سەقز/ مەرگی دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژ گەیشتووە، دایە "ئامینە حسێنی" دایکی هاوڕێی گیان بەختکردووی کۆمەڵە هاوڕێ "ساڵح ئیسماعیلی" ناسراو بە "ساڵە گۆمەیی" ماڵئاوایی لە ژیان کردووە. 
دایە ئامینە بە ئەسڵ خەڵک ناوچەی دیواندەرە بوو، بەڵام لە شاری سەقز نیشتەجێ بوو. دایە ئامینە کەسایەتی خۆشناو و خۆشەویستی ناوچەکە و جێگەی ڕێزی خەڵکی دەڤەرەکە بوو. 
بەناوی کۆمیسیۆنی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دایە ئامینە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین و بەڵێن دەدەین تا دوا هەناسە درێژە دەری ئامانجە بەرزەکانی گیان بەختکردووانی کۆمەڵە بین. 


ئه‌م بابه‌ته 651 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:30:22/08/2019