەك (د.قاسملو) لە حیزبی دیموکرات و ( د. جەعفهر شهفیعی ) لە حیزبە سیاسییەکەی ئێمە و کەسانی دیکەیش، بەڵام من هێشتا لەو کەمینەیەم  کە لە ژیاندا ماوم.


جیزال خوری-لەم گفتوگۆیانەدا بە چی گەیشتن؟ چیتان بەدەست هێنا؟ 


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ ویستیان کات بۆ خۆیان بکڕن نەیاندەویست بگەن بە چارەسەرێكی راستەقینە بۆ کێشەی کورد لەو ماوەیەدا شکستیان هێنابوو و بێ هیوا بوون پێویستیان بە کات بوو بۆ دووبارە رێکخستنەوەی هێزەکانیان بۆ هێرشێکی تازە و  لە دوای کەمتر لە ٦ مانگ ئەوەیشیان کرد کەمتر لهچهند مانگ ماوە هەبوو بۆ ئاگربەست لە نێوان کورد و هێزە ئێرانییەکان، بەڵام لە کۆتایید لە کۆتاییهكانی بەهاری ١٩٨٠ هێرشیان کردە سەرمان.

جیزال خوری-ئێوە وەکوو حیزبی کۆمەڵە کەی بەرەنگاربوونەوەی چەکداریتان وەستاند؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ ساڵانێكه، بەڵام هێزی پێشمەرگە و کەمپی پەروەردە و ڕاهێنانمان هەیە و هێشتا پێشمەرگەشی لێیە

جیزال خوری-هەتاوەکو ئێستا؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ هەتاوەکو ئێستا مەشقمان پێکردوون و مانگانە دەیان گەنج و لاو دێن بۆ پێشمەرگایەتی.


جیزال خوری-لە کوێ؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ لە کوردستانی عێراق. لە کوردستانی عێراق چەندین پایەگا و بنکەی سەربازیمان هەیە، بەڵام لە خەباتی چەکدارانە بەشداری ناکەین ئەمە کارێکی جیاوازە، بەڵام بوونی پێشمەرگە پێویستە یەکەم لەبەرئەوەی بزوێنەر و پاڵنەرێکی گەورەیە بۆ ورە بەخشین بە گەلی کورد و هەروەها پاڵپشتێکی بەردەوامە بۆ خەباتی سیاسی و مەدەنی ئەگەرچی نامانەوێت جارێ لە تێکهەڵچوونی چکداری بەشداری بکەین چەند ساڵێک بەسەر ئەوە دا تێپەڕیووە.


جیزال خوری-بەڵام ئەوەتان کردووە!


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بەڵێ لە رابردوودا.

جیزال خوری -بۆ بڕیاری وازهێنان لە چەکتان دا؟  ئەمە کەی ڕوویدا؟  ئایا لەدوای ساڵی ٢٠٠١ بوو؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ ساڵی ٢٠٠١  ههڵنهستاین بههیچ ڕووبهڕووبوونهوهیهكی گهورهی سەربازی تەنانەت پێش ساڵی ٢٠٠١یش، بەڵام ساڵی ٢٠٠١ چاومان بە بابەتەکە خشاندەوە بڕیارماندا هەلێک ببەخشین بە جوڵانەوە سیاسییەکان و ڕۆشنبیرییەکان و مهدهنییهكان ئەمەمان بە باشترین ڕێگا زانی و ئەمەش گونجاو بوو لەگەڵ کۆمەڵگای ئێرانی.


جیزال خوری-بهڕێز (عەبدوڵڵا موهتەدی) تۆ ٣ جار دەستگیر کراویت ئەو کاتەی شا لە دەسەڵات بوو؟

هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بەڵێ ئەمە راستە.


جیزال خوری -جارێکیش کە خومەینی لە دەسەڵات بوو.


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بەڵێ. جارێکیش کە خومەینی لە دەسەڵات بوو لە جەژنی نەورۆز بوو کە سەری ساڵە لە لای کورد و ئێرانییەکان نەورۆزی ١٩٧٩ لە ڕاستیدا ٢ ڕۆژ پێش نەورۆز هێزە سەربازییەکان هێرشیان کردە سەر (سنە)ی پایتەختی کوردستان بهبێ هیچ هۆكارێك هێرشیان کردە سەر خەڵک و بارینی سەدان موشەک و هاوەن بەسەر شارەکەدابەمەش خەڵک زۆر توڕە بوو.


