ڕاگەیاندنی کومیتەی ڕێکخستنی کۆمەڵە دەربارەی گیان لەدەستدان و برینداربوونی دوو لایەنگری کۆمەڵە

بە داخەوە ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی 25ی سێپتامبری 2020، لە ڕووداوێکی هاتووچوو، لە هەرێمی کوردستان، لایەنگرێکی کۆمەڵە بە ناوی شۆڕش عیزەتی ناسراو بە "شاهۆ" گیانی لە دەست دەدات و هاوڕێیەکی دیکەشمان بە ناوی ئەردەشیر گاوئاهەنی بە سەختی بریندار دەبێت. هەر دوو لەو هاوڕێیانە، ئەندامی کۆمەڵە و بۆ ماوەیەک لە ڕیزی پێشمەرگەی کۆمەڵە چالاکیان کردبوو و دواتر وەک لایەنگر لەشاری سلێمانی خەریکی کار و ژیانی ئاسایی خۆیان بوون.
لەلایەن ڕیزەکانی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هاوڕێ شاهۆعیزەتی، دۆستان و لایەنگرانی شاری سلێمانی و هەروەها هاوڕێیانی پێشمەرگە دەکەین و هیوای سڵامەتی بۆ برینداری ڕووداوەکە، هاوڕێ ئەردەشیر گاوئاهەنی دەخوازین و هیوادارین بە زووترین کات سڵامەتی خۆی بە دەست بهێنێتەوە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کومیتەی ڕێکخستن 
 27ی سێپتامبری 2020

ئه‌م بابه‌ته 2938 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:44:27/09/2020