من حه‌مید ده‌روێشم بۆ یه‌كه‌م جار چل ساڵ له‌وه پێش بینی. ئاخر و ئۆخری هاوینی ساڵی ١٣٥٩ی هه‌تاوی واتا ١٩٨٠ی زاینی بوو. كاك حه‌مید و ئه‌وان هاتن سه‌ردانی باره‌گای ئێمه‌یان كرد. ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه ئه‌و كات له به‌رده‌سووری ناوچه‌ی سه‌رده‌شت بوو. شوێنێكی تا بڵێی ساده و ساكار و كه‌م ئیمكاناتمان بوو، به‌ڵام هه‌ر جۆرێك بوو میوانانی ئازیزمان به‌ڕێ كرد. دیاره مامۆستا حه‌مید ده‌روێش هه‌ر ئه‌و كات ناو و ناوبانگێكی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه سه‌ره‌تای ئاشنایه‌تی نزیكمان بوو. له‌م ساڵانه‌ی دواتر، به شوێن رووداوه‌كانی قامیشلو و دواتریش به‌شوێن سه‌رهه‌ڵدانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له سوریه، جارێكی دیكه به‌خزمه‌تی گه‌یشتم. نه‌ك هه‌ر دیدارمان تازه كرده‌وه، به‌ڵكوو دوستایهتیهكی زۆر نزیك و راسته‌قینه له نێوانماندا دروست بوو. دامه‌زاندنی ئه‌و ئاشنایه‌تی و نزیكییه كه پڕ بوو له پرسیار و ته‌گبیر و ڕا و فێر بوونی ئه‌زموونی كاك حه‌مید ده‌روێش وه‌كوو برایه‌كی گه‌وره بۆ من جێگه‌ی شانازی بوو. دواتر ئه‌و بڕیاری دا كوردستانی باشوور به‌جێ بهێڵێ و بچێته‌وه بۆ قامیشلو. پێم وایه كارێكی چاكیشی كرد. هه‌ر چه‌ند ئێمه دیدار و دانیشتنمان كه‌متر بووه‌وه، به‌ڵام له دۆستایه‌تی و هاوكاریمان هیچ كه‌می نه‌كرد. كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانمان به‌رده‌وام بوو و له كۆنگره‌كانی یه‌كتریشدا، له زڕگوێزه‌ڵه و له قامیشلو، به‌شداری گه‌رم و گوڕمان ده‌كرد. قه‌ولی پێدا بووین بانگهێشتمان بكا بۆ قامیشلوی ئازاد. مه‌خابن، نه‌كرا. هیوادارم زۆری پێ نه‌چێ بتوانین له قامیشلوی ئازاد به دیداری هه‌ڤاڵانی تێكوشه‌ری پارتی پێشڤه‌ڕۆ شاد بین و چه‌پكی گوڵ له‌سه‌ر گۆڕی تێكۆشه‌ری مه‌زن مامۆستا حه‌مید ده‌روێش و هه‌موو گیانبه‌ختكردوانی رۆژاوا دانێین.
پڕبه‌دڵ سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی حه‌مید ده‌روێش و هه‌موو هه‌ڤاڵانی پارتی دێمۆكراتی پێشڤه‌ڕۆی كورد له سوریا ده‌كه‌م.