جیزال خوری -بەبێ بوونی هیچ هۆکارێک؟ یان هۆکاریان دروست کرد؟  یان چی؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ هەندێک هۆکاریان تاشیبوو

جیزال خوری- ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بوو وانیە؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ نا... نا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نەبوو کە کورد پێی هەساتبێت. کوردەکان بێ تاوان بوون بەڵام چەند لایەنێکی ئیسلامی هەبوون کە هاندەر بوون بۆ هەندێک لە پێکدادانەکان لە نێوان خەڵک و هێزە سەربازییەکان. پێکدادانەکان لە نێوان خەڵک و سوپای پاسداران نەبوو، بەڵکوو لە نێوان خۆیاندا بوو لە نێوان لایەنێکی ئیسلامی و خهڵك بوو بە هەرحاڵ ئەو دۆخەیان قۆستەوە و هێرشیان کردە سەر شارەکە و خەڵکی سڤیل و ئاسایی و دەیان خەڵکیان کوشت و چەندین ماڵیان وێران كرد لەو کاتەدا ناکۆکی کەوتەوە و من لهلایهن سهربازهكانهوهدەستگیر کرام.


جیزال خوری- چەنێک بە دەستگیرکراوی مایتەوە؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ کەمتر لە ٢٠ ڕۆژ، دو بۆ سێ هەفتە یان کەمتر لەوە.

جیزال خوری-ئایا خراپتر بوو لە زیندانی سهردهمی پاشایهتی یان هاوشێوەی ئەو بوو؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بە گشتیی زیندانەکانی ڕژیمی ئیسلامی هاوشێوەیە، بەڵام ئهوانهی ڕژێمی ئیسلامی زۆر خراپترهلەوەی شا لە سەردەمی شاه دەستگیر کرام و ئەشکەنجەیەکی زۆر درام، بەڵام بەراورد ناکرێت بەو سامناکییهی ڕژیمی نوێی ئێران یان کۆماری ئیسلامی دژ بە کوردەکان و جگە لە کوردەکانیش….


جیزال خوری-ئایا مەبەستت ئەشکەنجەیە؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بەڵێ ئەشکەنجە و ژمارەیەکی زۆریش ئیعدام و لهسێدارەدان. لە ڕاستیدا کاتێک هێزە سەربازییەکان دەستگیریان کردم ڕووبەڕووی ئەشکەنجە نەبوومەوە. کاتیان بۆ ئەوە نەبوو یەکسەر خەڵکیان دەکوشت منیان برد لەگەڵ چەند کەسێک و فەرمانیان پێکردین جلەکانمان لەبەرداکەنین چونکە دەیانویست بمانکوژن دەستمان لەسەر دیوارەکە دانا دواتر یەکێک هات و ڕێگری کرد. نازانم ئایا بە هۆی پێشبڕکێی نێوانیان بوو یان جیاوازی بیروڕا، بەڵام کەسێک مردنی ئێمەی نەدەویست بۆیە نەیانکوشتین ئەیانتوانی بە ئاسانی بمانکوژن هەستیان بە بەرپرسایهتی نەدەکرد و هیچ بەرپرسێکیان نەبوو ڕژیمێکی گێرە شێوێن بوو کە تا ئێستاش وایە و بەردەوامە.


جیزال خوری-کەی ئێرانت بەجێهێشت؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بۆ دواجار... لە ئۆکتۆبری ١٩٨٣. جەنگێکی گەورە کەوتە نێوان هێزەکانمان و هێزە ئێرانییەکان. ناچاربووین بەسەر سنووردا بپەڕینەوە بۆ کوردستانی عێراق. هیچ هەڵبژاردنێکی ترمان نەبوو بەڵام گەورەترین بەش لە هێزەکانی پیشمەرگە لە ئێران مانەوە، بەڵام ناچاربووین بارەگای سەرەکی و سەرکردایەتی و دەزگای ڕاگهیاندنهكهمان بگوازینەوە لەسەر سنوور ڕووبارێکی بچوکیش لەسەر سنوور هەبوو


