راگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە:



راگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە: دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە کوردستانی  ڕۆژهەڵات



کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

 دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە


 ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا،لە ئەنجامی چالاکییەکی تەشکیلاتی بۆ کاری ڕێکخستن لە ناوچەی سۆماوبرادۆست، سەربە پارێزگای ورمێ، تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە، دەکەونە بۆسەی هێزە سەرکوتگەرەکانی  کۆماری ئیسلامی ئێران و بەداخەوە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان دەستبەسەر دەکرێن.

سەبارەت بەم ڕووداوە ،لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.





کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی

٢٤ ی جولای ٢٠٢٢ی زاینیی

٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاویی





ئه‌م بابه‌ته 2244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:32:24/07/2022