خوشکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی پووشپەڕ، خاتوو مەعسوومە عەبدینی، خوشکی فەرماندەی گیانبەختکردووی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە " ڕەحیم عەبدینی"، بە هۆی چوونەسەرەوەی تەمەن لە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هاوڕێی گیانبەختکردوو ڕەحیم عەبدینی، ساڵی ١٣٣٩ی هەتاوی لە شاری بۆکان لە دایکبوو، ساڵی ١٣٥٨ هاتە ناو ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە، هاوڕێ ڕەحیم ئەندامی کۆمەڵە و یەکێک لە فەرماندە نیزامییە بەتواناکانی گوردانی ٣١ی بۆکان و ئەندامی کومیتەی ناوچەی بۆکان بوو کە بە داخەوە، ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی، وێڕای ٥ خەباتکاری دیکەی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە لە شەڕێکی نابەرابەر لە گەڕەکی کوشتارگای بۆکان گیانی ئازیزیی لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵەدا بەخت کرد.
بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خاتوو مەعسوومە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.


ئه‌م بابه‌ته 398 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:14:16/07/2020