جیزال خوری-بە پێ ڕۆشتن؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بەڵێ، بە پێ ڕۆشتین، ڕێگایەکی کراوە نەبوو


جیزال خوری-چەندە کاتی خایاند؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ چەند کاتژمێرێکی زۆر. بۆ کۆتا جار لە رووبارە بچوکەکەدا مهلهم کرد لەبەر ئەوەی ویستم مەلە لەو ڕووبارەدا بکەم کە ڕەنگە جارێکی تر نەیبینمەوە هیوادارم جارێکی تر ئەو ڕووبارە و کوردستانی ئێرانیش ببینمەوە. بەسەر سنووردا پەڕینەوە لەبەر ئەوەی هەڵبژاردەی ترمان نەبوو لەو کاتەدا ناوچەی قەدەغەکراو بوو لە کوردستانی عێراق، بەڵام هیچ هەڵبژاردەیەکی ترمان نەبوو بۆیە لەوێ ماینەوە، چەندین ڕۆژی درێژمان تێپەڕاند و سەرمایەکی زۆر سەخت بوو. وەک دەزانیت سەرمای شاخەکانی کوردستان کوشهندەن هێشتا لە یادمە ئەو  ڕۆژانە وام لێدەکات هەست بە خەمێکی زۆر بکەم هەندێک لە منداڵکانمان، مەبەستم لە منداڵی خۆم نییە، بەڵام منداڵی هاوڕێکانم، بە هۆی برسییهتی و سەرماوە مردن….


جیزال خوری-و دووری ڕێگاکەش


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ دووری ڕێگاکەش، بەڵێ. جێگایەکی گونجاو نەبوو بۆ پشوودان، بۆیە لاواز و بەساڵداچوو و منداڵ و دایکەکانمان بە ژێر پردەکەدا نارد لەبەر ئەوەی گەرمتر بوو بەپێی پێویست پەتوو و خواردن و جلوبەرگمان پێ نەبوو بۆیە هەندێک بە هۆی برسییهتی و سەرماوە مردن. دەتوانم بڵێم کە ئێمە هەستاین بە ٢ خۆپیشاندانی گرینگ و سەرکەوتوو لە کوردستان یەکێکیان لە ساڵی ٢٠١٠ و ئەوی تر پێموابێ  ٢٠١٧

بەڵێ یەکەمیان ناڕەزایی دەربڕین بوو لەسەر لە سێدارەدانی ٥ کەس کە چواریان کورد بوون لەگەڵ بوونی گوشار و هەڕەشەی دەسەڵاتی ئێران و بانگهێشتکردنی خەڵک و پڕکردنەوەی شەقامەکان لە هێز و کەلوپەلی سەربازی خەڵک هەستان بە مانگرتن و دهرگای خوێندنگە و کارگە و دوکانەکان لە هەموو شوێنێ داخران کوردستان بە تەواوەتی داخرا و ئەمە دووبارە بووەوە لە ساڵی ٢٠١٧ یان ٢٠١٨. نایەتەوە یادم -بەڵێ ساڵی ٢٠١٧ بوو و دووبارە مانگرتنێکی زۆر سەرکەوتوو بوو.


جیزال خوری-کاتێک دەڵێیت سەرکەوتوو مەبەستت چییە؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ زیاتر لە سەدا نەوەدی دوکان و شەقام و خوێندنگەکان دەرگاکانیان داخرا،


جیزال خوری-واتە پەیوەندییەکی بەهێزتان هەیە لەگەڵ خەڵک؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بەڵێ ئەمە ڕاستە، لە ڕاستیدا ڕێکخراوترین بەشی کۆمەڵگای ئێرانی، کوردستانی ئێرانە.


جیزال خوری-بۆچی؟ -لەگەڵ بوونی ڕژیمێکی دڕندە و دیکتاتۆر چۆن دەتوانین ئێستا ئەم پەیوەندییە ڕابگرن؟


هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ لەبەر ئەوەی ناتوانن ڕیشهمان دەربهێنن دەتوانن خەڵک لە سێدارە بدەن. دەتوانن ئەشکەنجەیان بدەن و دەستگیریان بکەن و