بەڕێوەچوونی سیمینارێکی سیاسی بۆ ئەندامانی کۆمەڵە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات\ سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ١٨ی خەزەڵوەر (٩ی نوامبر) سیمیناری سیاسی بۆ ئەندامانی کۆمەڵە لە کوردستان بەڕێوە چوو.
سیمیناری ئەندامانی کۆمەڵە بە خولەکێک بە بێ دەنگی وەستان بۆ یادی سەرجەم گیانبەختکردووانی کۆمەڵە بو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد دەستی پێکرد.
ئەو سیمینارە لە دوو پانێل دا بەڕێوە چوو. 
هەر پانێلەو دوو تەوەری لە خۆ گرتبوو و باسکارێکیان بوو. 
هاوڕێ ساڵح شەریفی ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵە لە پانێلی یەکەم دا دوو بابەتی پێشکەش کرد کە بریتی بوون لە؛ ١. گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بە تایبەتی پرسی کورد لە ڕۆژاوا و هەڵوێستی کۆمەڵە لەو بارەیەوە ٢. بەشداری نەکردنی کۆمەڵە و ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە کۆنفرانسی نیویۆرک و هۆکارەکانی.
لە پانێلی دووەم دا هاوڕێ عەبدوڵڵا ئازەربار ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵە دوو تەوەری خستە بەر باس کە ئەوانیش بریتی بوون لە؛ ١. شوورای مودیرییەتی گوزار لە کۆماری ئیسلامی بەرەو دێمۆکراسی لە ئێران و هەڵوێستی کۆمەڵە لەوباریەوە و ٢. ڕاپۆرتێک دەربارەی باسەکان پەیوەست بە پلینۆمی ٤ی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە، هەڵبژێردراوی کۆنگرەی ١٥.
جێی ئاماژەیە کە سیمینارەکە لە لایەن هاوڕێ عەڵی ڕەنجبەری ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەوە بەڕێوە دەچوو.


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:37:10/11/2019